ئاگربه‌سته‌که‌ى تورکیا - ئه‌مریکا له‌ناو خراپترینه‌کاندا خراپه‌که‌یانه!
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزادى موهه‌ندیس
•رۆژی 17/10/2019و له‌دواى 5 کاتژمێر کۆبونه‌وه‌ى چڕوپڕى نێوان تورکیا‌و ئه‌مریکادا له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا له‌نێوان مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆکى تورکیا، لێکتێگه‌یشتن ((چونکه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ناوى ده‌بات بهههڵپهساردنى پڕۆسه سه‌ربازیه‌کان)) نه‌ک رێکه‌وتنێک که له 13 خاڵ پێکهاتوه هاته ئاراوه، که ئه‌م چه‌ند سه‌رنج و تێبینیانه‌ى لاى زۆرێک دروستکردووه به‌هۆى نادادپه‌روه‌رى له‌و لێکتێگهیشتنهد،ا چونکه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى تورکیا ته‌واو ده‌بێت نه‌ک کورده‌کان و سوریا:
1.ئه‌م لێکتێگه‌یشتنه له‌ڕووى یاسا نێودهوڵهییهکانهوه نه‌ک ناکامڵه به‌ڵکو زیادهڕهویشه بۆ سه‌ر مافى ده‌وڵه‌تى سوریا، چونکه له‌نێوان دوو لایه‌ندا سازکراوه که‌هیچیان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نیه‌و له‌جه‌نگه‌که‌دا دووبه‌ره‌ى جیاواز‌و دژ به‌یه‌ک نه‌بوون.
2.تورکیا‌و ئه‌مریکا له‌سه‌ر خاکى یه‌کتر شه‌ڕناکه‌ن تاڕێکهوتنیش بکه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى خاک و وڵات و گه‌لێک که‌هیچ په‌یوه‌ندى خوێنى و فیزیکیان پێکه‌وه نیه.
3.تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى ئه‌وان نیه و به‌زۆر خۆیان تێههڵقورتاندوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى خۆیان له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک و خاکى ناوچه‌که.
4.ئه‌م لێکتێگه‌یشتنه له بنچینه‌دا ده‌بوو له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تى تورکیا و سوریادا سازبکرایه وه‌ک ئه‌و دوو وڵاته‌ى کهدراوسێن و هه‌ندێک کێشه‌ى ئه‌منى و نائارامى له‌سه‌ر سنوره‌که‌یاندا هه‌یه.
5.کوردیش ده‌بوو لایه‌نێکى گرنگى لێکتێگه‌یشتنه‌که بوایه به‌و سیفه‌ته‌ى که‌یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ى که له‌لایه‌ک تورکیا به‌هۆیه‌وه ده‌ستیوه‌رداوه‌ته مه‌سه‌له‌که و له‌لایه‌کى تریشه‌وه جه‌نگاوه‌رێکى سه‌رسه‌ختى جه‌نگى دژى تیرۆریستان و داعشیه‌کان بووه له‌ماوه‌ى 8 ساڵى رابووردوودا.
6.ئه‌وه‌ى که ئاماده‌گى نیه له‌و لێکتێگه‌یشتنه‌دا، کورد‌و سوریا‌و روسیایه که وه‌ک گه‌وره هاوپه‌یمانى سوریا وایه‌و هه‌ر ئه‌ویش بوه هۆکارى رێکه‌وتنى نێوان کورده‌کان و سوریا له 13/10دا و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوریا بۆ هه‌ندێک ناوچه.
7.ئه‌م ئاگربه‌سته ده‌بێت له‌ماوه‌ى 120 کاتژمێردا جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا تائێستا تورکیا راینهگرتوه، چونکه گهرهکێتى پێش ته‌واوبونى ئه‌و ماوه‌یه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بوه گرێ سپى و سه‌رى کانى بگرێت و ئه‌وکاتیش ده‌ڵێت به‌شه‌ڕ گرتومهو مساوه‌مه‌ى له‌سه‌ر ناکات و مه‌رجى نوێشى ده‌بێت بۆ کشانه‌وه.
8.هاتنه ناوه‌وه‌ى تورکیا بهقوڵایى 20 میل، هیچ مانایه‌ک بۆ بوون و ده‌سه‌ڵاتى کورد ناهێڵێته‌وه که ماوه‌ى 8 ساڵه ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌یه‌کى خۆسه‌رى دامهزراندوهو کورد ده‌بێته غه‌ریب و تورکیاش به‌خاوه‌ن ماڵ.
9.وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌که قورسه‌کان له‌په‌یه‌ده له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، وه‌کو ئه‌وه وایه په‌یه‌ده بێده‌ست و نینۆک بکرێت و ئیدى بۆ داهاتوو تواناى نه‌ک شه‌ڕ به‌ڵکو به‌رگریشى نامێنێت دژ به‌تورکیا و چه‌ته تیرۆریسته‌کانى تر.
10.دروستکردنى ناوچه‌ى ئارام و باڵاده‌ستبوونى تورکیا به‌ته‌نها له‌و ناوچه‌یه‌دا، جارێکى تر ماناى به‌هێزبوون و جێبه‌جێکردنى داواکارى و مه‌رامه گڵاوه‌کانى تورکیایه که هەشت ساڵه به‌شه‌ڕو کوشتارو پشتیوانی له‌تیرۆریستان هه‌وڵى بۆ ده‌دات.
11.گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش خاڵێکى مه‌ترسیداره، چونکه ئه‌و ناوچانه زۆربه‌یان کوردن و ماونه‌ته‌وه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌ب و تورکمان و..هتد به‌ناوى ئاواره‌وه ماناى له‌ده‌ستدانى خاک و ئاوى کوردانه بۆ هه‌تاهه‌تاییه.
12.ئه‌م رێکه‌وتنه ته‌نها خاڵێکى پۆزه‌تیفى تیادایه بۆ کورد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که جه‌نگه‌که راده‌وه‌ستێت و کوشتارو ئاواره‌بون و ماڵوێرانى نامێنێت که بۆ کورد ئه‌م خاڵه گرنگه.
13.ئه‌م لێکتێگه‌یشتنه رووى راسته‌قینه‌ى تورکیا‌و ئه‌مریکاى ده‌رخسته‌وه که ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ک کورد‌و ئاشتى و ئارامى ناوچه‌که. چونکه ئه‌مریکا گهرهکێتى له‌سوریادا بمێنێته‌وه و نایه‌وێت تورکیاش له‌ده‌ستبدات و تورکیاش ئارامى سنوره‌کانى و مانه‌وه‌ى له‌ناتۆدا لا گرنگتره‌و سزا ئابوریهکانیشى له‌خۆى دوورخسته‌وه‌و ئه‌وه‌شى ویستویه‌تى به‌ده‌ستیهێناوه دژ به‌کورده‌کان که له‌جه‌نگدا نه‌یتوانى وه‌ده‌ستیبهێنێت.
14.ئه‌و دوولایه‌نه‌ى که ده‌بوایه ئاماده‌گى جدیان هه‌بوایه، کورده‌کان و سوریا بوون، هه‌ردوولایان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان رازین یان دوودڵ و نیگه‌رانن به‌و لێکتێگه‌یشتنه، چونکه هیچیان ده‌سه‌ڵاتى ره‌تکردنه‌وه‌یان نیه، که‌واته ئیتر لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هاوکێشه‌که بۆیان نیه قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن. چونکه به‌دڵنیایى راوێژ‌و پرسیان پێکراوه له‌میانه‌ى ئه‌و 5 کاتژمێر دانوسانانهدا.
•له کۆتاییدا، ئاینده زامنى ده‌رکه‌وتنى راستیهکانى تره‌و ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌شه چ لایه‌نێک سه‌رکه‌وتوو چ لایه‌نێکیش شکستخواردوه. ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌ى کورده‌وه گرنگه که‌کورد تاچه‌ند سه‌رکه‌وتوه‌و پارێزراوه، له‌کاتێکدا له‌و دۆخه‌دا کورد له‌مه‌ى زیاتر پێنه‌ده‌کرا، چونکه یان ده‌بوایه شه‌ڕو کوشتارو ماڵوێرانى و ئاواره‌بون و داگیرکارى به‌رده‌وام بوایه له‌کاتێکدا که دۆستێکى راسته‌قینه بۆ کورد په‌یدا نه‌بوو دژ به‌تورکیا، یان رازیبون به‌م رێکه‌وتنه نادادپه‌روه‌ره بوایه. کهڕازیبونیش وه‌ک خواردنه‌وه‌ى پیاڵه ژه‌هرێکه به‌ڵام هیچ ڕێگه چاره‌یه‌کى تریش نه‌بوو. ئومێدیش به‌ئاینده نابڕێت و گرنگ له‌م چرکه ساته‌دا ئه‌وه‌یه که باههنگاوى یه‌که‌م شه‌ڕ رابوه‌ستێت، ئیدى مه‌رجیش نیه هه‌موو خاڵه‌کانى تر وه‌کو خۆیان جێبه‌جێبکرێن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقع. چونکه هه‌ر له‌ئێستاوه و لەناوهڕۆکى رێکه‌وتنه‌که‌دا ناڕۆشنى زۆر هه‌یه‌و راى جیاوازیش هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریکاو تورکیا بۆ خۆشیان و هێشتاش قسه‌ى کۆتایى له‌گه‌ڵ روسیادا نه‌کراوه که‌ڕه‌نگه له‌سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌ردۆگان بۆ روسیا‌و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پۆتیندا لهسوشى له‌ڕۆژى 3 شه‌ممه 22/10/2019دا گه‌لێک گۆڕانکارى نوێ بێنه ئاراوه که چاوه‌ڕوان نه‌کراون، چونکه روسیاش به‌ئاسانى ده‌ست له‌مافه‌کانى خۆى هه‌ڵناگرێت له‌سوریاداو وه‌ک تهماشاکهرێکیش نامێنێته‌وه و لانى که‌م ده‌توانێت رێگرى بۆ ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه دروست بکات یان په‌کى بخات و سه‌رله‌به‌رى قڵپ بکاته‌وه.که‌هه‌موو ئه‌مانه گریمانه‌ن و راستیه موجهڕهکان ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه ده‌یزانن که شاراوه و نادیارن، هه‌رچه‌نده سپاردنى قه‌ده‌ر له‌سیاسه‌تدا به‌نادیار کارێکى هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام کورده‌کانى رۆژئاواش دواى 9 رۆژ لهمقاوهمهت و به‌رخۆدانى بێوێنه هه‌ر ئه‌وه‌ندیان له‌توانادا بوو.