ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئەگەر هێرشی ئاسمانی بكرێتە سەر بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، دەبێتە هۆی دروستبونی شەڵەژان لە بارودۆخی ناوخۆی عێراقدا. - بارودۆخی ئەمنی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و دەستەی تەحریر شام و توركیاوه. سەرمەد بەیاتی شارەزاى بواری ئەمنی ڕایگەیاند پەرەسەندنی كێشەی نێوان توركیا وهێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت. سەرمەد بەیاتی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەگەر بێتوو هێرشی ئاسمانی بكرێتە سەر بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، دەبێتە هۆی دروستبونی شەڵەژان لە بارودۆخی ناوخۆی عێراقدا، بەڵام مەترسیەكی گشتی لەسەر عێراق دروست ناكات. وتيشى: بارودۆخی ئەمنی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و دەستەی تەحریر شام و توركیاوه، ئەم كێشەیە بۆی هەیە پەرەپسێنێت، چونكە هێزەكانی سووریا زۆرێك لەسەركردە تیرۆرستەكان لەخۆدەگرێت.

هاوڵاتی - هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له سوريا. -5.5 ملیۆن ئاواره له چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه. -17 ملیۆن سوورى پێویستیان به هاوكارییه و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی فراوانكردنی بازنه‌ی كاره‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و په‌نابه‌ران بكه‌ن. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، "له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه له مانگی ئازاری ساڵی 2011ه‌وه، سوریا شایه‌تی وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان و ئاواره‌بونی به‌رفراوان بوه، زیاتر له شه‌ش ملیۆن سووری وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتوه، هاوكات 5.5 ملیۆن ئاواره له چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 17 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بون هێشتا پێویستیان به هاوكارییه". به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، هه‌فته‌ی ڕابردو نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه 100 هه‌زار كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتون. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ پابه‌ندبونی خۆی به هاوكاریكردنی سووریا ڕاگه‌یاند، بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتییه‌كی ژیانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه مرۆییه گه‌وره‌كان له وڵاته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بوژانه‌وه و سه‌قامگیری، جه‌ختیكرده‌وه كه 17 ملیۆن كه‌س پێویستیان به هاوكارییه و 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. له ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگدا، سووریا شایه‌تی ئاستێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی و وێرانكاری بو، زیاتر له دو ملیۆن كه‌س مانه‌وه و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه له شاره‌كه‌دا ڕوخێنران.

هاوڵاتی - لەمڕۆوە ئێران هیچ رۆڵێکی لە سوریادا نەماوە. - ئێران لەو ماوەیەی لە سووریادا باڵادەستبوو رۆڵی خراپی بینیوە. - لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد تاران هیچ جۆرە ڕۆڵێکی لەو وڵاتە نابێت. باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد ئێران هیچ ڕۆڵێكی لە داهاتووی سووریادا نابێت. باربارا لیف رایگەیاند: لەمڕۆوە ئێران هیچ رۆڵێکی لە سوریادا نەماوە کە ماوەیەکی دوورودرێژ لەو وڵاتەدا باڵادەست بوو. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت ئێران لەو ماوەیەی لە سووریادا باڵادەستبوو رۆڵی خراپی بینیوە، هەر بۆیە لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد تاران هیچ جۆرە ڕۆڵێکی لەو وڵاتە نابێت.
هاوڵاتی - به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زنجیره هێرشانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی توركیا له دژی پیرۆزی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات. - ئه‌مڕۆ به هێرشی ئاسمانی گه‌یشته لوتكه و چه‌ندین ناوچه و گوندی كرده ئامانج. - داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه بگرێته‌به‌ر كه كۆتایی به‌مجۆره هێرشانه ده‌هێنێت. هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌بنی داوای له حكومه‌تى عێراق كرد كۆتایی به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق بهێنێت. هادی عامری له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زنجیره هێرشانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی توركیا له دژی پیرۆزی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات، كه ئه‌مڕۆ به هێرشی ئاسمانی گه‌یشته لوتكه و چه‌ندین ناوچه و گوندی كرده ئامانج. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مه نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكارییه‌كی قبوڵنه‌كراو و ناڕه‌وای سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا بێت". باسی له‌وه‌شكردوه، "داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه بگرێته‌به‌ر كه كۆتایی به‌مجۆره هێرشانه ده‌هێنێت، كه بونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی رۆژانه بۆ سه‌ر ژیان و سه‌روه‌ت و سامانی عێراقییه‌كان.

هاوڵاتی - ده‌بینین پیلانێكی شه‌ڕانگێزی دژ به ڕۆژئاڤای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستی پێكردوه. - ئه‌ركی هه‌مو حیزبه كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤا و پاراستنی ناسنامه‌ی كوردبون و كوردستانیبونی ڕۆژئاڤا. - ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان له دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێی بكات. ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و چالاكوان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید ڕایانگەیاند ئامانجی توركیا جینۆساید و قڕكردن و له‌ناوبردنی كورده له ڕۆژئاڤا و داوای پاراستنیان دەكەین. داواشيان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاڤا له دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێبكات. ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید: وه‌ك ئاشكرایه، ڕوداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، كه كۆتایی به حكومڕانی 53 ساڵی ڕژێمی سته‌مكاری به‌عس هێنا، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ پێكه‌وه ژیان و دابینكردنی مافی گه‌لان له سوریادا ڕه‌خساندوه، كه هه‌موان تیایدا یه‌كسان و سه‌ربه‌ست بژین. ئه‌مڕۆ، پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی ژیانێكی شكۆدار بۆ هه‌مو مرۆڤه‌كان، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان له سوریا، ده‌بینین پیلانێكی شه‌ڕانگێزی دژ به ڕۆژئاڤای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستی پێكردوه.. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داگیركارییه فراوانخوازییه، هاونیشتمانیانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاڤای كوردستان كه به "ڕۆژهه‌ڵات و باكوری سوریا"ـش ناوزه‌د ده‌كرێت، كردۆته ئامانج. ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره، زه‌نگی سه‌ره‌تایه‌كی ڕونه بۆ جینۆساید وقڕكردن و له ناوبردنی كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان و سوریا، به تایبه‌تیش دوای گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌و شڵه‌ژان و ناسه‌قامگیرییه ڕاسته‌وخۆیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هاتۆته ئاراوه. له وه‌ها دۆخێكیشدا، ئه‌ركی هه‌مو ده‌سته‌بژێری سیاسی و حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كورد و هه‌مو ئازادیخوازێكه ڕێگری له داگیركاری بكات و دژ به‌و شه‌ڕانگێزی و فراوانخوازییه‌ی توركیا بوه‌ستێته‌وه. لێره‌دا نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید، له‌م ساته‌وه‌خته مێژوییه‌دا، بانگی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته حیزبی و مه‌ده‌نی و هاوڵاتییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن و ڕوبه‌ڕوی فرواناخوازی ده‌وڵه‌تی تورك و گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی ببنه‌وه، له‌پێناو ئاشتی و ژیانێكی به ڕومه‌ت بۆ دانیشتوانی رۆژئاڤای كوردستان، كه له‌ئێستادا هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ده‌درێت. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، ئه‌ركی هه‌مو حیزبه كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤا و پاراستنی ناسنامه‌ی كوردبون و كوردستانیبونی ڕۆژئاڤا، به گرتنه‌به‌ری هه‌مو میكانیزمه یاسایی و دیپلۆماسییه‌كان، له پێناو فشارخستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له ڕۆژئاڤا و سه‌پاندنی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری. هه‌روه‌ها ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له چوارچێوه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان و به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (24)ی ساڵی 2014، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان له دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێی بكات. له كۆتاییدا؛ ئێمه وه‌ك نوسه‌ران و چالاكوان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید، به‌هه‌موان ده‌ڵێین ئیدی نابێت جینۆساید دوباره ببێته‌وه.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هۆشداری به هه‌مو لایه‌ك ده‌ده‌ین، كه ئامانجه‌كانی ڕژێمی توركیا، زه‌نگی سه‌ره‌تایه‌كی ڕونه بۆ جینۆساید و قڕكردن و له ناوبردنی كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان و سوریا. نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید ــ رێككه‌وتی 2024/12/21. 1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید - KWG 2- گۆڤاری تۆپزاوه ـ تایبه‌ت به پرسی ئه‌نفال و جینۆساید 3- ناوه‌ندی داكۆكی پشده‌ر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان 4- تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN 5ـ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له كوردستان ــ OAWMD 6- رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال 7- تۆڕی رێكخراوه كوردستانیییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی - koncicc 8- رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری ــ OJC 9-رێكخراوی مانه‌وه بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان 10-رێكخراوی دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ 11- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید - چاك 12- ڕۆژنامه‌ی نوگره‌سه‌لمان 13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی 14- هه‌ڵمه‌تی ژیان دژ به ئیعدام له كوردستان 15- رێكخراوی داكۆكی له قوربانیانی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان 16- هێمن حه‌سیب ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید 17ــ عه‌لی مه‌حمود ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید 18- عه‌داله‌ت عومه‌ر ــ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید 19- محه‌مه‌د حمه ساڵح تۆفیق ــ نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید 20- د. ئیبراهیم مه‌لا زاده ــ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید 21- شاخه‌وان شۆڕش ــ نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید 22- هاوڕێ پێشڕه‌و ــ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو 23- ئه‌حمه‌د مه‌جید ــ چالاكوانی بواری جینۆساید و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو 24- هه‌ژار هوشیار ــ لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید 25- خه‌لیل ره‌حیم ــ چالاكوانی بواری جینۆساید 26- جه‌بار ئه‌حمه‌د ــ توێژه‌ر له‌بواری جینۆساید 27- حمه زرنگ ــ چالاكوانی بواری جینۆساید 28- هابیل ئه‌حمه‌د كه‌ریم ــ به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال 29- گه‌رده مامه حه‌مه ــ چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ 30- دلێر كه‌ریم ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ 31- ئیبراهیم هه‌ورامانی ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید 32- سالار مه‌حمود ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید 33- هوشیار مرادخان ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید 34- رۆشنا جه‌مال مه‌حمود ــ چالاك و پسپۆری جینۆساید 35- ئارام هه‌ڵه‌دنی ــ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس 36- ره‌شید عه‌لی سه‌عید ــ نوسه‌ر له‌بواری جینۆساید 37- مه‌لاشاخی ــ نوسه‌ر له‌بواری جینۆساید 38- گوڵناز عه‌زیز ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید 39- قاسم كازم ــ چالاكوانی بواری جینۆساید 40- ناجی تالیب ــ چالاكوانی بواری جینۆساید
هاوڵاتی - فەرنسا كار لەسەر ئەوە دەكات توركیا و كوردەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەنه لێكتێگەیشتن. - دەستبەجێ دەبێت شەڕ لە هەردوو شارەكانی منبج و كۆبانێ لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت. - بە پێویستی زانیوە هێزەكانی سووریای دیموكرات بەشێك بن لە پڕۆسەی سیاسی سووریا. فەڕەنسا داوا لە تووركیا دەكات كوردەكانی سووریا بخرێنە نێو پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەوە. جان نویل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی تووركیا بە پێویستی زانیوە هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بەشێك بن لە پڕۆسەی سیاسی سووریا. وەزیری دەرەوەی فەرنسا وتیشی: فەرنسا كار لەسەر ئەوە دەكات توركیا و كوردەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەنه لێكتێگەیشتن. داواشیكرد كە دەستبەجێ دەبێت شەڕ لە هەردوو شارەكانی منبج و كۆبانێ لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت. پێشتر سەرۆكی فەرەنسا بەڵێنیدا بەدەیان سەربازی وڵاتەكەی شانبەشانی هێزەكانی هەسەدە لە سووریا بهێڵێتەوە و و پاڵپشتی داراییشیان بكات بۆ بنیادنانەوەی ئەو ناوچەنەی لەژێر دەسەڵاتی كوردەكاندان.
هاوڵاتی - ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن. - ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن. - رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە. جەنەڕال پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن. وتيشى: ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن، لەکاتێکدا ئەو 900 سەربازەی لەوێن لە ئەرکی درێژخایەندان. رونیشیكردەوە ماوەی چەند مانگێكە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە سووریا زیادكراون. لە ساڵی 2019ـەوە بەرپرسانی واشنتن دەڵێن ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان 900 سەربازە. هێزەکانی ئەمریکا ئێستا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، پارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای حمسن لە باشووری سووریا. واشنتن دوو هەزار و 500 سەربازیشی لە عێراق هەیە، ماوەی چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زەوینی دژ بە داعش لە سووریا و عێراق دەکات.
هاوڵاتی - دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون. - ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرد. دوو رۆژنامه‌نووسی ئاژانسی هاوار نیوز له نزیك به‌نداوی تشرین له باشوری كۆبانێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كرد لەسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاك ، بونه‌ته ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا". به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆكه‌وانی تورکیاوه كراوه‌ته ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەو دوو رۆژنامه‌نووسه شەهیدبون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوه. بۆردومانی ئۆتۆمبێلی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌كاتێكدایه كه دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌لایه‌كی دیكه تا كۆتایی هه‌فته درێژكرده‌وه.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - چەکی پارەکە رەوانەی نووسینگەکانیان کراوە لە پارێزگاکان وهەفتەی داهاتوو دەینێرن بۆ لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان. - نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان پارەکە رادەکێشن و رەوانەی بانکە تایبەکانی نێو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەکەن. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند چەکی پارەی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنەكان رەوانەی نووسینگەکانمان کراوە و بەمزوانە دابەشی دەكەین. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بە نووسراو داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد پەلە بکەن لە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وتيشى: چەکی پارەکە رەوانەی نووسینگەکانیان کراوە لە پارێزگاکان وهەفتەی داهاتوو دەینێرن بۆ لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان. ڕونیشیكردەوە: نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان پارەکە رادەکێشن و رەوانەی بانکە تایبەکانی نێو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی کارمەندان بەگوێرەی شوێنی جوگرافی خۆیان بتوانن بچن پاداشتەکەیان وەربگرن. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا زیاتر لە 41 هەزار فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیرابوون بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان. هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی 18-12-2023 و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش رۆژی 20-10-2024 ئەنجامدرا. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پاداشتەكان بەمجۆرە دەبن: -بۆ هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان کە فەرمانبەر بێت، 100 هەزار دینار. -کارمەندانی سەر ئامێرەکان کە فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار. -ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن چ کارمەندی ئاسایی بن یان کارمەندی سەر ئامێرەکان، 250 هەزار دینار.
هاوڵاتی - تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. - پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری. پێگەی" بغداد الیوم" بڵاویکردەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لێدوانی لە رێباز حەملان بريکاری وەزارەت قەدەغە کردووە. تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری.
هاوڵاتی - مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە. - پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاتر‌و زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی. سەعد موتەڵیبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێمی كوردستان و کەرکوکیشی تێدایە. سەعد موتەڵيبی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، ئەگینا تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێم و کەرکوکیشی تێدایە. دەشڵێت: پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاتر‌و زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی.