ئازادى تاک و شێواندنى داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگا
6 ساڵ لەمەوپێش
بیناى غریب حبیب*
له‌هه‌رێمى کوردستان لێکدانه‌وه‌ى باش وخراپ بۆ ئازادى تاک و شێواندنى داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگا کراوه و ئازادى تاک له روانگه‌ى هه‌ر که‌سێکه‌وه جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى گشتى تێگه‌یشتن له‌وه‌ى که ئازادى به‌رپرسیارێتییه له لاى که‌م که‌س گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته که له راستیدا ئازادى بریتییه له به‌رپرسیارێتى له کاتێکدا تاک پێده‌گات ئاره‌زوى ئازادى ده‌کات به شێوه‌یه‌ک سانسۆر نه‌که‌وێته سه‌ر کرداره‌کانى.
بهرپرسیارانیش له ترسان له‌وه‌ى تیگهشتنى تاک نه‌گه‌شتبێته ئه‌و ئاسته‌ى که ئازادى به‌رپرسیارێتییه هه‌ر زوو بڕیار نادات چه‌ندیش ئاره‌زوو بکات ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌مانه‌ته‌وه بسپێردرێته‌وه به تاک که ئه‌مه‌ش له کلتورێکه‌وه بۆ یه‌کێکى تر ده‌گۆرێت.
کلتورى کوردى به شێوه‌یه‌کى ڕهنووسى پێشکه‌وتنى تێدا به‌دى ده‌کرێت له زۆربه‌ى بواره‌کاندا، به‌ڵام پراکتیکى په‌یڕه‌ونه‌کراوه و قبووڵ نه‌کراوه بۆیه پێویستى به گۆڕانکارى ڕیشه‌یى هه‌یه به گۆڕینى کلتورى نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگادا ئه‌مه‌ش به‌شێکى ئاساییه له ژیاندا.
به‌پێى هه‌موو یاسا و ڕێساکان عیلمانى بێت یا دینى یا هه‌ر بۆچون و رێبازێکى دیکه‌ت هه‌بێت ئاساییه گرنگ ئه‌وه‌یه ئازادى تاک نه‌بێته هۆى پێشێلکردن و شێواندنى داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگا.
نمونه‌یه‌کى ئاساى دینى ئیمام عه‌لى ده‌فه‌رموێت : "کلتورى خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر منداڵه‌کانتاندا ئه‌وان بۆ سه‌رده‌مى ئێوه دروست نه‌کراون".
که‌واته هه‌ر ئه‌سڵى بونى یاساى تازه بۆ گۆڕانکارى له کلتوردا دینییه و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا هاتووه، به‌ڵام کلتور ڕه‌تى ده‌کاته‌وه بۆیه ده‌بێت زۆر به بوێرى و ته‌حه‌داوه رووبه‌ڕوى زۆرێک له گۆڕینى کلتوره‌کان بوه‌ستینه‌وه که له‌لاى زۆربه‌ى کۆمه‌ڵگا هێڵى سوره یاخود که‌سه گۆڕانخوازه‌کان به سه‌قه‌تى ده‌یگه‌یه‌نن وه‌ک "یه‌کسانى ژن و پیاو" که تا ئێستا ڕێچکه‌ى خۆى نه‌گرتووه، چونکه گۆڕانخواز به سه‌قه‌تى وه‌ریگرتووه و کلتور خوازیش به بێ دیراسه‌کردن و لێکدانه‌وه‌ى لایه‌نى باش و خراپى ڕه‌تیده‌کاته‌وه
تا ئێستاش نه‌توانراوه هه‌موو ئاسته‌کانى ژن کۆبکرێته‌وه تا یاسایه‌کى پڕاوپڕ له ماف و ئه‌رک بیانگرێته‌وه کلتورانى کۆمه‌ڵگاش ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن باشى و خراپى چییه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانیش که به ناو پێشکه‌وتوترین ده‌زگاى کۆماڵگاى پێشکهوهتووه.
*خوێندکارى زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى