زه‌لکاوی داگیرکاری تورکیا
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌لمان دوسری- شه‌رقولئه‌وسه‌ت
وه‌رگێڕانی : هه‌ڵمه‌ت هۆشیار
زۆربه‌ی کات ئه‌و ستراتیژییه سیاسییه‌ی حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ری راهاتووه، ئامانجه راستییه‌که ئه‌وه نییه که رایگه‌یاندوه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ستیکردوه به‌پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌باکوری سوریا که پرۆسه‌یه‌که جێبه‌جێکردنی تاڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌م بوو.
(گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام) ئامانجه ئاشکراکه‌یه، به‌ڵام ستراتیژه‌که ته‌واو جیاوازه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌گه‌ڕانه‌وه‌و ناوچه‌ی ئارامه‌وه نییه.
راستییه‌که له‌به‌رچاوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌رێت داگیرکاری سه‌ربازی تورکیایه بۆ سه‌ر خاکی سوریا، به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و به‌ئاشکرا پێشێلکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌گه‌ر له‌ڕووی تیۆرییه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه‌شمان کرد تورکیا له‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌کان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌وا دۆسییه‌ی سوریا ئاڵۆزتر ده‌بێت و بابه‌تی مه‌ترسیداری وه‌کو پاکتاوی نه‌ژادی و گۆڕینی دێته ئاراوه.
سیاسه‌تی راگواستنی کورد له‌شوێنی نیشته‌جێبوونیان په‌یڕه‌وده‌کرێت که سه‌دان ساڵه لێی ده‌ژین و هێنان و نیشته‌جێکردنی خه‌ڵکانێک که شوێن و خاکی خویان نییه.
ئه‌مه هیچ گریمانه‌یه‌ک هه‌ڵناگرێت جگه‌له‌وه‌ی دۆسییه‌که هێنده‌ی دیکه ئاڵۆزتر ده‌کات و جه‌نگی سوریا ده‌یان ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌لاوازترین باردایه، جگه له‌ئاڵۆزبوونی ناوخۆیی و ئه‌و لێکترازانه‌ی له نێو پارته‌که‌یدا هاتۆته کایه‌وه، ئه‌وا له‌کاتژمێره‌کانی سه‌ره‌تای هێرشکردنه‌سه‌ر باکوری سوریا رووبه‌ڕووی جیهان وه‌ستایه‌وه‌و کاتێک زۆرینه‌یان سه‌رکۆنه‌یان کرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاکی سوریا.
له‌ڕووی ئابوریشه‌وه ئه‌ردۆگان شه‌وو رۆژ رووبه‌ڕووی راستییه‌کی تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌های لیره به‌رده‌وام روو له‌خواره، قه‌رزه‌کانی حکومه‌ت به‌ردوام له‌زیادبووندایه، وڵات ته‌واو ماندووی سزاکانه، بودجه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیش زۆر گران له‌سه‌ر ئابووی ده‌که‌وێت.
کاتێک بژارده‌یه‌کی ئاڵۆزی وه‌کو سه‌ربازی هه‌ڵده‌بژێرێت هیچ که‌س نازانێت ئۆپراسیۆنه‌که تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ده‌رهاوێشتانه چین که ناوچه‌یه‌کی پڕ له‌گروپی چه‌کداری روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه؟.
ئایا ده‌کرێت بڕوا به‌وه بێنین که‌کورد ته‌نها بینه‌ربن و بێده‌نگ بن کاتێک له‌زێدی خۆیان ده‌ریان ده‌که‌ن؟!، له‌کاتێکدا ئه‌وان توانیان چه‌کدارانی داعش له‌ناوچه‌که ده‌ربکه‌ن، هه‌زارانیان به‌دیل بگرن، به‌ڵام ئێستا رووبه‌ڕووی داگیرکاری ده‌ره‌کی ده‌بنه‌وه، هه‌موویان وه‌کو تیررۆیست ته‌ماشا ده‌کات.
گومانی تێدانییه ئه‌و هه‌زارن دیلانه‌ی داعش که‌ئێستا لای هێزه‌کانی سوریای دیموکراتن، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له ده‌روازه‌کانی تورکیاوه هاتوونه‌ته ناو خاکی سوریاوه‌و ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشکه‌ره هه‌ل بۆ هه‌ژده هه‌زار داعشی دیکه بڕه‌خسێنێت که له‌ناوچه‌که‌دا خۆیان حه‌شارداوه‌و لهحهشارگهکانیان بێنه‌ده‌ر، دواتر ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین تورکیا چۆن مامه‌ڵه ده‌کات ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه شوێنه‌کانی پێشوو بکه‌وێته ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و داعشانه‌وه.
هه‌لوێسته ناڕوونه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ کاتێک سه‌ربازه‌کانی له‌باکوری سوریا کشانده‌وه ئاماژه‌یه‌کی روونه که‌هاوکاری ئه‌ردۆگانی کردووه له‌بڕیاردان بۆ داگیرکارییه‌که.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو بکه‌ین هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ئه‌مریکا دژی بڕیاری ده‌ستدرێژییه‌که‌ی تورکیان و ترامپ هیچ پشتیوانییه‌کی کۆنگرێسی نییه به‌کۆماری و دیموکراتییهکانیشهوه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ر کاتێک ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاریدا سه‌رله‌نوێ پشتیوانی کورد بکات، (که‌ئه‌مه زۆر نزیکه) ئه‌وا تورکیا ده‌که‌وێته به‌رده‌م لوله‌ی تۆپه‌کان لهگێژاوێکدا ده‌بێت ده‌رچوون لێی مه‌حاڵه.
ئه‌وکات داگیرکردنی سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه رۆشتنه به‌سه‌ر پشکۆی ئاگردا، چونکه به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێت لهزهلکاوێک ده‌ربازی بێت که به‌سانایی تێیکه‌وتووه. ناوی ته‌ماوی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی وه‌کو: (چڵه زه‌یتوون و کانی ئاشتی ) هیچ سودیان نابێت و له‌دواجاردا داگیرکاری تورکیایه بۆخاکی سوریا‌و باجه سیاسی و سه‌ربازییه‌که‌ی زۆر گران له‌سه‌ر تورکیا و سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌که‌وێت.