گرنگیى یه‌ک لیستیى کورد له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کاندا له‌چیدایه؟

نه‌وزادى موهه‌ندیس

5 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزادى موهه‌ندیس

•وهک ئاشکرایه ناوچه دابڕێنراوهکانى دهرهوهى سنورى ههرێمى کوردستان بهنزیکهى 51% خاکى ههرێمى کوردستان یان کوردستانى باشوور دادهنرێت و گرنگیهکى گهورهى ههیه بۆ گهڕانهوهى بۆسهر ههرێمى کوردستان لهڕووى سیاسى و ئابورى و ئهمنى و کۆمهڵایهتیشهوه،چونکه ئهو ناوچانه ههموانیان ههر له موسڵهوه تا مهخمورو کهرکوک و توزخورماتوو و داقوق و خانهقین و ئهوانى تریش که کهوتونهته  ناو چوارچێوهى 4 پارێزگاى گرنگى عێراقهوه له موسڵ و کهرکوک و سەڵاحەدین و دیالهدا، پێگهیهکى جیۆسیاسى گرنگ و کاریگهریان ههیهو لهڕووى ئابوریشهوه بهتایبهتیش له نهوت و غازى سروشتیدا گهلێک دهوڵهمهندن و لهڕووى ئهمنیشهوه تهواوى ئهمنیهتى کوردستان دهپارێزن و لهڕووى کۆمهڵایهتیشهوه باکگراوندێکى کوردانهو کۆمهڵایهتى توندوتۆڵ دهبهخشنه تهواوى ههرێمى کوردستان بهو پێکهاته ههمهجۆرهى ههیانه لهعهرهب و تورکومان و مهسیحى و ههموو نهتهوه و ئاین و ئاینزاکانى تریشهوه.بۆیه گهڕانهوهى ههرچى زووترى ئهوناوچانه ههیه بۆسهر ههرێمى کوردستان و بۆ ناو باوهشى دایکى کوردستان کارێکى لهپێشینهى ههموو سهرکردایهتى سیاسى کوردو حزبه سیاسیهکان و تهواوى کۆمهڵگاى کوردهواریه. بۆیه دهکرێت ههموو رێگاکان و ههموو چارهسهریهکان تاقیبکرێنهوه و بگیرێنه بهر بۆ وهدهستهێنانهوهى ئهو ناوچانه.

•لهئێستادا که بڕیاردراوه به ئهنجامدانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان لهعێراقدا له 1ی نیسانى ساڵى 2020، ئهوا ئهرکى ههموو حزبه سیاسیهکانه کهتهواوى تواناو فشارى خۆیان وهکاربخهن دوور لهکهمتهرخهمى و خوێنساردى بۆ ئهوهى ئهو پڕۆسهیه گهر ئهنجامبدرێت ئهوا کورد براوهى یهکهم بێت لهوناوچانهدا، ئهوهش تهنها بهیهک و یهکگرتوویى و یهک لیستى و کۆبونهوهى ههموان دهبێت لهچوارچێوهى یهک لیستدا لهو ناوچانهدا، خۆشبهختانه لهڕێکهوتى 28/ئهیلولى 2019 داو لهشارى ههولێر 9 حزبى کوردستانى رێکهوتن لهسهر پێکهوهنانى یهک لیستى یهکگرتووى کوردستانى بهناونیشانى ((لیستى هاوپهیمانى کوردستانى)) لهههر چوار پارێزگاکهى موسڵ و کهرکوک و سەڵاحەدین و دیالهدا، بۆ ئهوهى ببنه لیستى گهوره چونکه ههڵبژاردنهکه بهپێى سیستهمى سانتلیگۆ دهبێت که له قازانجى لیسته گهورهکاندایه. بهم کارهش رێگه دهگرن لهدووبارهبونهوهى ههڵهکانى رابووردوو کهزیانى گهوره به کورد گهیشت لهئهنجامى ناتهبایى و فرهلیستیدا. ئاشکراشه ههموو  ئهو ناوچانه و بهتایبهتیش کهرکوک گرنگى و کاریگهرى خۆى ههیه لهمێژووى خهباتى کوردایهتیداو ههموو شۆڕشهکانى کورد لهسهر کهرکوک و جێگاکانى تر نهگهیشتونهته دوامهنزڵ و رێکهوتن لهگهڵ حکومهته ناوهندیهکانى بهغداد. بۆیه سهرکهوتن لهم ههڵبژاردنهدا و پێکهوهنانى حکومهتى ناوچهیى  بهڕابهرایهتى کورد و بهبهشداریکردنى نهتهوهو کهمایهتیهکانى تر ئهوا مسۆگهربوونى گهڕانهوهى ئهو ناوچانه زامنتر دهکات و بۆ ئایندهش دهبێته دۆکۆمێنتێکى مێژوویى بهنرخ که دهکرێت کورد لهئایندهشدا بهکاریبێنێت دژ بهنهیارهکانى ههروهک چۆن دواى نزیکهى 70ساڵ کورد ئامارى ساڵى 1957 بهبهڵگهیهکى مێژووى کوردبون و زۆرینهى کورد لهکهرکوکدا بهرزدهکاتهوه بهڕووى نهیارهکانیدا.

بۆ سهرکهوتن و سهرخستنى ئهو پڕۆسهیهش گهرهکه ههمووان تواناکانیان یهکبخهن و دووربکهونهوه له دوودڵى و دڕدۆنگى و ناتهبایى و بێمتمانهی لهناو ماڵى کوردا، چونکه کورد ههمیشه لاواز و بێدهسهڵات وشکست خواردوو بووه گهر لهناوخۆدا دوژمن و ناحهزى یهکتر بووبن، بهڵام ههمیشهش سهرکهوتنیان وهدهست هێناوه لهئهنجامى یهکبوون و یهکڕیزى و یهکههڵوێستى و یهک گوتارى نهتهوایهتیدا، ئهم ههڵبژاردنه بهتهواوى مانا جهنگ و شهڕێکى گهورهو یهکلاکهرهوهیه،چونکه لهجیاتى فیشهک و چهک بهکارهێنان ئهوا دهنگ و پهنجه مۆرهکان دهتوانن بڕیارى یهکلاکهرهوه بدهن بۆ گهڕانهوهى ئهو ناوچانهى که مادهى 140ى دهستور دهیانگرێتهوه.و بهتایبهتیش کهرکوک چونکه لهساڵى 2005وه ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکهى تیادا ئهنجام نهدراوه.

•سهرکهوتنى کورد دهبێته هۆکارى جێبهجێکردنى مادهى 140ى دهستور کهزیاد له 14 ساڵى بهسهردا تێپهڕیوه.

•سهرکهوتنى کورد زیاد لهنیوهى کورسیهکان که 12 کورسیه دهبێته هۆکارى راوهستانى پڕۆسهى بهعهرهبکردن و به تهشهیوعکردن و به داگیرکردن و بهوهدهرنان و راگواستن و ترس و تۆقاندن لهوناوچانهدا.

•دهبێته هۆى ئهوهى که شوناس و ناسنامهى کوردایهتى بهتۆخى بهبهرى ئهو ناوچانهدا بکرێتهوه.

•دهبێته هۆکارى بوژاندنهوهى ئومێدو هیواو بههێزبونهوهى ئیرادهو کوردایهتى.

•دهبێته هۆى حساب بۆکردنى کورد لهلایهن بهغدادو وڵاتانى ناوچهکهو دونیاشهوه.

•بهپێچهوانهشهوه گهر لیسته عهرهبى و تورکومانهکان سهرکهوتن وهدهستبێنن، ئهوا بهدڵنیایى لهئایندهدا کاردهکهن بۆ گهڕاندنهوهى ئهو ناوچانه بۆ ژێر دهسهڵاتى ناوهند لهڕێگهى راپرسى گشتیهوهو ئهوکاتیش کورد کهمینه و بێدهسەڵات دهمێنێتهوه و ئازارو مهینهتیهکانى  100ساڵى رابردوو دهچێژێتهوه.

لهبهر ئهم ههموو گرنگیانهى یهک لیستى و یهکبون و یهکگرتوویى کورد لهو ههڵبژاردنهدا گهرهکه کهکورد ههموو پێکهوه بکهونه خۆ بۆ ههموارکردنهوهى یاساى ههڵبژاردنهکانى رێکهوتى 22ى تهمموزى 2019ی پهرلهمانى عێراق که ههندێک بڕگهو مادهى وهک مادهى 16 دژ به بهرژهوهندى ئهو ژماره زۆرهى ئاوارهى کورده لهدهرهوهى ئهو ناوچانهدا لهلایهک و لهلایهکى تریشهوه وهلانانى ناکۆکى و ململانێ ناڕهواو بچوکهکانى نێوماڵى کورد لهههرێم و لهو ناوچانه و لهبهغداشدا، چونکه کارێکى نالۆژیکیه که لهپێناو دهسکهوتى بچوکى حزبایهتیدا دهسکهوته گهورهکان لهکیس بدرێت، ناکرێت لهپێناو پلهو پۆستێکى کاتیدا لهههرێم و لهبهغداد خاک و ئاوو نهتهوه و مێژوو و جوگرافیاى وڵاتهکهمان بۆ ههتاههتایه لهدهستبدهین.

•بۆیه‌ راسترین بڕیار ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌موان به‌یه‌ک لیست و به‌یه‌ک هێزو به‌یه‌ک دڵه‌وه‌ بچنه‌ ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و به‌سه‌رکه‌وتویش لێی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.به‌دڵنیایى سه‌رکه‌وتن له‌وناوچانه‌دا ده‌بێته‌ رێگه‌خۆشکه‌ریش بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوى کێشه‌ که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان له‌هه‌رێم، هه‌روه‌ک چۆن که‌شوهه‌واى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى له‌ناو هه‌رێمیشدا به‌ئه‌رێنى کاریگه‌رى ده‌خاته‌ سه‌ر دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ک و له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادیش له‌لایه‌کى تره‌وه‌، بۆیه‌ ناکرێت ئه‌م هه‌له‌ مێژووییه‌ له‌کیس بده‌ین و تا چوار ساڵى تر زه‌لیلى و بێده‌سه‌ڵاتى و که‌نارخستن و دووره‌په‌ێزى بچێژینه‌وه‌ به‌ده‌ست شۆڤێنیزمه‌ عه‌ره‌به‌ نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بى و که‌مایه‌تیه‌کانى تره‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار