سیسته‌می سیاسی ته‌قلیدی و کۆمه‌لگه‌ی دواکه‌وتو
هه‌رێمی کوردستان وه‌ک نمونه
6 ساڵ لەمەوپێش
د. سالار باسیره
ناوه‌ڕۆک
• سیسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌کانی
• سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌لگه‌ی ته‌قلیدی
• ده‌سه‌لات و سیسته‌می سیاسی نه‌گۆڕ نیه
• سیسته‌می سیاسی و سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تی
• هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه
• کۆمه‌لگه پێویستی به رێکخستن هه‌یه
• سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان
• بۆ پڕۆسه‌ی به‌مۆدێرن کردن ده‌رکه‌وته‌یه‌کی قۆناغی ئینتیقالیه
• هه‌رچه‌نده نوسراوه، به‌لام من پێتان ده‌ڵێم
• ده‌زگای بیرۆکراسی و ئیرهاب وه‌ک ئامرازی سه‌قامگیری
• گه‌نده‌ڵی له بیرۆکراسیه‌تی ئه‌م سیسته‌مه‌دا
• پیاده‌کردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم مه‌رکه‌زیه
سیسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌کانی
سیسته‌می سیاسی ده‌وله‌تێک به ده‌ستورو که‌لتوری سیاسی و ئه‌لیته سیاسیه‌که‌یه‌وه دیاری ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له دابه‌شکردنی ده‌سه‌لاته واقعیهکانه له‌نیوان ناوه‌نده‌کانی بریاردا. سیسته‌مه سیاسیه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی وه‌ک (په‌ڕله‌مان، حکومه‌ت، دادوه‌ری)، ده‌وڵه‌ت، حیزب و رێکخراوه‌کانی و ڕای گشتی و هاوبه‌شیی هاولاتی له‌حکومه‌ت و کارگێریدا، هه‌روه‌ها رێکخراوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، ده‌سه‌لات و هێزو پێشبرکێیه‌کانی هه‌لبژاردن هه‌موو ئه‌مانه له‌ژێر چه‌تری سیسته‌می سیاسی‌دا کۆده‌بنه‌وه. سیسته‌می سیاسی داینه‌مۆی ده‌وله‌ت و ژیانی کۆمه‌لگایه، هه‌روه‌ها ئه‌رکی رێکخستنی کۆمه‌ل ده‌گرێته ئه‌ستۆ. سیسته‌می سیاسی زیاتر تایبه‌ته به‌رێکخستنی شێواز‌و کاری ده‌سه‌لات و کۆمه‌ل و کۆمه‌له سیاسیه‌کان و چه‌ند داموده‌زگایه‌که له کۆمه‌لگایه‌کی دیاریکراودا کاروباری به‌ریوه‌بردن ده‌گرنه ئه‌ستۆ له‌رێگای ئه‌و یاسا‌و ریاسا مولزیمانهی له ئارادان، یان دانراوون له‌چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسی پهیرهوکراودا. به‌لام سیسته‌می سیاسی به‌ته‌نیا بریتی نیه له دامه‌زراوه حکومیه‌کان به‌لکو له‌هه‌موو پێکهاته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانیه‌وه به پێکهاته تهقلیدیهکانیشهوه که له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و عه‌شیره‌ت دامه‌زراون. که‌واته سه‌رجه‌م دیارده‌کان پێکه‌وه سیسته‌مێک پێک ده‌هێنن.
سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌لگای ته‌قلیدی
خه‌سله‌تی کۆمه‌لگای ته‌قلیدی بریتیه له‌کرده‌وه ته‌قلیدیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان. واتا ئه‌و کرده‌وانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قل و مه‌نتق دانه‌مه‌زراوه، به‌لکو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کرده‌وانه‌ی که سه‌رده‌مانێک کاری پێکراوه‌و جێگیربوه‌و به میرات ماوه‌ته‌وه وه‌ک شتێکی ته‌قلیدی. یه‌کێک لهخهسلهتهکانی کۆمه‌لگای ته‌قلیدی بریتیه له‌پێکهاته‌یه‌کی داخراوی کۆمه‌لایه‌تی که به‌زه‌حمه‌ت خۆی ده‌داته ده‌ست گۆرانکاری به‌تایبه‌ت به‌مۆدێرن کردنی هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی. جگه له‌مانه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌لگایه سه‌ربه‌خۆییان نیه‌و به‌ستراونه‌ته‌وه به‌نه‌ریتی گشتی کۆمه‌لگاکه.
لێره‌دا هوشیاری ئاینی زاله به‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌لگاکه. ده‌سه‌لاتی سیاسیش خه‌سله‌تێکی حوکمی فه‌ردیه تێیدا. بۆیه ئه‌م جۆره کۆمه‌لگایه هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێدا به‌پێی سروشتی خۆی، خۆی که‌متر ده‌داته ده‌ست به‌مۆدێرن کردن. زیاتر له‌شوێنی خۆی ده‌چه‌قێ و گۆڕانیشی کاتێکی درێژی ده‌وێ که ئه‌میش به‌نده به‌کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه.
ئابوری خزمایه‌تی و بارودۆخی پابه‌ندبوون
له‌م سیسته‌مه ته‌قلیدیه‌دا وه‌ک نمونه‌ی هه‌ریمی کوردستان په‌یوه‌ندی شه‌خسی دروست ده‌بێت و ڕۆل ده‌بینێت و داروده‌سته کاره‌کان بۆ ده‌سه‌لات ده‌به‌ن به ریگاوه. به‌م شێوه‌یه گه‌شه‌کردنی ئابوری گێڕ ده‌بێت و ده‌سه‌لاته‌که ده‌سه‌لاتێکی دواکه‌وتوی ته‌قلیدیه‌و هوشیاری کۆمه‌ل وه‌ک پێویست له‌ئارادا نیه‌و ده‌سه‌لاتداری ته‌قلیدی و کلاسیک سوود له‌م دیارده‌یه وه‌رده‌گرێ و ده‌شیه‌وێ که‌ش و هه‌وا کۆمه‌لایه‌تیه دواکه‌وتوه‌که هه‌ر به‌م شێوه کۆنه بمێنێته‌وه له شێوه‌ی داب و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌کان، هۆزو خیل و عه‌شره‌ت و ئاغا دهبوژینیتهوه. هه‌موو پێشکه‌وتن و هوشیاریه‌کی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته لاوازکردن و گۆرینی ئه‌و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌ی که دواتر ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتی ده‌سه‌لاتدارو سیسته‌مه سیاسیه ته‌قلیدیه‌که‌دا. هه‌ربۆیه به‌گشت شێوه‌یه‌ک ئه‌م لایه‌نه هه‌وڵی له‌ناوچونی پێشکه‌وتن ئه‌دات و ده‌یه‌وێ کۆمه‌لگا کۆنه‌که کۆمه‌لگایه‌کی داخراو بێت و به‌هۆی ناهوشیاری کۆمه‌ڵه‌وه بۆی بچێته سه‌رو ده‌سه‌لاتدار جێگای یاساش بگرێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ له‌م زیاتر کۆمه‌ڵ هیچی تر نه‌بینێت.
له‌و کۆمه‌لگایانه‌ی هوشیاری سیاسی هاولاتیان کز‌و لاوازه‌و هه‌روه‌ها ره‌وشی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی تیایاندا لاوازه، ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه زۆره سیسته‌می سیاسی په‌یره‌وکراو له‌ده‌وله‌تدا سیسته‌مێک بێت که له‌سه‌ر زه‌برو زه‌نگ و خۆسه‌پاندن بونیاد نرابێت. لێره‌دا پێشێلکردنی مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ل و سه‌ربه‌ستیه‌کانیان و بوارنه‌دان به‌گروپی سیاسی جۆراوجۆر له ده‌وڵه‌تدا شتێکی ئاسایی ده‌بێت. واتا له ولاتدا سیسته‌می دیکتاتۆری په‌یره‌و ده‌کرێت، ئیتر ئایا ئه‌و سیسته‌مه دیکتاتۆریه سیسته‌می دیکتاتۆری تاکه که‌سی بێت، یان تاقم و گروپ بێت .
ده‌سه‌لات و سیسته‌می سیاسی نه‌گۆر نییه
به‌لام په‌یره‌و کردنی هه‌ر شێوه‌یه‌ک له سیسته‌م له‌ده‌وله‌تدا شتێک نیه بۆ هه‌میشه به‌زۆر بسه‌پێندرێ، یان هه‌تا سه‌ر بڕ بکات و نه‌گۆڕ بێت. ئه‌گه‌ر سیسته‌مه سیاسیه په‌یڕه‌و کراوه‌که له‌گه‌ڵ باری سایکۆلۆجی و فکری و کۆمه‌لایه‌تی خه‌لکی ولاتدا گونجاو نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نییش په‌یڕه‌و بکرێت به‌لام وه‌کو ئه‌نجام هه‌ر هه‌ره‌س دێنێت و ئامانجی رێکخستنی ده‌وڵه‌ت ناپێکێ که له‌ڕاستیدا پێویسته بۆ خۆش گوزه‌رانی و سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری هاتبێته کایه‌وه. ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ولاته عه‌ره‌بیه‌کان په‌یامێکی گرنگه بۆ ده‌سه‌لاتداران.
مێژووی سیاسی بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤ لێوه‌ی فێر بێت. ده‌سه‌لاتی کۆنه‌پارێزو ته‌قلیدی هه‌ر هێشتا به‌ربلاوترین شێوه‌کانی ده‌سه‌لات و سیسته‌مه سیاسیه‌کانه چونکه ده‌سه‌لاتی یاسایی و ئه‌قلانی له گه‌شه مێژوییه‌که‌یدا دره‌نگ هاتۆته دروست بوون.
سیسته‌می سیاسی و سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تی
سیسته‌می سیاسی له‌ناو سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تیدا په‌یدا ده‌بێت. هه‌موو گۆڕانێک له‌سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تی و دۆخی کۆمه‌لایه‌تی کار له سیسته‌می سیاسی ده‌کات و ئه‌وانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی تاڕاده‌یه‌ک بریتیه له سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تی بۆیه هه‌ر جۆره ناسهرکهوتنێک له سیسته‌می سیاسیش‌دا ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی دۆخه کۆمهلایهتیهکهو سیسته‌مه کۆمه‌لایه‌تیه‌که. له‌م بواره‌دا حیزب و رێکخراوی سیاسی به تایبه‌ت گرنگیدان به ئایدیۆلۆژیای ئه‌و حیزبه ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت و هێزێکی به‌توانایه بۆ گۆڕین و به‌مۆدێرن کردن. پێشکه‌وتنی سیسته‌می سیاسی پێویستی به هوشیاری کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه که یارمه‌تی کۆمه‌ڵ ئه‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی سیسته‌مه‌که. هوشیاری کۆمه‌لایه‌تی رێگا بۆ هاولاتیان خۆش ده‌کات له‌زۆر لایه‌نه‌وه چاودێری ژیان بکه‌ن له‌بواری سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، که‌سایه‌تی، ئه‌خلاقی..تاد.
کێشه‌ی له‌سه‌رخۆ گه‌شه‌کردنی کۆمه‌لگا له‌بواره‌کانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی ده‌مێکه له‌لایه‌ن زاناکان و کۆمهلناسهکان بایه‌خی پێدراوه. مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ڕاستیه‌ی به ڕوونی نیشانداوه که گۆڕانکاری کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی پڕۆسه‌یه‌کی حه‌تمیه. هه‌موو ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌ی له ئاستی نزمی ئابوری و سیاسی و کۆمهلایهتیدان ده‌بێت به‌و رێگایانه تێپه‌ڕن که ولاتانی پێشکه‌وتوی جیهان پێیدا تێپه‌ریوون. هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی عێراق و هاوشێوکانی به کوردستانیشه‌وه بێبه‌ش نیه له‌م یاسایه. به‌لام دیاره هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک به‌گوێره‌ی خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌م پڕۆسه‌یه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌م پێیه پێکهاته‌ی سیاسی حیزبی سیاسی و سیسته‌می سیاسی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و کۆمه‌لگایه خۆیه‌تی. به‌واتا به‌رهه‌می واقعی کۆمه‌لایه‌تیه. سه‌دام حسێن هیچی تر نه‌بوو له به‌رهه‌می واقعی کۆمه‌لگای عێراق خۆی هه‌ربۆیه توانیشی دیکتاتۆربێت، دیکتاتۆرتر له دیکتاتۆره‌کانی تر.
هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه
بێگومان هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بیروبۆچوونی هه‌ر کۆمه‌لگایه‌کی مرۆڤایه‌تی ده‌رباره‌ی ده‌سه‌لات و سیسته‌می سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا ده‌گۆڕێ ئه‌ویش به‌پێی ڕه‌وشی تایبه‌تی هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک له‌ڕووی مێژوویی و ڕه‌وشی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و ئاستی هوشیاری و جیۆپۆله‌تیکه‌وه که به هه‌مویانه‌وه باری سایکۆلۆجی و کۆمه‌لایه‌تی و هوشیاری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌لگا دیاری ده‌که‌ن. ئه‌م فاکته‌رانه بۆنمونه له ولاتێکی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی شێوازێکی تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ولاتێکی تری دواکه‌وتوو، یان تازه‌گه‌شه‌کردوو. واتا سیسته‌می سیاسی په‌یڕه‌وکراو له ولات و دهوڵهتێَکهوه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێ. له‌هه‌ر ده‌وله‌تێکدا ڕاده‌ی هوشیاری سیاسی کۆمه‌ڵ و بیروبۆچوونی مرۆڤه‌کانی ده‌باره‌ی ده‌سه‌لات له‌سه‌ر بنچینه‌ی قۆناغه مێژوییه جیاجیاکان به‌خۆوه وه‌رده‌گرێ که ده‌وڵه‌تی پێدا ڕۆیشتوه.
کۆمه‌لگا پێویستی به رێکخستن هه‌یه
کۆمه‌لگا به‌بێ ده‌سه‌لاتی سیاسی رێکخراو مه‌حاڵه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێویستی بهدهسهلاتێکی سیاسی، به سیسته‌مێکی سیاسی رێکخراو هه‌یه تاوه‌کو بنه‌ماکانی ژیان و گوزه‌ران رێک بخات. ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت که سیسته‌مه سیاسیه‌که پێکده‌هێنن وه‌ک په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت و دادوه‌ری ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن تێیدا. لێره‌دا حیزبی سیاسیش گرنگ و پێویسته بۆ سیسته‌می سیاسی که بریتیه له‌شێوازێک بۆ به‌یه‌که‌وه گرێدان و به‌ستنه‌وه‌ی گشت په‌یوه‌ندیه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوریه‌کانی نێو کۆمه‌لگا، هه‌روه‌ها ئه‌رکی رێکخستنی کۆمه‌ڵ و ڕۆڵی به‌رێوه‌بردن له رێگای ئه‌و یاسایانه‌ی که هه‌ن له چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسی په‌یڕه‌وکراودا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌ش که په‌یکه‌ری ده‌وڵه‌تیان نیه ده‌کرێ دابنرێن که سیسته‌می سیاسیان هه‌بێت. زاراوه‌که به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له زانستی سیاسی‌دا بریتیه له کۆمه‌لێک په‌یکه‌رو پڕۆسه‌و ده‌زگا که له نێوان خۆیاندا کارلێک ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌که بهفهرمانهکانیهوه ده‌ناسرێت ئه‌وا ده‌کرێت ئاماژه بدات به‌و رێکخستنه سیاسیانه‌ی ده‌وڵه‌ت و ناده‌وڵه‌تیش.
سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان
ئایا "سیسته‌می سیاسی" هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته خانه‌ی کام له سیسته‌مه سیاسیه‌کان و ته‌نیا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ین، ئایا شتێک هه‌یه له هه‌رێم پێی بوترێت سیسته‌می سیاسی؟ یان ده‌سه‌لاتی تاقم و گروپێکی سیاسیه؟
سه‌باره‌ت به‌م شێوه ده‌سه‌لاته سیاسیه که هه‌رێمی کوردستانیش به‌ده‌ر نیه لێی ده‌کرێ باس له چه‌ند تیۆریه‌ک بکرێ که له ئه‌ده‌بیاتی زانستیدا به‌م رێگایه‌وه ده‌کرێ کاراکته‌ری ده‌سه‌لاتی سیاسی له سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌که‌دا دیاری بکرێ، تیۆریه‌ک به‌کاردێت به‌سه‌ر سیسته‌مه سیاسیه‌کانی "جیهانی سێ" به‌گشتی.
(مۆدێلی به موئه‌سه‌سه کردن) هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات سیسته‌مه سیاسیه‌کانی "جیهانی سێ" به‌وه جیابکاته‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیویانه سیسته‌می سیاسی به موئه‌سه‌سه بکه‌ن. زیندو کردنه‌وه‌و گه‌شه پێدانی خێڵ و عه‌شره‌ت و سالانه ڤێستیڤالی خێڵ و هاوشێوه‌کانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و به خێڵ و خێزان کردنی سیاسه‌ت و ته‌وریسی سیاسی دوور که‌وتنه‌وه‌یه له سیسته‌می به موئه‌سه‌سه کردن. ته‌نانه‌ت له پێشکه‌وتوترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیدا دژه قورساییه‌ک به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتی ئۆتۆکراسی دروست نه‌بووه.
خالێکی تر بریتیه له Prätorianism . باس له به‌کاراکته‌ر کردنی سیسته‌مێکی سیاسی ده‌کات که تێیدا سوپا‌و هێزی چه‌کداری فه‌رمانڕه‌وایی ده‌زگای جێبه‌جێکردن ده‌کات، یان مه‌یاله به‌لایدا پڕۆسه‌ی بریاره سیاسیه‌کان داگیر بکات. لێره‌دا ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانی نێو ئه‌م سیسته‌مه ناتوانن کارا بن. په‌ڕله‌مانێکی کارای دیموکراسی وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگه مه‌ده‌نیه‌کان له‌م سیسته‌مه‌دا هێشتا دروست نه‌بووه. هه‌رێمی کوردستان وه‌ک نمونه.
یه‌کێک له‌و تیۆریانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماژه‌ی پێبده‌م بریتیه له سیسته‌مه پاتریمۆنیالیزمهکهی ماکس ڤێبه‌ر که بریتیه له شێوازی ده‌سه‌لاتداری که‌سی تاک که بنه‌ما شه‌رعیه‌که‌ی وه‌لای ته‌قلیدی و ئینجازی ماددیه. له کۆمه‌لگه گه‌شه کردوهکاندا که پێکهاته‌ی مۆدێرنی ده‌وڵه‌تیان پێوه دیاره ئه‌م شێوه فه‌رمانڕه‌واییه شێوازێکی تری دراوه‌تێ که به نیوپاتریمۆنیالیزم ناو ده‌برێ.
ئه‌م شێوازی ده‌سه‌لاته به‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێ که که‌سی ده‌سه‌لاتدار خاوه‌نی ئیداره‌و ده‌زگای سه‌ربازی و دارایی و ئامرازی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیه‌تی، به‌واتا به مه‌رکه‌زیه‌ت کردنی ده‌سه‌لات هه‌یه. ئه‌م جیهازی ده‌سه‌لاته به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له که‌سانی پابه‌ند دروستبووه‌و دادوه‌ری و مافه سیاسیه‌کانی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتداره‌وه وه‌ک شتێکی، مولکێکی شه‌خسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ و توانای به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی ده‌سه‌لاتدا هه‌یه هه‌روه‌ک به‌سه‌ر شمه‌کێکی خۆیدا هه‌بێت، به‌م شێوه‌یه ده‌کرێ بکڕدرێ و موزایه‌ده‌ی پێوه بکرێ، به قه‌رز بدرێ و له وه‌ره‌سه‌دا به‌ش بکرێت ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
له‌م بارودۆخه‌دا گه‌ل بێ سیاسه کراوه، ئیراده‌ی سیاسی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و دوور دهخریتهوه له هوشیاری سیاسی و وه‌ک بتێک لێی ده‌ڕوانرێت، بێ مافی سیاسیه‌و وه‌ک خزمه‌تکار سه‌یر ده‌کرێ نه‌ک وه‌ک هاولاتی له دیدگا مۆدێرن و مهدهنیهکهوه. له‌لایه‌ن توێژه دهسهلاتدارهکهوه وه‌ک ئۆبجه‌کتی ڕوتاندنه‌وه سه‌یر ده‌کرێ. ئه‌مه داگیرکردنی موڵکی گشتیه به رێگای ده‌سه‌لاتداری که‌س و ده‌سته‌و تاقمه‌وه. ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه ته‌قلیدیه به‌هۆی بلۆک کردنی خۆیه‌وه رێگر ده‌بێت له گه‌شه‌کردن به ئاڕاسته‌ی ولات و ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن. ده‌سه‌لاتدار پشت به ئیداره‌کانی سه‌ر به شه‌خسی ده‌سه‌لات و سوپا‌و میلیشیاکانی ده‌به‌ستێت. له‌م سیسته‌مه‌دا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات په‌یوه‌ندی شه‌خسیه. لێره‌دا جودا کردنه‌وه‌ی ده‌زگاکان لانی که‌م به ڕووکه‌ش ددان پێدا نراوه، هه‌ربۆیه ده‌کرێ له ڕای گشتیدا ئاماژه‌ی پێ بدرێ، به‌لام له پراکتیکدا بواره شه‌خسیه‌کان و گشتیه‌کان له‌یه‌کتر جودا جودا ناکرێنه‌وه.
به‌م شێوه‌یه دوو سیسته‌م له‌ته‌نیشت یه‌کتره‌وه ده‌بن. په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت و دادوه‌ری که له یه‌کتر جودا نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌لام له ڕاستیدا ده‌سه‌لاتداره (پاتریمۆنیالهکه) ته‌قلیدی و خێڵ و خێزان و ده‌ره‌به‌گ و عه‌شره‌ت خۆی ده‌خنێته نێو سیسته‌مه شه‌رعیه ئهقلانیهکهو فۆرمی ده‌گۆرێت و کرمێی ده‌کات و بێکاریگه‌ریی ده‌کات.
بۆ پڕۆسه‌ی به‌مۆدێرن کردن ده‌رکه‌وته‌یه‌کی قۆناغی ئینتیقالیه
ئه‌م سیسته‌مه بریتیه له گرێدانێکی ته‌قلیدی و ئه‌له‌مه‌نتی مۆدێرن. هه‌ربۆیه بۆ پڕۆسه‌ی به‌مۆدێرن کردن ده‌رکه‌وته‌یه‌کی قۆناغی ئینتیقالیه به‌لام سیسته‌مه سیاسیه ته‌قلیدی و خێڵه‌کیه‌کانی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه مێژوییه‌ی نیه. ئه‌م ڕژێمه ده‌بێت جۆرێکی تر شه‌رعیه‌ت بدات به‌خۆی و ته‌واو لێره‌دایه یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی. ئۆرگانه‌کانی وه‌ک په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت و حیزب ڕووکه‌ش به‌کار ده‌هێنێت بۆ خۆشاردنه‌وه‌ی له پشتی ئه‌مانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت حیزبیش ده‌بێته ئامانج نه‌ک ئامراز. هه‌ربۆیه سه‌قامگیریه‌که‌ی به‌ته‌نیا له پیاده‌کردنی هێزه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت هه‌رچه‌نده ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌دوور بێت له میکانیزمی کۆنترۆڵ و ئیرهاب. شاره‌زایانی زانستی سیاسی ده‌گه‌نه ئه‌و ڕاستیه‌ی که ده‌رئه‌نجامه‌کانی له کۆتایدا ده‌بێته هۆی وێران کردنی پێکهاته‌که‌ی خۆی.
خه‌سڵه‌تێکی تری بریتیه له چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات، ئه‌مه‌ش له‌نێوان ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی و کۆمه‌ڵدا. له‌م سیسته‌مه‌دا جیهازی ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێگر بێت له دروستبوونی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌لایه‌تی. هه‌ربۆیه له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌و چالاکیه کۆمهلایهتیهکاندایهو
به‌رده‌وام میتۆد‌و ستراتیجی نوێ گه‌شه پێئه‌دات بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌و ژێرده‌ست کردنی داواکاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان. پێکهاته بیرۆکراسیه‌کان (داموده‌زگاکانی ده‌سه‌لات) له‌م سیسته‌مه‌دا مۆنۆپۆڵی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌لیته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن. ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێ کردن (سوڵته‌ی ته‌نفیزی) له خودی سه‌رۆکدا کۆده‌بێته‌وه‌و کاریگه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر سیسته‌مه سیاسیه‌که‌دا. له‌نێو ده‌زگا دهوڵهتیهکهدا (ولاتدا) ده‌سه‌لات له شه‌خسی سه‌رکرده سیاسیه‌که‌دا چڕ بۆته‌وه (صدام، بارزانی، تاڵه‌بانی، قه‌زافی، ئه‌ردۆگان، به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌میرو شێخه‌کانی سعودیه ...).
ئه‌وه‌ی له‌م شێوه ده‌سه‌لاته‌دا به‌توندی پیاده ده‌کرێ ئه‌وه‌یه خه‌ڵکان و کارمه‌ندان له ده‌زگاو دائیره‌کانی خۆیاندا خاوه‌ن مافی خۆیان نین. ئامرازه ئیداریه‌کان ده‌خرێنه خزمه‌تی ده‌سه‌لاته‌وه. دادوه‌ری و مافه سیاسیه‌کانی تر وه‌ک شمه‌کێکی شه‌خسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ. هیچ به‌رپرسێکی بالا بۆ هه‌ر ڕه‌فتارێکی تیرۆر کردن و بازرگانی ناشه‌رعی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وه‌ک نمونه‌ی باشوری کوردستان ڕوبه‌رووی دادگا‌و لێپێچینه‌وه ناکرێنه‌وه چونکه سیسته‌م و ده‌سه‌لاته‌که خۆی له‌وه پێکهاتوه. ئه‌م ده‌سه‌لاته توانای رێفۆرمی ڕاسته‌قینه‌ی نیه چونکه خۆی لهگهندهڵیی دروستبوه‌و هه‌ر رێفۆرمێکی ڕاسته‌قینه واتای هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌م و ده‌سه‌لاته‌که خۆی ده‌به‌خشێت. هه‌ربۆیه خۆی به ناچار ده‌بینێت له‌سه‌ر پیاده کردنی سیاسه‌ته سته‌مکارانه‌که‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م ده‌سه‌لاته ته‌قلیدیه له‌لایه‌ن ئه‌لیته‌یه‌کی سیاسی و بیرۆکراتی ده‌وره دراوه هه‌رچه‌نده مه‌بده‌ئیه‌ن به‌ناوی سه‌رجه‌م موئه‌سه‌ساته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌دوێ به‌لام له ڕاستیدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌سه‌لات و کاریگه‌ریی خۆی گه‌وره‌و سه‌لامه‌ت بکات. ( ئه‌لیته‌ی سیاسی ئه‌و که‌سانه‌ن یان له توێژ‌و چینێکی سیاسین که له‌ناو رێکخراو و داموده‌زگاکانی سیسته‌مه سیاسیه‌که‌دا خاوه‌ن بریارو پۆزیشنن).
له ژێره‌وه شه‌ڕی کێبرکێی ئهلیتهکان هه‌یه که له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات خۆیه‌وه دروست ده‌کرێ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م میتۆده که خزمه‌تی سه‌قامگیری و ده‌سه‌لاته‌که ده‌کات. کار بۆ له‌یه‌کتر ترازاندن و دابه‌ش کردنی ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات ئیتر ئه‌وه‌ی شه‌قام یان په‌ڕله‌مان بێت، به‌م میتۆده ده‌سه‌لاتدار کار بۆ سه‌قامگیر کردنی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌کات و ته‌نانه‌ت ڕۆڵی حه‌که‌می سیاسیش ده‌بینێت.
کێبڕکێ له‌نێوان ئه‌لیته‌ی سیاسی هه‌یه بۆ جێ پێکردنه‌وه‌ی خۆیان به‌لام ته‌نیا ده‌سه‌لاتداره ته‌قلیدیه‌که بڕیار ئه‌دات ئایا ئایدیای سیاسی، به‌رنامه‌و ئامانج و ستراتیجیه‌ت که له‌نێو ئهلیتهکهدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن له نێو پڕۆسه‌ی بریاری سیسته‌مه‌که‌دا چوونه ژوره‌وه‌ی هه‌یه یان نا. شتێکی ئاساییه سته‌مکارێکی له‌م جۆره که سه‌ربازو کارمه‌ندان له‌ژێر ڕه‌حمه‌ت و بریاری بێسه‌روبه‌ری ئه‌مدان له بارودۆخێکی وادا نین عه‌رزی ئاره‌زوه‌کانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتی بێسه‌روبه‌ر بکه‌ن.
ده‌سه‌لاته سیاسیه‌که‌ی هه‌رێم ده‌سه‌لاتێکی ئۆتۆکراسی و ئاوتۆریتێرو ته‌قلیدی و ناتهکنۆکراته. ده‌یه‌وێ سوود له که‌سه ته‌کنۆکراته‌کان وه‌رگرێ به‌لام رێگا نادات بگه‌نه ده‌سه‌لات. وه‌ک یه‌کێک له سیسته‌مه سیاسیه دیکتاتۆری و ته‌قلیدیه‌کان ئامانجیانه کۆمه‌ڵ قبوڵیان بکات و ده‌سه‌لاتیان نه‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی. ده‌رفه‌تی ڕه‌خنه گرتنیش ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات. دروستکردنی کۆمه‌لگایه‌کی نوێ و گۆڕینی ئه‌و کۆمه‌ڵگه کۆنه به‌نوێ ئامانجی سیسته‌مه دیکتاتۆریه ته‌قلیدیه‌کان نه‌بوه. تێئالانی کۆمه‌لگه‌ش له دین و خێڵه‌وه به‌لگه‌ی وه‌ستانی گه‌شه‌ی ئه‌قڵیی ئه‌و کۆمهلگهیهیه.
ده‌سه‌لاتی خێزان و خێل و بنه‌ماڵه‌ی سیاسی که ده‌سه‌لاتی ته‌قلیدیه خه‌سله‌تی تۆتالیتاریزمیشی پیوه دیاره وه‌ک خواست له بوونی تاک حیزبی جه‌ماوه‌ریی، سیسته‌می تیرۆر، مۆنۆپۆل کردنی ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان و کۆنترۆڵ کردنی سوپا‌و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئابوری و سامانی ولاتدا. سیسته‌مێکی تیرۆر له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیزیکی و ده‌رونیی که له‌لایه‌ن حیزب و پۆلیس و ده‌زگای نهێنیه‌وه کۆنتڕۆڵ و پڕاکتیزه ده‌کرێ. حیزبیش بۆ سه‌رکرده‌که‌ی نه‌ک هه‌ر چاو‌دێر به‌لکو دژایه‌تی "دوژمنانی"ڕژێم ده‌کات و سه‌رکوتی ڕاپه‌رینی عه‌فه‌وی و رێکخراوه‌یی دانیشتوان ده‌کات و تیرۆری سیستێماتیک دژ به‌و لایه‌نانه‌ی که به نه‌یاری ڕژێم ناو ده‌برێن و هه‌روه‌ها دژ به‌و گروپه کۆمهلایهتیانهش که دروست ده‌بن. ئه‌وه‌ی ببێته ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وا شوناسی دوژمنی سیسته‌مه‌که‌ی ئه‌درێتێ و ده‌بێت له‌ناو ببرێت ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت. ئازادیی له‌م سیسته‌مه‌دا له‌ناو ده‌برێت، هه‌ڵبژاردن گاڵتهجاریهو دیموکراسیه‌ت ساخته‌یه. ئه‌وه بنچینه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسیه که بیه‌وێ به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت و تۆتالیتاریزم گه‌شه بکات. نه له‌ناو، وه نه له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئۆپۆزیسیۆنی قبوڵ نیه. له‌به‌ر ڕۆشنایی قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌که‌تولات به‌ته‌نیا سه‌رووی حیزب فه‌رمان ده‌رده‌کات.
خاڵی جه‌وهه‌ری له‌م به‌رپرسیارێتیه ئه‌وه‌یه که هه‌ر به‌رپرسێک نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن حیزب و سه‌رۆکه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێ به‌لکو ئه‌وه‌نده‌ش له پۆسته‌که‌یدا بێت له‌به‌رگی سه‌رۆکدا ڕۆڵ و کاریگه‌ری و چالاکی ده‌بینێت. جا ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بیه‌وێ هه‌ڵه‌کانی خۆی یان هی تر ڕاست بکاته‌وه ئه‌وا هیچ رێگایه‌کی تری له‌به‌رده‌م نابێت جگه له‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن دوور بخرێنه‌وه، سزا بدرێن یان له ناویان به‌رێت، ئه‌وانه ده‌بێت له‌نێو ببرێن که هه‌ڵه‌کانی خۆی به‌سه‌ریاندا ساغ ده‌کاته‌وه. ئه‌وه یاسای حیزب و ئیراده‌و ویستی سه‌رۆکه. وا ئۆرگانیزه کراوه که ته‌نیا یه‌ک ئامانجی هه‌یه بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌و ویسته ڕاسته‌وخۆ له هه‌موو ئاسته‌کانیدا جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌م قۆناغه ئه‌وا سه‌رۆک بێ به‌دیل ده‌بێت چونکه گشت پێکهاته ئالۆزه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌که بێ فه‌رمانی سه‌رۆک یه‌کسه‌ر ده‌که‌ونه بۆشاییهوهو خۆی وێران ده‌کات. له‌و بڕوایه‌دان که به‌بێ سه‌رۆک ئیتر هه‌رچییه‌ک بێت و هه‌رچۆن بێت هه‌مووی وون ده‌بێت و له‌ده‌ست ده‌چێت. سه‌رۆک شوێنی حیزب و ئایدیۆلۆژیاش ده‌گرێته‌وه.
"هه‌رچه‌نده نوسراوه، به‌لام من پێتان ده‌ڵێم.."
ئه‌م ده‌سه‌لاته کار بۆ به‌کاریزما بوون ده‌کات که به‌رێگای سه‌رۆکه‌وه پراکتیزه ده‌کرێ. به‌ر له هه‌موو شتێک پێویسته بایه‌خ به باش گوزه‌رانی داروده‌سته‌که‌ی بدات. به‌رێوه‌به‌رانی ئیداری له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه یان سه‌رۆکی باڵێکی ناو حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی له ناو یه‌کێتی و پارتی پراکتیزه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نمونه ته‌قلیدیه‌کان له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه چاره ده‌کرێن که‌ده‌لێت: "هه‌رچه‌نده نوسراوه، به‌لام من پێتان ده‌ڵێم..". هه‌ر بۆیه له‌م شێوه دهسهلاتهشدا که‌پیتالیزم ناتوانێ گه‌شه بکات. بیست و هه‌شت ساڵی ئه‌زمونی باشوری کوردستان ئه‌و ڕاستیه‌مان به ڕوونی پێ ده‌ڵێت. ڕاڤه‌کردنی ماکس ڤێبه‌ر بۆ مێژوو له‌سه‌ر ململانێی نێوان کاریزما (ڕه‌وتێکی نائه‌قلانی و سۆزگهرایه)، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی یاسا (ڕه‌وتێکی ئه‌قلانیه) دروست ده‌بێت. کاریزما به‌و واتایه که گروپێک بڕوایان وایه که‌سێک هه‌یه که خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی نائاسایی و له ڕاده‌به‌ده‌رو ڕزگاریی کۆمه‌لگه‌یه. ده‌شێت ئه‌م که‌سه چاکه‌خواز بێت و وێرانکه‌ریش بێت. چونکه هه‌ر فه‌رمانێک له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌وه (کاریزمای نه‌گه‌تیڤ) ده‌ربچێ به یاسایه‌ک داده‌نێ و ده‌بێت کۆمه‌ڵ جێبه‌جێی بکات و له‌و فه‌رمان و یاسایانه لانه‌ده‌ن.
ده‌زگای بیرۆکراسی و ئیرهاب وه‌ک ئامرازی سه‌قامگیری
سه‌قامگیری ڕژێمی به‌عس و ئاکه‌په به‌ر له‌هه‌موو شت ئه‌نجامی گۆرینی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵ بوو به‌رێگای ئیرهابی به‌رده‌وام. ئیرهاب و زه‌بروزه‌نگ ته‌نانه‌ت دوای سه‌قامگیری ده‌سه‌لاتیش بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆمه‌ڵ به موئه‌سه‌سه کراوه، به شێوه‌یه‌ک که به ده‌گمه‌ن توانای کاردانه‌وه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی بمێنێته‌وه. داڕمانی سیسته‌می سیاسی سه‌دام حسێن به ڕوونی نیشانی‌دا که گۆڕانکاریه ڕاسته‌قینه کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و سیاسیه‌کانی ئه‌و 35 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌عس بێ ئه‌نجام و بێکاریگه‌ری نه‌بوو. هه‌ربۆیه ده‌سه‌لاتی به‌عس دیارده‌یه‌کی نه‌گۆڕ نه‌بوو. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانه کۆمه‌لایه‌تیانه ئه‌و پرسیاره دێته پێش چۆن ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه سه‌ره‌ڕای ئه‌م گۆڕانانه کۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام کۆنترۆڵ کرد‌و به‌عسیش ئه‌و هه‌موو چه‌ند ساڵه بمێنێته‌وه. چۆن یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو حیزبی خێزان و بنه‌ماڵه توانیویانه ئه‌و هه‌موو سالانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن؟
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگا بیرۆکراسیه‌کان و ئه‌لیته سیاسیه‌که، ئه‌و ده‌زگا بیرۆکراسیه ئاوتۆنۆمیهکی زۆر سنورداری پێئه‌درێ. هه‌رچه‌نده هه‌وڵێکی به‌رده‌وامی مه‌ده‌نی و بیرۆکراسیه عهسکهریهکانیش هه‌یه ده‌رفه‌تی گه‌مه کردن پێکبهێنن و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی بریاره‌کانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی دروست بکه‌ن به‌لام پابه‌ندبوونی کارمه‌نده قیادیه‌کان به ده‌سه‌لاتداره‌وه هه‌یه وه‌ک پڕه‌نسیپێکی پێکهاته‌ی بیرۆکراسیه‌تی ده‌سه‌لاته ته‌قلیدیه‌که. له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م شێوه ده‌سه‌لاته نیه رێگا به دروستبوونی ئه‌لیته‌یه‌کی بیرۆکراتی به‌هێز بدات. هه‌ربۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێگربێت له‌م جۆره ئهلیتانه یان سنوورداریان ده‌کات. به کۆنترۆڵ کردن و ژێر ده‌ست کردنی ئه‌لیته بیرۆکراتیهکه ده‌سه‌لاتدار ده‌توانێت قورسایی خۆی له سیسته‌مدا بۆ مه‌ودای دوور به‌هێز بکات. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نێوان بیرۆکراسیه‌ت و کۆمه‌ڵ هه‌یه لایه‌نه بیرۆکراسیهتهکه به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا مه‌یاله چه‌قی سه‌رجه‌م پڕۆسه سیاسیه‌که بێت. جیهازه بیرۆکراسیهکه له‌م سیسته‌مه‌دا هه‌وڵی مۆنۆپۆل کردن ئه‌دات به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌ناو پڕۆسه‌ی بریاردا قوت بدات و بریاره سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵدا کاریگه‌ر بکات. بۆ پاراستنی ئه‌م ڕۆڵه ده‌زگا بیرۆکراسیهکهی ده‌سه‌لاتدار له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت رێگر بێت له‌به‌رده‌م دروستبوونی رێکخراوی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی سه‌ربه‌خۆ. به‌لام ئه‌زمونه مێژوییه‌کانیش ئه‌وه نیشان ده‌دات ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌لاتانه‌ش ڕۆژگارێک به‌ر هه‌ره‌س و داڕمان ده‌بن ئیتر به‌هه‌ر هۆکارێکی ناوخۆ یان ده‌ره‌کی بێت.
له جیهانی سێ فراوان کردن و مۆدێرنیزه کردنی جیهازی بیرۆکراسی بوونی نه‌بووه وه‌ک له‌وه‌ی له گه‌شه‌کردنه‌کانی ئه‌وروپادا هه‌بووه. له‌بری فراوان بوونی دیموکراسیه‌ت له جیهانی سێ زۆرتر به ئاڕاسته‌ی مه‌رکه‌زیه‌ت بوونی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئاوتۆنۆمی ده‌سه‌لاتداراندا ڕۆیشتوه، نوێکردنه‌وه‌و مۆدێرنیزه کردن له گۆڕانکاریه‌کانی سیسته‌مدا بۆ ئه‌م ده‌زگا بیرۆکراسیه‌ی ده‌سه‌لات نامۆیه.
جیهازی بیرۆکراسیه‌ت لێره‌دا وه‌ک ئامراز له خزمه‌ت و مانه‌وه‌و پیاده کردنی ده‌سه‌لات و کۆنترۆڵ کردنی کۆمه‌ڵ و سامانی گشتیدایه. که‌واته مه‌یاله به‌لای ئه‌وه‌دا ته‌واوی کارلێک کردن (شبکات التفاعل) له نێوان ئه‌لیته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵدا کۆنترۆڵ بکات به هه‌ردوو دیودا.
گه‌نده‌ڵی له بیرۆکراسیه‌تی ئه‌م سیسته‌مه‌دا
خالێکی تری قیاده‌ی سیاسی له‌م سیسته‌مه‌دا بریتیه له بواری گه‌نده‌ڵی. له کاتی ڕژێمی به‌عسدا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتبوه لوتکه. له عێراق به‌تایبه‌تی بازرگانی کردن به نه‌وته‌وه پێوانه‌ی گه‌نده‌ڵی برده لوتکه. به ملیارد دۆلاری ئه‌مریکی له ناوه‌ڕاستی سالانی حه‌فتاکانه‌وه سالانه له سامانی گشتی و داهاتی ده‌وڵه‌ت کرایه موڵکی شه‌خسیی به‌مه توێژێکی دیاری ملیۆنه‌رو ملیاردێری دۆلار دروستبوو. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانیشدا هه‌یه. به‌ته‌نیا سه‌دام حسێن له سه‌ره‌تای سالانی هه‌شتاکانه‌وه ملیارده‌ها دۆلاری له بازرگانی نه‌وت بۆ خۆی لادابوو. بازرگانی که له‌کاتی ئابڵوقه ئابوریه‌که‌ی سه‌ر عێراق له بازاڕی ڕه‌شدا ده‌کران. ئه‌م پاره‌یه خرابوه سه‌ر حیسابی بانکه بیانیه‌کان. هه‌روه‌ک لای سه‌رجه‌م دیکتاتۆره‌کان باوه ته‌واوی شته شاراوه‌کان دوای ڕوخانی ئه‌م که‌سانه‌و ڕژێمه‌کانیان به ده‌ر ده‌که‌وون. خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ نمونه‌که‌ی عێراقی به‌عس له نێو ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌کان و سیاسیه مه‌ده‌نیه‌کان زۆر به‌ربلاو بوو. له عێراقی به‌عس و سوریا‌و هه‌رێمی کوردستانیش گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌کی وا ببوه وه بۆته شتێکی ئاسایی که که‌س ترسی له سزادان نه‌بووه. بیرۆکراسیه‌تی حیزب و بیرۆکراسیه‌تی ده‌وڵه‌ت له عێراق له‌یه‌کتر جودا نه‌بوون و ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی سه‌یته‌ره کردنی نه‌بووه له بواری ئابوری‌دا. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه مایه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆڵی شه‌خس شوێنی حیزب و ده‌وڵه‌ت بگرێته‌وه له‌نێو گه‌لدا بێ بڕوایی به‌رامبه‌ر به حیزب زیاتر ده‌بێت. خه‌لکی ڕوو له سیاسه‌ت وه‌رده‌گێڕن و به‌دوای ستراتیجیه‌تی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردندا ده‌گه‌رێن. ژماره‌یه‌ک له که‌سه‌کان و حیزبیه‌کان له عێراقی ئێسته‌و باشوری کوردستان بوونه بازرگانی سه‌رکه‌وتوو، هه‌ندێکی تر هه‌ر له‌سه‌ر ستایله کۆنه‌که ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ژار که‌وتوون. که‌واته گه‌نده‌ڵیی پلانکراو له‌م شێوه سیسته‌مه‌دا خزمه‌تی سه‌قامگیری سیسته‌م ده‌کات به‌لام ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی دژوار ده‌بێت بۆ کۆمه‌ڵ و ئابوری ولات.
زه‌بروزه‌نگ و هه‌ڕه‌شه کردن به شێوه‌یه‌کی وا توند به موئه‌سه‌سه کراوه که به‌رده‌وام خۆی دوباره ده‌کاته‌وه. ده‌بێته هۆی گومان دروست کردن هه‌ر یه‌کێک به‌رامبه‌ر به‌وی دی . سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌سه‌لاتداره تاک و ته‌قلیدیه‌که. ده‌ستورو یاساکان و ته‌نانه‌ت حیزب نرخی نادرێتێ. ئه‌م جۆره ده‌سه‌لاته به ڕای من چه‌ندین خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌لاتی شمولیی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مۆنۆپۆلی حیزبه‌وه هه‌یه. ده‌سه‌لاتدار له‌م سیسته‌مه‌دا ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت ئاره‌زووی ته‌نیا له بوونی یه‌ک حیزبی سیاسی هه‌یه که سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاته‌کانی له‌ده‌ستدا بێت و به‌ته‌نیا بریار بدات. نه له نێو، و نه له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌یدا ئۆپۆزیسیۆن قبوڵ ناکات. یه‌کێتی و پارتی هه‌ر یه‌که‌و له زۆنێکی داگیر کراوی خۆی بۆته حیزبی قائیدو، حیزبی قائیدیش به ئاڕاسته‌ی تاک حزیبیدا ده‌ڕوات. ئه‌م شێوه حیزبانه وه‌ک پێویستیه‌کی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی دروست نه‌بوون به‌لکو ته‌نیا ئامرازن له خزمه‌تی ده‌سه‌لاتدا.
له‌به‌ر ڕۆشنایی قه‌ده‌غه کردنی فراکسیۆن به‌ته‌نیا سه‌رانی حیزب فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن. ئه‌و که‌سه‌ی پیاده‌ی سیاسیه‌ت بکات هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات ئه‌دات، ده‌سه‌لات وه‌ک ئامراز له خزمه‌تی ئامانجی تردا. لێره‌دا ده‌سه‌لاتدارێک له چه‌قی سیسته‌مه سیاسیه‌که‌دایه که سه‌رجه‌م بریاره سیاسیه‌کان به‌رێگای هێلانه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندی ئیداری و جیهازی بیرۆکراسی پیاده ده‌کات. سیاسیه قیادیه‌کان و داروده‌سته‌و کارمه‌نده‌کان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به که‌سی ده‌سه‌لاتداره‌وه پابه‌ندن. ئه‌وه‌نده‌شی خۆیان بریار بده‌ن ئه‌وا وه‌ک ئیراده‌ی ده‌سه‌لاتدار ده‌بینرێت. نه داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان وه نه ئینستیتوتهکان وه‌ک نمونه سێ ئۆرگانه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت له‌م سیسته‌مه‌دا خاوه‌نی قورسایی خۆیان نین.
پیاده‌کردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم مه‌رکه‌زیه
ناکۆکه به‌خۆی ئه‌گه‌ر له به‌غدا باس له فیدرالیه‌ت بکرێت و له هه‌رێمیش مه‌رکه‌زیه‌ت پیاده بکرێ. بێدهسهلاتکردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان نیشانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌یه. مه‌رکه‌زیه‌تیش له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌تدا یه‌کناگرێته‌وه.
ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم پشت به‌دارو ده‌سته‌کانی، به ئیداره‌کانی و به هێزی چه‌کدارو ئاسایش و ده‌زگا ههوالگریهکانى ده‌به‌ستێت (زێڕه‌ڤانی و له‌شکری بارزان و گولان و دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی و ده‌زگای پاراستن، ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆر و هێزی ئاسایشی حیزبی و بنه‌ماڵه...)، دوو ئیداره‌یی ژێر ده‌سه‌لاتی سوڵتانیی و هه‌روه‌ها پیاده‌ی ئابوری بنه‌ماڵه‌و خێزان تاقم ده‌به‌ستێت. له‌بری دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی ئه‌نجومه‌نێکی هه‌والگری هه‌یه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌ندامێکی خێڵه سیاسیه‌که ("ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم"). هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک ئه‌ندامێکی تری خێڵ که سه‌ر به حیزبێکی ده‌سه‌لاته.
ده‌سه‌لاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌ڕله‌مانیدا یه‌ک ناگرێته‌وه. سه‌رۆکی بالای ڕاپهڕاندنیشهو هیچ بالانسێک نیه له‌نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تدا (ده‌زگای ڕاپه‌ڕاندن). په‌یوه‌ندی نێوان په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی ناته‌ندروسته‌و سێ ده‌سه‌لاته‌که به‌نێو یه‌کتردا تواونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش خه‌سله‌تێکی سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کانه. ئه‌م دامه‌زرێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانه...، هه‌ربۆیه ده‌کرێ لێره‌دا باس له سیسته‌مێکی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ین له ولاتێکی دیکتاتۆردا. له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاش سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی پیاده ده‌کرێ به‌لام کۆنگرێس (په‌ڕله‌مان) به‌هێزه‌و توانای کاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌و ده‌وڵه‌تی قانونه. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ ئایا ئه‌م هه‌رێمه چ پێویستیه‌کی به سه‌رۆک هه‌یه؟ نمونه‌ی تورکیاشمان هه‌یه که سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی له ولاته دواکه‌وتو وه دیکتاتۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتو نابێت.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه گه‌وره‌و بچوکه‌کان بازاڕی هه‌رێمیان کردۆته بازاڕی بازرگانی شمه‌ک و نه‌وت و قاچاقچێتی ناوخۆ بۆ ئێران و تورکیا‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و مۆنۆپۆڵ کردنی بازاڕ‌و وێران کردنی سه‌نعه‌تی محه‌لیی ولات و بواری کشتوکاڵی. گه‌رنا وه‌لامی ئه‌و پرسیاره چۆن ئه‌درێته‌وه که به هه‌زاران میلۆنهرو به ده‌یان ملیارده‌ری دۆلار له هه‌رێمی کوردستان دروست بووه ئه‌گه‌ر به رێگای ڕه‌فتاری چه‌ته گه‌ری و ناشه‌رعی نه‌بێت. خاوه‌ن پڕۆژه‌و لایه‌نه ئابوریه‌کان ده‌بێت لێره‌دا هه‌میشه حیساب بۆ بریاری هه‌ڕه‌مه‌کی و بێسه‌روبه‌ر بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه کاری له‌سه‌ر ده‌کات بریتی نیه له دروستکردنی ژێرخانی ئابوری نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچه‌نده ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا، ته‌نیا ڕوو ده‌که‌نه ئه‌و پڕۆژانه‌ی که ده‌ستکه‌وتی ماددی خۆیانی تێدایه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ دروست کردنی ستراتیژیه‌تی پێچه‌وانه به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوه سیسته‌مانه.