بزووتنەوەی گۆڕان‌و پارتی »رێکنەکەوتوون»؟!

6 ساڵ لەمەوپێش



فه‌ره‌یدون کونجرینى

هەروەک چۆن دوابەدوای ڕێکەوتــننامەی دەباشان ڕەخنەکانمان لەڕوی یەکێتی رانەگرت و بەردەوام بوین، لەباش ڕێکەوتنە سیاسیەکەی گۆڕان و پارتی لە 18ی شوباتی 2019 لە پیرمام واژۆکرا بێدەنگ نابین و هەمو ئەوانەی لەڕابوردودا ڕویانداوە وەبیریاندێنینەوەو دەشبین بەبەربەست بۆ داهاتویان. وەک چۆن ڕێکەوتننامەی دەباشان کرایە گەمەیەکی سیاسی و خەڵکی پێ سەرقاڵکرا» ڕێکەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی  هاوشێوەیەتی و پارتی دەیەوێ هەگبەی سیاسی خۆی وەک یەکێتی نمایش بکات».

واژۆکردنی ڕێکەوتنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەو مەبەستە ئەنجام نەدراوە گۆڕان لەهەموو پێشنیارو پێشنیازو پڕۆژەکانی ڕابوردوی پاشگەزبێتەوەو بێدەنگبێت لەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجامیانداوە» ڕێککەوتنی سیاسی 18ی شوبات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پشویەکە تا باشتر هەناسەبدات لە ماراسۆنی سیاسی داهاتو» گۆڕان لانادات لەبەرنامەی خۆی چونکە بەپێی ئەو بەرنامە دامەزراوەو بۆتە ویستگەی بزوتنەوەکە».

لەئەرشیفی   10ساڵی رابوردوی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە کە لە هەوڵی سزادانی پارتیدابوە بە ڕێگەی دادوەری یاسایی و سەربەخۆ لە

١. تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان و پێشێلکاری و قۆرخکردنی ئازادی و  هەمو ئەوانەی بێسەروشوێنکراون لە ماوەی دەسەڵاتی  ئەو پارتەدا.

٢. ڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان و دورخسنەوەی وەزیرەکان

٣. نانبڕاوانی فەرمانگەکان

٤. داهاتی نادیاری ساڵانی ڕابوردوی نەوت و کانزاییەکان

٥.  کارەساتی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی

٦. ڕادەستی شەنگال بە داعش

٧. ململانێکردن و کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی نێوان باکورو خۆرئاوا بەهەمو پێوەرەکان.

٧. ناردنە دەرەوەی ئەو پارانەی بەناوی دوو بنەماڵەوە لە بانکەکانی دەرەوە حەشاردراون.

٨. دەیان نمونەی وەک ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی بەناوی حکومەتەوە لە وڵاتی تورکیا وەرگیراوەو هتد... زۆرن کە لە دروستبونی گۆڕانەوە ئاشکراکراوە.

٩ . ساختەکاری هەڵبژاردنەکان

ئامانجی پارتیش « لەواژۆکردنی ڕێکەوتننامەی سیاسی 18ی شوبات» بەو مەبەستە نیە چیدی دزی و تاڵانی و سەروەت و سامانی هەرێم بەهەدەرنەدات و بێ  پرسی حکومەت و خەڵک ئیتفاقی سەربەخۆی بازرگانی ڕاگرێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ڕادەستکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و گەڕانەوەی زەویە داگیرکراوەکان و دەستبەرداربون لە کێڵگە نەوتیەکان» پارتی چاکسازی پێناکرێ چونکە ئەو چاکسازیەی بزوتنەوەی گۆڕان دەیهەوێت پارتی پێ لاواز دەبێت و دەسەڵاتی ڕەهای نامێنێت.

واژۆکردنی ڕێکەوتنی سیاسی لەلایەن پارتیەوە هەوڵدانە بۆ بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕان و قۆرخکردنی هەمو ئەو سەدان پڕۆژەی هەیبوە لە سەرەتای ڕێخراوەیی تائێستای دەسەڵات» پارتی و یەکێتی بەداهاتی نەوت و گومرک نەبێت ناتوانن لەو دەسەڵاتانەدا بن کە تا ئێستا هەیانبوە» ئەوەی پارتی مەبەستیەتی بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕانە بانگێشتکردنیەتی بۆ گۆماوی گەندەڵی  هەرچەند یاساکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەنادات ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هەر بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی بیرکاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان هێڵی سوری هەیە، لایەنەکانی تر سنوریان نیە»  گۆڕان بەبنەما سیاسیەک لەسەرەتاوە هاتوە کاردەکات پشتیوانی خەڵکی مەدەنی و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارو هەمو ئەو هاوڕێیانەی پشتیوانیانکرد لەڕێکخراوەییەوە بۆ قۆناغەکانی ترو تا گەیشتە بەشێک لەدەسەڵات. سپاسی خەک و هەموو ئەوانە دەکات لەقوڵایی ترین مەترسی و دەسەڵاتی دیکتاتۆری دوو حزب سەریهەڵدا» گۆڕان بەرنامەی سیاسی و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆیی هەیە کەدەیان بڕگەو سەدان تەوەر لەخۆ دەگرێ وەک ١ ـ ئاسایش ٢ـ سامانی مرۆیی ٣ـ ئامانجە نیشتمانیەکان ٤ـ ڕۆشنبیری و داهێنان ٥ـ ئامانجە دیموکراسییەکان ٦ـ ئابوری قەڵاچۆکردنی گەندەڵی ٧ـسامانی سروشتی و دەیان و سەدان پڕۆژەی ئەم بزوتنەوەیە کەهەموان ئاگادارن لە نۆ ساڵی ڕابوردودا خراوەتەڕوو داواکاری و پێشنیارەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێکهاتون لەسەدان پڕۆژەو بڕگەی خزمەتگوزاری بەهەمان شێوە دەسەڵاتی ئەوکات هێشتا لەژورە تاریکەکاندا حەشاریداون و گرنگی پێ نایات. بەهێزی چەک سەدان پێشێلکاری ئەنجامدراوە، هەتا مافیاگەرێتی هێزی حزب و تاکڕەوی بونی هەبێت کاتی زۆرترمان دەوێت لەوەی خەڵک هۆشیاربکرێتەوە  تا بەهزرو بیری ئایندەی گەلەکەی بزانێت چۆن بەدی دەهێندرێت ، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان مەبەستیەتی لەبەرژەوەندی خەڵکدایەو بەپێی پلاتفۆڕمی کاری یاسایی کردوە.

پارتی و یەکێتی بەجۆرێک نەخشەڕێگای حکومەت و پەرلەمانیان داڕشتوە» گەر هەمو لایەنەکان دەرچن لەحکومەت بێ هیچ کێشەیەک دەتوانن حکومەت بەرن بەڕێوە بەڵام ئیرادەی گەل توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە» لەماوەی 27 ساڵی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان کێشەو گرفت نەبوە بۆ حکومڕانیکردنی پارتی و یەکێتی بەڵکو بونەتە کێشە بۆ خەڵک لە هەموی کاریگەرتر! بەبەرچاوی خەڵکەوە بەرهەمی کانزایی دەردەکەن و سامانی سروشتی دەفرۆشن و باج و سەرانیەکی زۆر کە ڕۆژانە بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەنە دەکرێ» لە هەمانکاتدا هاوڵاتیان لاوازدەبن و چینی هەژاری سەردەکەوێ».

پارتی و یەکێتی دەسەڵاتێکی وەها ڕەها دیکتاتۆری ئەنجام دەدەن ئاساییە بۆیان» نەک هەر ئەوەی لە چوار ساڵی رابوردو بە گۆڕان کرا بەڵکو دەتوانن گردەکەش داگیربکەن و گۆڕانیش دوربخەنەوە لە هەموو کاروبارێک تەنانەت کاری ئۆپۆزسیۆنیشیان لێ قەدەغە دەکەن و میدیاو ڕۆژنامەکانیشیان پێدادەخەن» هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بون دژایەتیکردنی حزبی دەسەڵات نییە بەتەنها»  هەموان لە واقعی ئەو دوو بنەماڵە گەیشتوین کە زادەی یەکن و ئامانجیان چۆنە، من وەک خۆم کاتێک ڕەخنەم ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردوەو دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییان نوسیومە بونی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوکات ڕەوانشاد جێگیری سکرتێری یەکێتی بوو « بەڵێ ئەوکات خراپتر لەئێستا دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام میدیاو گروپێکی کارا بونی نەبوو تا هەمو راستیەکان ئاشکراکات» دەبێت سوپاسی هەمو ئەو هاوڕێیانە بکەین کە ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێستایان بەرپاکرد» گۆڕان پشتی بە نوسەری بوێر بەست و دامەزرا» کێــش دەتوانێ لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانی باشتری پێبکرێ بابچن جوڵانەوەیەکی نوێ دامەزرێنن و خۆیان لەو گۆمە ڕەشە مەنگە بهاوێژن».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار