ڕیفراندۆم‌و ڕووداوى (16)ى ئۆکتۆبه‌ر
5 ساڵ لەمەوپێش
هاورێ سوره
دوو ڕوداوى مێژویى پۆزه‌تیف و نێگەتیف له‌ماوه‌ى بیست ڕۆژدا له‌ساڵى (2017) له‌کوردستانى باشور. پۆزه‌تیف وه‌ک سه‌رکه‌وتنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم له (25-9-2017) که له سەدا 93/ى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان ده‌نگیان به‌به‌ڵێ دا بۆ سه‌ربه‌خۆیى، وه‌ک ئاشکرایه به‌م سه‌رده‌مه ده‌ڵێن جیهانى دیموکراسى و کرانه‌وه پێشکه‌وتنى زانست و پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیا و شاره‌ستانیه‌ت و مافى مرۆڤ هتد.. کهواتم گشتپرسى یان پرسکردن به‌گه‌ل بۆ هه‌ر پرسێکى چاره‌نوسساز نه حه‌رامه‌و نه بڤه‌یه. به‌ڵکو نیشانه‌ى ڕێزگرتنه له‌ڕاى هاوڵاتیان . سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستانیش له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورو یاسا وه‌ک مافێکى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان پرسیارى کرد ئه‌رێ دانیشتوانى هه‌رێم ئایا ده‌خوازن سه‌ربه‌خۆبین یانا؟ وه‌ڵامى کوردان و ئه‌وانه‌شى که له‌کوردستان ده‌ژین به‌ڕێژه‌ى له (93) ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى دا. له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌دساڵه په‌نجا ملیۆن کورد به‌بێ خواستى خۆیان نیشتیمانه‌که‌یان لکێنراوه به چوار ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رو ڕفتار فاشى. که به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵى قڕکردنیان داوین . ڕاگواستن و له‌سێداره‌دان و ئه‌نفال به‌شێک بوون له جینۆساید کردنى کوردان .پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا مرۆڤه‌کان ڕازین بۆ هه‌میشه ژێرده‌سته‌و زه‌لیل بن یان ده‌خوازن ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆبن. به‌ڵێ کاتێک ڕیفراندۆم سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا داگیرکه‌ران و بگره زلهێزه بهرژهوهندخوازهکانیش چاویان چووه پشتى سه‌ریان وه‌ک گاى ئیسپانى په‌ڕۆى سوریان بینى که‌وتنه قۆچ وه‌شاندن بهکوردى و به‌کورتى گورگه بۆره‌کان گه‌له‌کۆمه‌کیان لێ‌کردین !! سه‌یرکه‌ن بۆ عه‌ره‌ب ڕه‌وایه (22) ده‌وڵه‌تى هه‌بێت به‌ڵام بۆ په‌نجا ملیۆن کورد نیوده‌وڵه‌تیش حه‌رامه!! هه‌موولایه‌ک ده‌زانن له‌کاتێکدا له 93/ى کوردستانیان شانازى به‌سه‌رکه‌وتنى گشتپرسیهوه بکه‌ن بێگومان به‌تاپۆى ڕه‌شى ده‌زانن بۆ نه‌وه‌ى دواڕۆژ خراوه‌ته ناو نانێکى گه‌رم و ڕۆژى خۆى دێت ..
دووه‌م ڕوداوى (16) ى ئۆکتۆبه‌ر وه‌ک کاره‌سات و مسیبه‌ت ده‌بینرێت هه‌تا سه‌رئێسقان. به‌پێویستى ده‌زانم ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که ڕۆژى (10-6-2014) داعش ده‌ستى به‌سه‌ر موسڵدا گرت وه‌ک باسده‌کرا ژماریان نه‌ده‌گه‌یشته هه‌زار چه‌کدار به‌پێچه‌وانه ژماره‌ى سوپا‌و چه‌کدارانى عه‌ره‌بى عیراق حه‌فتا هه‌زارکه‌س بوون باشترین چه‌ک و فرۆکه‌ى پێشکه‌وتووى ئه‌مریکا و ئه‌وروپاشیان له‌ژێرده‌ستدابوو . وه‌ها به‌زین و زنده‌قیان چوو تکریت و ئهنبارو به‌شێکى که‌رکوک و دیالهشیان له‌ده‌ستدا که سوپاى عیراق مه‌زه‌نده ده‌کرا به‌سه‌دان هه‌زار جگه له‌و هه‌زاران هه‌زار پاسدارهى یارمه‌تیان ئه‌دان ده‌بێت گومان نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر داعش ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ى نه‌کردبا و په‌لامارى کوردستانى نه‌دابا ئێستا له‌عێراق شتێک نه‌ده‌ما به‌ناوى مهزارگهکانى شیعه . له‌کاتێکدا ڕێز‌و خۆشه‌ویستى و ئازایه‌تى پێشمه‌رگه نه‌ک هه‌ر له‌ناوچه‌که بگره له‌جیهان ببوه وێردى سهرزوبانى هه‌مووان به‌هۆى خۆڕ‌اگرى و تێکشکاندنى داعش کهڵهگاى سوپا بهزیوهکهى عه‌ره‌بى عیراق و سوریا . هیچ لۆژیک نیه سوپایه‌کى به‌زیو بتوانێت په‌لامارى پێشمه‌رگه بدات و نیوه‌ى خاکى کوردستان داگیربکات و هه‌وڵى داگیرکردنى نیوه‌که‌ى دیش بدات بۆ سڕینه‌وه‌ى ناوى فیدرالیه‌ت و دووباره‌کردنه‌وه‌ى ئه‌نفالى کوردان. به‌ڵێ چاوساغى و هاوکارى کورد وایکرد سوپا شۆڤیهنیهکهى عیراقى وابه‌سته‌ى ئێران نیوه‌ى خاکى به‌خوێن ڕزگارکراو داگیربکاته‌وه و به‌عه‌ره‌بکردن و ده‌رکردنى کوردان به‌عس ئاسا بکاته ئه‌رکى ژماره یه‌ک، پێشینان ڕاستیان وتووه دار هۆرهى له‌خۆى نه‌بێت ناقڵشێت. (16)ى ئۆکتۆبه‌ر ڕوداوێکى ساده‌و ئاسایى نه‌بوو ئاسه‌واره خراپه‌کانى هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنن وه‌ک په‌تایه‌کى بێچاره. ئه‌مڕۆش که‌ده‌بینین یادى بۆنه ئاینیه‌کانى شیعه‌کان لهسنورێکى دیاریکراوى کوردستان ده‌کرێته‌وه ئه‌م ڕاستیه زیاتر ده‌سه‌لمێنرێت کههاوپهیمانیهتى له نێوان قاسم سولیمانى و هه‌ندێک که‌سى کورددا هه‌بووه ئێستاش به‌رده‌وامه ئه‌وه‌تا به‌ئاشکرا هه‌ندێک به‌رپرس په‌تاى مه‌راسیمه‌کانى شیعه‌کان واگهرمى کردوون ده‌خوازن له‌م زۆنه لاوانى کورد هانبده‌ن تەلەفون بکه‌ن بۆ ئیمامى حسێن به‌ڵکو شه‌فاعه‌تیان بۆ بکات. مخابن ساڵ بۆ ساڵ بازنه‌ى بۆنه‌کانى شیعه‌کان له‌کوردستان به‌رفراوانتر ده‌کرێن.