ترامپ لەبەردەم لێکۆڵینەوەکاندا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھێرش عەبدولڕەحمان

 ترامپ لەترسی ئەوەی " جۆ بایدن " نەبێت بەکۆتا پاڵێوراوی دیموکراتەکان، ئەو ھەڵەیەی کرد کەداوای لەسەرۆکی ئۆکرانیا کردوە بەوردی چاودێری هەنگاوە نایاساییەکانی کوڕەکەی جۆ بایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات و زانیارییەکان رادەستی داواکاری گشتی ئەمریکا بکات، لەبەرامبەردا ترامپ ئەو برە پارەیەی کەوەک ھاوکاری دەدرێت بەئۆکرانیا ئۆکەی لەسەر دەکات و دەینێرێت. چونکە ترامپ دڵنیایە بەرامبەر ھەر ژنێک بێت بۆ ھەڵبژاردنەکان براوە دەبێت، بە پێچەوانەوە کە پیاو بێت و سپی بێت دوای ئەو ھەموو سکانداڵە و دەست لەکارکێشانەوەیەی کابینەکەی بردنەوەی تێرمی دووەم کارێکی ئاسان نەدەبوو، بۆیە ترامپ ئەم ھەنگاوەی ناوە پێش ئەوەی دیموکراتەکان دوا کاندید دیاری بکەن، بایدن بەھۆی ئەو مەلەفەی کوڕەکەی بکاتە دەرەوەی یاریەکە.

 لەڕۆژی دەستبەکاربونی ترامپەوە، لەبەرەی دیموکراتەکانیش ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو پارتە داوایان لەدەزگاکانی لێکۆڵینەوەی حکومەت کردوە چاودێری جوڵەی کوڕەکەی و زاواکەی ترامپ و مامەڵەکانیان بکەن، لەگەڵ وڵاتەکانی خەلیج و ئاماژەیان بەوە داوە کەپێگەی ترامپ بەکاردێنن بۆ کردنی بزنسی زیاتر لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بۆ بەرژەوندی خۆیان کە دژی دەستورو یاساکانی وڵاتەکەیانە.

 ترامپ کەداوا لەوڵاتێکی تر دەکات لەبەرامبەر پێدانی ئەو ھاوکاریەی ئەمریکا دەیدات بەوڵاتان، بێن پشتی رکەبەرەکەی بۆ بدەن بەزەویداو تاوانباری بکەن کەکوڕەکەی بایدن لەگەندەڵی گلاوە، بەڵام بایدن ئەو حەیاچونە سیاسیە پەردەپۆش دەکات، تا کێشە بۆ کاندیدبونی دروست نەبیت، ئەو داواکاریەی ترامپ لەداوکاری حزبێکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەچێت، کە داوا لەوڵاتێکی ئیقلمی دەکات ھاوکاری بکات تا بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکات، بەپێی دەستوری ئەمریکیش ئەو کارەی ترامپ دەچێتە قاڵبی خیانەتکردن، بەکەسێکی یاسا شکێن و نەپاراستنی بەھا نیشتیمانیەکانی ئەمریکا  تۆمەتبار دەکرێت، ئەو پرۆسەیە درێژە دەکێشێت تا بەڵگەکان یەکلایی دەبێتەوە.

 رۆژانی داھاتوو بۆ ترامپ تەمومژاویەو بە دەستکەوتنی بەڵگەی بەھێزترو زیاتر مەلەفەکانی رابردووشی بۆ زیندودەکرێنەوە، بەتایبەت کەیسی ھەڵبژاردنی رابردوو کەڕوسیا ھاوکار بووە، ترامپ سەرۆکایەتی مسۆگەر بکات لەگەڵ دەیان سکانداڵی تر.

پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لەترامپ چۆن دەبێت؟

بەڵگەی تەواو کەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکە دژە دەستورو ھەڵە بووە، زۆرینەی کۆنگرێس تاوانباری کردو دەنگی لەسەردا.

 بڕیارەکە دەچێتە ئەنجومەنی پیران و دادگاییکردنەکەی ترامپ دەستپێدەکات دوای لێکۆلینەوەی تەواوو بەڵگەی تەواو، کە ئەو ھەنگاوەی ھەڵە بووە، دەنگدانی لەسەر دەکرێت، ئەو کات پێوستی بە لە ٦٧٪‏ دەنگەکانە، کە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی پیران، بەمسۆگەرکردنی ئەو رێژەیە ترامپ لەپۆستەکەی لادەبرێت و مافی خۆ کاندیدکردنی بۆ تێرمی دووەم لێ دەسێندرێتەوە. کۆماریەکان بەناچاری دەبێت " مایک پێنس " بکەن بەکاندیدی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠.

 ئەگەر تەواوی بەڵگەکان راست نەبون، پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە بوو، ترامپ بەردەوام دەبێت لەپۆستەکەی و ھەڵبژاردنی داھاتوو مسۆگەر دەکات.!

هەردولایان، ترامپ و بایدن، دەسەڵاتی بڕیاردانیان لەدابینکردنی بودجەی فیدڕاڵی بۆ وڵاتانی بیانی هەیە. بەڕونی هەردولایان ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنن بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆیان، لەبەرئەوە هەر لایەنێکیان چۆن بیت ئەوی تریش ھەمان کاردانەوەی دەبێت. لەساڵی داھاتوودا کە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت، هەردوو پارتەکە هەوڵدەدەن زیاتر رۆبچنە ناو بابەتەکان و شەڕی یەکتری دەکەن، کەئەوەش بازرگانییە بەوزەی دەنگدەرو بەھەدەردانی ئەو پارەی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان پێیان دەبەخشرێت لای دەنگدەری ئەمریکی ئەو ململانێ تۆمەتبارکردنە کارێکی ناشیرین و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەمریکایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار