ماڵى عه‌وڵاو حکومه‌تى هه‌رێم
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سورە
له‌شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، ژیانى خه‌ڵک ساده بوو قه‌ناعه‌تى زۆربه‌ى خه‌ڵکه‌که جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئێستا، له‌ڕوى خواردن و پۆشین و شوێنى نیشته‌جێبوون و هه‌ڵپه بۆ په‌یداکردنى سه‌رمایه هتد .., به‌کورتى خه‌ڵک نانى شه‌وى هه‌بوایه، غه‌مى بۆ به‌یانى نه‌ده‌خوارد، ئه‌وه‌ى سیگارکێش بوو مژى له سیگارى خۆى ده‌دا و زۆربه‌یان هه‌تا نیوه‌شه‌و خه‌ریکى حیکایه‌ت و جۆرابێن بوون. لهشارۆچکهکهى ئێمه، ماڵى عه‌وڵا له ماڵى هه‌موو خه‌ڵکه‌که په‌ڕپوت تر بوو فاتهى هاوسه‌ریشى که‌مێک گێل بوو، ئێواره‌یه‌ک عه‌وڵا زۆر په‌له‌ى کرد له‌گه‌ڵى چوومه‌وه بۆ نان خواردن، دیتم هێلکاویان هه‌یه، بهمن و عه‌وڵا و خدرى کوڕى یه‌ک که‌وچک و یه‌ک قاپ هه‌بوو، به‌نۆره به کەوچکه داره‌که هێلکاومان فڕ ده‌کرد، هاوسه‌ره‌که‌شى دوو نانى کردبووه ناو قاپلهمهکه واتا تێى کوشیبوو به‌ده‌ست خێرا خێرا ده‌یخوارد منیش وتم عه‌وڵا که‌وچکى دیکه‌تان نیه؟ خیرا وتى یه‌کێکى کلک شکاومان هه‌بوو ماڵى مام وسو بردیان و نه‌یان هێنایه‌وه، وتم چه‌قۆتان نیه پیازى پێبشکێنم، وتى هه‌مان بوو لهبژار کردن پسا. ڕۆژێک عه‌وڵام له‌گه‌ڵ خۆم برده‌وه، ئه‌و خوڵقى نه‌ده‌ویست، چونکه زۆر بێفهرق بوو. دیتم ماشێنهمان هه‌یه وتم عه‌وڵا ئێمه سێ قاپ و سێ که‌وچکى فافۆن و چوار که‌وچکى دارمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ دوو بادى و دوو که‌وچکى دارى ماستاو یان بۆ دۆ خواردنه‌وه فه‌رموو ماشێنهکهت له‌ناو ئه‌م قاپهیە، ئه‌مه‌ش که‌وچک جا تێى دهکوشیت یان به‌که‌وچک فڕى ده‌که‌ى که‌یفى خۆته. دواى دوو مانگ ئێواره‌یه‌کى دى له‌گه‌ڵ عەوڵا چوومه‌وه ماڵیان، ئه‌مجاره پیاز و ئاویان لێنا بوو، له قاپێکى دار که‌مێک پیاز و ئاویان له‌پێش دانام ، که‌وچکى تێدا نه‌بوو، عوڵا خێرا کیسه توتنه‌که‌ى له‌پشته‌وه‌ى خۆى ده‌رهێنا و که‌وچکێکى دارى کلک شکاوى دایه ده‌ستم. وتم له‌کوێت بوو وتى کوڕه به‌خوا دزیومه، وتم ئایا ده‌زانى هه‌موو جۆره دزیه‌ک عه‌یبه‌یه و نادروسته ته‌نیا ئه‌گه‌ر پاروه نانێک و تۆزه ئاردێک لهماڵتدا نه‌بوو پوڵیشت نه‌بوو بیکڕیت، له‌هه‌مانکتدا که‌سێکیش سه‌د فه‌رده ئاردى هه‌بوو ئه‌وکه‌سه به‌قه‌رزیش که‌مێک ئاردى نه‌دا پێت، هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ڕێى تێده‌چێت، تۆزێک ئاردى لێبدزى بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌کانت له‌برسانا نه‌مرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مرۆڤى باش هه‌ر نابێ دزى بکات، سه‌یرمکرد عه‌وڵا باش گوێى لێگرتووم، ووتم ده‌ى بیسمیلا ئه‌م که‌وچکه شکاوه به‌هایه‌کى نیه، چونکه برسیم بوو بهکهوچکه قوڵه‌که تێر تێرم خوارد. لهدڵیخۆمدا وتم، به‌خوا ژن بێنم باشه ئه‌گه‌ر ماڵ ڕاگرتن ئاوابێت (دوو) ماڵیشم پێڕاده‌گیرێت. ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه باسم کردووه، ڕوداوێکى ڕابردووه، له ئێستاشدا ئه‌وه‌ى ده‌یبینم حکومه‌تى هه‌رێم له ماڵى عه‌وڵا ده‌چێت، زه‌مه‌نێک نیوه موچه‌ى ده‌دا و چه‌ندین مانگیش موچه‌ى خانه‌نشینان قه‌رزداره، وه‌ک خانه‌نیشینان به‌مرۆڤ نه‌زانێت. له‌کاتێکدا خانه‌نشینه‌کان، مرۆڤه ماندووهکانن، سه‌یرى ئه‌م جیاوازییه‌ى به‌ینى ماڵى عه‌وڵا و حکومه‌ت بکه‌ن، عه‌وڵا قه‌رزداریش نه‌بوو. ده‌ى خۆ بیست وحه‌وت ساڵه ئه‌م حکومه‌ته هه‌یه، قه‌رزداره و خه‌ڵکیش کێشه‌ى زۆرى کاره‌با و ئاوى هه‌یه، ڕێگه و بانه‌کان لهپانتۆڵهکهى عه‌وڵا خراپترن. له‌بیرمه عه‌وڵا جله‌کانى پینه کربوو، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم پینه‌ى جادهکانیشى پێناکرێت، نمونه زۆرن سه‌یرى ڕێگاى ده‌ربه‌ند بۆ سه‌نگه سه‌ر ژاراوه بکه‌ن یان ڕێگه‌ى ڕانیه دوکان. نازانم چۆن چۆنى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، شه‌ست بۆ حه‌فتا کیلۆمه‌تر ڕێگه ئه‌دا به‌یه‌ک کۆمپانیا، به‌دوو شۆڤڵ و چوار گه‌ڵابه، هه‌ر ڕۆژه له شوێنێک که‌مێک ئیش ده‌کات، به‌وپێیه یان به‌م ڕه‌وتى کیسه‌ڵه بێ، چه‌ند ساڵێکى دیکه‌ش پڕۆژه‌که ته‌واو نابێت. به‌کورتى هه‌تا ڕێگه‌ى ڕانیه دوکان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م جیله‌ى ئێستا نامێن ، ده‌ى خۆ هیچ گه‌ره‌نتیش نیه ته‌واو ده‌کرێت. به‌داخه‌وه که‌م کۆمپانیا هه‌یه، هى که‌سێکى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت یان به‌رپرسێک هاوبه‌ش نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، بۆیه ئیش دوابخه‌ن یان پابه‌ندى ڕێنماییه‌کان نه‌بن، هه‌رگیز سزا نادرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ده‌ڵێن هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستى حکومه‌ت یان حزبه‌کان تێر نهخۆرهیان گه‌یوه‌تێ!! له‌وه‌ش سه‌یرتر، حکومه‌تى هه‌رێم چووه له ئه‌زمەڕ تونێڵى لێداوه، ده‌ستى خۆشبێت، به‌ڵام قه‌زاى قه‌ڵادزێ پێنج ناحیه و زیاتر له (٢٤٨) گوندى لێیه، که گوندى واهه‌یه چوار سه‌د ماڵ ده‌بێت. واتا دانیشتوانى پشده‌ر چه‌ند هێنده‌ى شارباژێڕ ده‌بێت و مه‌رزى کێلێش له‌سنورى پشده‌ره، نه‌ک هه‌ر تونێلیان بۆ لێ‌نادرێت، به‌ڵکو زۆربه‌ى ڕێگه‌کانى پشده‌ر یه‌ک سایده و پڕ پڕ لهتاسهیه، وا بۆ دووساڵیش ده‌چێت گوایه ڕێگه‌ى ده‌ربه‌ند به‌ینى پشده‌ر و بیتوێن چاک ده‌که‌ن، ئه‌و هه‌موو ماوه زۆره خه‌ڵکیان ناچار کرد به لۆفه ناخۆشه‌کانى کێوه ڕه‌شدا هات و چۆ بکات. ئه‌وه له‌کاتێکدا هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن له‌دێر زه‌مانه‌وه پشده‌ر مه‌ڵبه‌ندى شۆڕش و شۆڕشگێڕانى کوردستان بووه سه‌رکردایه‌تى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى حزبه کوردستانى و عێراقیه بهرههڵستارهکانى ڕژێمه شمولیهکانى عیراق، له چیاکانى پشده‌ر بوون، ئه‌رکێکى زۆریشیان له‌سه‌ر دانیشتوانى پشده‌ر بوو، جگه له‌وانه‌ى که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردوون، دانیشتوانى پشده‌ر سه‌ره‌ڕاى زوڵمى زۆرى حکومه‌ته‌کانى عیراق به‌تایبه‌تى ڕ‌ژێمى به‌عس بێبه‌ش نه‌بوون له تۆپباران و بۆمبا بارانى فڕۆکه‌کان و هه‌تا ده‌گاته زیندانى کردن و له سێداره‌دانى ده‌یان تێکۆشه‌ر. گومانى تێدانیه ڕژێم باش ده‌یزانى پشدهرییهکیان مل نه‌وى ناکه‌ن بۆ زوڵم و زۆرى ناحه‌زان و داگیرکه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شۆڕشگێڕن، له‌هه‌مانکاتدا پشت و په‌ناى شۆڕشهکهیانن، بۆیه له حوزه‌یرانى (١٩٨٩) هه‌موو دانیشتوانى پشده‌رى ڕاگواست بۆ ئۆردوگا زۆره ملییه‌کان. ئه‌م ڕاستیه‌ى سه‌ره‌وه‌ش له‌ڕاپه‌ڕینى ئازارى (١٩٩١) ده‌رکه‌وت، پێش هه‌مووان ڕۆڵه‌کانى پشده‌رى له‌ڕژێم ڕاپه‌ڕین، خوێنى شه‌هیده‌کانیش گه‌واهیده‌ره که خه‌ڵکى به‌زۆر ڕاگوێزراوى پشده‌ر شانازیهکى مه‌زنیان بۆ مێژوو تۆمار کرد له ٤/٣/ ١٩٩١ له ئۆردوگاى خه‌بات و ٥/٣/١٩٩١ له‌ڕانیه و چوارقوڕنه و حاجیاوا له ٦/٣/١٩٩١ له‌بازیان و باینجان، جوامێرانه بنکه و باره‌گاکانى ڕژێمیان ڕاماڵى و له‌کوردستان وهدهریاننان له‌هه‌مانکاتدا جه‌ماوه‌رى پشده‌ر به‌شداربوون له ڕاپه‌ڕینى ٧/٣/١٩٩١ى سلێمانى و ١١/٣/١٩٩١ى هه‌ولێر و ٢١/٣/١٩٩١ى که‌رکوک و ڕزگارکرنى باقى شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستان. له‌کۆتایدا جێگه‌ى خۆیه‌تى، خه‌ڵکى پشده‌ر گله‌یى لهکاربهدهستانى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن که بەئاشکرا دیاره پشتگوێخراون و ده‌ستى خزمه‌تگوزارى زۆر به‌که‌مى گه‌یوه‌ته پشده‌ر. بهداخێکى زۆره‌وه ده‌بینین ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ش بووه‌ته هۆکارێکى سه‌ره‌کى نه‌ک هه‌ر گوند نشینان به‌ڵکو زۆر له دانیشتوانى پشده‌ر زێدى باوک و باپیرانیان جێهێشووه و جێ‌دێڵن ڕوه‌و هه‌نده‌ران یان شاره‌کانى دى.