سازان‌و ترازان! رێکەوتن‌و تێکەوتن!

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ توانا

لەسەروبەندی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم گوتاری هێزەکان  سازای سازان بوو جا  ئەنجام سازان بوو بەترازان ! ترازانێک ئەگەر شەڕی داعش و  ئەو ئامادەگیەی ئەمریکیەکان نەبوایە کە گوشارەکانیان توند بوو ئەوا شەڕی ناوخۆیی ناوەڕاستی نەوەدەکان  لەبناگوێ نزیک تربوو، چونکی ئاغی بوونی ئەوسای  سەرۆکی هەرێم لەسەر کورسی و قوفڵ دانی دەرگایی گەورەترین دەزگایی شەرعی

لەهەرێم بایی  ئەوە بوو ، کە کەپکی حەمەد ئاغاو کڵاو قاسمی بۆ ئاوەدان بکرێتەوە ، هەڵبەت من ئێستا و ئەوساش هیچ خیانەت و گوناحێکم پێ لە داخستنی پەرلەمان و دەرکردنی سەرۆکەکەی گەورەتر نەبوو ، ئەو ڕۆژەی ڕێگری لەسەرۆکی پەرلەمان کرا ئیدی دەرکەوت کە شتێک نیە لە کوردستان حەیای سیاسی و حەڕامی نیشتیمانی بێت!

ئیدی دەرکەوت کە گۆڕانکاری بەڕێکاری دیموکراتی خەباتی مەدەنی  پەرلەمانی لەهەرێمی کوردستان چەندە وەهمێکە، دەرکەوت کە ئێمە هێشتا دەرگیری ئەو دۆخە هۆبزیەین کە تیایدا بەهێزەکان  لاوازەکان قوت ئەدەن و هێشتا  لەچەرخی سروشتی پێش پەیمانی کۆمەڵایەتی دەژین!

من لەوساوە چی ڕوویدا هەر لەفشەی ڕیفراندۆمی پەکخراوەوەکە  لەپێناو داپۆشینی حەیای ڕژاوی سیاسی و فەشەلی  حکومڕانی ئەنجامدرا!  

تاکو بەڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان  پێم ڕووداوی ئاسایی بوون، چونکی کاتێک واقعی حاڵ ئەوە بێت  نەئیرادەی خەڵک ڕێزلێگیراوە  نە حەڕەمی نیشتیمانی و پەرۆشی  نەتەوەیی بوونی هەبێت و ئەکتی سیاسی لەبازرگانی و زاڵبوونی بنەماڵەدا کورت کرابێتەوە  ئەوا هەموو شتێک قابیلی ڕوودان ئەبێت.

ئێستاش کە لەسەرووبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتداین ڕێکەوتن کراوەتە عینوانی کۆ بوونەوەی هێزەکان ئەوە لەکاتێکدا کە حکومەت تەنها ڕۆڵی کورت بۆتەوە  بۆ دەخیلەی ئەو داهاتەی لەبەغدادوە دێت و  حکومەتیش سی ڕۆژ جارێک نیوە موچەیەک دابەش  دەکات! حکومەتێک ناتوانێت بچوکترین چاکسازی ئەنجام بدات و نەکراوە بەو دەزگای کە لەئاگایی خەڵک  دەسەڵات بێت، ئیدی ڕێکەوتن و نجیرە کۆبوونەوەکانی نەوێت، چونکی مەعلومە کەدەسەڵات لەهەرێم لەشوێنی ترە تاوەکو دەسەڵاتیش لەو شوێنە بێت ئیدی سازان دەبێت بە ترازان و  ڕێکەوتنەکان بۆ خەڵک دەبن بەتێکەوتن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار