هاوڵاتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند  ئامادەین بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی لەگەل حکومەتی نوێ لە دیمەشق و دەشبێت لە گفتوگۆکاندا، سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بەشدار بن. مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ( الحدث) رایگەیاند:  ئەو ڕووداوانەی لە شاری ڕەقا ڕوودەدەن، دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و دەشڵێت: ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵمان کردبوون، ئامانجمان بەرەنگاربوونەوەی داعش بوو. هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا رایگەیاند:  ئامادەین بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی لەگەل حکومەتی نوێ لە دیمەشق لە داهاتوودا پەیوەندیمان ڕاستەوخۆ بە حکومەتی ناوەندیی سوریاوە دەبێت و پێویستیشە لە گفتوگۆکاندا، سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بەشدار بن. وتيشى: هیچ پەیوەندییەک یان ڕێککەوتنێکی فەرمیمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد نەبووە و ئێمە لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر بەرکەوتە و پێکادانمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد هەبوو. لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەی، مەزڵوم عەبدی دەڵێت: لەرێگەی دۆستە ئەمریكییەكانمانەوە لە هەوڵی پەیوەندین لەگەڵ تورکیا بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکان و هەوڵی بەستنی پەیوەندین لەگەڵ هێزەكانی (هەیئەی تەحریری شام ) دەدەین.

هاوڵاتی - بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت ئەسەد و بنه‌ماڵه‌كه‌یان گواستەوە بۆ مۆسكۆ. - ئەو سەلامەتە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕوسیا لە دۆخێکی ئاوا ناوازەدا وەک پێویست مامەڵە دەکات.   سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، دوای پێشڕه‌وی خێرایی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سوریا، بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت ئەسەد و بنه‌ماڵه‌كه‌یان گواستەوە بۆ مۆسكۆ. سێرگی ڕیابکۆڤ بە کەناڵی ئێن بی سی نیوز-ی ڕاگەیاند، ڕوسیا بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریای بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت گواستەوە بۆ ڕوسیا، دوای ئەوەی بە "هێرشێکی ڕەشەبا" لەلایەن کوتلە چەکدارەکانەوە ڕوخێنرا. وتيشى: ئەو سەلامەتە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕوسیا لە دۆخێکی ئاوا ناوازەدا وەک پێویست مامەڵە دەکات، به‌ڵام ڕونی ناکاتەوە كه‌ "چی ڕویداوە و چۆن کێشەکە چارەسەر کراوە". کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکراوه‌ کە ئایا مۆسکۆ ئەسەد ڕادەست دەکاتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت، ڕیابکۆڤ وتی "ڕوسیا لایەنێک نییە لەو ڕێککەوتنەی کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دامەزراندوه‌". 9ی ئه‌م مانگه‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆک کۆماری ڕوسیا بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بە ئەسەد لە ڕوسیا داوە.

هاوڵاتی - شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن. - بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج،  لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان. - شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە.   مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەنێوەندگیری ئەمریکا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی شارەكە بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە. مەزڵوم عەبدی، لەپەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند، لەکاتێکدا شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن، ئێمە بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج،  لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان. ئاماژەی بەوەشكرد، "شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، کە لە ڕۆژی 27ـی مانگی ڕابردوەوە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە، ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سوریا و چونە نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتوی وڵات دا".

هاوڵاتی - عێراق ئەندامێکی سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە و پابەندە بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە. - گرنگە ڕێز لە هەڵبژاردەی ئازادانەی گەلی سوریا بگرین و ئامادەین بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا.   محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەی ئازادانەی گەلی سوریا کردەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێشوازی لە جەنەراڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و شاندەکەی یاوەری کرد. ئاماژەی بەوەشكرد، لە دیدارەکەدا تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ڕوبەڕوبونەوەی توندڕەوی کرا، هەروەها تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سوریا و کاردانەوە بەردەوامەکانی ناوچەکە کرا. محەمەد شیاع سودانی لەمیانی كۆبونەوەكەدا جەختی لەوە کردەوە، "عێراق ئەندامێکی سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە و پابەندە بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە بۆ ڕوبەڕوبونەوە و بەدواداچون بەدوایی گروپە تیرۆریستییەکاندا، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت". ئاماژەی بەوەشكرد، "گرنگە ڕێز لە هەڵبژاردەی ئازادانەی گەلی سوریا بگرین و ئامادەین بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا لەم دۆخ و قۆناغی گواستنەوەدا، هەروەها بەردەوام دەبین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێدا بۆ هاوکاریکردنی سورییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە". سودانی باسی لەوەشكرد، "پاراستنی ئاسایشی سوریا و یەکپارچەیی خاک و سەلامەتی گەلەکەی و ئەو فرەچەشنییە نەتەوەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەی پێویستە، هەروەها دەبێت ڕێگری لە هێرشێك بۆ سەر هەر یەکێک لە پێکهاتەکانی گەلی سوریا یان پیرۆزییە ئایینییەکانیان بكرێت، عێراق بەدوای ڕەوتی ڕوداوەکان و کردارە متمانەپێکراوەکاندا دەڕوات نەک قسەکان".

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - سەبارەت بە هەرێمی كوردستان سنوورداركردنی رۆژنامەوانی هەیە و دەبێت ڕێگا بە دەسەڵاتی چوارەم بدرێت و دەستكراوەبن. - زۆرێك لە خێزانەكان نووسراوو و ڕاپۆرتی پزیشكیان لایە كە دەیسەلمێنێت زیندانیانی عێراق لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانەكانیان وەرگیراون. - سكاڵای هەڵبەستكراو دژ بە چالاكوانی بەسرە هەیە و زیاتر لە 26 حاڵەتی بەرزكردنەوەی سكاڵامان تۆماركردووە.     عەلی عەبادی سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە زیندانەكانی عێراق ئەشكەنجەدان هەیە و حكومەتی هەرێمیش دەبێت پابەندبێت بە پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانەوە. تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لە پارێزگای بەسەرە چالاكوانان و داكۆكیكەرانی مافی مرۆڤ و خۆپیشاندەران دەستكراوە نین و كارەكانیان سنوورداركراوە. وتيشى: سكاڵای هەڵبەستكراو دژ بە چالاكوانی بەسرە هەیە و زیاتر لە 26 حاڵەتی بەرزكردنەوەی سكاڵامان تۆماركردووە لەلایەن لایەنە جێبەجێكارەكانەوە كە مەبەست لێی دەمكوتكردنە و ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە، سەبارەت بە پیسبونی ژینگە و بڵاوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، زیاتر لە 9 هەزار كەس لەم پارێزگایە دووچاری ئەو نەخۆشیە بوون. داواشمانكردووە هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی، هەڵمەتی لەسێدارەدان لە عێراقدا ڕابگیرێت بەشێوەیەكی كاتی، زۆرێك لە خێزانەكان نووسراوو و ڕاپۆرتی پزیشكیان لایە كە دەیسەلمێنێت لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانەكانیان وەرگیراون. لە درێژەی قسەكانیدا بۆ هاوڵاتی عەلی عەبادی ڕونیكردەوە: سەبارەت بە هەرێمی كوردستان سنوورداركردنی رۆژنامەوانی هەیە و دەبێت ڕێگا بە دەسەڵاتی چوارەم بدرێت و دەستكراوەبن ، هیوادارین حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەو ستانداردانەی كە لەڕێگەی ڕێكەوتنەكانی دەوڵەتی عێراقەوە جێبەجێكراون لە دوای ساڵی 2003وە لەچوارچێوەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان و جاڕنامەی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ كە عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە كە كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتوەكانیان دامەزراندووە.

هاوڵاتی - درۆنەکە لە شارۆچکەی دەرباسیە لە حەسەکە خراوەتە خوارەوە. - درۆنی تورکیا پازدە جار بۆردومانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاکی کردووە.   ئەمڕۆ درۆنێکی توركى له جۆری ئاکسونگور له سوريا خراوەتە خوارەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە : ئەمڕۆ درۆنێکی جۆری ئاکسونگورى جۆری توكی له سوريا خراوەتە خوارەوە. وتيشى: درۆنەکە لە شارۆچکەی دەرباسیە لە حەسەکە خراوەتە خوارەوە. هاوکات درۆنی تورکیا پازدە جار بۆردومانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاکی کردووە.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - مووچە و شایستە دارایەكان ئەركى سەرشانی حكومەتى هەرێمه كە دابینی بكات بۆ مامۆستایان. - بەردەوامی بایكۆت ئاستی زانستی خوێندكاران دادەبەزێنێت و شەڵەژانی دەرونی كۆمەڵایەتی لای خوێندكار و مامۆستا دروست دەكات. -كاریگەری نەرێنیشی بۆ سەر خێزانەكان دەبێت و تێروانینیان بەرامبەر بە خوێندن دەگۆڕێت.   دكتۆر دارا ئەنوەر زۆراب کۆمەڵناسی پەروەردەیی ڕایگەیاند بایكۆتی دەوامی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ناوەندەكانی خوێندن.  دارا ئەنوەر زۆراب تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار مافی مامۆستایان بدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانی خۆیان. وتيشى:  مووچە و شایستە دارایەكان ئەركى سەرشانی حكومەتى هەرێمه كە دابینی بكات بۆ مامۆستایان و پێویستە پێداویستی قوتابخانەكانیش دابین بكرێت. رونیشیكردەوە: بەردەوامی بایكۆت ئاستی زانستی خوێندكاران دادەبەزێنێت و شەڵەژانی دەرونی كۆمەڵایەتی لای خوێندكار و مامۆستا دروست دەكات و كاریگەری نەرێنیشی بۆ سەر خێزانەكان دەبێت و تێروانینیان بەرامبەر بە خوێندن دەگۆڕێت. دووپاتیشیكردەوە: دەبێت بەهەموو لایەكەوە هەوڵبدرێت ژینگەیەكی گونجاو بۆ قوتابیان و مامۆستایان و توێژەران و فێربون و پەروەردەكردن دروست بكرێت لە هەرێمی كوردستان.

هاوڵاتی - كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رما ڕوو لەبەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما ڕوو لەبەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ده‌بنه‌وه‌ لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک ده‌بنه‌وه‌ لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر     : 19 پلەى سیلیزى سلێمانی  : 18 پلەى سیلیزى دهۆک     : 18 پلەى سیلیزى کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 18  پلەى سیلیزى زاخۆ      :  19 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى سۆران    :  15 پلەى سیلیزى گەرمیان  :   23 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات. - هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. - بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت.   رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویكردەوە ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق 17 ملیار دۆلاری تێدەچێت و دەبێتە جێگرەوەی نۆكەندی سوێس. رۆژنامەکه وتيشى: رێگەی گەشەپێدانی عێراق کێبرکێی نۆکەندی سوێس دەکات و ئەوروپا بە رۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە. رونیشیكردەوە: ئەو پرۆژیەی عێراق بە نیازە لە ژێر ناوی رێگای گەشەپێدان ( طريق التنمية) ئەنجامی بدات کێبرکێی رێڕەوی نۆکەندی سوێس - ی میسر دەکات و هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە دەبەستێتەوە و پێگەیەکی ئابوری گرنگ بە عێراق دەبەخشێت. ئاماژەشیكرد: پرۆژەکە کە بڕی 17 ملیار دۆلای تێدەچێت بە درێژی 1200 کیلۆمەتر لە باشوری عێراقەوە تا تورکیا چەندین رێگە و هێڵی ئاسنین و بەندەر لە خۆدەگرێت و رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کورتدەکاتەوە و دەبێتە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس کە رێرەوێکی بازرگانی سەرەکی نێوان هەردوو کیشوەرەکەیە.

هاوڵاتی - تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا. - تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. - ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە.   ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا، بەجۆرێك تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی سوریا، هێزەكانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ناوچەى (قتنا) كە بەقوڵی (10) كلیۆمەتری ناوخاكی سوریایە لە رۆژهەڵاتی ناوچە داماڵراو لە چەك، كە گردی جۆلان لە سوریا جیادەكاتەوە. هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە، لەبەرامبەردا واشنتۆن هیچ رێگرییەكی پیشاننەداوە. دەستەكە لەزاری بەرپرسێك لە ئیدارەی ئەمریكاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی وتووە چوونە ناوخاكی سوریا كاتی و تەكتیكیە. دوێنێ‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: گردی جۆلانی سوری بۆ هەتاهەتایە دەبێت بە بەشێك لە خاكی ئیسرائیل. لای خۆیه‌وه‌ مه‌رسه‌دی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه:‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل 300 جار بۆردومانی سوریای كردووه‌ و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌ سوپا و فرۆكه‌ی جه‌نگی و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریای كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج.