درێژەدان بەعەقڵیەتی ئەنفالچێتی

5 ساڵ لەمەوپێش



 

ئه‌کره‌م ئه‌مین

ئەگەرچی تا ئێستا بڕیاری ئەنفالکردنی کورد خوێنی لێدەچۆڕێت، لە دوایین دوزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال لەسەماوە دڕەندەیی عەرەبی شۆقێنی و بێدەنگی دنیات لەبەرامبەر کورد بۆ دەردەکەوێت.. کەچی عەقڵییەتی عەرەب دوای 30 ساڵ هەر نەشتەر بە زامی کورددا دەکات و درێژە بە ئەنفالچێتی و  ئەنفالکردنی کورد دەدات.

دوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە کە ئێسکوپروسکی زیاتر لە هشتا ژن و منداڵی ساوای تێدا گوللەباران  و زیندەبەچاڵ کراون، کەچی تا ئێستا عەرەبە شۆڤێنییەکان ڕێنادەن کوردو کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بەئاڵای کوردستانەوە سەردانی تراژیدیترین و جینۆسایدی ئەو تاوانە بکەن کە مناڵی شیرەخۆرە لە باوەشی دایکیدا زیندبەچاڵ کراوە. دەبێت لە چی سات و کاتێکی تردا مافی کورد بدرێت و زامی ساڕێژبکرێت؟

سێشهممه 30ى تهمموزى 2019، سیو پێنج کهس لهکهسوکارو تاقانهى ئهنفال چوونه پارێزگاى سهرماوه تا لهنزیکهوه گۆرى بهکۆمهڵى ئهنفالکراوان ببینن و چهند راوێژکارێکى سهرۆک کۆماریش لهگهڵ وهفدى کهسوکارى ئهنفالکراواندا ئامادهبوون. دواتر ئهفسهرێکى سهماوه ئاڵاى کوردستانی له ملى کهسوکارێکى ئهنفالکراوهکان لێ کردەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ سیاسی کورد هەموو هێلکەی مافی کوردیان کردۆتە سەبەتەیەکەوە، تەنیا داواکردنی پارە و موچەیە..! فکری کوردیان لە چوارچێوەی هەندێک مافی کەم کورتکردۆتەوە، کە لە ئاست ئەو هەموو قوربانی و خەباتەی کورددا نییە کە چی کردووەو چی لێکراوە..؟

سوکایەتی ئەفسەرێکی عەرەب بە ئاڵای کورد و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان نابێت بە سانایی سەیربکرێت، پێویستە کورد لەو خەوە بەخەبەربێت و هەڵوێستی هەبێت و ئەنفالکردنیش بە کاری خەون نەبینێت و بزانێت کردەی مێژوو بووە، بەڵکو مێژوو و داهاتووی عەقڵییەتی عەرەبە بەرامەر بەکورد، نەک ڕاگوزەر و دووبارەنەبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار