خەلیفەی بێ خەلافەت !

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ توانا

دوای پێنج ساڵ لە دیار نەمانی بە گوزارشتی خۆیان شێخی نادیار ئەبوبکری بەغدادی ، دەرکەوتەوە دەرکەوتنی ئەم جارەیی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش ) دەرکەوتنێک بوو کەبەراورد بەیەکەم دەرکەوتنی لە مەزگەوتی حەدبای موسڵ تەواو جیاوازبوو چونکی(خەلیفە) هەم بە شکل گۆڕابوو پۆشتەی و سیمایی خەلیفە ئاسایی لەدەست دابوو ، خەلیفە هەم خەلافەت و ئەو جوگرافیایی پانو پۆڕی خەلافەتی لەدەست دابوو، جا خەلافەتێک کەجوگرافیاکەی بەقەد جوگرافیایی وڵاتێکی وەکو بەریتانیا بوو ، ئیدی پێدەچێت کە غایەیی دەرکەوتنی خەلیفە لەم کات و ساتەدا بۆ جیهادیستەکان ئاوێکی ساردی بەدەرونی شکست خواردووی گڕگرتویاندا کردبێتەوە ، خۆشی نیازی بێت کە عەڕزی مانەوەی بکات ، ئەگینا پێناچێت کەوا ئەم دەرکەوتنەی خەلیفەی بێ خەلافەت جارێکی تر ترسێکی بخاتەوە ، بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، چونکی سەردەمی داعش وەک دوڵەت و خەلافەت بەکۆتا هاتو داشی داعشیش هەم بۆتەیفی سوننەی عێراق و شام کە تەهیمش کراوی دەسەڵات بوون ، خراپ کەوتەوە و بەهۆیەوە تەفنیش کران وە هەمیش بۆ ئەو دەوڵەتانەی ناڕاستە تەمویل و تەوجیهی داعشیان کرد خراپ کەوتەوە ، چونکی بە تەجروبە دەرکەوت کەداعش نە ئایدۆلۆجیاکەی هی ئەم سەردەمەیە، نە هێزێکە لە زمانی سەردەم دەگات ،داعش دەوڵەتێک بوو کە بیرۆکەی مەسحی سنور و فەتحی دنیایی لە هەگبه دابوو دەوڵەتێک کە داهێنانی لەمەرگدا کردوو جگەلەمەرگو وێرانە ئیزافە تری بۆ ژیان پێ نەبوو ، داعش لەماوەی خەلافەتیدا هەزاران پردی تەقاندەوە کەچی پردێکی بۆ نۆژەن نەکرایەوە ! بە هەزاران مرۆڤی سەربڕی کەچی بریندارێکی بۆ چاک نەدەکرایەوەکەچی جیهادیستە کانی (خەلیفە) لەسەر هەر کەلاوێکی تەقێندراوی ڕوخێندراو دەیان نوسی (دەولە ئیسلامیە باقیە ! ) ‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار