ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌کان
هه‌ڵوێستى نادروستى چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکى کورد له‌به‌غدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سوره
وه‌ک ئاشکرایه له‌سێ ده‌یه‌ى رابردوودا هه‌تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات رێکخراوى قاعیده، داعش، حه‌شدى شیعه، هه‌ریه‌که‌یان ده‌یان تاوانیان ئه‌نجامدا، مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى رژێمه دییکتاتۆرهکان یان سه‌رده‌مى فتوحاتى ئیسلامی‌دا کار گه‌لێکى وه‌ها نامرۆڤانه ئه‌نجامدرابێت.
دیتمان له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعش و داگیر کردنى یه‌ک له‌سه‌ر سێى خاکى عێراق ئه‌وان و حه‌شدى شیعه ئه‌وه‌نده تاوانى گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر پێکهاته ئاینیه‌کان به‌تایبه‌تى و کوردان به‌گشتى ئه‌نجامدا که‌وتنه به‌رنه‌فره‌تى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى و بهمرۆڤکوژ ناویان ده‌به‌ن.
له‌لایه‌کى دى کاتێک زلهێزه‌کان دیتیان پڕشکى ئاگره‌که گه‌یشته ناو ماڵى ئه‌وانیش، بۆیه (61) وڵات به‌پێشکه‌وتوترین ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازى سه‌رده‌م روبه‌ڕوى داعش بوونه‌وه. به‌ڵێ راسته له‌ڕووى سه‌ربازى داعش تێکشکاوه، به‌ڵام زۆربه‌ى بیرمه‌ندو نوخبه‌ى سیاسى هاوڕان که‌ئه‌وه به‌س نیه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیاى داعشیه‌ت له‌ناو ناخى سه‌دان هه‌زار موسڵمان ره‌گ و ریشه‌ى هه‌یه که‌واتا به‌شێوه‌یه‌کى دى داعش ماوه‌و ده‌مێنێت .
ئه‌گه‌ریش هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانى داعش و هاوشێوه‌کانیان شه‌ن و که‌و بکه‌ین زۆرى ده‌وێت، په‌یوه‌ستیش نیه به‌م بابه‌ته، به‌ڵام ناکرێ رۆڵ و ده‌ورى نیگه‌تیڤانه‌ى رێبه‌ره‌کانى شیعه‌کان نادیده بگرین که له‌هه‌ر شوێنێک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوبێت پاکتاوى که‌سایه‌تى و پیاوانى ئایینى سوننه‌کانیان کردووه‌و هه‌وڵى بهشیعهکردنى کۆمه‌ڵگه‌یان داوه به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئاخونده‌کانى ئێران له‌شوباتى (1979) جهڵهوى ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست . که‌وتنه ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى وڵاتان و ناردنى بیرى شیعه‌گه‌رایى و چه‌کدارکردن و یارمه‌تیدانیان لهعیرق، سوریا، سعودیه، لوبنان، یه‌مه‌ن، به‌حرین و فهلەستین هتد.. به‌م هۆیه‌شه‌وه کار‌و کاردانه‌وه په‌ره‌ى سه‌ند له‌به‌ینى شیعه‌و سوننه واتا له‌ڕابردوو زیاتر به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار مرۆڤ که‌وتنه ناو به‌رداشى ئاشى ئه‌م دوو مهزههبهى ئیسلام . وه‌ک تونى بابا لولیدان .. به‌هۆى زوڵمى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى شیعه‌کان ئەلقاعیده و داعش و هاوشێوه‌کانیان لهقاوغ هاتنه‌ده‌ر، هه‌رچى خودا پێى ناخۆشه ئه‌نجامیاندا وه‌ک ده‌ڵێن ته‌ڕو وشکیان به‌یه‌که‌وه سوتاند. بێگومان به‌رده‌وامیش ده‌بن.
ناکرێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین ئه‌وه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران و وابه‌سته‌کانیان له‌حه‌شدى شیعه‌و حزبوڵاى لوبنان و حوسیه‌کان ئه‌نجامیانداوه هیچی وای که‌متر نیه لهکردارهکانى داعش و قاعیده . ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه قه‌ده‌رى ئێمه‌ى کورد واهاتووه وه‌ک خاک و نه‌ته‌وه که‌وتوینه ناو سنورى بازنه‌ى ململانێى شیعه و سوننه.. به‌تێپه‌ڕبوونى کات هه‌موو ئازادیخوازان ئه‌و راستییه‌یان بینى و بۆیان ده‌رکه‌وت هه‌تا ده‌سه‌ڵاتى مه‌لا شیعه‌کان له‌ئێران به‌هێز بێت مافى کوردان به‌تایبه‌تى و مافى مرۆڤ به‌گشتى و ئارامى له‌ناوچه‌که ئه‌سته‌م ده‌بێت، هه‌تا راده‌ى مەحاڵ له‌به‌ر زۆر هۆ یه‌ک له‌وانه مه‌لاکانى ئێران هه‌موو شیعه‌کانى جیهانى ئیسلامى ئاڕاسته ده‌که‌ن به‌تایبه‌تى شیعه‌کانى عیراق که‌له‌دواى روخانى رژێمى به‌عس ئێمه له‌باشورى کوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بى شیعه رووبه‌ڕووین. ئه‌وانیش تۆزقاڵێک بڕوایان به‌یه‌کسانى و دیموکراتیه‌ت و مافى ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نیه. گومانى تێدانیه هه‌تا کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش بمێنێت شیعه‌کانى عیراق مل به‌هه‌ق ناده‌ن, له‌هه‌مانکاتدا برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیان له‌ناو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته ئاینیه‌کان و بگره له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانیش زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
بۆیه به‌نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى ئێران وابه‌سته‌کانیان و ته‌نانه‌ت دۆسته شاراوهکانیشیان به‌چۆکدادێن.
هه‌موولایه‌کیش ده‌زانن هه‌رکاتێک سوپاى پاسداران و میلیشیا شیعه‌کان چوبنه هه‌ر شوێنێک وه‌ک داگیرکه‌ر زوڵمى زۆریان له‌خه‌ڵکه‌که کردووه، بۆیه زۆربه‌ى دانیشوان له‌ترسا ره‌ویان کردووه . به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه چوبێته هه‌ر شوێنێک ئارامى و ئاسایش به‌رقه‌رار بووه نه عه‌ره‌ب و نه تورکمان نه‌هیچ پێکهاته‌یه‌کى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى ره‌ویان نه‌کردووه. . مێژوو یاداشتى کردووه هه‌موو ئه‌و هێزو میلیشیایانه‌ى هاوشێوه‌ى مه‌غۆله‌کانن کاتێک له‌شه‌ڕ سه‌رکه‌وتوون هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى له‌شه‌ڕ شکاون پاکتاویان کردوون . نه‌ک هه‌ر سه‌روماڵ، به‌ڵکو ناموسیشیان شکاندوون .. ئه‌و راستیه‌ى له‌سه‌روه ئاماژهمپێکردووه له(16)ى ئۆکتۆبه‌رى (2017) سه‌لمێنرا که‌نیوه‌ى خاکى کوردستان به‌هۆى ده‌ستى ناوخۆ داگیرکرا, دیتمان چۆن داگیرکه‌ر خۆى گیڤ کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ک هه‌ر ناوى فیدڕالیه‌ت نه‌هێڵێت، به‌ڵکو هه‌موو کوردستان داگیربکه‌ن و بهپۆستاڵى پاسداره ریشنه‌کان سه‌رى هه‌موو ئه‌وانه‌ش پانبکه‌نه‌وه که‌ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان داوه!!.
سه‌ره‌ڕاى زانینى ئه‌م راستیانه‌ى سه‌ره‌وه هه‌ندێک لایه‌ن که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان له‌په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ڕناکات له‌قسه‌ى زل و بریقه‌دار ناکه‌ون له‌کاتى رودانى (16)ى ئۆکتۆبه‌ریش بچوکترین هه‌ڵوێستیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌بن لێویشیانهوه نه‌یانوێرا ورته، بکه‌ن جا یان له‌گه‌ڵ داگیرکاران و چاوساغه‌کان هاوڕا بوون یان ماناى هه‌ڵوێست نازانن، به‌ڵام به‌رده‌وامن له‌تانه و ته‌شه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ندێک لایه‌نى شۆڕشگێر که‌هێنده‌ى تاڵه مووه‌کانى ریشى ئه‌وان شه‌هیدیان داوه بۆ رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆ .. پێویسته دڵنیابن خه‌ڵکى هوشیار ئه‌وانیش و ئه‌و هه‌رزه سیاسیانه‌ش باش ده‌ناسێت که پاساوى ناواقعیانه و نادروست بۆ شیعه‌کانى به‌غدا دێننه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌س نه‌زانێت که حکومه‌تى عهرەبى عیراق وابه‌سته‌ى ئێرانه‌و سه‌د له‌سه‌د مه‌زهه‌بى و رەگه‌ز په‌رسته به‌زۆرى هێز خۆى سه‌پاندووه‌و شه‌شه‌م وڵاتى گه‌نده‌ڵکارانه وه‌ک میدیاکان باسیده‌که‌ن (130) ملیار دۆلار قه‌رزاره .. جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م ئه‌ندام پهلهمانهکوردانهى به‌غدا بپرسین بۆ ده‌بێ ئه‌وه نه‌بینن که‌حکومه‌تى عیراق له‌ساڵى (2014)وه بودجه‌ى هه‌رێم و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌واقیعى بڕیوه، ماده‌ى سهدوچلى جێبه‌جێ نه‌کردووه به‌پێچه‌وانه کورد ده‌رده‌کات و عه‌ره‌بى شۆڤیهنى دێنێته کوردستان، نه‌ک هه‌ر موچه‌و چه‌ک به‌ڵکو فیشه‌کێکى به‌پێشمه‌رگه نه‌داوه، به‌ڵام هه‌رچى چه‌کى باش و پێشکه‌وتوو هه‌یه دراوه‌ته حه‌شدى شیعه که له(2014) به‌فتوایه‌ک دروستکراوه، هه‌مووشمان ده‌زانین هه‌م حه‌شد و هه‌میش هه‌موو شیعه‌کان پاسدار ئاسا له‌ژێر فه‌رمانى رێبه‌رانى سوپاى قودسدان!! ده‌ى خۆ گه‌نجانى هوشیارو زۆربه‌ى کوردستانیان ئه‌م حزبۆکانه باش ده‌ناسن که به‌پێى رۆژگار هه‌ڵوێست ده‌گۆڕن و ستراتیژیه‌کى دیارى نیشتیمانییان نیه . باش له‌بیرمانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى (2010) و (2014) هه‌ندێکیان به‌هه‌مان رێگه‌دا رۆیشتن بۆ دژایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم کرداره‌کانیان وه‌ک دیارده‌یه‌کى بێزراو و نابه‌جێ ماونه‌ته‌وه، له‌وانه ته‌پڵ لێدانه‌که‌ى ناو په‌ڕله‌مان .. به‌داخه‌وه دواجار هه‌ڵوێسته نادروسته‌کانیان بوونه هۆى لێکترازانى ناوماڵى کورد‌و خۆشیان وه‌ک حزب زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌م بوون.
مخابن ئێستاش هه‌ندێکیان هێنده‌ى وه‌لایان بۆ شیعه‌کان هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده سۆزیان بۆ کورد‌و کوردستان نیه، زور جاریش هه‌م خۆیان و هه‌میش راگه‌یاندنى حزبه‌که‌یان قسه‌ى نه‌شیاویان به پێشمه‌رگه وتووه، له‌کاتێدا پێشمه‌رگه سومبولى نهتهوهکهمانهو پارێزه‌رى خاک و که‌رامه‌تى کوردستانیانه بهئهوانیشهوه!! ئاشکرایه مێژوو چۆن رابردوو یاداشت ده‌کات، داهاتوش سات به‌سات ده‌نوسێت، ئێمه مانانیش باش ده‌زانین کێ پێشمه‌رگه‌ى بۆ شه‌ڕى براکان ویستووه‌و کێش بۆ رزگارى کوردستان و ئاشتى و ئازادى!! بۆیه پێویسته ئه‌فه‌ندیه‌کان هێزو تواناى خۆیان باش بزانن بهکشەیهک پاشه‌و شکێن ده‌بن و ده‌که‌ونه بنده‌ست و پێیان. له‌کۆتایدا باهه‌موو ئه‌وانه‌ى لهتیڤیهکان وه‌ک زانا‌و شاره‌زا خۆیان نمایش ده‌که‌ن، باش بزانن ئه‌وکه‌سانه‌ى له پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌ونخونى و زیندان فێرى خه‌بات و خۆڕ‌اگرى بوون . ئه‌مڕۆش باشده‌زانن چۆن وڵات بپارێزن و پێشی بخه‌ن