سەرۆككۆمار لەنێوان كورد و ئەوانی تردا
6 ساڵ لەمەوپێش
خانم ره‌حیم
فهزارى سیاسى له‌کوردستان تا ئێستا ئه‌و دۆخه‌ى تێنه‌په‌راندوه که میراتى شه‌رى ناخۆیه، بۆیه ئه‌و تێگه‌یشتنه تێکه‌ڵ به‌هه‌موو شتێک کراوه‌و بازنه‌ى لێکدانه‌وه‌و ههڵسانگاندنى هه‌موو شتێک به‌رته‌سک بوه‌ته‌وه، بۆ دیدگایه‌ک که‌سه‌ر به‌کام که‌مپی، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش واده‌کات ته‌نها قبوڵ و ره‌تکردنه‌وه شک ببات و دنیا به‌ره‌ش و سپى ببینێت.
عێراق له‌دۆخێکى ناهه‌موار و شپرزه‌دا ژیانى سیاسى به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام جیاواز له‌هه‌رێمى کوردستان خاوه‌ن فه‌زایه‌کى سیاسى کراوه‌ترن، بارى خزمه‌تگوزارى له‌ئاستێکى نزمدایه، دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى زۆره، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا لێپرسینه‌وه هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات چه‌قى نه‌به‌ستوه له‌ده‌ست لایه‌نێکدا، بۆیه هێشتا ئومێد بهگۆرانکارى و چاککردنى دۆخه‌که بوونى هه‌یه، له‌عێراق به‌ده‌ر لهئینتماى حزبى و نه‌ته‌وه‌یى چاو له‌سه‌ر ئهوهکهسانهیه خاوه‌ن جوڵه‌یه‌کى جیاوازن، بۆنمونه جوڵه‌کانى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى سه‌رۆککۆمار که‌توانیویه‌تى عێراق له په‌رته‌وازه‌یى و دوره په‌رێزى دبلۆماسى رزگار بکات و گرنگى بدات بهدۆخى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى و پرسى خێزان و ژنان، ئومێدێکى زۆرى لاى شه‌قامى عێراق دروست کردوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ى که ئه‌و پۆسته لاى سه‌رکرده‌یه‌کى کورده، ئێستا پێگه‌ى سه‌رۆککۆمار جێگه‌ى بایه‌خێکى زیاتره‌و هیوا ده‌خوازرێت زیاتر سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ببێته سه‌کۆیه‌ک بۆیهیکگهیشتنى لایه‌نه‌کان و دروستکردنى دیالۆگێکى سودمه‌ند بۆ نزیک بوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و دۆخى خراپى ئێستاى عێراق. ئه‌مه‌ش جیاوازى ئه‌و تێروانینه‌یه که له‌لاى زۆربه‌ى حزبه کوردیه‌کان بۆ حوکرانى هه‌یه، چونکه دیدى ئه‌وان بۆ حوکمرانى ئیداره زیاتر چرده‌بێته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌کان نه‌ک کردار و ئه‌نجامدانى کارى بکه‌ره‌کان.
له‌عێراق و تاراده‌یه‌کیش ده‌ره‌وه‌ى وڵات، بهپێچهوانى هه‌رێمه‌وه، میدیاکان به‌وردى چاودێرى جوڵه نهوعییهکانى سه‌رۆککۆمار ده‌که‌ن، بایه‌خى پێده‌ده‌ن و روناکى ده‌خه‌نه سه‌ر، لایه‌نه سیاسییه‌کان رووى لێده‌نێن و سوپاسگوزارن تا به‌شدار بێت له‌گفتوگۆکانیان، ژنان و لاوان به‌بیستنى ئه‌وه‌ى دیدگایه‌کى جیاوازترى خستۆته روو‌و بۆ پرسه‌کانیان، هانایان بۆهێناوه تاکۆڵ نه‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یان پرۆژه‌یان خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تى کۆمار تا کارى له‌سه‌ر بکات، نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان، ئاینه جیاوازه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش که سه‌ر به‌ده‌زگا حزبى ئیسلامین، بهسفور محاجهبهوه زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت رۆڵیان هه‌بێت و به‌شداربن له پێشخستنى پرۆژه‌کانى سه‌رۆککۆمار، چونکه له‌نه‌تیجه‌دا ئه‌وان ژیانى خۆیان و ئاینده‌ى ماڵ ومنداڵیان زیاتر به‌لاوه گرنگه له پرسه سیاسى و حزبیه‌کان، ئه‌مه‌ش جیاوازى ئه‌و فه‌زا گشتیه‌یه که له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دروست بووه.
به‌پێى ماده‌ى 60 له ده‌ستورى عێراق، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆى هه‌یه پرۆژه یاسا بنێرێت بۆ په‌رله‌مان و پیشتیوانى بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌رله‌سه‌ره‌تایى ده‌ستبه‌کار بوونى سه‌رۆککۆماره‌وه، ئاماده‌کارى کراوه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک تاوتوێکراوه، له‌وانه، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و پرۆژانه دراوه که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى و پێکه‌وه ژیان ده‌بێت و ده‌بنه هۆکارێکى گرنگ بۆ کهمکردندنهوهى نیگه‌رانى که‌مایه‌تیه‌کان و سته‌مى سه‌ر ژنان و منداڵان و ده‌سته‌به‌ر کردنى مافه‌کانیان به‌پێى ده‌ستور و یاسا، هه‌ربۆیه ئاماده‌کردنى پرۆژه‌یاساى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى و قهرهبووکردهنهوهى قوربانییه‌کانى توندوتیژى و تیرۆر، به‌تایبه‌ت کچان و ژنانى ئیزدیی. ئه‌وانه به‌شێک لهوکارانهن که له‌به‌رده‌ستدان، دیاره ئه‌مانه‌ش ئه‌و گرنگى خۆیان هه‌یه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى سیماى مه‌ده‌نیانه‌ى حوکمرانى و پارستنى مافى ئه‌و توێژانه‌ى که تاراده‌یه‌ک پشتگوێ خراون، ئه‌مه‌ش به ده‌رکردنى یاساى نوێ و ههموراکردنهوهیان له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه. هه‌ربۆیه ده‌ستپێکى ئه‌وکارانه ده‌توانێت ئاراسته جیاوازه‌کانیش له‌ده‌ورى خۆى کۆبکاته‌وه و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ببێته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌کان، به‌تایبه‌ت گرنگیدان به‌و توێژانه‌ى که تاراده‌یه‌ک خراونه‌ته په‌راوێزى دنیاى سیاسه‌ته‌وه.
به‌رگرتن به توندوتیژى خێزانى ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌کى باش بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه له کرده‌ى توندوتیژی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه کارێکى ئاسان نییه، به‌ڵام موسته‌حیلیش نییه‌و دوورى ههرێگایهکیش سه‌ره‌تا له‌هه‌نگاوێکه‌وه ده‌ستپێده‌کات، وا ئێستا ئێمه به‌پشتیوانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌دواى دادپه‌روه‌رى وئاشتى کۆمهڵایهتیهوهن، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و هانگاوهداین، که به‌داخه‌وه تا ئێستا بایه‌خ وگرنگى دانى هه‌رێم له‌هه‌موو رویه‌که‌وه وه‌ک پێویست نییه بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه.