بۆچی کۆنگره بۆ یه‌کێتی سه‌خته؟
5 ساڵ لەمەوپێش
سامان ساڵح
پێشه‌کی:
هه‌ر پارتێکی سیاسی، به‌گوێره‌ی پڕۆگرامی ناوخۆی خۆی، رێگه‌یه‌کی بۆ نوێبوونه‌وه و ره‌وایه‌تیی وه‌رگرتن و درێژه‌دان به کارگێڕیی سیاسی حزب هه‌یه، تا بتوانێت پارته سیاسییه‌که به‌ڕێوه‌به‌رێت و به‌رنامه و رێبازی خه‌باتی به گوێره‌ی پێداویستی سه‌رده‌م و پێداویستی قۆناغی ژیانی حزبه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێت و دوورنمای حزبه‌که‌ش له‌به‌رچاوبگرێت و هێزی مرۆیی و ماددیی و سیمبولی حزب، یه‌کبخات بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کان له‌به‌ر رۆشنایی پره‌نسیپ و به‌هاو بیری سیاسی حزبدا.
یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان، یه‌کێک له حزبه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستانه، به‌هۆی خه‌بات و مێژوو و کاریگه‌ریی له نێو ره‌وتی خه‌باتی کوردایه‌تیدا، دیارده‌یه‌کی سیاسییه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شی هه‌ره زۆری ئێشتا و ئایندهی سیاسیی باشووری کوردستان و ته‌واوی کوردستانی داگیرکراو هه‌یه.
ئێستا نا، به‌ڵکو چه‌ندین ساڵه ئه‌م حزبه گیرۆده‌ی «نوێ نه‌بوونه‌وه‌یه«، که له ناو باشووری کوردستاندا هیچ حزبێک هێنده‌ی یه‌کێتیی باسی نوێبوونه‌وه ناکات، ده‌رده‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه که پێشینانمان وتوویانه :»تین‌و هه‌ر ئاوی له‌بیره«، واته: ی.ن.ک، پێویستی به نوێبوونه‌وه‌یه و ده‌ستی پێناگات بۆیه هه‌میشه باسی ده‌کات، هه‌روه‌ک ده‌توانین» به‌شێک له بیانووی ئاشکرای! دابه‌شکردن و جیابوونه‌وه له ی.ن.ک له 2009، له‌لایه‌ن کۆچکردو، نه‌وشیروان موسته‌فاوه، به نه گه‌یشتن به نوێبوونه‌وه بده‌ینه قه‌ڵه‌م، بۆیه گۆڕان-ی دامه‌زراند و له دوای ئه‌ویش زنجیره‌ی جیابوونه‌وه و زویربوونی سه‌رکرده‌کان وه‌ک د. به‌رهه‌م ساڵح، که‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری، دروستکرد به هه‌مان بیانووی کۆچکردو نه‌وشیروان موسته‌فا له ی.ن.ک، جیابوویه‌وه و مه‌لا به‌ختیاریش که که‌سی دووه‌می فیعلی حزبه‌که بوو به‌تایبه‌ت له‌ڕووی کارگێڕیی و نووسین و په‌یامی حزب و وه‌فد و کاره‌کانی مه‌کته‌ب سیاسی، هه‌ر به‌بیانووی نوێ نه‌بوونه‌وه و نه‌مانی پره‌نسیپه‌کانی ناو حزب له ماڵی خۆیانه‌وه شۆڕش بۆ نوێبوونه‌وه‌ی ی.ن.ک ده‌کات و هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی تریش که له‌ناو ی.ن.ک پله‌ی به‌رزیان هه‌یه، مه‌گه‌ر له بۆنه‌یه‌کدا بیان بینی بزانیت ئه‌مانه هێشتا زیندوماون.
ئه‌م وتاره ئه‌و به‌ڵگه‌و بیانووانه ده‌خاته‌ڕوو و شیده‌کاته‌وه، که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی واده‌زانن کۆنگره بۆ ی.ن.ک هاسانه و قۆناغێکی دیموکراسی ژیانی حزبایه‌تییه، به‌ڵگه و زانیاریی له‌باره‌ی به‌ربه‌ست و کێشه‌کانی نه‌به‌ستنی کۆنگره نیشانده‌دات، تا «ئه‌گه‌ر بخوێنرێته‌وه« هاوکاریی بڕیار دروستکه‌ران و دڵسۆزانی ی.ن.ک بدات، له‌وه‌ی به فه‌یسبووک و به‌یان و زیادکردنی بازاڕه‌وه نه‌چنه ناو کۆنگره و «پهن» نه‌ده‌ن، به‌ڵکو وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌که‌ی مام جه‌لال، بیر له به‌ستنی کۆنگره بکه‌نه‌وه. نووسه‌ری ئه‌م وتاره 20 ساڵ ته‌مه‌نی خۆم له‌ناو رێکخراو و رێکخستنی ی.ن.ک، بهباداوه، ئێستا حزبه‌که‌م جێهێشتووه و له خه‌ڵوه‌تی کوردایه‌تیدا ته‌نها که‌وتم، به‌ڵام مه‌به‌ستمه وه‌ک خه‌باتکارێکی کورد له‌سه‌ر پرسێکی په‌یوه‌ست به ژیان و داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌م بنووسم، چونکه ده‌زانم هه‌ر رووداوێک له‌م وڵاته رووده‌دات، هه‌ر له شکستپێهێنانی راپرسی یه‌وه هه‌تا دوکه‌ڵی خۆڵ و خاشاکه‌که‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی، یه‌کێتیی کاریگه‌ریی له‌سه‌ری هه‌یه.
یه‌که‌م: کۆنگره چییه؟
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ی.ن.ک، کۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی حزبه که، ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی سه‌رجه‌م په‌یکه‌ر و پێکهاته‌ی حزبی هه‌یه هه‌ر له سکرتێر هه‌تا سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی حزب، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی دروشم و بیری سیاسی حزب و ئامانجی درێژ و کورتخایه‌نی حزبیش هه‌یه. به‌جۆرێک له جۆره‌کان کۆنگره، وه‌ک رۆژی حساب، وایه بۆ حزب و هه‌موو شته‌کان له‌وێ ده‌بڕدرێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش، کۆنگره گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ی ره‌وا- شه‌رعیی ئه‌ندامانی راسپێردراوی حزبه، بۆ نوێکردنه‌وه‌و دانانی به‌رنامه‌ی قۆناغی داهاتووی حزب و به‌خۆدا چوونه‌وه و دانانی رێگه‌ی نوێی خه‌بات و ئامانجه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی هێز بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان.
که‌واته؛ کۆنگره گرنگه و گۆڕانکاریی ده‌کات، به‌ڵام چونکه یه‌کێتی هه‌ر (ده‌یه)یه‌ک یان زیاتر کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌ستێت بۆیه گۆڕانکارییه‌کانیش نا ئاسایین، کۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی ی.ن.ک، په‌رجوو-موعجزه، دروست ده‌کات بۆیه ترس له کۆنگره و ژمارنی گوێزه‌کان مایه‌یه‌کی باش بۆ حزبه‌که به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت بنمیی ماڵه گه‌وره‌که! که مام جه‌لال ی ره‌حمه‌تی بوو، نه‌ماوه و ئێستا هه‌ر یه‌کێک له‌ماڵه گه‌وره‌که ژوورێکی بۆخۆی دابڕیوه و ته‌نیا له حه‌وشه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یه‌ک ده‌بیننه‌وه.
دووه‌م: بۆچی کۆنگره بۆ ی.ن.ک سه‌خته؟
ی.ن.ک به گوێره‌ی پێناسه‌که‌ی خۆی حزبێکی سیاسییه، به‌ڵام کاتێک له واقیعدا به‌ر یه‌کێیتی ده‌که‌ویت و خۆیشم ساڵانێک له ناویدابووم، ده‌توانیت بڵێیت یه‌کێتیی حزب نییه، به‌ڵکو شتی تره، ده‌توانی بڵێی رێکخراوێکی سیاسیی شۆڕشگێڕه، سه‌کۆیه‌کی سیاسییه، فراکسیۆنێکی په‌رله‌مانییه،...، یان هه‌ر شتێکی تر.
ئه‌وانه‌ی یارییه‌که‌یان بۆ یه‌کێیتی و له یه‌کێیتی شێواندووه، به‌مجۆره سه‌نعه‌ته ده‌ڵێن دیموکراسیه‌تی حزبیی!، ناوێکی تریان بۆ دروست ناکرێت، چونکه ده‌زانن جگه له‌م ناوه هه‌ر ناوێکی دیکه تاوانێکه ده‌رهه‌ق به حزب و ده‌بێت لێیان بپرسرێته‌وه.
یه‌کێتیی له دوای کۆنگره‌ی یه‌که‌م، بۆته حزبێکی یه‌ک ئایدۆلۆژیا و ئامانج و په‌یام، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بای به‌ڕه کۆنن، په‌یوه‌ست نین به بڕیاری کۆنگره‌ی حزبه‌که‌یان و ئه‌ندامێکی خاوه‌ن سه‌ره‌تا و دیسپلین نین و ماسی به‌رژه‌وندییه‌کانیان له‌م ئاوه لێڵه‌دا باشتر راوده‌کرێن، ده‌نا چۆن حزب قبوڵی ده‌کات که‌سێک خۆی به کادری حزبێک بزانێت، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا به سه‌یاره‌که‌یه‌وه له حزب ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و هه‌زار جنێوی پێده‌دا و دوای ماوه‌یه‌ک به سه‌یاره‌یه‌کی تازه‌تر و پۆست و شوقه‌یه‌که‌وه دێته‌وه ناوحزب.
بۆ ی.ن.ک کۆنگره سه‌خته و ناهه‌مواره، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی په‌رت و بچووکتر نه‌کاته‌وه، ئه‌وا لاوازتری ده‌کات، هه‌ر له‌خۆوه رمڵ لێدان و رازاندنه‌وه‌ی کۆنگره شتێکی لێ نهکۆڵراوهیه، راسته وه‌ک چه‌مک (کۆنگره) ناوێکی جوانه و خۆشه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک حزب بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستی خۆی بیکات، به‌ڵام کۆنگره وه‌ک چه‌مک هه‌ر هێنده‌ی دیموکراسیه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و فیدڕاڵییه‌تی عێراق له واقیعدا ده‌چه‌سپێت.
ئه‌م زانیارییانه بۆ ئه‌وه‌نییه که کۆنگره نه‌کرێت، نه‌خێر، چونکه من کارم له‌ناو ی.ن.ک نه‌ماوه و پشتیوانی هیچ به‌ره‌یه‌کیش نیم، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌تا زووتر هه‌نگاوی دامه‌زراوه‌یی و قانونی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان بنرێت ئه‌وا شتێکی باشه، به‌ڵام خه‌ڵک ته‌نانه‌ت مردووش به‌بێ دوعا ته‌سلیمی خاک ناکات، هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت پێش ناشتنی مردووه‌که‌تان نوێژ-دوعای مردووی بۆ بکه‌ن به‌ڵکو به دوعای پیاوچاکێک خوا لێیخۆشبێت پێشئه‌وه‌ی رێی بکه‌وێته رێگه‌ی نه‌هاتی قه‌بری تارومار، بنه‌مای بیانووه‌که‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو دۆسیه خه‌وتووه، ئه‌و هه‌موو رقه کۆنه، ئه‌و هه‌موو بابه‌ته تازه‌یه، ئه‌و هه‌موو لادان و شکست و ناهه‌موارییه، پێش ئه‌وه‌ی دوعایه‌کی به‌خێری بۆبکه‌یت، ئه‌گه‌ر به رێگه‌ی ناهه‌موواری کۆنگره‌ی بسپێرێت له‌وانه‌یه جه‌هه‌نه‌م ببێته چاره‌نووسی ی.ن.ک.
سێیه‌م: مه‌ترسییه‌کانی به‌رده‌م کۆنگره
له ئێستادا کۆنگره بۆ ی.ن.ک سه‌خت و جێگه‌ی مه‌ترسییه، چونکه:
1- یه‌کێتیی خاوه‌نی بڕیاری سیاسیی ناوخۆیی یه‌کگرتوو نییه، له‌سه‌ر هیچ ئاستێک.
2- سه‌رچاوه‌ی دارایی، ی.ن.ک فره سه‌رچاوه و ناڕوونه وجێگه‌ی ناکۆکییه له‌ناو حزب و بۆ کۆنگره‌ش ئه‌مه جێی مشتومڕه.
3- رێکخستن و راگه‌یاندن، جاران که له ژیانی حزبیدا پێی ده‌وترا «دڵ و چاو»ی حزب!، یه‌کێتیی هیچیانی وه‌ک حزبێکی به‌هێز نه‌ماوه؛ ده‌توانم بڵێم رێکخستن دڵێکی ماندووه‌و راگه‌یاندنیش دابه‌شبووه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی وا هه‌یه له‌ناو ی.ن.ک دا، هه‌واڵی کار و چالاکییه‌کانی له‌ناو که‌ناڵه‌کانی ی.ن.ک بڵاوناکرێته‌وه، رێکخستن نه‌ماوه، ئابوونه نه‌ماوه، کۆبوونه‌وه‌ی رێکخستن نه‌ماوه، په‌خشنامه و ئاراسته‌کردن و یه‌کڕایی و ئاگاداری له بنه‌ما سیاسییه‌کانی حزب نه‌ماوه، ئه‌مانه خۆراکی رۆحی حزبن، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌مانه هی حزبی کلاسیکین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی واده‌ڵێن: دژی پره‌نسیپی رێکخستن و به‌دیهێنانی ئامانجی نیشتمانین و «گایان له بێ ده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت».
4- رێکخراوه‌کانی ی.ن.ک رۆڵیان له کایه سیاسیی و چالاکییه‌کاندا نه‌ماوه.
5- زنجیره و پله‌به‌ندیی له حزبایه‌تی یه‌کێتیی دا نه‌ماوه، ئه‌ندامی وا هه‌یه ده‌توانێت به‌رزترین که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ک له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکدا ببینێت، به‌ڵام خاوه‌ن پله و ئۆرگانی تری باڵا هه‌یه به‌ساڵێک ئه‌و که‌سه نابینێت که ئه‌ندامێک به چه‌ند سه‌عاتێک ده‌ستی ده‌که‌وێت.
6- ده‌زگاکانی یه‌کێتی قه‌رزان، پاره‌ی خه‌ڵک و شۆفێری پاس و چایخانه و بازاڕیان لایه و نه‌سریه‌ی مانگانه تا ڕاده‌ی نه‌مان، نییه.
7- له‌ناو ی.ن.ک ده‌زگاو کاری رۆژانه و کارگێڕیی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر کادرێک کارێکی هه‌بێت نازانێت بچێته چ ده‌زگایه‌کی ی.ن.ک.
8- پیاوانی یه‌کێتیی ته‌نانه‌ت رێکناکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێکخراوی ژنانی حزبه‌که‌شیان کۆنگره بکات، ئێستا چۆن پیاوه‌کان رێکده‌که‌ون کۆنگره بڕیاریان بۆ بدات.
9- رێکخراوه پیشه‌ییه‌کانی ی.ن.ک وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و ئازادی و لاوان و هه‌ندێ رێکخراوی تری سه‌ر به ی.ن.ک، چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر کۆنگره‌یاندا تێپه‌ڕیوه و ناتوانن کۆنگره بکه‌ن، به‌هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که یه‌کێتیی ناتوانێت.
10- دابه‌شبوونی ناوچه‌یی و عه‌شیره‌ت و ده‌سته‌گه‌ریی یه‌کێیتی تا راده‌ی داهێزران داڕزاندووه، به‌جۆرێک کوڕی عه‌شیره‌ته‌کان نوێنەری عه‌شیره‌تی خۆیانن له‌ناو حزب نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، نوێنه‌ری ناوچه‌کان، ناوچه‌گه‌رێتی بۆ ناوچه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن له‌ناو ی.ن.ک، نه‌ک یه‌کێتیی بن بۆ ناوچه‌که‌ی خۆیان، ده‌سته‌و تهکهتوولهکان یارمه‌تی له حزب و دوژمن و نه‌یاری یه‌کێتیی وه‌رده‌گرن له‌دژی یه‌کتر، به‌ڵام ئاماده‌نین پێکه‌وه دابنیشن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه له‌به‌رده‌م یه‌کێتییدا هه‌ن پێش کۆنگره، هه‌موو ئه‌م فاکته‌رانه کاریگه‌ریی قورسیان له‌سه‌ر یه‌کێتیی هه‌یه، چونکه له‌ناو یه‌کێتیی «ده‌سته‌به‌ر- زه‌مانه‌تی بێوه‌یی و مانه‌وه به‌بێ پۆست» نه‌ماوه، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی پله‌و پۆستت نه‌ما له پرسگه‌ی به‌رپرسه‌کان ناتکهنه ژووره‌وه.
چواره‌م: ئایا کۆنگره نه‌که‌ین؟
نه‌کردنی کۆنگره له‌کاتی خۆیدا هه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و مه‌ترسییانه‌یه که له سه‌ره‌وه که‌مێکیمان خسته‌به‌رده‌ست، هێشتا باسی هێزی سه‌ربازیی و ئه‌منیمان نه‌کردووه، که «دوا بڕیار لای ئه‌وانه»، هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی وایکردووه که ی.ن.ک کۆنگره‌ی دوابکه‌وێت، هه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ن واده‌که‌ن کۆنگره سه‌رکه‌وتوونه‌بێت، چونکه هێشتا چاره‌سه‌رنه‌کراون، هه‌ندێک بیانه‌وێت له‌ناو کۆنگره ده‌رده‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌وه یان خوێندنه‌وه‌یان بۆ دۆخه‌که نییه، یان نایانه‌وێت هێڵه ورده‌کان بخوێننه‌وه.
ده‌ره‌نجام و پێشنیاز:
ی.ن.ک، له گێژاوی نه‌بوونی ره‌وایه‌تی و په‌ککه‌وتنی دامه‌زراوه‌یی و نه‌بوونی بریاری سیاسی یه‌کگرتوودا ده‌ژی، که‌س – شه‌خس، له‌بری دامه‌زراوه رۆڵ ده‌گێڕێت، هه‌ر که‌سێکی هه‌لپه‌رست ئه‌گه‌ر تۆزێک له‌یارییه‌که بزانێت له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌ستکه‌وتێکی زۆری ده‌بێت و یاری نوێ دادههێنێـت،باری سیاسی ناو حزب رێگه‌ی بۆ زۆر که‌س و لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیش خۆشکردووه ده‌ست له بڕیاری ی.ن.ک وه‌ربده‌ن و که‌سی نابه‌رپرس له جێگه‌ی گرنگدا بڕیار له‌شتی گرنگ ده‌دات و حزب سه‌ر و خواروی نه‌ماوه.
باشترین رێگه بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه‌ی ی.ن.ک، خۆ خستنه‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌هێزکردنی ستراتیژی گه‌یشتنه به ئامانجه‌کان و جێبه‌جێکردنی پره‌نسیپی دیموکراسیی و دروشمه‌که‌ی مامی ره‌حمه‌تییه، که ده‌یوت: پێویسته هه‌موومان بزانین که سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌کردنمان به‌نده به ی.ن.ک. پێویسته پێش کۆنگره دیالۆگێکی فراوانی ئۆرگانه‌کانی ی.ن.ک و که‌سانی شاره‌زا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێکبخرێت و کات بدرێته هه‌مووان بۆ باسکردنی هه‌موو کێشه‌کان و وه‌رگرتنی پێشنیاز و چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی بازوو به‌هێزه‌کان واز له‌و نیازه بهێنن که به‌ته‌مای په‌ڕوباڵکردنی لاواز و بێکه‌س و بێ عه‌شیره‌ت و بێ بنه‌ماڵه‌کان بن و به پاره ده‌نگ و ویژدان و پۆست بکڕن و سه‌یاره و ده‌مانچه‌و پله‌و پایه ببه‌خشنه‌وه.