کورد لەنێوان پلانەکانی رۆژئاوا
5 ساڵ لەمەوپێش
نێ
زانکۆ ناسر ئهحمهد بهگ
ئایا کورد بەمەبەستی مانەوە ناوچەکانی رادەست کردو گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتێک کەکورد مافی هیچ شتێکیان نەبوو تەنانەت نەیاندەتوانی بەکوردی بدوێن، یاخود سیاسەتێکی حەکیمانەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی تورکیا بخەنە جەنگەوە لەگەڵ سوریا؟؟ ئایا ئەم پلانە ئەمریکیە هەروا بەئاسانی سەردەگرێت دژی وڵاتانی ئەوروپی؟؟ ئایا تورکیا ئامانجەکەی پێکا بۆ ئەمریکا؟؟ ئایا ئەوروپا هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ جەنگێکی نوێ لەگەڵ روسیا؟؟ ئایا کوردی رۆژئاوا مۆدێلێکی نوێی هێنایە ناوچەکە بەوەی هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ شکاندنی سیاسەتی عاتیفی کەسەدان ساڵە کورد گیرۆدەیە بەدەستیەوە؟؟ ئایا بەڕاست کورد توانی سۆزی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و پشتی کردە وڵاتانی عەربی و وەک دەوڵەتی ئیسرائیل هەنگاو دەنێت و مۆدیرنیەتی رۆژئاوایی لەناوچەکەدا دەهێنێتە ئاراوە؟؟ ئایا بەهەموو ئەگەرەکان تورکیا شکستی هێنا یاخود ئامانجەکەی پێکا؟؟ ئایا ئەم جەنگە بووە هۆی ئەوەی یەکڕیزی دروستبکات یاخوود کوردی رۆژئاوا خۆی کردەوە بەڕووی جیهانداو دەرسێکی نوێی پیشانی پارچەکانی تردا کەهەنگاوی دروست بنێن و عەتف و وتاری عاتیفی وەلاوە بنێت؟؟
بەبڕوای من لەهەموو ئەگەرەکاندا کورد سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێناو تورکیاش ئامانجی خۆی پێکا بۆ ئەمریکاو روسیا، بەڵام دەرگای لەسەر داخرا بۆ ئەوروپا و ئەندامێتی خۆی لەناتۆ خستە مەترسیەوەو هەموو ئەمانەش کرانەوەی دەرگایەکی نوێیە بۆ کرملن .
بەبڕوای من ئەم جەنگە بەڕێککەوتنی سێ لایەنە کراوە تورکیاو روسیا و ئەمریکا.
وادەبینرێت کەچاوی ئەردۆغان زیاتر لەسەر پۆتین بێت وەک لەترامپ
وەک دەزانرێت روسیاو ئێران هێزیان لەسوریادا هەیەو دەرفەتی زۆریش دەبینرێت بۆ هەردوو هێزەکە دوابەدوای هەڵچوونەکانی ئەمریکا
بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ و پێدانی گڵۆپی سەوز بەتورکیا بۆ هێرش کردنەسەر خاکی سوریا بووەهۆی دروستبوونی ناڕەزایی زۆرینەی کاپیتاڵەکانی (پایتەختەکان) ئەوروپا لەوێشەوە بۆ جمهوریەکان لەواشینتن، هەموویان ئاماژەیان بەوەدەکرد کە ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە هۆکاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی خەلافەتە لەناوچەکەدا ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ کوشتن و لەناوچوونی هاوڵاتیانی سڤیل و داگیرکاری و کۆچ سەرلەنوێ هەڵدەداتەوەو لەسەروو هەمووشیانەوە ئەمریکا ناوزەند کرا بەهاوەڵی بێ متمانە لەڕۆژهەڵاتی ناوین و ناتوانرێت هیواکانی لەسەر هەڵبچنرێت.
بەڵام رۆژئاوا تادەهات رۆڵی لەسوریا کەم دەبۆوەو سەرنجڕاکێشی نەمابوو لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، کەدەبێت هۆکارەکەش هەڵوێستی روسیا و ئێران بێت، کە بەتایبەت ئەوان هێزیان لەسەر خاکی سوریا هەیە، هەر ئەوەش گرنگیەکی تایبەتی لەلای ئەردۆغان دروستکردووە.
هەتا ئێستا هەریەک لەتاران و کریملن داواکارییان لەئەردۆغان ئەوەیە کەدان بەخۆیدا بگرێت و هێرشەکانی بوەستێنێت لەڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هەریەک لەو دوو هێزە دەرفەتی باش دێتەڕێیان لەهەڵەشەییەکانی ئەمریکا .
لەوێنە سادەکەیدا، سەرۆکی روسی ڤلادیمێر پۆتین کەدەیەوێت دەسەڵاتەکانی روسیا لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەدیار بخات، لەهەمان کاتیش دەیەوێت وای وێنا بکات و ئەو چانسە بقۆزێتەوەو لەبەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت کەئەمریکا خیانەتی لەکوردەکان کردووە و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نیە
سوتاندنی ویلایەتەیەکگرتووەکان لەجەنگی دژی داعش وانەیەکی روونە: کاتێک دۆخێکی نەخوازراو دێت ویلایەتەیەکگرتووەکان پشتت ناگرێت .
تێبینی: پۆتینیش دەیەوێت ئەو جەنگە ناوخۆییە کۆتایی پێبهێنێت کە لەناو سوریا روودەدات، لە دوای رۆشتنی ویلایەتەیەکگرتووەکان لەناوچەکەدا دڵنیام روسیا دەیەوێت رەشنووسی (بەڵێننامەی تایبەتی سەدە) لەنێوان ئەردۆغان و حکومەتی سوری و کوردەکان بنووسێتەوە .
بەرچاوڕوونیەک›
چی لەباکوری سوریا روودەدات؟؟
دوای ناردنی هێز لەلایەن روسیاوە بۆ پاڵپشتی بەشار ئەسەد لەساڵی ٢٠١٥، مۆسکۆ وردە وردە کاری سیاسی رۆژئاوای لەسوریاو ناوچەکە دووردەخستەوە، بەڵکو ئیجباریشی دەکرد، بۆ نمونە (نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا تا ناوەندگیری بکەن لەئۆپراسیۆنی ئەستانا، کە ئەوکارە بژاردەیەکی بۆتین بوو بۆ داهاتووی سوریا بەرامبەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەڕاستیدا ئەم ئۆپراسیۆنە کارێکی تۆکمە بوو کاتێک روسیا و ئەسەد هێزی سەربازییان بەرامبەر بەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەکارهێنا .
بەڵام ئۆپراسیۆنی ئەستانا، کەپێکهاتەی ئێران و تورکیا و روسیا بوو بەشێوەیەکی سەرەکی وایکرد کە بەشێوەیەکی پچڕ لیژنەی دەستوری پێکبهێنرێت کە پاڵپشتی بکرێت لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، کە ئەو بیرۆکەیەش بۆ یەکەمجار لەلایەن پۆتینەوە لەساڵی ٢٠١٨ پێشنیارکراو ئامانج لێی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بوو بۆ سوریاو ئامادەکاری بوو بۆ هەڵبژاردن لەوڵاتتدا .
هەر دوابەدوای ئەو کارەی پۆتین، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان (جیر بیدرسون) رایگەیاند کەئەوان لیژنەیەکیان دروستکردووە لە ٢٣ی سێپتێمبەرو وای وێناکرد کەئەم کارە یەکەم رێککەوتنی سیاسی بەردەستە لەنێوان حکومەت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، کەپێکهاتەی یەکتر قبووڵکردنی هەردوولایە لەسەر گفتوگۆو دوور لەجەنگ تاڕێککەوتن بکرێت لەسەر دەسەڵات،...
لیژنەکە پێکهاتەی ١٥٠ ئەندام بوو، کە دابەشکرابوون بە یەکسانی بەسەر حکومەتی ئەسەدو ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگای مەدەنی سوری، وا بڕیارە ئەم کۆمەڵەیە یەکەمین کۆبوونەوەیان لە ٣٠ی ئۆکتۆبەر دەستپێبکەن لەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەجنێف
ئەم کارە لەوانەیە سەر نەگرێت و کۆبوونەوەکان بەئەنجام نەگەن، ئەوەش دوابەدوای ئەوەی راستە ئەو لیژنەیە چەند نوێنەرێکی کوردی تێدایە کە وابەستەن بەئۆپۆزسیۆنەوە، بەڵام نوێنەرە سیاسیەکانی هێزە شەڕکەرە کوردیەکانی وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشدار نین و دوورخراونەتەوە بەهۆکاری ئەوەی ئەو هێزانە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک ) کەئەم کارەش چەندین خۆپیشاندانی بەدوای خۆیدا هێنا لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری قامیشلۆ لەسوریا .
هێرشی تورکی ئەبێتە هۆکاری چۆڵکردنی سووریا لەلایەن کارمەندانی فریاکەوتنی سەر بە نەتەوەویەکگرتووەکان :
ئەسەد لە لێدوانێکیدا بە ئاشکرا ووتی نایەوێت تێکدەرە هاوبەشەکانی پ.ک.ک ببینێت لە گفتوگۆکاندا بەوەی وای دانان کە ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی خاکی سوریا
بەڵام لیژنەی دەستوور کە لە ئەنجامی بیرۆکەکانی پۆتینەوە هاتۆتە بوون و نایەوێت هەڕەشەی جەنگ ببینێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەبری ئەوە سەیر دەکات تا بزانێت داگیرکاری تورکیا چانسێکە بۆ بنیات نانی بەرژەوەندیەکانی لە نێوان کورد و حکومەتەکەی ئەسەد .
هەندێک لەو کوردە سووریانەی کە چاودێری ئەو ئاماژە کەڵەکەبوانەیان دەکرد کەوتنە مقۆمقۆی ئەوەی کە ترامپ لە نێو چنگیاندا نەماوە و تەنانەت ئاسایشیان پارێزراو نیە ، لە داهاتوودا دەبێت بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ دیمەشق ڕێ بکەون لە چوارچێوەی سووریای فیدڕاڵی ، لە میانەی لێدوانێکدا فەرماندەی هێزی دیموکراتی (مزڵوم کۆبانی) هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند : ئێمە بیرمان لە هاوبەشیەک کردۆتەوە لەگەڵ سەرۆکی سووری بەشار ئەسەد بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هێزی تورکی.
ترامپ داکۆکی لە بڕیارەکەی خۆی دەکات بە کشانەوەی هێزەکانی بەوەی کوردەکان یارمەتیان نەداوین لە جەنگی نۆرماندی .
و تا ئێستاش پۆتین لێدوانێکی ئەو تۆی لەسەر ئەو هێرشکاریە نەداوە بە هۆکاری ئەوەی دەیەوێت لە چوارچێوەی هەندێک بابەت دەرنەچێت کە ئامانجیەتی بیپێکێت و پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام دا و پێی ڕاگەیاند بوو کە بە ووردی بیر لە هەنگاونانی بکاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە تا نەکەوێتە مەوقیفێکەوە کە توانای تەواوەتی بەکار بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا.
لەهەمان کاتیش پۆتین نایەوێت کە سووکایەتی بە ئەردۆغان بکات یاخوود ئاماژە بەوە بکات کە ترسی کوردی لەناو تورکیادا بوونیان هەیە کە هەڵقوڵاون لە سنوورەکانی سووریاوە کە ئەوانە هیچ ڕاست نین!! بەڵام ئامانجی پۆتین ڕاکێشانی تورکیا بوو بەلای خۆیدا و تا بتوانێت لە ناتۆ دووری بخاتەوە و بڕوا بە ئەردۆغان بهێنێت کە سیستمی بەرگری ڕووسی بکڕێت .
پێشنیارە دیاریکراوەکەی پۆتین پاڵپشتی دەکرا لەلایەن سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ، ئەویش بە زیندوو کردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئەدەنە کرا لە نێوان سوریا و تورکیا لە ساڵی ١٩٩٨ ، ئەو ڕێککەوتنە زیندوو کراوەتەوە و ٣ ساڵە کاری لەسەر دەکرێت لە ئەساسیشدا ، دان پێنەری ئەو ڕاستیەیە کە تورکیا ترسی لە پارتی کرێکارانی کوردستانی هەیە بەڵام چارەسەر ناوچەیەکی پارێزراو نیە کە تورکیا دەسەڵاتی لەسەری هەبێت لە سووریادا بەڵکو پێداگری لەسەر ئەو خاڵە دەکات کە دەڵێت ئەبێت گرنتی ئاسایشی سنوورەکان لە حکومەتی سووری وەربگرێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و نەهێڵێت دزە بکەنە ئەو دیو و ئەبێت ئەو سنوورانە پارێزراو بکات و بەریان پێ بگرێت لە هەر ئەگەرێک لە بەرامبەریشیدا دەبێت تورکیا مامەڵەکردنی لەگەڵ پەنابەرە سووریەکان بە شێوازێکی تر بێت و دەبێت بە زۆر بیان گەڕێنێتەوە ئەو ناوچانەی کە کوردی تێدا نیشتەجێیە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی باکوری سووریا و جەنگی ناوخۆی لەناو سوریادا کۆتای پێ بهێنرێت و ڕووسیاش وەک پاڵەوانی ئاشتی خۆی دەربخات .
بەڵام لە ناوجەرگەی ئەم گێرمەو کێشانەدا ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان کورد و ئەسەد و تورک ئەگەر پۆتین توانی بەدەستی بخات و ڕێکیان بخات ئەوا (ڕێککەوتنی سەدە ) بە دەست دەخات ئەگەریش نەیتوانی ئەوا دەبێت لەگەڵ ترامپ ڕێبکەوێت و کۆکبن بەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بەدوای خۆیدا ناهێنێت جگە لە ( گەرمی لم و مردن ) .