هاوپه‌یمانیى تورکیاو ناتۆ

کامیان ئه‌ویتریان ته‌ڵاق ده‌دات؟

5 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزادى موهه‌ندیس
•پێشهکى:

رێکخراوى هاوپهیمانى باکورى ئهتڵهسى ناسراو به ((ناتۆ)) بهئینگلیزى ((North Atlantic Treaty Organization)) کورتکراوهکهى ناسراوه به  NATO))، بهفهڕهنسیش (organisation du Traité de IAtlantique Nord) و کورتکراوهکهى (OTNA): بریتیه لهڕێکخراوێکى سهربازى نێودهوڵهتى که لهساڵى 1949دا دامهزراوه، لهسهر بنهماى هاوپهیمانێتیهکى باکورى ئهتڵهسى که لهشارى واشنتۆن واژۆکرا لهههمانساڵدا، ئهرکى ئهم هاوپهیمانێتیه لهسهرهتادا بریتى بووه لهبهرگریکردن لهئهوروپاى رۆژئاوا لهدژى یهکێتى سۆڤێتى جاران و ئهو وڵاتانهى کههاوپهیمانى وارسۆیان پێکهێناوه لهسهردهمى جهنگى سارددا. ئهم هاوپهیمانێتیه سیستهمێکى بهرگرى بهکۆمهڵى دامهزراند کهوڵاتانى ئهندام تیایدا رێکهوتوون لهسهر بهرگریکردن لهیهکترى دژ بهههر هێرشێکى دهرهکى. ههموو ئهندامانى ئهم هاوپهیمانێتیهش بهشدارن بهپشکى خۆیان لههێزو کهلوپهلى سهربازى. بارهگاى سهرهکى سهرکردایهتى ناتۆ لهپایتهختى بهلجیکایه لهشارى بڕۆکسل. سێ لهوڵاتانى ئهندام لهناتۆدا کهبریتین لهههریهکه له((ئهمریکاو فهڕهنساو بهریتانیا)) ئهندامى ههمیشهیى ئهنجومهنى ئاسایشى سهر بهنهتهوهیهکگرتوهکانن و مافى بهکارهێنانى ڤیتۆشیان ههیهو بهڕهسمیش وڵاتانێکن کهخاوهنى چهکى ئهتۆمین.

•ئهندامانى ناتۆ

ناتۆ پێکدێت له 29 وڵاتى ئهندام لهههموو ئهمریکاى باکورو ئهوروپاداو 21 وڵاتى تریش هاوکارى دهکهن لهپێناو ئاشتى جیهانیداو 15 وڵاتى تریش بهشدارى گفتوگۆى دامهزراندن دهکهن.

سهرهتا 12 وڵات ئهم رێکخراوهیان پێکهێناوه کهبریتیبوون لهههریهکه لهوڵاتانى ((بهلجیکاو کهنهداو دانیمارک و فهڕهنساو ئایسلهنداو ئیتاڵیا و لۆکسۆمبۆرگ و هۆڵهندا و نهرویج و پورتوگال و بهریتانیاو ئهمریکا )) کهههمووانیان له 4/4/1949 پێکهوه رێکخراوهکهیان دامهزراند. دواترو له 18/2/1952دا ههریهکه له((یۆنان و تورکیا)) بوونه ئهندام، له 9/5/1955دا ئهڵمانیاش بووه ئهندام، له 30/5/1982دا ئیسپانیاش بهئهندام قبوڵکرا، له 12/3/1999دا ههریهکه له(( چیک و مهجهڕو پۆڵهندا)) بوونه ئهندام، دواتریش له 29/3/2004دا ههریهکه له(( بولگاریاو ئیستونیاو لاتیڤیاو لیتوانیاو رۆمانیاو سلۆڤاکیاو سلۆڤانیا )) بوونه ئهندام و لهکۆتاییشدا له 1/4/2009دا ههریهکه له((ئهلبانیاو جهبهل ئهسوهد))یش بوونه ئهندامى ناتۆ.

•پێکهاتهى پهیکهرى ناتۆ

بارهگاى سهرهکى ناتۆ دهکهوێته ناوچهى هارن سهر بهشارهوانى بڕۆکسلى پایتهختى بهلجیکا، بیناى بارهگاکه بهتێچووى (750) ملیۆن یۆرۆ لهساڵى 2010 دهستکرا بهدروستکردنى و لهساڵى 2016دا تهواوکراو کۆمهڵگایهکه لهسهر رووبهرى (25) ههزار مهتر چوارگۆشه کهجێگهى (3800) فهرمانبهرى تیادا دهبێتهوه. فهرمانبهرهکانى پێکدێن له:

•شاندى نیشتیمانى وڵاتانى ئهندام، کهنوسینگهى پهیوهندى مهدهنى و سهربازى لهخۆدهگرن.

•فهرمانبهران یان نێردهى دیپلۆماسى لهوڵاتانى هاوبهشهوه.

•فهرمانبهرانى نێودهوڵهتى و فهرمانبهره سهربازیه نێودهوڵهتیهکان که لهڕیزى هێزى چهکدارهکانى وڵاتانى ئهندامدا کاردهکهن.

1.ئهنجومهنى ناتۆ

ئهم ئهنجومهنه لهئهندامه ههمیشهییهکان پێکدێت کهنوێنهرى ههر (29) وڵاته ئهندامهکهن، ههفتهى جارێک کۆدهبێتهوه، دهسهڵاتى بڕیاردانى کاراو وهرگرتنى بڕیارى رێکخراوهکهى ههیه. ئهم ئهنجومهنه کاتى تریش کۆدهبێتهوه کهوهزیرانى دهرهوه یان بهرگرى یان سهرۆکى وڵات یان سهرۆک حکومهتهکان بهشدارى تیادا دهکهن. لهو کۆبوونهوانهدا بڕیاره گرنگهکان تایبهت بهسیاسهتى ناتۆوه وهردهگیرێن. لهم ئهنجومهنهدا ههریهکه له((ئهڵمانیاو فهڕهنساو بهریتانیاو ئیتاڵیا و ئهمریکا)) ناودهبرێن به ((کوینت)) کهبریتین لهگروپی گفتوگۆى ناڕهسمى لهناو هاوپهیمانێتیهکهدا. ههروهها کۆنگرهکانى ناتۆش جێگهیهکى تره بۆ وهرگرتنى بڕیارهکان دهربارهى مهسهله ئاڵۆزهکان وهکو فراوانبوونى رێکخراوهکه. کۆبونهوهکانى ئهنجومهنهکه لهلایهن ئهمیندارى گشتى ناتۆوه سهرۆکایهتى دهکرێت و بڕیاردانیش بهکۆى دهنگ و رێکهوتنى هاوبهش دهبێت، دهنگدان یان بڕیار بهزۆرینه نیه، ههر وڵاتێکى ئهندام خاوهنى ئازادى و سهربهستى خۆیهتى لهبڕیارهکاندا.

2.کۆمهڵهى پهرلهمانى ناتۆ

ئهم دهستهیه ئامانجه ستراتیژیهکانى ناتۆ دیاریدهکات که لهخولى ساڵانهدا کۆدهبێتهوه و ساڵى یهک جارى تریش کۆدهبێتهوه. ئهم دهستهیه راستهوخۆ پهیوهندى ههیه بهپهرلهمانهکانى وڵاتانى ئهندامهوه کهئهندامى ههمیشهیى یان سهفیرى رێکخراوهکه دیاریدهکهن، ئهم کۆمهڵهیه یاسادانهرانى تیادایه لهوڵاتانى ئهندام و 13 ئهندامى دانراویش لهخۆدهگرێت.

ئهم کۆمهڵهیه ههڵدهستێت بهدانانى خشتهى کارهکانى سیاسهتى ئهنجومهنى ناتۆ لهڕێگهى پێنج لیژنهکهیهوه:

•لیژنهى تایبهت به مهوداى شارستانى بۆ ئاسایش.

•لیژنهى بهرگرى و ئاسایش

•لیژنهى ئابورى و ئاسایش

•لیژنهى سیاسى

•لیژنهى زانست و تهکنهلۆجیا

•ئهو جهنگانهى کهناتۆ بهشدارى تیادا کردوون:

ناتۆ لهههموو ماوهى جهنگى سارددا بهشدارى هیچ جهنگێکى نهکردووه، بهڵام دواى ئهو جهنگه :

•لهساڵى 1990و 1991 بهشداربوو لهجهنگى رزگارکردنى کوێتدا.

•لهساڵى 1993 بهشدارى جهنگى بۆسنهو ههرسکى کردووه.

•لهساڵى 1999دا بهشدارى جهنگى سڕبیاى کرد بۆ ماوهى 78 رۆژ.

•لهساڵى 2001دا بهشدارى جهنگى ئهفغانستانى کردووه.

•لهساڵى 2004دا بهشدارى لهنێردهیهکى راهێنان لهعێراقدا کردووه.

•لهساڵى 2009 دا بهشدارى نههێشتنى چهتهگهرى لهکهنداوى عهدهندا کردووه.

•لهساڵى 2011دا بهشدارى جهنگى لیبیاى کردووه.

•توانا سهربازیهکانى ناتۆ

ئاشکرایه ناتۆ له (29) وڵات پێکهاتوهو ههریهک لهو وڵاتانهش خاوهنى سوپاى نیشتیمانى خۆیانن کهپێکهوه ههموانیان لهژێر فهرمانى سهرکردایهتى باڵاى سهربازى ناتۆدان، ههربۆیه لهئێستاداو دواى ههڵوهشاندنهوهى هاوپهیمانى وارسۆ لهساڵى 1991دا که سهر بهیهکێتى سۆڤێتى جاران بوو که لهبهرامبهر ناتۆدا گهورهترین هاوپهیمانى سهربازى بوو، بهڵام لهئێستادا ناتۆ بهو توانا سهربازییه گهورهو فراوانهى کهههیهتى له(( هێزى وشکانى و ئاسمانى و دهریایى و بهرگرى ئاسمانیدا)) بۆته گهورهترین و بههێزترین هاوپهیمانى سهربازیى لهههموو جیهاندا، چ لهڕووى ژمارهى سوپاوهو سهربازهوه چ لهڕووى کهلوپهل و تهکنهلۆجیاى پێشکهوتووى سهربازییهوهو چ لهڕووى چهکى ئهتۆمییهوه که سێ وڵاتى ئهمریکاو بهریتانیاو فهڕهنسا خاوهنى چهکى ئهتۆمیشن. بهتایبهتیش دواى ههڵوهشاندنهوهى یهکێتى سۆڤێتى جاران و هاتنه ناوهوهى وڵاتانێکى سهر بهو یهکێتیهو هاوپهیمانى وارسۆ بۆ ریزهکانى ناتۆ، ناتۆ فراوان و گهورهترو بههێزتر بوو. ئهمهو لهکاتێکدا لهساڵى 2018دا لهناو (10) بههێزترین سوپاى جیهاندا پێنج وڵاتیان ئهندامى ناتۆن کهبریتین لهههریهکه له(( ئهمریکاو بهریتانیاو فهڕهنساو ئهڵمانیاو تورکیا)) کهتهنها بهم پێنج وڵاتهى ناتۆ ژمارهى سهربازهکانیان بریتیه له دوو ملیۆن و (169) هەزار سهربازو خاوهنى تازهترین و پێشکهوتووترین چهک و تهقهمهنى و فڕۆکهو تانک و پاپۆڕو ژێردهریایى و تهکنهلۆجیاى سهربازییشن.

•تورکیا و هاوپهیمانى ناتۆ

ئاشکرایه تورکیا له 18/2/1952دا بۆته ئهندامى ناتۆ لهدواى (12) ئهندامه دامهزرێنهرهکهى ناتۆوه که له 4/4/1949وه دایانمهزراندووه لهگهڵ یۆناندا کۆنترین ئهندامى ناتۆیه، ههربۆیه تورکیا کاریگهرى و رۆڵى گرنگى لهناتۆدا ههیه، چ لهڕووى ژمارهى سوپاو توانا سهربازییهکانیهوهو چ لهڕووى تهکنهلۆجیا سهربازییه پێشکهوتوهکانیهوه، لهکاتێکدا لهناو ناتۆدا زۆرجاران بهدووهم سوپاى بههێز دادهنرێت لهدواى ئهمریکاوهو ههندێک جاریش بهچوارههم سوپا دادهنرێت لهدواى ههریهکه لهئهمریکاو فهڕهنساو بهریتانیاوه. بۆیه ناتوانرێت بهئاسانى واز لهتورکیا بهێنرێت لهلایهن ناتۆوه، لهکاتێکدا ههڵکهوتهى جیۆپۆلهتیکى تورکیاش لهناوهڕاستى ههرسێ کیشوهرى ئاسیاو ئهوروپاو ئهفریقادایهو سنورهکانى بهسنورى روسیاوهیه کهههمیشه ناتۆ بهئێستاشهوه بێت روسیاو لهئایندهشدا چین وهکو دوو وڵاتى زلهێزو بههێزى ئابورى و سهربازیى بهڕکابهرى خۆى دهزانێت و بهدرێژایى جهنگى ساردو تائێستاش تورکیا وهک دیوارو بهربهستێکى بههێزو بهرگریکار وابووه بۆ ههموو ئهوروپاو ناتۆش. لهبهرامبهریشدا سوپاى تورکیا بهبوونه ئهندام لهناتۆدا گهلێک دهسکهوتى ماددى و لۆجستى و راهێنان و چهک و چۆڵ و تهکنهلۆجیاى سهربازى نوێى دهستکهوتووه، بۆیه تورکیاش لهبهرامبهردا نایهوێت لهناتۆ دووربکهوێتهوه یان دهربکرێت یان ئهندامێتى ههڵپهسێردێت. بۆیه پهیوهندى تورکیاو ناتۆ پهیوهندیهکى دوو جهمسهرهیهو ههردوولایان پێویستیان بهیهکتر ههیه.

سوپاى تورکیا بهم شێوهیه لهڕیزبهندى (10) سوپاى بههێزى ههموو جیهان لهپلهى نۆههمدایه لهدواى ههریهکه لهسوپاکانى ((ئهمریکاو چین و هندو فهڕهنساو یابان و کۆریای باشورو بهریتانیا))دایهو بههێزترین سوپاشه لهناوچهى رۆژههڵاتى ناوهڕاست و لهپێش ئیسرائیلیشهوهیه، بهم شێوهیه:

•ئاماژهى هێز :0.2089

•ژمارهى دانیشتوان :81 ملیۆن کهس

•ژمارهى سهرباز:355 ههزار سهرباز

•کۆى هێزى فڕۆکهکانى:2000 فڕۆکه

•فڕۆکه جهنگییهکان: (207) فڕۆکهى ئێف (14 و 15 و 16) زۆر پێشکهوتوون و لهگهڵ (880) ههلیکۆپتهرى سهربازیى و (100) فڕۆکهخانهى سهربازى و تورکیا دهیهوێت پشکى لهههناردهکردنى پیشهسازى سهربازیى بگهیهنێته (25) ملیار دۆلار ساڵانه.

•دهبابه شهڕکهرهکان:(4500) و (6300) مودهڕهعهو (1800) تۆپهاوێژ

•کۆى هێزه دهریاییهکان:(300) پاپۆڕى سهربازیى

•بودجهى وهزارهتى بهرگرى: (18) ملیار دۆلارى ئهمریکى

•بۆمبى ئهتۆمى: (100) بۆمبى ئهتۆمى ناتۆ لهسهر خاکى تورکیا بڵاوکراوهتهوه

•بهم شێوهیه  هاوپهیمانى ئهتڵهسى((ناتۆ)) لهئێستادا بۆته هێزێکى گهورهى سهربازیى لهههموو دونیاداو دهتوانێت و لهتوانایدایه دهستووهربداته ههموو کونجێکى دونیاوه بهبهرژهوهندى ئهندامهکانى و دروشمهکهى خۆیان کهدهڵێت ((یهک لهپێناو ههموانداو ههموانیش لهپێناو  یهکێکدا))ى خۆى پیادهدهکات ههرکات ئهندامێکى تووشى ههڕهشهى دهرهکى بۆوه، بهڵام نهک ئهندامێکى هێرشبکاتهسهر لایهنێکى ترو ههموانى تریان پشتیوانى لێبکهن.

بۆیه لهم هێرش و پهلامارو داگیرکاریهى تورکیا بۆ رۆژئاواى کوردستان لهباکورى سوریادا کهدهوڵهتێکى خاوهن سهروهرى و سنورى نێودهوڵهتى و ئهندامى نهتهوهیهکگرتوهکانه، بهنیازو لهژێر ناوى راوهدوونانى تیرۆریستانهوه جهنگێکى مهترسیدارى ههڵایساندوه لهناوچهى رۆژههڵاتى ناوهڕاستدا کهگرنگه بهلاى زلهێزهکانى دونیاو ناوچهکهوه بههۆى بوونى یهدهگێکى زۆرى نهوتى خاوو گازى سروشتی کهبزوێنهرى ماکینه زهبهلاحهکانى پیشهسازى وڵاته پیشهسازییه گهورهکانى رۆژئاواو رۆژههڵاتى دونیان و رێگهنادهن کهئهو سهرچاوه گرنگهى وزهیان لێببڕدرێت.

تورکیا بهناوى ئهوهى کهئهندامى ناتۆیهو گهورهو کاریگهرو بههێزیشه، گهرهکێتى ناتۆ بخاته دواى سیاسهته ههڵهکانى خۆیهوهو مهرجهکانى خۆى بسهپێنێت، ئهوهش بهوهى که ههوڵدهدات خۆى لهڕوسیاو چینى دوو زلهێزى ئایندهى دونیا نزیک بکاتهوه لهڕێگهى مامهڵهى بارزگانى و کڕینى چهک و چۆڵى سهربازى پیشکهوتوو لێیان وهک ئهوهى لهڕوسیاى کڕى که بریتی بوو له ڕۆکێتى بهرگرى S-400 و بهمهش خاوبوونهوهو دڕدۆنگى و درز کهوته نێوان ناتۆ لهلایهک بهگشتى و ئهمریکاش بهتایبهتى لهگهڵ تورکیاداو کار گهیشته ئهوهى که ئهوروپیهکان و ئهمریکاش سزاى ئابورى بسهپێننه سهر تورکیا و ههمیشه رهخنهى توندى لێبگرن دهربارهى پیادهنهکردنى دیموکراسى و پێشێلکردنى ئازادیهکان و مافى کهمینهو مرۆڤ بهتایبهتیش کوردهکان.

•بۆیه له ئێستادا ئهو پرسیاره هاتۆته ئاراوه، که ئایا ناتۆ دهتوانێت یان دهیهوێت تورکیا لهڕیزهکانى دهربکات و یان ئهندامێتى ههڵپهسێرێت؟ئایا بهدهرکردنى تورکیا له ناتۆ کام لایان زیانى گهورهیان بهردهکهوێت ؟ ناتۆ یان تورکیا؟ئایا تورکیا بهو هێز و سوپا گهوره و بههێزهوه و لهناوچهیهکى گرنگى وهک ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست ههروا به ئاسانى و بهبێدهگى دادهنیشێت؟ یان سهرکردایهتى پێکهێنانی هێزێکى هاوشێوهى ناتۆ ناکات لهوڵاته عهرهبى و ئیسلامیهکان؟ یان بهتهواوهتى ڕووناکاته ڕوسیاو لهگهڵیدا هاوپهیمانێتیهکى نوێى سهربازى هاوشێوهى هاوپهیمانى وارسۆى ههڵوهشاوه دروستناکاتهوه بۆ دژایهتى ناتۆ؟دهیان پرسیارى تریش.

لهوهڵامى ههموو ئهو پرسیارانهدا، به ڕاست و ڕهوانى ناتۆ ناتوانێت ههروا به ئاسانى دهست لهتورکیا ههڵبگرێت و لهڕیزهکانى دهریبکات لهبهر گرنگى جیۆسیاسى پێگهکهى و هێز و توانا سهربازییه بهرزهکهى سوپاکهى لهلایهک و لهلایهکى تریشهوه بههۆى ئهوهى که دهرکردنى تورکیا لهناتۆ به بهرژهوهندى روسیا دهشکێتهوه. بهدڵنیایى ههردوولایان زیانیان بهردهکهوێت،بهڵام پێم وایه زیانى ناتۆ گهورهتر دهبێت چونکه دووهم هێزى سهربازیى لهدهستدهدات بهڵام تورکیا سهرهڕاى زیانهکانى بهڵام دهتوانێت لهگهڵ روسیا قهرهبوى بکاتهوهو تورکیاش دواى دهرکردنى لهناتۆ چاوهڕوانناکرێت بههێمنى و دهستهوستان دابنیشێت بێ کاردانهوه  و گهلێک ئهگهر و ڕێگاچارهى لهبهردهستدایه وهک پێشتر باسمان کردوه.

•بهم شێوهیه ههم ناتۆ تورکیاى بهلاوه گرنگهو ههم تورکیاش مانهوهى لهناو ناتۆدا بێ باشتره چونکه نزیکهى ( 70) ساڵى تهواوه ئهندامه لهو هاوپهیمانێتیهداو کارو ئهرک و چالاکى گهورهى نواندوهو بهشداریهکى کاراشى ههبوه و ناتۆش ههموو ئهمانه زۆر باش دهزانێت، ههربۆیه رۆڵ و کاریگهرى ناتۆ بۆ ئێستاو ئایندهش بهسراوهتهوه به یهک و یهکگرتوویى ریزهکانى و پاراستنى تهبایى نێوان ئهندامهکانى و دهکرێت کێشه و گرفته سیاسى و ئابوریهکانى نێوانیان بهگشتى و بهتایبهتیش لهنێوان تورکیاو ئهمریکادا لهڕێگهى گفتوگۆوه چارهسهر بکهن بهبهرژهوهندى ههردوولاو ناتۆش تهواو ببێت، ئهگیناچارهنوسى ناتۆش وهکو چارهنوسى هاوپهیمانى وارشۆى ههڵوهشاوهى لێبهسهردێت و رۆڵ و کاریگهرى بچوک دهبێتهوهو بهرهو نهمانیش دهچێت که بۆ خۆى بوونى هێزێکى وهکو ناتۆ لهم قۆناغ و سهردهمى ئێستاى پڕ ململانێ و ناکۆکى و جهنگه نهبڕاوهکاندا گهلێک پێویسته بۆ فشار دروستکردن و دهستتێوهردان بهبهرژهوهندى گهلان و وڵاتانى لاوازو بێدهسهڵات و بچووکهکان وهکو کوێت و کوردو ئۆکرایناو ..هتد. بهبێ بوونى هێزێکى وهها دونیا دهبێته دارستانێکى مهترسیدار کهتیایدا بههێزهکان لاوازهکان ههڵدهلوشن. ههربۆیه نه ناتۆ دهتوانێت تورکیا تهڵاق بدات و نه تورکیاش بهو تهڵاقدانه رازى دهبێت بهئاسانى و پهیوهندیهکانى ناتۆو تورکیا وهکو هاوسهرگیرى مهسیحیهت وایه که تا لهژیاندا بن ناتوانن یهکدى تهڵاق بدهن و لێک جیاببنهوه.

 

سهرچاوهکان:

.1https://ar.wikipedia.org.

.2https://www.emaratalyoum.com

.3https://arabic.rt.com/world/

.4https://arab-turkey.com.tr

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار