دۆسیه‌کان ده‌که‌ین به‌یه‌ک بۆ دادگایى کردنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته!
6 ساڵ لەمەوپێش
به‌کر عوسمان
له‌نۆهه‌مین ساڵیادى تیرۆرى سه‌رده‌شتدا، یادکردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه ئازارێکى به‌سوێیه. نۆ ساڵه بکوژان به ئازادى ده‌سورێنه‌وه و به‌رده‌وامن له سته‌مکاری. له‌م نۆساله‌دا تیرۆرى سه‌رده‌شته‌کان هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان. ئه‌وانه‌ى گولله ده‌نێن به ده‌مى گه‌نجان‌و ڕۆژنامه‌وانى کوردستانه‌وه، ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه‌ن له‌سه‌ر ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، مافیاکانى ڕفاندن و شوێنبزرکردن، تاوانبارانى تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه و ویداد و ئه‌وانیتر ... چه‌کدار و چه‌کبه‌ده‌ست و ئاماده‌باشن بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى گه‌وره‌تر به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێک وشه‌ى ڕاستى و حه‌ق به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته خێله‌کى و مافیاییه بڵێت.
سوێى ئازارى له‌ده‌ستدانى سه‌رده‌شت قووڵتر ده‌بێته‌وه، کاتێک ده‌بینین ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ى سه‌رده‌مانێک به‌رژه‌وه‌ندیان وایده‌خواست دۆسیه‌ى تیرۆرى ده‌نگه ئازاده‌کان به‌ده‌سته‌وه‌بگرن، ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیان وا ده‌خوازێ ببنه پاشکۆى سه‌رقافڵه‌ى تیرۆریزمى ده‌سه‌ڵاتدار. ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌رده‌مانێک به‌رژه‌وه‌ندیان واى ده‌خواست به‌ڕواڵه‌ت هه‌ڵوێستى توند دژى تیرۆرى ده‌نگه ئازاده‌کان بنوێنن، ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیان جۆریکى تر ده‌خوازی، بۆیه له‌گه‌ڵ بکوژان ده‌بن به هاوپه‌یمان و شه‌ریکه ده‌سه‌ڵات. خه‌ڵکى کوردستان ده‌مێکه حوکمى خۆیان له‌دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى سته‌مکار و بکوژى رۆژنامه‌نوسان و ده‌نگه‌ناڕازیه‌کان ده‌رکردوه، بێگومان حوکمى شایسته به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌شدا ده‌ده‌ن که ئه‌مرۆ پێده‌نێین به‌سه‌ر ئاوات و ئامانجه‌کانى خه‌ڵکى کوردستاندا و سه‌ودا به چاره‌نوسى ئه‌م خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن.
جه‌ماوه‌رى ئازادیخوازى کوردستان!
به‌ڵێ، بکوژانى سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه و ویداد و ده‌نگه ئازاد و عه‌داله‌تخوزه‌کان، له هه‌ره‌مى سه‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى کوردى ڕاوه‌ستاون. چه‌ند رۆژی‌تر له په‌رله‌مانى کوردستان و له نێو سه‌ما و چه‌پڵه‌ڕێزانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى که گوایه له چه‌ند ساڵى ئاینده‌دا نوێنه‌رایه‌تى ئێوه ده‌که‌ن، ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌مووتانه‌وه. هه‌ر ئه‌مه بۆخۆى راشکاوترین به‌ڵگه‌ى پڕپوچى ئه‌و فڕوفیشاڵه‌یه که گوایه ئه‌وانه‌ى له هۆڵى په‌رله‌مان دانیشتون نوێنه‌رى خه‌ڵک و ئاوات و ئامانجه‌کانیانن.
ئه‌و لایه‌نانه‌ى که کوشتن و ده‌م به فیشه‌ک داخستنیان کردووه به پیشه‌ى سیاسیان، پێکهێنه‌رانى حکومه‌تن له کوردستاندا. ئه‌مه ناوه‌ڕۆکى راسته‌قینه‌ى ئه‌و گاڵته‌جاڕیه‌یه که ناویانناوه دیموکراسى و په‌رله‌مانتاریزم، ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ریسوایى هه‌موو ئه‌وانه‌یه که ناویانناوه یاسا و دادگا و پۆلیس و ئاسایش. له‌راستیدا هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ل په‌رله‌مانه‌که‌شیاندا، ده‌زگاى داسه‌پاندنى ئه‌م تیرۆریزم و سته‌مکاریه‌ن. ده‌نگدانیش جگه له پرۆسه‌ى به‌گاڵته‌جارکردن و بێنرخکردنى ژیانى چه‌ند ملیۆن ئینسان هیچى تر نیه. ئایا ئه‌وه یاساى جه‌نگڵستان نییه که هه‌رکه‌س به بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بڵێ پشتى چاوتان برۆیه، فیشه‌ک ده‌خه‌نه ده‌میه‌وه؟ ئایا ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه که به مه‌نتقى ئه‌م بنه‌ماڵانه، هه‌رکه‌س و لایه‌نێک دڕندانه‌تر ڕۆله‌کانى خه‌ڵک بکوژێ له هه‌مووان شیاوتره بۆ چوونه سه‌ر کورسى ده‌سه‌ڵات؟
کاتێک ده‌یان تاوانى ئاشکراى کوشتن ئه‌نجام ده‌درێت، تۆمه‌تباران به‌به‌ڵگه‌ى ڕوون له‌لاى سه‌رجه‌م خه‌ڵک دیار و ئاشکران. که‌چى دۆسیه‌کان ده‌کرێنه سیناریۆ، له‌سه‌ر داواى دادگایکردنى تۆمه‌تباران ته‌نانه‌ت په‌لامارى قه‌برى قوربانیش ده‌درێ. له‌سه‌ر داواکردنى مافه‌کان شه‌و و ڕۆژت لێ ده‌گۆڕن. له‌سه‌ر خۆپیشاندان و داواى مافى خۆ، گه‌نجان و ئازادیخوازان له بادینان زیندانی و بێسه‌روشوێن ده‌کرێن. کێ باوه‌ێ ده‌کات خوێنى بێتاوانه‌کان له دادگاکانى کوردستاندا داد و مافى ده‌سه‌نرێت؟
نۆ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرى سه‌رده‌شت تێده‌په‌ڕێت، نۆ ساڵه ئێمه له خوێنى جه‌سته‌ى سه‌رده‌شت گیان و ڕوح و دڵمان خوێناوى لێ ده‌چۆڕێ، نۆ ساڵه ئازاردان و سزادانى ڕوحى و جه‌سته‌یى سه‌رده‌شت و ئێمه درێژه‌ى هه‌یه. نۆ ساڵه هه‌رچى دڵڕه‌قى و دڕنده‌ییه له‌سه‌رمان تاقى ده‌کرێته‌وه و ژیان و بونمانى هه‌نجن هه‌نجن ده‌کات و ده‌مانهاڕێت. ئێستا به‌دواى نۆ ساڵ له تیرۆرى سه‌رده‌شتى ئازیز، کارنامه‌ى ڕه‌شى تاوانکارى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌لاد و مافیاییه بووه به کێوێکى ڕه‌ش. له‌م نۆساله‌دا تیرۆرى سه‌رده‌شته‌کان هه‌روا به‌رده‌وام بووه و ئه‌مه بوه‌ته دیوه‌زمه‌ى سه‌ر دڵى هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێ وشه‌ى حه‌ق به‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵم و سه‌رکوتگه‌ره خیله‌کیه بڵێت. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانى تیرۆرى سه‌رده‌شت پێداگرین له‌سه‌ر داواکاری و مافه‌کانمان بۆ به‌سزاگه‌یاندنى تاونباران و بکوژانى ئه‌و. تاکو به‌سزا گه‌یاندنى تاوانباران و بکوژان، ئه‌م دۆسیه له‌لایه‌ن ئێمه و ئازادیخوازانى کوردستان به کراوه‌یى ماوه‌ته‌وه و به کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌بوو بکوژانى سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه و ویداد و ئه‌وانیتر... جورئه‌ت نه‌که‌ن له هیچ کون و که‌له‌به‌رێک بێنه به‌رده‌م خه‌ڵک. په‌نادانى تاوانباران چ جاى ده‌نگپێدان و ته‌سلیم کردنى ئاینده‌مان پێیان به ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌کانیان به ئازاره. به‌ڵام ئازاره‌کانمان ڕق و نه‌فره‌ته‌مان ئه‌ستورتر و باوه‌ڕى قووڵمان به مافه‌کانمان و عه‌داله‌تى کێشه‌که‌مان، هه‌روه‌ها ئۆمێده‌کانمان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره زووبێت یان دره‌نگ ده‌بێ باجى کاره تیرۆسیته‌کانى و تیرۆرى سه‌رده‌شت و ئه‌وانى دیکه‌ش بداته‌وه، باجى سته‌مکاریه بێسنوره‌کانى بداته‌وه، رۆژێک ده‌بێ له دادگاى عادلانه‌ى خه‌ڵکدا وه‌کو سه‌رانى رژێمه دیکتاتۆر و سه‌رکوتگه‌ره‌کانى تر سزاى عادلانه‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئێمه ئیتر تاکه هه‌ڵبژارده‌مان، تاکه ڕیگامان ئه‌وه‌یه که ده‌عواى خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌عواکانى سه‌رجه‌م خه‌ڵکى سته‌مدیده‌ى کوردستاندا له دژى ده‌سه‌ڵاتى سته‌مکارى ئێستا بکه‌ین به‌یه‌ک، بۆ هه‌ڵپێچانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تیرۆریست و سه‌رکوتگه‌ره و دادگایى کردنى سه‌رانى تاوانکاری.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادى سه‌رده‌شت عوسمان.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادى هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ى له پێناو ژیان و عه‌داله‌ت و ئازادی‌دا گیانیان به‌خشی.