کۆشکی سپی پەیامێکی نوێی ترەمپ بۆ ئۆردۆغان ئاشکرا دەکات لەسەر کورد

6 ساڵ لەمەوپێش



کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە رەجەب تەیب ئۆردۆگانی راگەیاندوە کە مامەلەی "خراپ" لەگەڵ کورد نەکات، ئەوەش نوێترینە پەیامی ترەمپە دوای ئەوەی هەرەشەی هەرەسپێهێنانی ئابووری ئەمریکای کردبوو.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەل رەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێی راگەیاندوە کە مامەلەی خراپ لەگەل کوردو ئەو هێزانەدا نەکات کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە سوریا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەرەشەی هەرەسپێهێنانی ئابووری تورکیای کرد ئەگەر بێت و هێرش بکاتە سەر کورد.

هەر ئەمشەو سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاندوە "ئەردۆغان و ترەمپ پرسی ناوچەی ئارامیان لە سووریا تاوتوێکردووە".

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکەیدا رایگەیاندبوو کە ئەوان لە سوریا دەکشێنەوە بەڵام ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی ٢٠ میل لە باکوری سوریا درووستدەکەن، ئەگەربێت و تورکیاش هێرشی بکاتە سەر ئابوریەکەی هەرەس پێدێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار