تونس وەک براوەی بەهاری عەرەبی
5 ساڵ لەمەوپێش
نهوزاد ساڵح
بەهاری عەرەبی کە تونس پێشەنگی راپەڕین وسەردەستەی ئەو وڵاتانەبوو کەخۆپیشاندان و راپەڕینیان بەرپاکرد بەمەستی گۆڕانکاری لەسیستم و حوکمڕانیدا، تونس ئامانجی خۆی هێنایەدى و بەهارى عەرەبى تەنیا لەو وڵاتەدا بەهار بوو، چونکە بەدوایدا وڵاتانی (میسر، یەمەن، لیبیا، سوریاو لوبنان و.....هتدی گرتەوە، بەڵام بۆ وڵاتانی تر جگە لەماڵوێرانى هیچى تر نەبوو.
لەئێستادا تونس کۆتا پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجامداوەو لەقۆناغی خۆڕێکخستنەوەو دروستکردن و بونیادنانێکی نوێدایە، سەرۆکێکی نوێ کە بەبێ پشتیوانى لایەنێکى سیاسى دەرکەوتوەو وەک مامۆستایەکى زانکۆ گرەوى سەرکەوتنى بردەوە ئەویش (قیس سعید)ە، کەناوی تەواوی (قیس بن المنصف بن محمد)ە، لەدایکبووی تونسە لە22/2/1958، ئێستا تەمەنی 61 ساڵەو شەشەم سەرۆکی وڵاتی تونسە، کەبڕوانامەی باڵای هەیە لەیاسای دەستوریداو بەسەرۆکە بێ لایەنەکە ناسراوە.
جیاوازی ئەم سەرۆکە لەوەدایە بێ پاڵپشتی هیچ پارتێک توانی بەشداربێت لەم پرۆسەیەدا، جیاواز لەهەڵبژاردنەکانی پێشووی ئەم وڵاتە کە بەبێ بانگەشەکردن توانى سۆزى گەنجانى وڵاتەکەى رابکێشێت، ئەوەى جێگەى سەرنجە هێزە سیاسیەکانى ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوون، لەجێ بەجێکردنى پڕۆسەى دیموکراسى و دەستاودەستکردنى دەسەڵات، کە لەدواى بەهارى عەرەبیەوە دووبارە نەبووەتەوەو دەتوانین وەک نمونەیەکى گەشى دیموکراسى بیبینین.
تاکە هێزى سیاسى ئۆپۆزسیۆنیش بزوتنەوەی نەهزەبوو کە بەدرێژایی دەسەڵاتى زەین عابدینى دیکتاتۆر، بەوپەڕى بڕوایەوە لەگەڵ خواستى خەڵکەکەى مامەڵە دەکات و خۆى لەو بەرگە ئیخوانیە دەرباز کردوە، کە تونسیەکان خوازیاری نەبوون مامەڵەى لەگەڵدا بکەن
ئاستى رۆشنبیری تاکی کۆمەڵگەی تونسی و گۆڕانکاری دۆخەکە لەگەڵ ئەوەى هەژارن پاڵنەربوو بۆ ئەوەى رێز لەئیرادەیان بگیرێت، تاکە هێزى سیاسى ئۆپۆزسیۆنیش بزوتنەوەی نەهزەبوو کە بەدرێژایی دەسەڵاتى زەین عابدینى دیکتاتۆر، بەوپەڕى بڕوایەوە لەگەڵ خواستى خەڵکەکەى مامەڵە دەکات و خۆى لەو بەرگە ئیخوانیە دەرباز کردوە، کە تونسیەکان خوازیاری نەبوون مامەڵەى لەگەڵدا بکەن. هەڵبژاردن لەناوخۆى تونس پاکتر دەبینرێت وەک لەناو تونسیەکانى دەرەوەى وڵات و کۆمسیۆنى ئەو وڵاتەش لەزۆر ڕووەوە سەربەخۆیی دەپارێزێت و ئەو دەنگانەى بە گزى لەم خولەى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا رۆیشتبوون کارى تەواوی لەسەرکرد، لەبەرئەوە جێگەى گەشبینی وپێشکەوتن بوون.
بەپێی دوائاماری سەرژمێری ساڵی 2015ی ئەم وڵاتە کەیەکێکە لەوڵاتانی عەرەبی ژمارەی دانیشتوانەکەى (11) ملیۆن و (154)هەزارو (372) کەسە. تونس پایتەختی ئەم وڵاتەیە کەژمارەی دانیشتوانەکەی (یەک) ملیۆن و (73) هەزارو (٦٤٤) کەسە. زمانی فەرمى تونس زمانی عەرەبیە و بەفەرەنسی و ئەمازیغیش دەدوێن، رەسەنایەتی دانیشتوانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمازیغییەکان، لەئێستادا 98%ی دانیشتوان عەرەبن، کە ئەمازیغەکان ساڵی 880ی پێش زایین لەوێ ژیاون، ناوبانگی تونس وەک وڵاتێکی عەلمانی دەرکەوتووە، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن، 1%ی دانیشتوانیش کەمینەی جو، مەسیحی پێکدەهێنن.
رێژەی بێکاری لەم وڵاتە 15%یە، لەهەندێک شار دەگاتە 30%، قەبارەی هەڵاوسانی ئابووری 7.8 ئابووری ئەم وڵاتە پشت دەبەستێت بەداهاتی گەشتیاری، پیشەسازی چیمەنتۆ، چنین، پیشەسازی خواردەمەنی.زانکۆیەکی بەناوبانگی هەیە بەناوی (جامعه الزیتونه)، ئاووهەوای مامناوەندەو ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رڕوودەکەنە ئەم وڵاتە. تێکڕای ساڵانەی بارانبارین ٤٦٥.٥ملم دەبارێت. لەتونس (220) پارتی سیاسی کاردەکەن. لەدوای 2011ەوە ئەمە سێهەمین هەڵبژاردنە ئەنجامی بدەن. 9/10/2019 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرا، (15) پارت و کەسایەتی سەربەخۆش بەشداربوون.
رێژەی بەشداربوان 41.3% بوو، پارتی نەهزە لەکۆی (217) کورسی، توانی (52) کورسی بەدەستبهێنێت و براوەی یەکەم بوو. پارتی دڵی تونس (38) کورسی بەدەستهێناو دوەم بوو. پارتی التیار الدیمقراطی (22) کورسی، ائتلاف الکرامة (21) کورسی، حزب الحر الدستوری (17) کورسی، حزب تحیا تونس (14) کورسی، ( قیس سعید) 76.9%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو بوو بەبراوەی یەکەم، نبیل قروی 23.1%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو بوو بەدووەمی ئە م پرۆسەیە.
ماوەتەوە بڵێین تونس هەڵبژاردنێکی جیاوازو سەرۆکێکی جیاوازی هەڵبژارد، دەکرێت بپرسین تاچەند ئەم گۆڕانکاری و هەڵبژاردنە قبوڵ دەکرێت، لەکاتێکدا کەوڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەئەستەم گۆڕانکاری قبوڵ دەکەن؟ ئایا چاویان هەڵدێت بەبینینی ماموستایەکی زانکۆکە بێلایەن بێت و هەڵبژاردن بباتەوە!!!
بەڕێوەبەری
سەنتەری دیاکۆ بۆ هەڵبژاردن و راپرسی