زستانى ڕێکه‌وتنه‌کان و به‌هارى به‌ڵێنه‌کان !
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
وه‌رزه ساردى زستان به‌گه‌رم و گوڕیى کۆبونه‌وه‌و ڕێکه‌وتنه‌کان به‌ڕێکرا ، هه‌ر له لێک تێگه‌یشتنى نێوانى هه‌ولێر و به‌غداده‌وه تاکو ڕێکه‌وتنى نێوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردسان و هه‌روا بێته‌وه ، ڕێکه‌وتنى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیمۆکراتى کوردستان ،
ئیدى ئه‌گه‌ر به‌خاڵ و به‌ندو به‌ڵێن و پاکێجى ناو ڕێکه‌وتنه‌کان بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌هارى ئه‌م ساڵ بۆ خه‌ڵکى ماف خواراوى ژیان پایز ! هه‌ر ده‌بێت به‌هاره‌که‌ى وه‌رزى دروێنه‌کردنى به‌ڵێنه مله‌وه‌ن و قه‌به‌یى هێزه سیاسیه‌کان بێت !
ده‌ى خوابکات که ته‌گبیر له‌گه‌ڵ ته‌قدیریان وێک بێته‌وه‌و ڕێکه‌وتنه ئاخێندراو به به‌ڵێنه‌کان ته‌رجمه‌ى واقیع بکرێن، ئه‌وا شکور به‌ڵێنه‌کان بایى ئه‌وه‌ن که له ساڵى داهاتوو ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه، په‌ناخوازیى سویسڕى و دانیمارکى که‌نده‌ى وه‌رگرێت و بابه‌تى کۆچ لینگاو قوچ بکرێته‌وه !
گه‌لۆ ئه‌مه ته‌نز نیه به‌ڵکو ته‌نها گریمانه و ئه‌گه‌رى لێکه‌وته‌ى به‌ڵێن و دێڕى ناو ڕێکه‌وتنه‌کان و پڕۆژه‌کانه ،
ئاخر بنۆڕن به گوفتار به‌ڵێن هیچ هێزێک خراپ ناڵێت و هه‌موویان به‌حساب و کتاب گوتار له پێناوى خۆش ژیانى خه‌ڵکدا و بۆ خه‌ڵک خولقاون ، که‌چى ئه‌فسوس به کردار و ڕه‌فتار هه‌میشه پێچه‌وانه بینراون !
ئه‌وان هه‌رکاتێک ویسیان ڕێک ده‌که‌ون ، هه‌ر کاتێک ویستیان شه‌ێ ده‌که‌ن ! به‌ڵام عه‌نتیکه‌و نیگه‌به‌تیش هه‌ر له‌وه دایه، له هه‌ر دوو حاڵ و خاڵ ، واتا هه‌م شه‌ێ و هه‌م ئاشتى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکدا ده‌که‌ن !
هه‌ڵبه‌ت له مێنتاڵیه‌تى حیزبى کوردى ته‌نها دوو ڕێکار بۆ ململانێى سیاسى هه‌س ، ئه‌ویش یان شه‌ڕکردن به لۆجێکى فیشه‌ک له‌برى وشه‌و یان شه‌ڕه ئاربیجى له‌برى ئارگۆمێنت ! ئه‌وان هه‌رکاتێک له سه‌ر پشک و به‌ش ڕێکنه‌که‌وتن ، ئه‌وا وا گه‌ل حاڵى ده‌که‌ن که شه‌ێ و ناکۆکى بژارده‌ى عه‌قڵانیه !
هه‌رکاتێکیش که ڕێکه‌وتن ئه‌وا ڕێکه‌و تنیان به‌مه‌رجى مردارکردنى ململانێى مه‌ده‌نى و دیموکراتى و پاشه پێکشه‌کردنى ڕه‌خنه‌کردنه‌ى عه‌قڵانیه ، مه‌علومیشه کتێک که بژارده‌ى خراپ و ترسناک دێته ڕۆژێڤ ئه‌وا خه‌ڵک خراپ ده‌خوازێت نه‌ک ترسناک ، جا به هه‌رحاڵ ئێستا با باش بینین به‌ڵکو باش بێته پێش ، پاساوه‌کانى چه‌ند ساڵى ڕابردوو که موچه‌ى تێدا بڕاو پڕۆژه‌کانى تێدا وه‌ستێنرا پاساوه‌کان نه‌مان ،خۆش به‌ختانه هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش نه‌ما گوشاریى ئاواره‌کان نه‌ما سعرى نه‌وت به‌رزه بودجه له غداد وه دێت ئێوه‌ش به ڕێکه‌وتن و به‌ڵێنه‌کانى سه‌ره وه‌ختى هه‌ڵبژاردن به‌هارتان ڕاگه‌یاند ئیدى خه‌ڵک چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانتان لێ ده‌کات.