پرسى شه‌ریک‌و کێشه‌ى ته‌ریک
هاوڕێ توانا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
سه‌ره‌تا وه‌ک بیرهێنانه‌وه له‌سه‌روبه‌ندى دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆو (نوێی) حکومه‌تى هه‌رێم ئێمه ئه‌وسا لهوتارێکماندا (پارتى به‌دواى شهریکدا ده‌گڕێت یان شاگرد؟! ) ئاماژه‌مان به‌نیازو غایه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد که بۆ چوار ساڵى داهاتووى کابینه‌ى نۆ چ جۆرێک له‌شه‌ریک ده‌خوازێت، له‌وێدا وتمان پارتى دیموکراتى کوردستان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو، که ده‌رئه‌نجامه‌کانى دوایین هه‌ڵبژاردن بکاته (دیفاکتۆ) ئه‌مرى واقع، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى که‌تیایدا رێژەى (٦0% )ی ده‌نگده‌رى هه‌رێم بایکۆتى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى کرد‌و پارتى براوه‌ى یه‌که‌مى ئه‌م له‌سه‌دا (٤0% ) ده‌نگده‌رى دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو، ئیدى دواى ئه‌م هه‌نگاوه کاتى ئه‌وه‌هات پارتى هه‌نگاوى تر‌ى دۆزینه‌وه‌ى شاگرد بنێت و بۆ چوار ساڵى تر‌ى حکومڕانى ، چونکى دیدو دنیابینى ئه‌م حزبه وایه.
که‌ئه‌م رێژهیە لهدهنگدهرانى به به‌یعه‌تى سه‌رجه‌مى خه‌ڵکى کوردستان لێکبداته‌وه‌و وا ته‌فسیرى بکات که‌ئه‌و حاکمى ره‌هاى کوردستانه‌و مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه که‌وا کێ شه‌ریک بکات و کێش بیه‌وێت ته‌ریکى کات! .
بۆیه بینیمان که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێانى حکومه‌ت، کۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌کگرتووى ئیسلامى فڕێدرانه ده‌ره‌وه‌ى دانیشتن و ته‌کلیفى پشک و بهشکارى، واتا پارتى له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نه‌ک هه‌ر بوو بهڕۆڵگێڕى پێکهێانى حکومه‌ت ، به‌ڵکو ئه‌م هێزه رۆڵى بۆ هێزه‌کانى تریش دیاریکرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مامه‌ڵه‌کردنه‌ى پارتى دیموکرات له‌هێنانى کورسى و رێژه‌ى هه‌ڵکشانى ده‌نگه‌کانى نه‌بوو ، به‌ڵکو سوودى لهبێهێزى و داهێزرانى هێزه‌کانى تر وه‌رگرت هه‌ر له‌ناکۆکى و لالوتیهکانى نێوانى یه‌کێتى گۆڕانه‌وه تاکو ناکۆکیه نێوخۆییه‌کانى یه‌کێتى و موجامەلهى به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌م هێزه‌و ماندوو کردن و بێ‌ئومێد خستنى شه‌قام له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى ده‌سه‌ڵات.
له‌ئێستادا که‌هێشتا رێکردنى کابینه‌ى نوێ لەسهرهتادایه، هێشتا مه‌ره‌که‌بى کارنامه‌که‌ى کابینه‌ى نۆو (نوێ) وشک نه‌بۆته‌وه، واده‌بینین که لێدوانه‌کانى وته‌بێژى یه‌کێتى و گله‌یى و نیگه‌رانیه‌کانى به‌شێک لهههڵسوڕاوهکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى رووت و روونن که وا پارتى دیموکراتى کوردستان خه‌ریکه ئیئتیلاف به‌ره‌و ئیختیلاف ده‌بات، چونکه نه پابه‌ندى تاقه رێکه‌وتنه‌که‌یان بووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و نه دوو رێکه‌وتنه نوسراوه‌که‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، که‌چى لهئهکتێکى تازه مۆده پارتى له‌برى ته‌حقیقکردنى به‌ڵێنه‌کانى سه‌روه‌ختى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ر لهتهرشیقکردنى حکومه‌ت و به‌هێزکردنى وه‌زاره‌ته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌کانى حکومه‌ت، که‌چى به‌دیلى ئه‌و وه‌زیرو وه‌زاره‌تانه دروستده‌کات که به‌رکه‌وته‌ى یه‌کێتى و گۆڕانن ! به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هه‌نگاوو هه‌ڵوێستانه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان که‌بریتیه لهتهریکخستنى پێکهێنه‌ره سه‌رکیه‌کانى کابینه‌ى نۆ، ئاخۆ له‌م که‌ته‌دا کهدۆخ و پێشهاته‌کانى عێراق و ناوچه‌که ستراتیج و ئه‌وله‌ویه‌ت و ته‌گبیرى هاوبه‌شى گه‌ره‌که خزمه‌ت به‌و به‌ڵێن و بانگه‌شه‌کانى خودى ئه‌و هێزه ده‌کات که‌بریتى بوو لهکوردستانێکى به‌هێز؟.