پرسەی ئەمرۆ لەکوردستان

6 ساڵ لەمەوپێش



هەنار مەستى

لەکاتێکا خاوەن پرسە کۆستی کەوتوە دەبێت پارەیەکی زۆر بدات بە قورئان خوێن و خەتم و مەولوود و بە خشینەوەی پاقلاوەو حەلوای پر لە گوێزو ئەرکی خاوەن مردوو قورستر دەکەن

ژیانی مرۆڤ بەردەوام بە کارەسات و نەهامەتی دەستی پێ کردوە کۆتاییەکەی بە جەرگ سووتان و هەتیوو بوون ومردنی ئازیزان و خۆشەویستان بووە دیارە مردن بۆ هەموانە یاساو عەدالەت تەنها لە مردن یەکسانە .

کورد وتەنی هەرکەس رۆژی تەواو بوو ئەبیت بمرێ بێ گوێ دان بەتەمەن و دەولەمەندو فەقیر لەهەر ئاستێک بیت بێ جیاوازی . یەکێک لەو دیاردە بەربڵاو ناشیرنانەی رۆژگاری ئەمرۆمان دیاردەیی پرسەیە . لەکاتێکا خاوەن پرسە کۆستی کەوتوەو کەسێکی خۆشەویست و ئازیزی لەدەست داوە دڵ پر خەم و ئازارە باری ئابووری نالەبارو کەم دەست و کەم دەرامەتە ئەبیت بکەوێتە بەر تەنگیژەی مەراسیمی پرسەکە دابین کردنی خێمەو کورسی و تەپلەک و ژەمەخواردنەکان و دابین کردنی دەیان کارتۆن ئاوو چاو گرتنی دووسێ مەلا بە پارەیەکی زۆر بۆ قورئان خوێندن ئینجا خەتم و مەولوود و سێ رۆژەی مردوەکە بە خشینەوەی برمەو پاقلاوەو حەلوای پر لە گووێزو ساردی و میوە  لە هەمووشی ناخۆشتر ژنانی بەشدار بووی پرسەکە بەجڵی باق  وبریق میکیاژ و قژ چینج کەلەر و عەدەسەو برژانگ و قۆل و باسک پر لەبازین دەستە دەستە دائەنیشین ئەکەونە قسەو زەم و زەم کاری وباس باسی مۆدیلاتی ماڵ و خانوو سەیارەو جڵ و سەفەروو خۆهەلکێشانین.

مەلای خوا پێداوش دەست ئەکا بە قورئان خوێندن و تەپڵ و دەف لێدان بێ ئەوەی کەس گویێ بۆ بگریت  گرنگ نیە گوێی بۆئەگرین یان نا گرنگ ئەوەیە ئەو پارەکەی خۆی وەربگریت جاری واش هەیە مەلای ژن پرسەکان بەرێوە ئەبەن بە بەردەوامی ئەبیت چاو قەنداخ و ئاویان دەرخوارد دەن بۆ ئەوەی دەنگ و سدایان خۆش بیت بتوانین بە لاوانەوە زۆرترین بەشداربوانی پرسەکە بگرینین ئیتر ئەو بەزم و فەرتەنەیە چەند رۆژێک ئەخایەنێت لێرە ئەندام و خێزانی کۆچ کردوەکە سەرەرای هیلاک و ماندووبوون و خەم و خەفەتی ئەو کۆست ەگەورەیان دواجار ئەکەونە ژێر باری قەرزوو قەرز دانەوە بەوەش باری سەر شانیان قورس و گرانتر ئەبیت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار