ستراتیجى وه‌به‌رهێنان ... له کابینه‌ى نۆدا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئامانج جلال_ماسته‌رى ئابورى
له ئێستادایه‌کێک له فاکته‌ر به هێزه‌کانى گه‌شه‌سه‌ندى ئابورى هه‌ر وڵاتێک بریتییه له رۆڵ و کاریگه‌رى وه‌به‌رهێنانى که‌رتى تایبه‌تى ناوخۆى و ده‌ره‌کی, به جۆرێک مه‌حاڵه وڵاتێک هه‌بێت ئه‌م بواره هۆکارى سه‌ره‌کى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى نه‌بێت.
استه هه‌رێمى کوردستان زیاتر له سیازده ساڵه هه‌نگاوى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى که‌رتى تایبه‌ت هاوشێوه ئه‌و وڵاتانه رۆڵى هه‌بێت به‌ڵام له‌م بواره‌دا نه‌ک نه‌یتوانیوه ئه‌و ئامانجه به باشى به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵکو له هه‌ندێک که‌رتدا ئامانجه‌که‌ى پێچه‌وانه‌کردوه‌ته‌وه, ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى چه‌ندین فاکته‌رى ناوخۆى و ده‌ره‌کی بووه, به جۆرێکى تر هۆکار گه‌لێک که هه‌ندێکیان ده‌رئه‌نجامى شێوازى خراپى مامه‌ڵه و به‌رێوه‌بردنى خۆمان‌و وه هه‌ندێکى تریان هۆکار گه‌لێک بوونه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ى خۆمان.
ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت له‌م کابینه‌یه‌دا باشکردنى دۆخى ئابورى و خزمه‌تگوزارى و بنیادنانى ژێرخان و سه‌رخانى ئابورى به‌هێزهه‌بێت, ئه‌وا ده‌بێت بوونى روئیا و ستراتیجێکى نوێ بۆ په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان پێویستیه‌کى حه‌تمى ئه‌م کابینه بێت, به جۆرێک رۆڵى وه‌به‌رهێنان و که‌رتى تایبه‌ت ببێت به شاده‌مارى گه‌شه‌یه‌کى ئابورى هه‌مه‌لایه‌نه له پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ى که سه‌قامگیرىدۆخێکى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى لێبکه‌وێته‌وه, له‌م پێناوه‌شدا پێویسته هه‌نگاوى کرده‌ى و خێرا بنرێتله م بوارانه‌دا:
یه‌که‌م: داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئابورى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای واقعى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم,پالپشت به عه‌قڵیه‌تنێکى زانستى,به‌جۆرێک رۆڵ و کاریگه‌رى پرۆژه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت له ئاستى ته‌واوى که‌رته ئابورییه‌کاندا دیاری‌بکرێت وه رۆئیایه‌کى ته‌واو روون و پلان بۆ داڕێژراو هه‌بێت بۆ ئاراسته‌کردنى ته‌واوى توڵه ئابورییه‌کانى له‌سه‌ر ئاستى ئابورى نیشتمانى.
دووه‌م: هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى که ره‌هه‌ندى ئابورییان هه‌یه به‌تایبه‌تیاساى وه‌به‌رهێنان که پێش سیازده ساڵ ده‌رچووه , به جۆرێک بگونجێت له‌گه‌ل دۆخى ئێستاى ئابورى هه‌رێم و ناوچه‌که‌دا, وه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌موو ئه‌و لێکه‌وته نه‌رێنیانه‌ى که ئه‌م یاسایه له ماوه‌ى ڕابردوودا لێی که‌وتۆته‌وه, ئه‌مه‌ش به گرتنه‌به‌رى دوو ستراتیجى گرنگ ده‌بێت , له‌لایه‌ک هه‌موارێک که ببێته هۆى په‌لکێشکردنى زۆرترین کۆمپانیا ناوخۆى و ده‌ره‌کى له پێناو به‌گه‌ڕخستنى زۆرترین سه‌رمایه‌دا. له‌لایه‌کى تریشه‌وه ئاراسته‌کردنیان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنى ئابورى نیشتمانى له ڕێگه‌ى لێکه‌وته‌و کاریگه‌رییه‌کانیان له‌سه‌ر توڵه‌کانى گه‌شه‌ى ئابورى نیشتیمانى له نممونه‌ى زیادکردنى به‌رهه‌مى نیشتیمانى و داهاتى نه‌ته‌وه‌ى و هه‌لى کار و خزمه‌تگوزارى زیاتر و .....هتد.
سێهه‌م: پێداچوونه‌وه به ته‌واوى ئه‌و بریار و رێنماییانه‌ى که بۆ رێکخستنى کاروبارى ئابورى و مالى و بازرگانى ده‌رکراون له ماوه‌ى رابردوودا , به‌تایبه‌تى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ئاستى دامه‌زراوه‌یه‌کى وه‌کو ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێناندا ده‌رکراون , ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتن به‌و دوو ستراتیجه‌ى که له خاڵى دووه‌مدا ئاماژه‌ى پێدراوه.
چواره‌م: پێداچوونه‌وه به ستراتیجى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى دامه‌زراوه‌یه‌کى وه‌ک ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێناندا بکرێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر دام و ده‌زگاکانى تر‌ى حکومه‌تدا چونکه له ئێستادا به‌شێکى زۆرى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که جێ به جێى ده‌کات ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى دامه‌زراوه‌کانى تر‌ى حکومه‌ته, ئه‌مه‌ش وایکردوه له ئامانجه گه‌وره‌که‌ى خۆى دووربکه‌وێته‌وه که بۆىدامه‌زراوه ,هاوشێوه‌ى ئه‌رکى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له زۆربه‌ى ووڵاتاندا بریتییه له رۆڵى هاندان و ته‌رویجى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى و ده‌ره‌کى به پشت به‌ستن به هه‌موو ئه‌و توڵه ئابوریه به‌هیزانه‌ى که وه‌ک فاکته‌رى به‌هێز ده‌توانرێت کارى له‌سه‌ر بکرێت, له هه‌مان کاتدا به‌رنامه ڕێژه‌ى بۆ که‌مکردنه‌وه و سرینه‌وه‌ى ئه‌و فاکته‌رانه‌ى رۆڵى سلبیان هه‌یه له‌م بواره‌دا. له‌م پێناوشدا چه‌ندین هه‌نگاوى کرده‌ى پێویسته له نممونه‌ى ستراتیجى ئه‌رک و به‌رپرسیاریتى و داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لى کارگێرى و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵ‌ته جێبه‌جێ کارییه‌کان و به‌کارهێنانى ته‌کنۆلۆجیاى نوى له بوارى کارگێرى و ته‌رویج و به‌رێکردنى مامه‌ڵه و ئه‌رکه رۆژانه‌کاندا. وه گه‌شه‌پێدانى ئاستى په‌یوه‌ندى ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌وتیه‌کان له پێناوه په‌لکێشکردنى باشترین و زۆرترین سه‌رمایه‌ى ده‌ره‌کییدا.
پێنجه‌م: داڕشتنى پلانى هه‌مه لایه‌نه له‌سه‌ر ئاستى که‌رته ئابورى و ناوچه جیاوازه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى پێویستى و که‌ڵکى ئابورى پرۆژه‌کان بۆ ئابورى نیشتیمانى به هه‌ماهه‌نگى دامه‌زراوه‌کانى تر‌ى حکومه‌ت , به ئامانجى دادپه‌روه‌رى جوگرافى له دابه‌شبوونى پرۆژه‌کان و راگرتنى ته‌وازنى گه‌شه‌ى که‌رته ئابورییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى پێویستى گه‌شه‌ى ئابورى له‌م قۆناغه‌دا.
کابینه‌ى نوێ له‌به‌رده‌م سستى گه‌شه‌ى ئابورى و دۆخى خراپى خزمه‌تگوزارى و کێشه‌ى مووچه‌و قه‌رزارى .......هتد دایه, به‌بێ بوونى ستراتیجیَکى نه‌ته‌وه‌ى له بوارى وه‌به‌رهێنادا ئه‌وه‌نده‌ى تر بارى سه‌رشانى قورس‌تر ده‌بێت, مه‌حاڵیشه به‌م دۆخه داراى و ئیدارى ئێستاوه گۆرانکارییه‌کى نه‌وعى له چوار ساڵى داهاتوودا رووبدات به‌ڵام به هه‌نگاو گه‌لێک که ره‌خساندى هه‌لى یه‌کسان و دادگه‌رى بۆ هه‌مووان تێدابێت له‌م بواره‌دا ده‌کرێت به‌م فاکته‌ره بارى قورسى سه‌رشانى سوکتر بکات, ده‌کرێت پێگه‌ى کوردستان له‌م بواره‌دا به‌هێزبکرێت به‌تایبه‌ت به سرینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ى که وێنه‌ى کوردستانى له‌م بواره‌دا شێواندوه و له ئه‌رزى واقعیشدا بوونیان هه‌یه.