به‌کێ ده‌گیرێت؟

5 ساڵ لەمەوپێش



سامان سالح

پوخته:

رهنگه کهم کهس ههبێت ئهم دهستهواژهیهی سهرهوهی نهبیستبێت، بهجۆری تریش بهکاردێت، وهک: «خزمی کێیه؟» و «چ حزبێکه؟» «چ عهشیرهتێکن؟» «خهڵکی کوێن؟»... تاد، دهستهواژهی « به کێ دهگیرێت؟» یهکێکه له دهستهواژه بهربڵاوهکانی ههرێمی کوردستان که لهههموویان زیاتر بهکاردێت و مهبهست لێی: دهستکهوتنی مافێکه له رێگهی کهسێکی بههێزترهوه لهو کهسهی کهکارهکهی لهلا دهکرێت بهگوێرهی قانون.

مهبهستی سهرهکیی ئهم وتاره؛ تیشکخستنهسهر ئهم دهستهواژهیه یه «به کێ دهگیرێت؟»، که لهناوهڕۆکدا مانایهکی قووڵ و نیشانهی دهردێکی بهربڵاوی بهڕێوهبردنی سهردهمی فهرمانڕهوایهتی حکومهتی ههرێمی کوردستانه «بێگومان ئهگهر حکومهت ههبێت».

له رێگهی شیکردنهوه بۆ رهفتارهکانی حکومهت و کهسانی بهرپرسی حکومهت و خهڵکهوه شیکاری بابهتهکه دهکهین، لهئهنجامیشدا گهیشتوینهته ئهو ئهنجامهی کهحکومهتی ههرێم هیچ ستانداردێکی فهرمانڕهوایهتی نییه که مامهڵهی لهگهڵ هاوڵاتیان پێ بکات و دهست بهسهر رهفتاری بهرپرسهکاندا بگرێت، بهڵکو حکومهت خۆیشی بهکهسی دیکه دهگیرێت و گروپی تایبهت بهڕێوهی دهبهن.

ناساندن:

ناسینی رهفتارهکانی حکومهت، درهوازهیهکی گرنگه بۆ تێگهیشتن له سیاسهت و  ئهنجامی کارهکانی، لهم بوارهدا لێکۆڵینهوه لهحکومهتی ههرێم لهڕوانگهی زانستی سیاسییهوه زۆر دهگمهنه.

ئهم نووسینه دهچێته ناوخانهی بواری زانسته رامیارییهکانهوه و لهناو زانستی رامیاریشدا بهتایبهت دهچێته خانهی کۆمهڵناسی سیاسییهوه، چونکه لێکۆڵینهوه لهو کارانهی حکومهت دهکات که تێیدا هێزو کاریگهری و دهستڕۆیشتویی دهسهڵات لهلایهن گروپه کۆمهڵایهتییهکانهوه دهردهخات.

سیاسهت لهسهردهمی نوێدا لهبوارێکی تهسکی تایبهت بهسهروهریی دهوڵهت وسنوورو سیستهمی سیاسییهوه، پهڕیوهتهوه بۆ سهرجهم بوارهکانی ژیان وهک: رهفتاری سیاسیی و دهنگدان و رۆڵی گروپ و دهستهو تاقمه جیاوازهکان له سیاسهتدا.

سیاسهت، وهک کارێکی رۆژانهی حکومهت، کاردهکاته سهر ههر تاکێکی کۆمهڵ و لهههمانکاتدا ههر تاکێک لهوهی که لهدهسهڵات بهریدهکهوێت بهشێوهی راستهوخۆو ناڕاستهوخۆ کاریگهره، ههروهک زانای بورای سیاسی، هارۆڵد لاسوێڵ، دهڵێت:»سیاسیهت بریتییه لهوهی که، کێ چی دهستدهکهوێت؟ کهی؟ چۆن دهستی دهکهوێت»(Who Gets what, When, How)، واته تۆی هاوڵاتی لهم ههرێمی کوردستانه، ئهوهی که «موڵکی تۆیهو ئهوهشی که نیته‌‌« له(بابهته دنیاییهکان) ئهوه پهیوهندی بهسیاسهتی حکومهتهوه ههیه.

ئه‌‌م پێناسهیهی هارۆڵد لاسوێڵ، دهکرێت له نموونهیهکدا روونی بکهینهوه تا خوێنهر روونتر بزانێت مهبهست لهناوهڕۆکی ئهم وتاره چییه؟

«کاتێک حکومهت بڕیاڕێک دهردهکات، کهواته دهیهوێت کارێک بکات، یان کارێک کهپێشتر کردوویهتی بیوهستێنێت، ههموو بڕیارێکی حکومهت کاریگهری سیاسیی، کۆمهڵایهتی و رامیاری، ... . ههیه، نموونه: کاتێک حکومهت مهترێک زهوی بۆ «وهبهرهێنان» به نرخێکی رووکهش «زۆرجار بهنیو دۆلار» دهداته، یان داوهته، وهبهرهێنێک تا وهبهرهێنان بکات. ئهوه مانای وایه که حکومهت لهبهرنامهیدایه وهبهرهێنان گهشهپێبدات، بهڵام که دهبینی لهبهرامبهر ئهم بڕیارهدا وهبهرهێنهکان ههموویان بهرپرس و کهسانی خاوهن بهرژهوهندی و نزیک له بهرپرسانن، ئهوه دهبێت بزانێت ئهوهی لهپشتی بڕیارهکهوهیه حکومهت نییه، بهڵکو گروپێکی سیاسی بازرگانی مافیا رهفتارن، که بڕیاری حکومهت له بهرژهوهندی خۆیان دهردهکهن، له ههمانکاتدا ههر ههمان حکومهت خانوی ئهم پڕۆژانهی بهناو»وهبهرهێنان» به رووبهری 90-120 مهتر دهداته 6 دهفتهر دۆلار، به کهسانی خاوهن دهرامهتی دیاریکراو که بهزۆری فهرمانبهر یان کاسبکاری بچووکن و له ههمانکاتیشدا ئهم کرداره «سیاسهته« لهلایهن حکومهتهوه پهسنددهکرێت» لهکاتێکدا پێویسته بزانیت نرخی مهترێک لهم خانوانه ئهگهر 120 مهترییهکان ههژماربکهین، ئهوا ههزار جار لهنرخه راستهقینهکهی خۆی زیاتره، ئهوهش مانایهکی روونه ئهوهی لهپشتی بابهتهکهوهیه بازرگانهکانن که لهههمانکاتیشدا سیاسییهکانن.

 ئهم نموونهیهی سهرهوه ههموو مرۆڤێکی پێگهیشتوو لهکوردستان ههستی پێدهکات لهڕێگهی ههستهکانى بینین و بیستن و بهرکهوتنیشهوه.

کهواته؛ شیکاری دهستهواژهی «بهکێ دهگیرێت؟» بۆ دهرخستنی ئهو دهسته شاراوهیه که لهپشت بڕیاردهرهکانهوهن که ئهوانیش: گروپ و تاقمی دهسته دهستهن، که ههر یهکێکیان سهر به گروپێکی کۆمهڵایهتی و سیاسیی و ئابووری جیاوازن.

 رۆڵی ئهم گروپانهو نهخشهکێشانیان بۆ کاریگهری دانان و زیادکردنی دهستڕۆیشتوویی و هێز، لهکوردستان بهجۆرێکه چهندین تاقم و پێڕ و گروپ دروستبوون که رێگهی مافی گشتی و خزمهتگوزارییهکانی حکومهتیان گرتووهو بۆ دهستکهوتنی ههر بهشێک لهمافه رهواکان، دهبێت هاوڵاتی پهنا بباتهبهر یهکێک لهم گروپانه، بۆیه پێشئهوهی هاوڵاتی بیر لهوه بکاتهوه مافی خۆی وهربگرێت دهبینی رۆژانه به رێگهی تهلهفۆن و نامهو سهردان و راگۆڕینهوه تووشی چهندین قسهی لهبابهتی «به کێ دهگیرێت؟» دهبیت، که مهبهست لهوهیه ئهو کهسهی که کارهکهی بهدهسته سهر بهچ گروپ و تاقمێکه تا له رێگهی ئهو گروپ و تاقمهوه گفتوگۆی لهگهڵ بکرێت و کارهکه رایی بکات.

یهکهم: حکومهتی ههرێم «بهکێ دهگیرێت؟»

 لهڕێگهی ههڵسهنگاندنی کاری 27 ساڵی رابردووی حکومهتی ههرێمهوه بهتوێژینهوه دهرکهوتووه کهحکومهتی ههرێم لهڕوانگهی کاری کارگێڕیی و خزمهتگوزارییهوه شکستی هێناوه، چونکه نهیتوانیوه ئهرک و بهرپرسیارێتی خۆی بهرامبهر هاوڵاتیانی ههرێمی کوردستان جێبهجێبکات، له نمونهی ئهو بابهتانهی کهشکستی تێدا هێناون، وهک:

1- کێشهی کهمیی نهبوونی کوالێتی و بهردهوامیی کارهبا.

2- کێشهی نهبوونی رێگهو کهمیی رێگهو دهگمهنیی رێگهی ستراتیژیی و پردو تونێل، ههروهها نهبوونی کوالێتی رێگهکان.

3- کێشهی کهمیی و لهههندێ شوێن نهبوونی سهرچاوهی ئاوی خاوێن.

4- نهبوونی هیچ ئاستێکی ستانداردی خزمهتگوزاریی کارگێڕیی فهرمانگه و دهزگا نیشتمانییهکانی جێبهجێکردن.

5- سهرباری ههموو ئهو کێشه گهورانه کهئهوه تهنها مشتێکه لهنمونهی خهرمانی نابهرپرسیارێتی حکومهت، ههروهها حکومهتی ههرێم تهنانهت ناتوانێت لهسهر شهقامهکان سهری مهنهۆڵی ئاوهڕۆ بهگوێرهی ستانداری ئهندازیاریی جێبهجێبکات، ههمیشه یان نزمتر یان بهرزتره لهشهقامهکه.

بهبڕوای من، ئامادهبوونی بههێزو کاریگهریی گروپ و دهستهو تاقمه مافیا رهفتارهکان، لهناو دهزگا گشتییهکانی حکومهت رۆڵی سهرهکی ههبووه لهوهی حکومهت نهتوانێت بهرپرسیارێتی خۆی لهبهرامبهر هاوڵاتی جێبهجێ بکات، چونکه بهرژهوهندی بهرتهسکی گروپهکان لهگهڵ بهرژوهندی گشتیی ناکۆکن.

رهفتاری تاقمچێتی و پێڕ و گروپ، که بێگومان  پاڵپشتی کولتووریشی ههیه، بهداخهوه تهنها له ئاستی سهرهوه نهماوهتهوه، بهڵکو دابهزیوهته نزمترین ئاستی دهزگاکانی حکومهت، کههیچ کهسێک نییه ئهگهر رۆژێک کاری دهزگایهکی حکومهتی ههبێت، به ناچاری یان به درککردن بهو راستهیهی بێ واسته کارت بۆ ناکهن، پهنای بۆ پهیوهندییهکی نزیک لهبهڕێوهبهری کارهکهوه نهبردبێت، تا بهشێوهییهکی ئاسان کارهکهی بڕوات، بهڵکو ئێستا بهجۆرێکی لێهاتووه بیرکردنهوه لهوهی بتوانێت کهسێک بۆ پشتیوانی بهدهستهێنانی کارهکهت بدۆزیتهوه لای بهڕێوهبهری فهرمانگهیهک، یهکێکه لهکارامهییهکانی وهرگرتنی ماف.!

لهم نێوهندهدا ئهوهی ونهو مانای نییه مافی مرۆڤ و هاونیشتمانییه که ههست به بوونی مافی گشتی ناکات، بهڵکو وهک ئهوهی دزی کردبێت و گوناهی کردبێت، دهبێت خۆت لهتوڕهیی و رق و ههستی ناسکی «جهنابی بهڕێوهبهر!» بپارێزیت، نهوهکا توڕهببێت و کارهکهت ههڵبوهشێتهوه.

ئهم نهریته باوه لهناوهڕۆکدا شتێکمان پێدهڵێت؛ ئهویش ئهوهیه که: له راستیدا لهههرێمی کوردستان، شتێکمان به ناوی حکومهتی راستهقینه‌‌وه نییه، بهڵکو گروپه حزبی و ئاینی و ناوچهیی و مهزههبی و سیاسی و ... تاد، لهناو کایهی سیاسیی کوردستاندا بهرژهوهندیی و مافهکان دابهشدهکهن و ئهوهی نهکهوێته ناو چوارچێوهی بهرژوهندی تهسکی ئهوان، لهماف و بهرژهوهندییهکانی خۆی بێبهشدهبێت.

دووهم: پێوهرهکانی کاری حکومهت

ئێستا رهنگه بوترێت کایهی سیاسی لهههموو دنیادا بهو جۆرهیه که گروپێک لهشێوهی بنهماڵه (پاشایهتی)، یان دهستهیهکی سیاسی(حزب) یان گروپ (هاوپهیمانێتی) دهیبهن بهڕێوهو ههموو خهڵک لهسیاسهتدا بهشدارنابن، ئهم قسهیه راسته، بهڵام جیاوازی ئهم قسهیه لهگهڵ واقیعی ئێمهدا ئهوهیه که لهههرێمی کوردستان لهگهڵ ئهوهی دهستهو تاقم و بنهماڵه حوکم دهکهن و لهپڕۆسهکانی ههڵبژاردن دهکرێنه «نوێنهری» خهڵک، بهڵام هاوڵاتی به سیفهتی خۆى، له بهخششهکانی دهسهڵات سودمهند نابێت، جگه لهمه هیچ پێوهرێکی سیاسی زاڵ نییه، کهگروپ و تاقم و دهسهڵاتداری سیاسی کوردستان پابهند بکات و بوهستێنێت لهو کاره نابهرپرسیارانهی که دهیکهن. دهکرێت لهبهر رۆشنایی بهڵگهو نووسرواهکان ههندێک پێوهر بۆ کاری حکومهت دیاری بکهین، وهک:

1-  سهرهتاکانی بیری کوردایهتی.

2- جاڕنامهی فیدڕالی ههرێمی کوردستان 1992.

3- قانون و بڕیارهکانی پهرلهمانی کوردستان و کابینه جیاوازهکانی «حکومهت».

3- بهڵێن و پهیمانهکانی حزبه سیاسییهکانی دهسهڵاتدار.

4- رێککهوتننامه و پابهندێتییه جیهانییهکان.

5- جاڕنامهی جیهانی مافی مرۆڤ، مافی منداڵ، مافه مهدهنی و ئابووری و سیاییهکان.

6- پهیماننامهکانی تایبهت بهمافی ژنان.

جگه لهمانه بهههزاران پێوهری سهردهمیانهی و تۆکمهی تریش ههن، بهڵام له ئهنجامی کارپێنهکردنیدا، هاوڵاتی ههرێم خۆی بهغهریب و لانهواز دهزانێت کاتێک کاری دهکهوێته فهرمانگهیهکی حکومیی بۆ مافهکانی خۆی.

دهستهواژهی «بهکێ دهگیرێت؟» لهههرێمی کوردستان بۆته پرسی رۆژانه، ههمیشه بهکاردههێنرێت بۆ ئهوهی بهرپرسێک که ناتناسێت کارێکت بۆبکات که لهبنهڕهتدا مافی خۆتهو پێویسته به قانون دهستتبکهوێت.

 له کوردستان ههمیشه کاره قانونییهکان که له رێگهی مافهوه بهدهستدههێنرێت بهربهستی بۆ دروستدهکرێت، چونکه مافیاکانی ناو حکومهت که لهمامۆستاو پۆلیس و فهرمانبهرێکی بهردهم ژووری مودیرهوه‌‌! دهستپێدهکات، ههتاسهری سهرهوهی حکومهت، ههمیشه لهههوڵی دانانی کۆت و بهندی نوێدان بۆ ههر شتێک که ماوهتهوه بۆ خهڵک.

رهنگه زۆربهتان ئهو قسهتان بیستبێت که مافێکی خۆت دهتوانی بهقانون دهستتبکهوێت «بێگومان ئهگهر قانون کاری پێبکرێت»، بهڵام لهبهر جێبهجێنهکردنی، پهنا  بۆ واسته و رێککاری نا قانونی دهبهیت، چونکه نا قانونی لهکوردستاندا، بۆته رێگه ئاسان و خێراکه بۆ گهیشتن.

ناسینی سیماکانی ناقانونی لهههرێمی کوردستاندا هێنده روونه، تهنانهت له بازگهکانیشدا ئهگهر ئۆتۆمبێلێکی جام رهشی بێ ژمارهی بهرز، چهند تفهنگ بهدهستێکی تێدابێت و له درزی جامی ئۆتۆمبێلهکهوه خۆیان نیشان بدهن و لهسهر رێگه خۆڵهکهوه بڕۆن، دهتوانن پێش ههموو ئهوانه بکهوێت که له ریزدا بهگوێرهی قانون وهستاون تا بڕۆن.

ئهنجام:

 لهڕووی مانا کۆمهڵایهتییهکهیهوه، دهستهواژهی «بهکێ دهگیرێت» ئهنجامی ههستی قووڵی کهسێکه‌‌ که، بهرامبهرهکهی وهک: دڕهندهیهکی هار وابێت، خۆی نهتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، بۆیه پێویستی به«کۆد»ی تایبهت بهخۆی ههیه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، زۆرجار ئهو «کۆده» هێزه، یان بهرژهوندییه، یان پهیوهندییهکی نا دروستی سێکسییه، یان پاڵنهری ناوچهگهرێتی و خێڵهکی و عهشیرهتگهری و ئاینییه ... .

دهستهواژهی «به کێ دهگیرێت؟» دهرخهری لایهنێکی زۆر جێی شهرمی دامهزراوهی حکومهتی ههرێمه، که ئهویش له وێنه گهورهکهدا واته: حکومهت خۆیشی «دهگیرێت»، چونکه حکومهتێک کارهکانی لهڕێگهی کهسانێکهوه ئهنجامبدات که به‌‌کهسی دیکه بگیرێن، ئهوا بهدڵنیاییهوه حکومهتهکه خۆیشی «دهگیرێت».

 ئهوهی لهستراتیژدا زیانی گهورهی لهشوناسی حکومهت داوه، ئهوهیه که؛ حکومهت ههیبهتی خۆی له دهستداوه و دیاردهی گهندهڵی و واستهکاری و نادادیی، وهک پهتا بڵاوبۆتهوه و بێ متمانهیی بهجۆرێک رۆچۆته ناخی ههر هاوڵاتییهکی ههرێمی کوردستانهوه، تهنانهت بڕوا بهحکومهت ناکرێت بۆ هیچ شتێک.

جگه لهمه، وێنهی حکومهتی ههرێم لهچاو دوژمنهکانیشدا بایهخی نهماوه، نموونهیهکی جێی سهرنج و له ههمانکاتدا جێگهی داخ، ئهوهیه که حکومهتی عێراق له ماوهی چهند ساڵی رابردوودا، زۆر بێباک بووه له هێزی ههرێمی کوردستان، بهجۆرێک به بڕیارێکی سهرۆک وهزیرهکان (مالیکی و عهبادی)، ئابڵوقهی ههمهلایهنهیان خستهسهر زیاتر له 5 ملیۆن هاوڵاتی، بێئهوهى هیچ ترسێکیان ههبێت، بهڵکو بهپێچهوانهوه رای هاوڵاتی ههرێم، کرابووه هێز بۆ ئهوان. تورکیا و ئێرانیش رۆژانه تۆپبارانی کوردستان دهکهن، وهک ئهوهی ئهرکی رۆژانهیان بێت، ئهمه دهرهنجامی نهمانی شکۆ و ههیبهت و متمانهی حکومهتی ههرێمه بههۆی نهمانی پشتیوانی هاوڵاتیهکانییهوه‌‌، چونکه ئهوانهی عێراق و تورکیا و ئێران باش دهزانن، کهخهڵکی ههرێم متمانه به حکومهت ناکهن کاتێک دهچنه بهغدا بۆ گفتوگۆ، ههروهها متمانهش ناکهن کاتێک بهیاننامهی ئیدانهکردن دژ بهتۆبپاران دهردهکهن، چونکه ههر ئهو تاقمی حوکمڕانه خۆیان، خزمهتکاری شهوو رۆژو پشت پهردهی خهڵکی ترن، نهک هاوڵاتی ههرێمی کوردستان و خاکی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار