کۆریای باکوور له ڕێککه‌وتنامه‌ی لەگه‌ڵ کۆریای باشوور تا وت‌و وێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
7 ساڵ لەمەوپێش
سیروان خانی *
قه‌یرانی کۆریا ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا بێت که به دڵنیاییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر ململانێی هێزه گه‌وره‌کان داناوه. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی جیهان که تاکوو ئێستا بیرمه‌ندانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له چوارچێوه‌ی سیستمی جیهانی و ئاڵۆگۆر کردنی بیر‌و ڕاکانهوه به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه. گۆڕانکاریی له هه‌ڵویسته‌کانی کۆریای باکوور له سه‌ر بنه‌مای وه‌ستاندنی تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌کییه‌کانی و هه‌روه‌ها پێشنیاری درووست‌کردنی کۆریایه‌کی سه‌قامگیر و دوور له شه‌ڕ و به‌بێ هه‌بوونی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن هه‌ر دوو کۆریاوه جیهانی تووشی سه‌رسام بوونێک کرد. بۆ تێگه‌شتن له وه‌ها بابه‌تێک که جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، ده‌بێت سه‌ردانێکی مێژوو بکه‌ین و دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئه‌و ڕووداوانه بکه‌ین که له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا له نێوان وڵاته زلهێزه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤێیه‌تی پێشوو و ڕووسیای ئێستا سه‌باره‌ت به کۆریا به گشتی ڕوویانداوه.
شه‌ڕی نێوان دوو کۆریا
شه‌ڕی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور که به شه‌ڕی کۆریا (Korean War ) ناسراوه، له‌و شه‌ڕانه‌یه که ئه‌گه‌رچی به‌راورد به شه‌ڕه‌کانی تر له جیهان بچووکتر بووه، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی سیاسی ئابووری باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا داناوه.
کۆریا که له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له لایه‌ن ئێمپراتۆریه‌تی کۆریاوه به‌ڕێوه ده‌برا. له‌ساڵی 1905 له لایه‌ن یابانییه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و پێنج ساڵ دواتر، واته ساڵی 1910 به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بوو به به‌شێک له وڵاتی یابان. به شکستی یابان له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، به‌شی باکوور که‌وته ژێر ده‌ستی یه‌کێتی سۆڤێیه‌ت و به‌شی باشوور له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا، به‌مشێوه‌یه به‌شی باکوور بوو به خاوه‌نی حکوومه‌تێکی کۆمۆنێزمی و به‌شی باشوورێشی بوو به خاوه‌نی حکوومه‌تێکی لایه‌نگری ڕۆژئاوا. له کاتێک که هه‌ر دوولا ئێدهعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که حکوومه‌تیان له سه‌ر ته‌واوی کۆریا هه‌یه له ساڵی 1950 ئه‌م کێشانه وای کرد که شه‌ڕ له نێوانیان ڕوو بدات. له 25 جونی 1950 به‌شی باکوور به پشتیوانی به‌هێزی یه‌کێتی سۆڤێیه‌ت په‌لاماری به‌شی باشووری دا و له ئاکامدا توانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌شی باشوور بگرێت و سیئۆلی (Seoul ) پایته‌ختی باشوورییه‌کان بخاته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. بۆ یه‌که‌م جار له مێژوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستبه‌کار بوو، بڕیارنامه‌یه‌کی په‌سه‌ند کرد که به‌پێی ئه‌و بڕیار نامه‌یه داوای کۆتایی پێهێنان به شه‌ڕ و پاشه‌کشه‌ی به‌شی باکوور به‌ره‌و باکوور و هێڵی 38ی ده‌کرد و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به پێشنیاری ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندکرد که هێزه‌کانی چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بۆ ڕێگری‌کردن له به‌شی باکوور و بۆ هاوکاریکردنی به‌شی باشوور هێز ڕه‌وانه بکه‌ن. له دوای ئه‌م بڕیاره، ئه‌مریکا و 15 وڵاتی تر هێزه‌کانیان به‌ره‌و به‌شی باشوور ڕه‌وانه کرد. له 28 ی جون سیئول له لایه‌ن باکوور ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. ئه‌مریکا گه‌مارۆی کەناره ئاوییه‌کانی باکووریدا و ده‌ستی به تۆپبارانکردنی ناوچه پێشه‌سازییه‌کان و نێشتهجێبووهکانی به‌شی باکوور کرد و له 15 ی سێپته‌مبه‌ری 1950 هێزه‌کانی ئه‌مریکی له شاری ئێنچیۆن (Incheon ) به هێرشێکی خێرا، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر سیئولی پایته‌ختی به‌شی باشوور بگرن. وڵاتی چین به بیانووی به‌رگریکردن له سنووره‌کانی خۆی هاته ناو شه‌ڕه‌که‌وه‌و له نۆڤه‌مبه‌ری 1950 زیانێکی زۆری به هێزه‌کانی ئه‌مریکا دا و له سێی دێسه‌مبه‌ر سیئول جارێکی تر له لایه‌ن هێزه‌کانی وڵاتی چین و به‌شی باکوور ده‌ستی به سه‌رداگیرا، به‌ڵام به هێرشی دووباره‌ی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له 16 ی مه‌ی 1953، سیئول جارێکی تر که‌وته‌وه ده‌ستی هێزه‌کانی به‌شی باشوور.
له مانگی جون هه‌وڵێکی زۆر بۆ ده‌سپێکردنی وت و وێژه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کان درا و له کۆتاییدا په‌یمانی ئاگربه‌ستی شه‌ڕی کۆریا واژوو کرا و هێڵی 38 وه‌ک سنووری هه‌ر دوو لا دیاری کرا. به‌ڵام هیچ کات په‌یمانێکی ئاشتی له نێوان ئه‌م دوو به‌شه واژوو نه‌کراوه‌و ئێستاش هه‌ر له حاڵه‌تی شه‌ڕ کردندان.
جیاوازی له نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشور
کۆریای باشوور یه‌کێک له وڵاته جوان و ڕازاوه‌کانی ئاسیایه که به ڕوویه‌کی کراوه پێشوازی له میوانه‌کانی ده‌کات و سیئۆلی (Seoul ) پایته‌ختی کۆریای باشوور، شارێکه که سونه‌ت و مودێرنه‌ی تێکه‌ڵ به یه‌ک کردووه، به‌ڵام کۆریای باکوور زۆر به که‌می و له‌ژێر چاودێرییه‌کی توند ڕێگه به گه‌شتیاره‌کان ده‌دات سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. یان هه‌ر ئه‌وه‌ی که تاکی کۆریای باکوور نازانن له ده‌ره‌وه‌ی کۆریا چێ روو ده‌دات و ته‌نیا فیری ئه‌وه کراون که له به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێک کڕنۆش ببه‌ن و ته‌نیا گوێبیستی وته‌کانی سه‌رۆکی خۆیان بن. جیاوازی به‌رچاوی نێوان ئه‌م دوو به‌شه که له کو‌لتوور و زمان و ئاداب و ته‌قالیدی ڕۆژانه‌ی خۆیان وه‌ک یه‌که ده‌رده‌خات که چی ژیانێک ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کۆریای باکوور بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که جیاوازییه‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه زه‌قتر ده‌کاته‌وه. بواری ئه‌منی و سیاسییه که له ژێره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
له بواری ئابووری: له دوای ئه‌وه‌ی که کۆریا بوو به دوو به‌شی باکوور و باشوور، زوربه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و ئیمکاناته پێشه‌سازییه‌کان له به‌شی باکووردا بوو، هه‌روه‌ها بارودۆخێکی زۆر باشتری هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی نه کێشه‌ی دانیشتوانێکی زۆر و نه کێشه‌ی ئاواره‌کانی شه‌ڕی هه‌بوو، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات، ئابووری کۆریای باکوور ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپ بوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاوی ده‌نا. به‌شی باشوور، ته‌نیا پشتی به کشتوکاڵ به‌ستبوو، دامه‌زراوه‌ی Asan که دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌مریکییه، وتارێکی له باره‌ی کۆریای باکوور بڵاو کردووته‌وه که باس له بارودۆخی خراپی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌کات و چه‌ند هۆکارێک بۆ ئه‌و بارودۆخه خراپه ئابوورییه ده‌خاته ڕوو. 1 ـ ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت که کۆریای باکوور نه‌وت و که‌ل و په‌لی هه‌رزانی لێ ده‌کڕێ، به دڵنیاییه‌وه له ده‌یه‌یی 1990 زه‌ربه‌یه‌کی قورسی له ئابووری ئه‌م وڵاته گه‌یاند 2 ـ که‌ش و هه‌وای خراپ و ئابوورییه‌کی پشت به‌ستراو به کشتوکاڵ که له ده‌یه‌یی 1990 داڕمابوو، وڵاتی به‌ره‌و وشکه ساڵی برد که بووه هۆی مردنی سه‌دان هه‌زار که‌س، له لایه‌کی تره‌وه گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان له سه‌ری به هۆی تاقێکردنهوه ئه‌تۆمییه‌کان له‌م وڵاته کێشه‌ی زۆری بۆ دانیشتوانه‌که‌ی درووستکردووه.
کۆریای باکوور پێویستییه‌کی زۆری به هاوکارییه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌یه. ڕێککه‌وتننامه‌ی 2005نێوان ئه‌مریکا، چین، یابان، رووسیا و هه‌ر دوو کۆریا، کۆریای باکوور پابه‌ند ده‌کات که گه‌ر ده‌یه‌وێت هاوکاری ئابووری جیهانی وه‌ربگرێت ده‌بێت واز له پرۆگرامه ناوه‌کییه‌که‌ی خۆی بهێنێت، به‌ڵام کۆریای باکوور ئه‌م ڕێککهتننامهیهی پێشێلکرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه زیاتر گه‌مارۆی خستنه سه‌ر کۆریای باکوور.
ڕه‌وتی خێرای گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئابووری
کۆریای باشوور به‌شێوازێک به‌ره‌و پێشه‌وه
ڕۆشت که له ساڵی 2010 وه‌ک پانزه‌یه‌مین
ئابووری گه‌وره‌ی جیهان ناسێندرا
به‌ڵام کۆریای باشوور بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌یه‌یی 1950 و 1960 پێویستی به هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌بوو، له ساڵی 1960 بۆ هه‌ر تاکه که‌سێک ڕێژه‌ی 68 دۆلاری ئه‌مریکی مه‌زنده ده‌کرا که به یه‌کێک له که‌م داهات ترین وڵاته‌کان هه‌ژمار ده‌کرا و 5/2 میلیۆن بێکار له کۆی 24 میلیۆن که‌س ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌هاته به‌رچاو. سیاسه‌تی کۆریای باشوور له ساڵی 1962 ده‌ستی پێ‌کرد، هاورده‌کردنی ماده به کار نه‌هاتووه‌کان و درووست‌کردنی کاڵاکان له ناوخۆ و هه‌نارده کردنی کاڵای ته‌واو کراو بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له جیاتی گرنگی پێدان له سه‌ر جێگره‌وه‌ی هاورده‌کردنی کاڵاکان، سیاسه‌تمه‌داره‌کانی کۆریا گرنگی ته‌واوی خۆیان خسته سه‌ر بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌و هه‌نارده کردنی خسته به‌رنامه‌ی کاری ده‌وڵه‌ته‌وه‌و به که‌ڵک وه‌رگرتن له بازاڕی جیهانی و ئازاد کردنه‌وه‌ی بازرگانی ئابووری له جیهان وای کرد که کۆریای باشوور له 1990 وه‌ک وڵاتێکی به‌ڕه‌و پێشکه‌وتنی زیاتر بناسرێت، ڕه‌وتی خێرای گه‌شه و په‌ره پێدانی ئابووری به شێوازێک به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆشت که له ساڵی 2010 کۆریای باشوور وه‌ک پانزه‌یه‌مین ئابووری گه‌وره‌ی جیهان ناسێندرا و ڕۆژ له دوای ڕۆژێش به‌ره‌و پێشکه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
له بواری سیاسی
کیم ئێل سونگ له ساڵی 1948 کۆریای باکووری دامه‌زراند و له‌و کاته‌وه تا ئێستا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له باوک بۆ کوڕ له سه‌ر وڵات حکوومه‌ت ده‌که‌ن. به‌ڵام کۆریای باشوور هه‌ر له ساڵه‌کانی 1948 تا ئێستا 6 حکوومه‌تی کۆماری، شۆڕشێک و چه‌ند کودتایه‌کی تێپه‌ڕ کردووه و له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و عادیلانه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. به گشتی 12 سه‌رۆک کۆمار ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان کردووه و 19 خولی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تێپه‌ڕ کردووه.
رووسیا و کۆریای باکوور
له دوای ئه‌وه‌ی که کۆریا بوو به دوو به‌شه‌وه به‌شی باکوور که‌وته ژێر کاریگه‌ری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و حکومه‌تێکی کۆمۆنێزمی له وڵات درووستکرد و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت هاوکارییه‌کی زۆری دارایی و لوجستیکی پێشکه‌ش به کۆریای باکوور کرد و به هاوکاری یه‌کێتی سۆڤێیه‌ت بوو که کۆریا شه‌ڕی له دژی به‌شی باشوور ڕاگه‌یاند. له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی که‌مترین ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور ده‌بینرا. له ساڵی 1961 گرێبه‌ستی ئاشتی له نێوانیان واژوو کرا و له دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان قۆناغێکی نوێی بڕی و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان داڕشت. به‌ڵام له دوای کۆتایی پێهێنان به شه‌ڕی سارد له ساڵی 1991 ته‌نیا له بواری ئابووری سنووردار کرا تا ئه‌وه‌ی که له ساڵه‌کانی 2000 و 2001 و 2002کووبوونهوهکانی نێوانیان دیسانه‌وه گه‌رم و گوڕی به خۆیەوه بینی. ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆریای باکوور و رووسیا به‌م شێوه‌یه پۆلێن به‌ندی بکه‌ین.
1ـ ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئێستراتێجی نێوانیان تا ئاستێکی زۆر باڵا 2ـ رووسیا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له وتووێژه‌کانی نێوان کۆریای باکوور و وڵاتانی تر هه‌یه و کۆریای باکوور پیویستی به‌م ڕۆڵ گێڕانه هه‌یه. 3ـ پێداگری هه‌ر دوو وڵات له بواره‌کانی په‌ره‌پێدانی توانا نیزامییه‌کان و پته‌وکردنی بواری ئه‌منی هاوبه‌ش و فرۆشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نێزامی و هه‌روه‌ها بابه‌تی چه‌کی ئه‌تۆمی کۆریای باکوور. ئه‌و بوارانه‌یه که دوو وڵات به‌شێوه‌یه‌کی جیدی کاری له سه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌مریکا و کۆریای باکوور
شه‌ڕی کۆریا له ساڵی 1950 به‌هێرشی کۆریای باکوور بۆ سه‌ر کۆریای باشوور ده‌ستی پێ‌کرد و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له لووتکه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له پشتیوانی له کۆریا هاته ناو بابه‌ته‌که‌وه. ئه‌م شه‌ڕه زیانێکی زۆری له هه‌ردوو لادا و به واژوو کردنی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ کوتایی هات، به‌ڵام شه‌ڕێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌میشه له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌رده‌وامییان هه‌بووه و تا ساڵی ڕابردوو که سه‌رۆکی کۆریای باکوور به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتوو بووه له‌وه‌ی که ده‌ستی به بۆمبی هایدرۆجێنی بکه‌وێت و بتوانێت هێرش بکاته سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکا و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا تره‌مپ که به نیسبه‌ت باراک ئۆباما هه‌ڵویستێکی توندتری له به‌رامبه‌ر کۆریا ڕاگه‌یاندووه و تا ئێستا ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به 16 جار باسکردنی مه‌ترسی له توانا موشه‌کییه‌کانی کۆریای باکوور هه‌وڵێکی جدی بۆ ئه‌م بابه‌ته داوه. له لایه‌ک کۆریای باکوور حاڵه‌تێکی ئه‌منی بۆ خۆی درووستکردووه که گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ری ته‌نیا شه‌ڕه‌که به کۆریای باکوور کوتایی نایه‌ت و وڵاتانی کۆریای باشوور و یابان به ڕاده‌یه‌کی زۆرتر له‌به‌ر هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و چین و رووسیا به ڕاده‌یه‌کی که‌متر به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان شه‌ڕ تووشی ئه‌وانه‌ش ده‌بێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌یه کۆریای باکوور که ئێستا له لایه‌ک له‌ژێر گوشارێکی زۆری گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکادایه و له لایه‌کی تریشه‌وه چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌منی بۆ خۆی درووستکردووه‌و داوای وتووێژ له ئه‌مریکا ده‌کات و تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی کردووه.
وت و وێژه‌کانی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور
ڕێبه‌رانی دوو کۆریا له دوای شه‌ڕ و جیابوونه‌وه له ساڵه‌کانی 1950 و واژوو کردنی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ له نێوانیان چه‌ندین جاری تر وه‌کوو ساڵه‌کانی 2000 و 2007 ده‌ستیان به وت و وێژ کردبوو به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی دوو لایه‌ن به‌تایبه‌ت کۆریای باکوور له ئه‌نجامدانی تاقی کردنه‌وه‌ی موشه‌کییه‌کانی. ئه‌و وت و وێژانه به‌بێ ئه‌نجام ماونه‌ته‌وه. تا ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی کۆریای باکوور ئه‌مساڵ ڕاێگه‌یاند بۆ یارییه‌کانی ئۆڵه‌مپیکی زستانه یانه‌یه‌ک بۆ کۆریای باشوور ده‌نێرێت و ئه‌مه به سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی وت و وێژه‌کان له نێوانیان دانرا. تا ڕۆژی هه‌ینی 27 ی ئه‌پرێل سه‌رۆکی کۆریای باکوور به تێپه‌ڕبوون له سنووری نێوان کۆریا له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆریای باشوور پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا و له دێهاتی پانمۆنجۆم له ناوچه‌یه‌کی غه‌یره نیزامی کۆبوونه‌وه و له دوای کووبوونهوهکهش دوو لایه‌ن بڕیاریان دا که کار بۆ به‌دیهێنانی نیمچه دوورگه‌ی کۆریای بێ چه‌کی ئه‌تۆمی بکه‌ن و هه‌وڵ بۆ لابردنی مه‌ترسی هێرشی نیزامی له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر یه‌کتر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت باسیان له واژوو کردنی گرێبه‌ستی ئاشتی له نێوانیان کرد.
ده‌ره‌نجام
به هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان له سه‌ر کۆریای باکوور و خراپی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و ئه‌گه‌ری کودەتا به سه‌ر رێبه‌ری ئه‌و وڵاته و ڕۆژ له دوای ڕۆژ گوشاری زیاتر خستنه سه‌ری له لایه‌ن ئه‌مریکا و کۆریای باشوور و یابان به ئه‌نجامدانی مانۆڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتری بۆ ئاماده بوون له حاڵه‌تی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو له‌لایه‌ن کۆریای باکوور و جیدی بوونی هه‌ڕه‌شه‌کان تا ئاستی ئه‌وه‌ی که دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ناو بردنی ته‌واوی کۆریای باکوور بکات وای له کۆریای باکوور کردووه که هه‌ڵوێستێکی نه‌رمتر له ڕابردوو ده‌رببڕێت و به دواکردنی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ، ڕوویه‌کی تری کۆریای باکوورمان چاوپێبکه‌وێت که ڕازی به وه‌ستاندنی تاقی کردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌کان و موشه‌که دوورهاوێژه‌کان بێت. له‌لایه‌کی ترێشهوه هه‌ندێجار باس له یه‌کگرتنی نێوان دوو کۆریا ده‌کرێت، هه‌ر چه‌نده کاتێک که باس له یه‌کگرتنی دوو کۆریا ده‌کرێت، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین سیستمی سیاسی و باری ئابووری کۆریای باکوور ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابوورییه و هه‌ندی له شرۆڤه کارانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که یه‌کگرتن چێ له کورت مه‌ودا یان نێوه‌ند مه‌وداش ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئابووری له به‌شی باشوور و هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی ژیان له به‌شی باشوور که ته‌حه‌موول کردنی وه‌ها گوشارێک زۆر دژوار ده‌بێت و به‌مزوانه ئه‌م هه‌نگاوه کاری جدی له سه‌ر نه‌کرێت.
* خوێندکاری ماجێستیری یاسای نێوده‌وڵه‌تی ـ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید