قوتابخانەی سیاسیی کوردی
6 ساڵ لەمەوپێش
دلێر محەمەدنووری
وانەی یەکەم / ماتماتیکی سیاسی
پارتی لەماتماتیکا یەکەمەو گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ ویەکگرتووش لەگەڵیاندا لەماتماتیکا ئیکمالن لەبەرئەوەی لەخوولی پێشووی پەرلەمان پارتی بەتەنها خاوەنی ٣٨ کورسی و کۆی کورسییەکانی ئەوانی دیکەش ٥٨ کورسی بوو، وەلەخوولی ئەمجارەی پارلەمانیش پارتی خاوەنی ٤٥ کورسی و کۆی کورسییەکانی ئەوانی کەش ٤٥ کورسییه. ئەگەر بەیەك کوتلەی پارلەمانی سەودایەکیان لەگەڵ پاتی بکردایەئەوا پارتی دەبوو گەر بەهەمووی نەبووایەخۆ بەزۆربەی هەرەزۆری داواکارییەکانیان ڕازی دەبوو. بەڵام چونکەپارتی زۆر بلیمەتەلەدابەشکردندا، بۆیەلەگەڵ هەر یەکێکیان بەتەنها ئەچێتەدانووسانەوەو ئەوانیش زۆر بەئاسانی پێی رازی دەبن لەبەرئەوەی لەکۆکردنەوەزۆر کۆڵن تەنانەت نازانن بەنجەی دەست و پێکانیشیان بۆ کۆکردنەوەی کورسییەکانیان بەکاربهێنن. گەر دەشپرسن چۆن و بۆچی ئەمانەببنەیەك کوتلەی پارلەمانی بەرانبەر بەپارتی ئەوا دەچینەسەر وانەی دووەم
وانەدووەم / مێژووی سیاسی
هەموو ئەم حزبانە هەریەکەیان بەجۆرێک لەجۆرەکان گیرۆدەی دەستی پارتین لەبابەتی قۆرخکاری سیاسی و ئیداری و قەزائی و تەشریعی وتەنفیزیدا، هەر لەسەرەتای راپەڕینەوەتا دەگاتە ئێستا، هەر حزبەو بەجۆرێك و لەسەردەمێکدا لەلایەنێك لەلایەنەکانەوەگیری بەدەست پارتییەوەخواردووه. هەموو ئەم حزبانەبنکەی سەرەکییان لەزۆنی سەوزەو زیاترین بەریەککەوتنی جەماوەری و زۆرترین بەرژەوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی هاوبەشیان هەیەو نزیکەی هەر هەمووشیان لەزۆنی سەوز لەدایك بوون و پێگەیشتوون و تا رادەیەکیش ئازادانەلەم زۆنەکاریان کردووەچ پێکەوەچ بەجیا، بەڵام بۆ هەموویان جگەلەپارتی نەبێت پێچەوانەبووەلەزۆنی زەرد، پرسیاری گرنگ ئەوەیەبۆچی ئەو هەموو هاوبەشییانەنەیتوانیوەکۆییان بکاتەوەلەداڕشتنێکدا؟ بۆ وەڵامدانەوە ئەچنەسەر وانەیەکی نوێ.
وانەی سێیەم / وەرزشی سیاسی
پارتی تەنها یاریکەری باشی گەمەی سیاسییه، بەرانبەر هەموو رکابەرەکانی، جا کاری من لێرەئەوەنییەدەستنیشانی بکەم کەئەو میتۆدانەی کەپارتی گەمەی پێ دەکات چەند شەریفانەو رێگەپێدراون. پارتی لەکۆتایی هەر گەمەیەکدا دیراسەی ئەو گەمەیەئەکات و گووڕی تەواو ئەخواتەوەو راهێنانی تەواوەتی ئەکات و تەشکیلەی تیپەکەی بەتەواوی ئەگۆڕێت و بەئامادەباشییەکی تەواوەوە خۆی بۆ گەمەی داهاتوو ئامادەدەکات، هەرگیز هەڵەکانی پێشووی لەگەمەی داهاتوو دووبارەناکاتەوە و هەمیشەبەبڕوایەکی لەڕادەبەدەر دەچێتەمڵملانێوەو پێش دەسپێکردنی گەمەکەنوقڵانەی سەرکەوتن لێدەدات و ژمارەگۆڵەکانیش بەتەواوی دەزانێت. هەر جارێکیش گەمەکەکۆتایی پێدێت هەموو حزبەکان بەحەپەساوی لەپرۆسەکەدەردەچن و بیر لەموفاجەئەتازەکەی پارتی ئەکەنەوەلەکاتێکدا پارتی خەریکی ئاهەنگ گێڕانه. هۆکاری ئەمانەش ئەگەڕێتەوەبۆ وانەی داهاتوو.
وانەی چوارەم/ پاراستنی سیاسی
گەر چاوێك بەچەند ساڵی رابردوو بگێرین دەبینین پارتی جگەلەکاری حزبی و بەحزبی کردنی تەوای کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یارییەکی موخابەراتی گەورەلەگەڵ رکابهرەکانی ئەکات جا چ بەئیغرائاتی مادی بێت یان بەفشاری کۆمەڵایەتی و مەعنەوی و ئەخلاقی بێت لەرێگەی بارگاوی کردنی رکابەر بەکاری نائەخلاقی یان گەندەڵی سیاسی. ئەمەش لەرێگەی نانەوەی تەڵەو تەڵزم و تەبکەی موخابەراتییەوه. گەر بۆ نموونەبگەڕێی زۆر ئاسان دەست ئەخەیتەسەر دەیان ناوو کەسایەتی کەچۆن لەماوەیەکی کورتدا ٣٦٠ پلەبیر وڕای بەرانبەر بەپارتی یان دەگۆرێت یان بەپارتی بوونێکی عەیارە٢٤ کۆتایی دێت. لەم مەسەلەیەشدا یەکێتی و گۆڕان وەکوو دوو مەترسی گەورەبۆ سەرپارتی پشکی شێرییان بەر دەکەوێت بەو هۆکارەی کەنزیکبوونەوەی ئەم دوو لایەنەگەورەترین مەترسییەبۆ سەر پووکانەوەی پارتی. ئەمەش ئەوەدەردەخەن کەئەو جۆ رەکەسایەتییا نەلەبەر ئەوەی کەتێدەکەون جا بەهەر هۆکارێك بێت لەوانەی داهاتوودا ئیکمال
وانەی پێنجەم / ئەخلاقی سیاسی
بەختیار عەلی لەچاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی دا کەهاوڵاتی ئەنجامی داوەلەوەڵامی پرسیارێکدا بەوەی کەلەرۆمانی کەشتی فریشتەکاندا کەباس لەمێژووی هاوچەرخی سیاسی باشور دەکات زۆرتر ئاماژەکان و رەخنەکانی روو لەیەکێتین لەکاتێکدا پارتیش بەهەمان شێوەبەرپرسی گەورەیەلەسەرجەمی خراپەو باشەکان، بەم جۆرەوەڵام دەداتەوەکەپارتی حزبێکی زۆر داخراوەلەرووی عەقڵییەت و ستراکتۆری حزبیدا، پارتی بەهێز دەرئەکەوێ بەڵام کەبمرێ بەتەواوی ئەمرێ بەپێچەوانەی یەکێتی کەهێزێکەدەستکردی رۆشنبیرانی کورد بووەو دواتر بوون بەنووخبەی سیاسی و هەر چی ململانێ ی کولتووری و رۆشنبیری و سیاسی هەیەبەهەناوی ئەم هێزەدا تێپەڕیوه، بۆیەهەڵگەڕانەوەی ئەم نووخبەرۆشنبیرەپڕ خەونەبۆ نووخبەیەکی ستەمکاری لەگەندەڵییەوەتێوەگلاو لەناو یەکێتیدا بەزەقی دەردەکەوێت...هتد ڕەنگەهەبن بەم ڕەخنەبنیاتنەرەقەڵس ببن بەڵام ئەم ووتانەی بەختیار دەرخەری ئەو هیوایەبوو کەکۆمەڵانی خەڵك بەیەکێتییان بەستبوو، کەچی پارتی بەو عەقڵییەتەداخراوەی خۆیەوەتوانی یارییەك لەگەڵ یەکێتی بکات و ئێستا هەمان یاری لەگەڵ گۆ ڕان ئەکات لەرێگەی دوو کۆمەڵی بریاردەری ناو یەکێتی و گۆران کەئەوانیش من ناووم ناوون پارتییەکانی ناو یەکێتی و دژەیەکێتییەکانی ناو گۆڕان. لەئەنجامی ئەم یارییەدا هەردوو حزبی تەواو شەکەت و ماندوو کردووەو نەوتاوی و بارگاوی کراویشن بەگەندەڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دارایی و ئەخلاقیش وەگۆڕیونی لەنوخبەی خەونێکی گەورەی کوردایەتییەوەبۆ نوخبەیەکی گەندەڵکاری گەوره. کەئەمەش وەرگەڕانێکی گەورەیەلەئەخلاقی سیاسی کەنەیەکێتی و یەکێتی ناو گۆڕان بەو دنیابینی و کرانەوەیەی کەدەستیان پێکرد مەحاڵەبەرگەی بگرن. ماوەتەوەبڵێم ئەگەر گۆڕان خۆی کۆنەکاتەوەو لەو لەلێکتێگەیشتنەگوماناوییەپاشگەز نەبێتەوه، ئەوەلەخەمی داهاتووی خۆی نییەبچووکبوونەوەیەکی گەورەتر لەمەی ئێستا چاوەڕوانی دەکات، کەبەتەواوی لەقوتابخانەی سیاسی دووردەخرێتەوه. یەکێتیش نابێت لەژێر هیچ فشارێکی پارتی و گۆ ڕان لەیەك خاڵی پرۆژەکەی خۆی پاشگەز ببێتەوه. بەدەر لەوەی پرۆژەکەی یەکێتی وەکوو بەرژەوەندی حزبی سوودی دەبێت بەڵام پرۆژەیەکەزیاتر بەرژەوەندی نەتەوەیی پێوەدیارەبەتایبەتی لەمەسەلەی کەرکووك و بەغدا و شەراکەتی سیاسی لەهەرێمدا، ئەمەتاکەرێگەیەیەکێتی قۆناغێك لەقوتابخانەی سیاسی بباتەپێشەوه.