گۆران چى ده‌به‌خشێ و چى وه‌رده‌گرێت ..؟  

6 ساڵ لەمەوپێش



گۆران عه‌لى که‌ریم

گۆڕان له‌مێژه‌ ده‌گه‌ڕێت به‌شوێن فرسه‌تێکدا خۆى له‌ رابردوه‌ سیاسییه‌که‌ى جیابکاته‌وه‌ و دابرانێکى قوڵ دروست بکات، ئه‌م هه‌وڵه‌ى گۆڕان کاتێک بووه‌ قه‌ناعه‌تى زۆرینه‌، که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن،که‌ له‌رابردودا نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ستکه‌وتى سیاسى به‌ده‌ستبهێنن و جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان تاراده‌یه‌ک سارد بونه‌ته‌وه‌ له‌پشتیونیان، هه‌ڵبژاردنى 12/5 و 30/9 به‌ڵگه‌ى ئه‌و راستیه‌ن که‌ به‌شێکى زۆرى جه‌ماوه‌ره‌که‌یان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان نه‌کرد.
ئه‌وه‌ى له‌م رێککه‌وتنه‌ تازه‌یى  گۆڕان و پارتیدا ده‌بینرێت و تاراده‌یه‌ک جێگه‌ى سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌م هێزه‌ هه‌مان سیناریۆى کابینه‌ى پێشووى له‌گه‌ڵ پارتى دوباره‌ کرده‌وه‌ و په‌رله‌مانى به‌بێ‌ یه‌کێتى له‌گه‌ڵ  پێکهێنا و به‌خۆشبینیه‌کى زۆریشه‌وه‌ حکومه‌تى له‌گه‌ڵ دروستکرد، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى و مه‌زاجى  په‌رله‌مانى پێچۆڵکرا و وه‌زیره‌کانیشى  نێردرانه‌ ماڵه‌وه‌.
سه‌ره‌تاى دروستبوونى گۆڕان، هه‌ندێک لایان وابوو ئه‌م هێزه‌ له‌ سه‌ر لۆژیکى تۆڵه‌ دروست بووه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئاخرى ئه‌وه‌ به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌، که‌ گۆڕان گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ى به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌ دواساتدا ئه‌و هێزه‌ هیچى به‌ده‌سته‌وه‌ نامێت بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى و به‌ته‌واوه‌تى ده‌که‌وێته‌ به‌رامبه‌ر یه‌کێتى و ئه‌وه‌ش واده‌کات که‌ به‌ته‌واوه‌تى بچێته‌ سه‌نگه‌رى پارتیه‌وه‌.
رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌کێتیش، ئه‌گه‌ر ئامانج لێى به‌شداریکردنى شه‌رو ململانێیه‌تى مێژینه‌ى نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ بێت، ئه‌وا دۆراوى یه‌که‌مى ئه‌م گه‌مه‌یه‌ گۆڕانه‌وه‌، چونکه‌ پارتى و یه‌کێتى وه‌ک ئه‌مرى واقیع یه‌کترى قبوڵ ده‌که‌ن و دواتر پێکدینه‌وه‌، به‌ڵام بۆ گۆران ئه‌و واقیعه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌، بۆیه‌ ده‌بوو گۆڕان به‌ئاسانى ئه‌و کارته‌ى ده‌ستى ته‌سلیم به‌لایه‌نێک نه‌کردایه‌و به‌رده‌وام خاڵى ناوکۆکیى له‌نێوان هه‌ردوو هێزدا بپاراستایه‌ و ئه‌و کارته‌ى به‌کار بهێنایه‌ که‌ ئه‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى کێشه‌کانه‌ نه‌ک به‌شێکه‌ له‌ کێشه‌کان.
خۆ ئه‌گه‌ر کارى سه‌ره‌تاى خاوه‌ن بریار به‌ده‌ستانى گۆڕان چاک کردنى هه‌ڵه‌کانى ڕابردویى بۆ پارتى ئه‌وه‌ بێت که‌ په‌رله‌مان پێشکه‌شى پارتى بکات و هه‌نگاوى دوه‌میشى به‌خشینى پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم بێت بۆ پارتى و دواتریش نیشاندانى ئه‌مرى چاونوقاندن له‌ که‌موکورتیه‌کان، ئه‌وا دواتر ئه‌و پرسیاره‌ جدییه‌ له‌سه‌ر خۆى دروست ده‌کات، که‌ چیتر حه‌رام بوون، لاى کادرو ئه‌ندامه‌کانى نه‌هێڵێته‌وه‌ بۆ هه‌ر نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک به‌ پارتى و ته‌نانه‌ت یه‌کێتیش، دیاره‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى ئه‌و خلبونه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ گۆڕان له‌بزووتنه‌وه‌یه‌کى یاخییه‌وه‌ بکات به‌ لایه‌نێکى ده‌سته‌مۆى و چاو له‌ده‌ستى پارتی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار