دارستانه‌کان گرنگن بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگیى ژینگه‌ى مرۆڤایه‌تى
نموونه‌ش دارستانه‌کانى ئامازۆن
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزادى موهه‌ندیس
•ئاشکرایه ژینگه‌ى گۆى زه‌وى له‌چه‌ند توخمێکى سه‌ره‌کى له‌پاڵ ئاو‌و خاک و هه‌وادا پێکهاتوه که یاریده‌ده‌رن بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ژینگه‌یى به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامبونى ژیان و مانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌که‌کان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه. له‌وانه‌ش دارستانه‌کان و بیابان و شاخ و داخ و گرد و دۆڵ و کانیاوو ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى و بوونى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌که‌کان و ده‌ریا و زه‌ریاکان و زۆرى تریش. که‌هه‌ریه‌ک له‌م توخمانه گرنگى و کاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پاکڕاگرتن و به‌رده‌وامبوونى ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى.
•ئه‌وه‌ى له‌م بابه‌ته‌تدا تیشکى ده‌خه‌ینه سه‌ر بریتیه له دارستانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و دارستانه‌کانى ئامازۆن به‌تایبه‌تى که گه‌وره‌ترینه له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى و پانتاییه‌که‌ى 6900000 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى داگیرکردوه له کیشوه‌رى ئه‌مریکاى لاتین و له 9 وڵاتى ((به‌ڕازیل و پیرۆ و فه‌نزه‌وێلا و کۆلۆمبیا و پۆلیڤیا و گیاناو ئه‌کوادۆر و سۆرینام و گۆیانى فه‌ڕه‌نسى) که به‌ته‌نها 2/3 ى ئه‌م دارستانه ده‌که‌وێته وڵاتى به‌ڕازیله‌وه و ئه‌م دارستانه ته‌مه‌نى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 55 ملیۆن ساڵ و قه‌واره‌که‌ى 48 جار له ڕووبه‌رى ئه‌مریکا گه‌وره‌تره و ڕێژه‌ى 40% هه‌موو کیشوه‌رى ئه‌مریکاى لاتینى داده‌پۆشێت.
•زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م دارستانه
ئه‌م دارستانه به‌هۆى گه‌وره‌یى و کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌رچواندنى گازى ئۆکسجین که به‌سووده بۆ هه‌ناسه‌دانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان که به‌ڕێژه‌ى20% ئۆکسجین به‌رهه‌مده‌هێنێت به(( سیه‌کانى جیهان )) ناوده‌برێت، ئه‌م دارستانه ئه‌م چه‌ند تایبهتمهنیانهى لاى خواره‌وه‌ى هه‌یه که له زۆرێک له‌دارستانه‌کانى تر‌ى جیهاندا نین له‌وانه:
1.گه‌وره‌ترین دارستانه که ژیانى وشکانى و ئاوى و ئاژه‌ڵى تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌کات له‌سه‌ر ڕووبه‌رێکى گه‌وره و جیاواز به‌بێ هه‌ستکردن به که‌موکوڕى ژینگه‌یى.
2.به‌رده‌وامترین دارستانه له‌ڕووى که‌شوهه‌واوه، پله‌ى گه‌رماى له 27 پله تێپه‌ڕناکات،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌درێژایى ساڵ بارانى لێده‌بارێت، ئه‌وه‌ش بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ژینگه‌یى و ژیانى کێوى دارستانه‌کانه.
3.پێى ده‌وترێت ((سییه‌کانى جیهان)) چونکه 20%ى ئۆکسجینى جیهان به‌رهه‌مده‌هێنێت که دانیشتوانى زه‌وى هه‌ڵیده‌مژن به‌پێى ئامارى ده‌زگاى گه‌ردوونى به‌ڕازیلى.
4.گه‌وره‌ترین جۆرى دار له‌خۆده‌گرێت که 750 بۆ 160 هەزار جۆرن، زۆر جۆرى جیاوازى گوڵى تیادایه که تائێستا نه‌بینراون کۆى ژماره‌ى داره‌کان بریتیه له 309 ملیار دار.
5.سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى ئاوى شیرینى جیهانه، چونکه 5 ڕووبارى گه‌وره له‌خۆده‌گرێت که به‌وڵاتانى ناوچه‌که‌وه به‌سراونه‌ته‌وه و له به‌ناوبانگترینیان بریتیه له‌ڕووبارى ئامازۆن.
6.له‌و پێنج ڕووباره‌دا زیاد له 3 هه‌زار جۆر ماسى جیاوازى تیادایه.
7.زیاد له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار جۆر مێرووى تیادایه. که هه‌یانه زیانبه‌خش و هه‌شیانه زۆر مه‌ترسیدارن.
8.ئه‌م دارستانه زۆرێک له جۆرى ناوازه و که‌م و مه‌ترسیدار و نه‌بینراو لهئاژهڵى تیادایه، که تائێستا نه‌بینراون.
9.باڵنده‌ى تیادایه بۆ پاراستنى دارستانه‌که، وه‌ک باڵنده‌ى ((تۆقان))که ده‌نگێکى به‌رزى هه‌یه و له‌دوورى کیلۆمه‌تر و نیوێکه‌وه ده‌نگى ده‌بیسرێت و هه‌رکات مه‌ترسى ڕووبکاته دارستانه‌که به‌ده‌نگه به‌رزه‌که‌ى هه‌موو گیانه‌وه‌ران ئاگادارده‌کاته‌وه.
10.جۆرى زۆر مه‌ترسیدار لهجاڵجاڵۆکه و مارى تیادایه و داده‌نرێت به جێگه‌ى سه‌ره‌کى ماره هه‌ره مه‌ترسیداره‌کان وه‌ک مارى ئاناکۆنداى زه‌به‌لاح.
11.جۆرێک له شهمشهکوێرهى تیادایه که خوێنمژن و بۆقى زۆر ژههراویشى تیادایه.
12.زیاد له 12 هه‌زار جۆر ڕوه‌کى تیادایه که هۆکارى سه‌ره‌کین بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه و زیاد له 3 هه‌زار جۆرى میوهشى تیادا. سروشتى گه‌ڵاى داره‌کانى زۆر گه‌وره و پانن که ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتنى باران به زه‌وى دارستانه‌که دواى 10 خوله‌ک ئه‌وکات باران ده‌گاته زه‌وى دارستانه‌که به‌هۆى ئه‌و گه‌ڵا پانانهوه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م دارستانه گرنگى و کاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ژینگه‌یى ته‌واوى گۆى زه‌وى نه‌ک به‌ته‌نها وڵاتان و کیشوه‌رى ئه‌مریکاى لاتین.
•مه‌ترسیه‌کانى سه‌ر ئه‌م دارستانه
گه‌لێک مه‌ترسى گه‌وره ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دارستانه بونه‌ته‌وه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دوایدا و گرنگترینیان:
1.ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ى به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تى لهوهزره وشک و گه‌رمه‌کانى ساڵداو به‌پێى ئامارێکى په‌یمانگاى نیشتیمانى به‌ڕازیلى بۆ لێکۆڵینه‌وه گه‌ردونیه‌کان ڕایگه‌یاندوه که 72هه‌زار ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌ساڵى 2019دا ڕوویانداوه و تۆمارکراون، به‌ڕێژه‌ی 83% به‌رزتره له‌ساڵى 2018، ئه‌مه‌ش به‌رزترینه له‌ساڵى 2013وه. ئاشکرایه ئاگرکه‌وتنه‌وه ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى دارستانه‌که به‌ته‌واوه‌تى له‌ڕووى دره‌خت و میوه و ئاژه‌ڵ و مێروه‌کان و پوش و په‌ڵاش و ..هتد و کاره‌ساتێکى مرۆیى و ژینگه‌یى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و کاریگه‌ریه خراپهکانیشى ڕه‌نگ ده‌داته‌وه بەسه‌ر هه‌موو جیهاندا.
2.هه‌ڵمه‌تى بڕینه‌وه‌و وشککردنى دار‌و ده‌رخته‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ت و کۆمپانیاو مافیا‌و گروپه‌کانه‌وه به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى پڕۆژه‌کان.
3.دامه‌زراندنى ڕێگاى خێرا‌و کۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبوه‌کان بونه‌ته مه‌ترسى گه‌وره بۆ نه‌مان و بچوکبونه‌وه‌ی ئه‌م دارستانه.
4.چاندنى ڕووه‌که بێهۆشکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار و گروپه مافیاییه‌کانه‌وه له‌ناو ئه‌م دارستانه‌دا.
5.دامه‌زراندنى کارگه‌ى گه‌وره‌ى پشه‌سازى له‌ناو دارستانه‌که‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى بڕینه‌وه و وشککردن و نه‌مانى دارودره‌خته‌کان.
به‌م شێوه‌یه مه‌ترسیه‌کانى سه‌ر ئه‌م دارستانه به‌ڕێژه‌ى 60% و به به‌رده‌وامیش له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، که ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش ده‌بنه هۆکارى که‌مبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى گازى ئۆکسجین و زیادبوونى ڕێژه‌ى ده‌رچوونى گازى کاربۆن به 25% و ئه‌مه‌ش یارمه‌تى دیارده‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى ده‌دات که یه‌کێکه له‌دیارده زیانبه‌خشه‌کان بۆ ته‌واوى ژیان له‌سه‌ر گۆى زه‌وى.
•کاردانه‌وه و هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌رامبه‌ر ئهاگرکهوتنهوهى دارستانى ئامازۆن
خۆشبه‌ختانه له‌دواى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ى دارستانى ئامازۆن له 14/8/2019 و به‌رده‌وامبوونى تاکو ئێستا و بۆماوه‌ى زیاد له 10 ڕۆژه، کۆنگره‌ى وڵاتانى G7 له فه‌ڕه‌نسا بهسرترا که 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و دوو مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگ باس کران که یه‌کێکیان بابه‌تى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دارستانه‌کانى ئامازۆنه له به‌ڕازیل که له‌ئێستادا به‌گه‌رمى بۆته قسه‌و باسى کۆڕ‌و کۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و کردویانه‌ته کێشه‌یه‌کى مه‌ترسیدارى جیهانى و مرۆڤایه‌تى نه‌ک وڵات و ناوچه و کیشوه‌رێکى دیاریکراو. بۆیه کۆنگره‌که به‌جدى و گهموگوڕیهوه داوای له به‌ڕازیل کرد که هیمه‌تى زیاتر بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگره‌که و وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپاش ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ى توندیشیان له‌سه‌رۆکى به‌ڕازیل (( جائیر بۆکسۆنارۆ)) گرتوه که هه‌ندێک هه‌ڵوێست و گوتارى دژ به‌ژینگه‌ى داوه‌و بهکهمتهرخهمى ناوده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستى بازرگانى به‌ناوى (( ته‌که‌تولى میرکوسور)) له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌مریکاى لاتینیدا ده‌که‌ن. ئه‌وروپیه‌کان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى فه‌ڕه‌نسا و ئێرهلهندا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا‌و ..هتد. هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
ئه‌مریکاش داواى هه‌رچى زووترى کۆنتڕۆڵى ئاگره‌که ده‌کات و ئاماده‌یى هه‌موو هاوکاریهکیشه بۆ به‌ڕازیل. له‌به‌ر گرنگى و کاریگه‌رى دارستانه‌کانى ئامازۆن بۆ سه‌ر ته‌واوى ژیانى گۆى زه‌وى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا ئه‌مانۆیل ماکرۆن ڕایگه‌یاند(( به سووتاندنى دارستانه‌کانى ئامازۆن ماڵه‌کانمان ئاگر ده‌گرن)).
کۆنگره‌ى G7 بڕیاریاندا که یارمه‌تى مادى پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگره‌که و به‌ریتانیا بڕى 10 ملیۆن دۆلارى پێشکه‌شکردوه.
به‌ڵام سه‌رۆکى به‌ڕازیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت که(( ڕێگه به‌ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى نادات و ڕوودانى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ش ڕووداوێکى سروشتیه و له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا ڕووده‌دات و ڕه‌خنه لهئهوروپیهکانیش ده‌گرێت که وه‌ک سه‌رمایه‌دارێکى داگیرکه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و بابه‌ته‌که‌شدا ده‌که‌ن.ناکرێت ئه‌م بابه‌ته بکه‌نه بیانوو بۆ سه‌پاندنى گه‌مارۆ و فشارى ئابورى بۆسه‌ر به‌ڕازیل)).
له‌به‌رامبه‌ریشدا وڵاتى چین بڕیاریدا که هه‌رچى ده‌کرێت بۆ پاراستنى دارستانه‌کان ئه‌نجامبدرێت و دارى زیاتر بڕوێنرێت تاڕووبهرى دارستانه‌کان بگاته 200ملیۆن هێکتار تاساڵى 2035.
به‌هه‌مان شێوه که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانى جیهان له‌هونه‌رمه‌ند//لیوناردۆ دى کاپرۆی و گۆرانى بێژ //مادۆنا و یاریزان// کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌ستاون به پێشکه‌شکردنى هاوکارى مادى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و ئاگره‌ى دارستانه‌کانى ئامازۆن، ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ندى ناودارى ئه‌مریکى لیوناردۆ دى کاپریۆ بڕى 5 ملیۆن دۆلارى به‌خشیوه.
•ده‌رئه‌نجام و کۆتایى
ئاشکرایه ڕوودانى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له‌و دارستانانه‌دا هه‌ندێکیان سروشتین و هه‌ندێکى تریشیان به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست و بهبهرنامهڕێژى ئه‌نجامده‌درێن، که‌هه‌ردوو جۆره‌که به‌زیانى گه‌وره‌ى مادى و مه‌عنه‌وى و سروشتى و مرۆیى ده‌شکێته‌وه بۆ سه‌ر ژیانى ته‌واوى گۆى زه‌وى و کاره‌ساتى گه‌وره‌و مه‌ترسیدارى ژینگه‌یى جیهانى لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌ر له‌م وه‌رزى هاوین و گه‌رمایه‌دا ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌دارستانه‌کانى وڵاتانى فه‌ڕه‌نساو ڕوسیا و یۆنان و ئیسپانیا و گه‌لێکى تریش که‌وتونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا له‌ساڵى 1970وه نزیکه‌ى 1 ملیۆن و400 هه‌زار هێکتار دارستان نه‌ماون. هه‌ربۆیه وڵاتى به‌ڕازیلیش وه‌ک گه‌وره‌ترین وڵاتى خاوه‌ن دارستانه‌کانى ئامازۆن ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه و گله‌یى زۆر بۆته‌وه به‌هۆى که‌مته‌رخه‌مى و خه‌مساردى و ڕێگهنهگرتنى له‌سه‌رمایه‌دار و مافیاکان بۆ بڕینه‌وه و سووتاندن و نه‌هێشتنى دارستانه‌کان، هه‌رچه‌نده به‌هه‌موو هه‌وڵى خۆى و به‌به‌شدارى 44هه‌زار سه‌رباز و 2 فڕۆکه‌ى جۆرى C-130 Herculesکه بڕى 12هه‌زار لیتر ئاویان به‌کارهێناوه بۆ کوژاندنه‌وه و خامۆشکردنى ئاگره‌که.به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکى به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند که کوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبه‌ره فراوانه کارێکى ئاسان نیه و کاتى پێویسته.
•له‌کۆتاییدا گرنگه ئه‌و ڕاستیه وه‌بیر هه‌موان بهێنینه‌وه که دارستانه‌کان سه‌رمایه و سامانى هه‌موو مرۆڤایه‌تین له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى و ئه‌رکى هه‌موانیشه به‌وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکانه‌وه کارى پێکه‌وه‌یى و به‌رنامه‌ڕێژى و پلانى زانستیان هه‌بێت بۆ پاراستن و ڕێگه‌گرتن لهئاگرکهوهتنهوهى ئه‌و دارستانانه، چونکه دارستانه‌کان سه‌رچاوه‌ى هه‌واوو ئاو‌و خاکى پاکن بۆ مرۆڤایه‌تى و ته‌واوى گیانه‌وه‌ران به‌ئاژه‌ڵ و ڕوهکهکانیشهوه. بۆیه ناکرێت خه‌مساردو که‌مته‌رخه‌م بین له‌ئاستیاندا، ئه‌رکى وڵاتانى ناوچه‌که‌شه که هه‌ریه‌که‌یان له‌سنورى وڵات و ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا بڕیار‌و یاساى پێویست ده‌ربکه‌ن بۆ زیاتر پاراستنى دارستان و له‌وه‌ڕگاکان و ڕێگه‌گرتن لهئاگرکهوتنهوهو غرامه‌کردن و سزادانى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ده‌بنه هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه و هه‌روه‌هاش به‌به‌رنامه و پلانى زانستى هوشیارکردنه‌وه‌ى تاک و گروپ و ته‌واوى کۆمه‌ڵگاکان پیاده بکه‌ن ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یى و گرنگى دارستان و پاکڕاگرتنى ژینگه‌ى گۆى زه‌وى و ئه‌ویش بهڕوواندنى زۆرترین ژماره‌ى دار‌و دره‌خته‌کان ده‌بێت.
کوردستانى خۆشمان هیچ به‌ده‌ر نیه له‌و یاسا‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیانه و هه‌ق وایه له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه یاسا و ڕێساى پێویست له‌وباره‌ویه‌وه ده‌ربچێت به‌خزمه‌تى زیاترى پاراستنى ژینگه‌ى کوردستان له پیسبوون و سووتاندن و له‌ناوچوون ((چونکه ساڵانه به‌ده‌یان هه‌زار دۆنم له‌پوش و په‌ڵاش و پاوان و دارستانه سروشتیه‌کان له‌کوردستاندا به‌به‌رنامه و له‌ڕێگه‌ى ده‌ستى تێکده‌رو هه‌ندێک جاریش به‌هۆى سروشتیه‌وه کاره‌ساتى ئاگرکه‌وتنه‌وه ڕووده‌ده‌ن))، چونکه چه‌نده ژینگه‌یه‌کى پاکوخاوێنمان هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش تاکێکى ساغڵه‌م و ته‌ندروستمان ده‌بێت له‌ڕووى جه‌سته‌یى و بیرکردنه‌وه و ئازادى و داهێنان و به‌خششه‌کانیانه‌وه، جا با له‌پێناو فه‌راهه‌مکردنى ژینگه‌یه‌کى پاکوخاوێندا له‌کوردستان و جیهاندا کاربکه‌ین بۆ پاراستنى ژینگه‌که‌مان له ئاو‌و خاک و هه‌واوو ژیان و شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تیش بۆ سه‌دان ساڵى تر درێژه پێبده‌ین.
سه‌رچاوه‌کان:
1.https://www.elwatannews.com
2.https://ar.wikipedia.org/wiki
3.https://www.aljazeera.net/news
4.http://www.bbc.com/arabic
Nawzad_mohandis@yahoo.com