هاوڵاتی - ئه‌و بۆردومانانه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن بون له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌كی چه‌كدارانی د*ا*ع*ش. - هێرشه ئاسمانییه ورده‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زیاتر له 75 ئامانجی داعش له سوریا. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، ئه‌و بۆردومانانه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن بون له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش و دڵنیابون له‌وه‌ی كه هه‌وڵی سود وه‌رگرتن له دۆخی ئێستا ناده‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان له ناوه‌ڕاستی سوریا سه‌رله‌نوێ به‌هێز بكه‌نه‌وه. سێنتكۆم باسی له‌وه‌شكردوه، هێرشه ئاسمانییه ورده‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون، له‌وانه فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكراوی بی 52، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 15 و فڕۆكه‌ی ئه‌ی 10. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بۆردومانه‌كان كه‌مپه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌یان له ناوه‌ڕاستی سوریا كردۆته ئامانج و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ هیچ زیانێكی گیانی هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
هاوڵاتی - بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا. - باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن. - هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا. سەرۆکایەتییەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه، لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید و بە ئامادەبونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وه‌زیران، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی بەغدا کۆبونەوەیەکیان سازکرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهات و ڕوداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسیی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە، هاوکات هەر لەو کۆبونەوەیەدا بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا و پێویستی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو کەسانە کە مەبەستیانە بگەڕێنەوە وڵات. لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. هەر لە کۆبونەوەکەدا گەلی عێراق دڵنیا کرایەوە کە ڕێوشوێنی ئەمنی پێشوەختە گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان لە هەر هەڕەشەیەکی نائاسایی. لە کۆبونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دوپاتکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریا، جەختییشکرایەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی سوریا و بژاردەکانی گەلی سوریا بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین، دا‌واشیان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد کە هەوڵەکان بخەنەگەڕ بۆ پشتگیری‌کردن لە سەقامگیری ناوچەکە. لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە کە هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا.
هاوڵاتی - زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی موچه‌خۆران نه‌دراوه و ده‌سه‌ڵاتیش بێ باكه. - نه‌دانی موچه خه‌تای كێیه قسه‌ی سواوه و ئیشی موچه‌خۆر نیيه گوێ له‌و پاساوانه بگرێت. - گیرفانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خاڵیه. سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی موچه‌خۆران نه‌دراوه و ده‌سه‌ڵاتیش بێ باكه و شه‌رم له بێ باكی خۆی ناكات. سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له میانی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی یادی وه‌فا بۆ د.عوسمان قه‌ڵادزه‌یی له هه‌ولێر له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ زیاتر له 60 ڕۆژ ده‌چێت موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران نه‌دراوه و گیرفانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خاڵیه. وتیشی: له‌وه ناخۆشتر بێ باكی ده‌سه‌ڵاته، كه شه‌رم له بێ باكی خۆی ناكات، بۆیه ڕو ده‌كه‌مه كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و هه‌مو حكومه‌ته‌كه‌ی، كه ئه‌م بێ باكی و بێ منه‌تیه هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خڵاقیه، هه‌ڵه‌یه‌كه له دین و ژیان و دیموكراسیدا جێی نابێته‌وه. باسی له‌وه‌شكرد، نه‌دانی موچه خه‌تای كێیه قسه‌ی سواوه و ئیشی موچه‌خۆر نیيه گوێ له‌و پاساوانه بگرێت، ئیشی ئه‌و پێدانی حهقهكهیهتی، كه نایدهیتێ و بۆی په‌یدا ناكه‌ی، ئه‌م بێ ده‌نگی و خۆ ماتكردنه هه‌ڵه‌یه. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چاوه‌ڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگار و ناوچه‌كه هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبچێت له دۆخێكی ئاوهادا ڕه‌نگه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری خراپ به‌دی بكه‌ین، كه خوازراو نیه".
هاوڵاتی - له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد. - جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە. گیدیەن سەعار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ڕوخانی ڕژێمی سوریا پێویستە کوردەکانی سوریا لە هێرشەکان بپارێزرێن. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نوسیویه‌تی، له په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوڕێم یانلیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد، جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە کە تا ئێستاش ڕوبەڕوی هێرش ده‌بنه‌وه". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕی کرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت پاراستنیان لە هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکان مسۆگەر بکات". بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە مەنبەج و ناوچەکانی دیکە.
بەنیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا ئامادەکردنی هاوڵاتی: دەزگای هەواڵگریی عێراق باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد و دەستیشی بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام کریستاڵدا گرت لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق توانیویانە باندێکی نێودەڵەتی دەستگیر بکەن، کە بە نیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە و بەشێکی لە عێراقدا دابەش بکەن و برێکیشی بۆ وڵاتانی دراوسێ بگوازنەوە. هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد، تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان و شێوەی جوڵە و ئەو ماددەیەی بەنیازن بیهێنن. دەزگای هەواڵگریی عێراق دەشڵێت: دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی کارپێکراو سەرجەم قاچاخچییەکانی باندەکە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا و تۆمەتبارانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران تا بە سزای خۆیان بگەن.
چارەنووسی سووریا دەبێت لەلایەن خەڵکی خۆیەوە دیاری بکرێت پێویستە دیالۆگێکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەست پێ‌بکات جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە ئامادەکردنی هاوڵاتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە چارەنووسی سووریا دەبێت لەلایەن خەڵکی خۆیەوە دیاری بکرێت، بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی. وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان و ڕێگرتن لە کردەوە تیرۆریستییەکان هەیە، هەروەها پێویستە دیالۆگێکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەست پێ‌بکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئێران پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان دەکات کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی سووریا بکات. هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە کە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو. لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە بە وردی چاودێری پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە دەکات و بەپێی هەڵسوکەوتی لایەنە کاریگەرەکان، هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر.
هاوڵاتی - بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەستبەرداری هەڵوێستەکانی بوە و داوای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی كردوە. - ڕوسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەمو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا. - داوای ڕێزگرتن لە بیروڕای هەموو مەزهەبە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەی سوریا دەكەین. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی لە سوریا نییە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەستبەرداری هەڵوێستەکانی بوە و داوای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی كردوە، ئەوەش دوای دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی شەڕی چەکداری سوریا. ئاماژەی بەوەشكرد، مۆسكۆ بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ڕوداوە دڵتەزێنەکانی سوریا دەكات و ڕوسیا بەشداری لەو دانوستانانەدا نەکردوە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، بانگەوازی لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەدور بگرن و هەموو کێشەکانی حوکمڕانی لە سوریا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکەن، هەروەها دەڵێت: ڕوسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەمو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا. ئەوەشی خستەڕو، داوای ڕێزگرتن لە بیروڕای هەموو مەزهەبە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەی سوریا دەكەین و پشتیوانی لە هەوڵەکان بە ئامانجی پڕۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەكەن کە بە کۆی دەنگ پەسەندکرا. ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارین ئەم ڕەوتە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەبەرچاو بگیرێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی هاوڵاتیانی ڕوسیا لە سوریا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا لە ئامادەباشی تەواودان و لە ئێستادا بەر هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی جددی نەکەوتون.
هاوڵاتی - ڕێوشوێنی پێویست دەگرێنەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لەو وڵاتە. - هێزەكانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە. دانیال شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێننەوە و ڕێوشوێنی پێویست دەگرێنەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لەو وڵاتە. دانیال شاپیرۆ ئەمڕۆ یەكشەممە لە کۆنفرانسی دیالۆگی ئاسایشی مەنامە لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند ، واشنتن ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا. ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوە توندڕەوەكان. باسی لەوەشكرد، ئێمە درک بەوە دەکەین کە هەلومەرجی پشێوی و باردۆخە ئاڵۆزەكەی سوریا، ڕەنگە بوار بدات بە سەرهەڵدانەوەی داعش بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان. لێدوانی بەپرسە ئەمریكیەكە دوای چەند کاتژمێرێک بوو لە ڕاگەیاندنی ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، بۆیە داوای لە هەمو لایەنەکان کرد، خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت کەمینەکان بپارێزن و پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بن.
هاوڵاتی - ئێمە دوای هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناکەوین. - بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لای ئەو کەسانەیە کە لەگەڵ بەرپرسان کاردەکەن. - هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شاردا قەدەغەیە. خالید ماوەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستیانگەیشتووە رێگەنادەن هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەناوشاردا هاتووچۆ بکات. خالید ماوەتی، ڕايگەیاند: ئێمە دوای هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناکەوین، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستمانگەیشتووە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شاردا قەدەغەیە و رێگە بە هاتووچۆکردنیان نادەین. ئاماژەی بەوەشدا: بافڵ تاڵەبانی پێیوتووین ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەی خۆشم بێسەرەتا بوو ئەوە دەستیبەسەردابگرن، بۆیە تائێستا بڕیارەکە بەمجۆرەیە و ئێمەش جێبەجێی دەکەین. ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لای ئەو کەسانەیە کە لەگەڵ بەرپرسان کاردەکەن بۆیە تەنها لای خەڵکی هەژار و ئاسایی نییە، بەپێی بڕیارەکەش سەرەتا غەرامە دەکرێن و دواتر گرێبەست لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت تا ببرێنە دەرەوەی شار. ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەولێرەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەناوشاردا دراوەو داوا لە خاوەنەکانیان کراوە بیانبەنە دەرەوەی شارەکان، بەپێچەوانەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت.
هاوڵاتی - ئێمە دوای هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناکەوین. - بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لای ئەو کەسانەیە کە لەگەڵ بەرپرسان کاردەکەن. - هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شاردا قەدەغەیە. خالید ماوەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستیانگەیشتووە رێگەنادەن هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەناوشاردا هاتووچۆ بکات. خالید ماوەتی، ڕايگەیاند: ئێمە دوای هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناکەوین، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستمانگەیشتووە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شاردا قەدەغەیە و رێگە بە هاتووچۆکردنیان نادەین. ئاماژەی بەوەشدا: بافڵ تاڵەبانی پێیوتووین ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەی خۆشم بێسەرەتا بوو ئەوە دەستیبەسەردابگرن، بۆیە تائێستا بڕیارەکە بەمجۆرەیە و ئێمەش جێبەجێی دەکەین. ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لای ئەو کەسانەیە کە لەگەڵ بەرپرسان کاردەکەن بۆیە تەنها لای خەڵکی هەژار و ئاسایی نییە، بەپێی بڕیارەکەش سەرەتا غەرامە دەکرێن و دواتر گرێبەست لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت تا ببرێنە دەرەوەی شار. ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەولێرەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەناوشاردا دراوەو داوا لە خاوەنەکانیان کراوە بیانبەنە دەرەوەی شارەکان، بەپێچەوانەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت.
هاوڵاتی - داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن. - تا ئێستا کارنامەی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە. محەمەد سلێمان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمان ئامادە بن. ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد سلێمان، ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن. تا ئێستا کارنامەی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سویندی یاسایین خوارد. دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كانی (سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان) كرده‌وه و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ، ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ ئه‌م پۆستانه پێشکەش كران. بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له هه‌ڵگورد نه‌جیب عوسمان، ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، میران محه‌مه‌د عه‌باس، كورده‌وان جه‌مال محه‌مه‌د خۆیان کاندید كرد. بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له به‌هجه‌ت عه‌لی ئیبراهیم، مه‌رد عه‌لی ڕه‌سول، ئازاد محه‌مه‌دئه‌مین حه‌سه‌ن، ئومێد عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، عه‌دنان حوسێن حه‌سه‌ن خۆیان کاندید كرد. بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیش هه‌ریه‌ك له هاڤین سه‌عید خزر، شیرین یونس عه‌بدوڵا، شلێر غه‌فوور ساڵح، سه‌وسه‌ن كاكه مهم محه‌مه‌د، ڕامی نورى عۆدیش، نه‌جده‌ت نورى محه‌مه‌د خۆیان کاندید كرد. به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕێككاره یاساییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌ناو هۆڵى دانیشتن، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه بڕیاریدا پشوویه‌ک وەربگیرێت تاوه‌كو ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان دروست ده‌بێت. دوای وه‌رگرتنی پشووه‌كه، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا.
هاوڵاتی - داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن. - تا ئێستا کارنامەی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە. محەمەد سلێمان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمان ئامادە بن. ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد سلێمان، ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن. تا ئێستا کارنامەی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سویندی یاسایین خوارد. دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كانی (سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان) كرده‌وه و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ، ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ ئه‌م پۆستانه پێشکەش كران. بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له هه‌ڵگورد نه‌جیب عوسمان، ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، میران محه‌مه‌د عه‌باس، كورده‌وان جه‌مال محه‌مه‌د خۆیان کاندید كرد. بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له به‌هجه‌ت عه‌لی ئیبراهیم، مه‌رد عه‌لی ڕه‌سول، ئازاد محه‌مه‌دئه‌مین حه‌سه‌ن، ئومێد عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، عه‌دنان حوسێن حه‌سه‌ن خۆیان کاندید كرد. بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیش هه‌ریه‌ك له هاڤین سه‌عید خزر، شیرین یونس عه‌بدوڵا، شلێر غه‌فوور ساڵح، سه‌وسه‌ن كاكه مهم محه‌مه‌د، ڕامی نورى عۆدیش، نه‌جده‌ت نورى محه‌مه‌د خۆیان کاندید كرد. به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕێككاره یاساییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌ناو هۆڵى دانیشتن، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه بڕیاریدا پشوویه‌ک وەربگیرێت تاوه‌كو ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان دروست ده‌بێت. دوای وه‌رگرتنی پشووه‌كه، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا.
هاوڵاتی - ڕاپەڕینی گەلی سوریای دراوسێ دڵی سەرجەم موسوڵمانان و خەباتگێڕانی جیهانيان خۆشکرد. - گرنگی تەنها بە سوریا بدەن و خۆتێوەنەگلان لە کێشەی گەلانیتر. عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عیراق ڕایگەیاند ڕاپەڕینی گەلی سوریای دراوسێ دڵی سەرجەم موسوڵمانان و خەباتگێڕانی جیهانيان خۆشکرد. دەقی بەیاننامەكە: بسم اللە الرحمن الرحیم وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بِنَصْرِ اللَّهِ الحمد للە الذی انجز وعدە و نصر عبدە و هزم الاحزاب وحدە. بەیانی سەرکەوتنتان باش برای بەڕێزم فەرماندە احمد الشرع فەرماندەی ڕاپەڕینی گەلی سوریای دراوسێ و خۆشەویست و هاوڕێیانتان لە ژوری ئۆپەراسیۆنەکان، پێش خەڵکی سوریای شۆڕشگێڕ، دڵی سەرجەم موسوڵمانان و خەباتگێڕانی جیهانتان خۆشکرد بەو ڕاپەڕینە مەزنە، خوای گەورەو میهرەبان پشتیوانتان بێت و ماوەی ڕاگوزەری بە باشیی تێپەڕێنن، ئەوەی کە گرنگە جیهان ئێستا چاوی لەسەر ئێوەی ئازیزە چۆن ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنن.. ١- سیستەمێکی مەدەنی لە سوریادا دابمەزرێنن، کە ببێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ حوکمرانییەكی ڕەشید کە تەواوی هاوڵاتیانی سوریا لێی بەهرەمەندبن و ببێتە شانازی بۆ سەدان ملیۆن مسوڵمان. ٢- تێگەیشتن لەو پەیوەندییە ئاڵۆزە نێودەوڵەتیانە و بە هۆشیاری مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەكان كە دوور بێت لە عاتیفە. ٣- گرنگی تەنها بە سوریا بدەن و خۆتێوەنەگلان لە کێشەی گەلانیتر، چونكە هەر گەلەو تایبەتمەندی خۆی هەیە. 4.تێپەڕاندنی ئەو فیقهە سیاسییە كۆنەی كە لەگەڵ ئەم واقیعەی مسوڵمانان ناگونجێت و بەرهەمهێنانی فیقهی سیاسی نوێ بۆ ئەم واقیعە. وسلام علیکم براتان عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عیراق
هاوڵاتی -ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو - لە دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ، لە دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات و ئیدارەی ڕاپەڕین و شارۆچکەی کۆیە و دوکان زۆرترین بڕی بارانی لێدەبارێت. بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور ڕوو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم دەکات لە کاتەکانى ئێوارەدا. باسی لەوەشکردووە: کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە سەر سنوورى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان دەبێت. ئەوەشی وتووە: شێوازی دابارین نمە باران و بارانى مام ناوەند هەندێ کات هەورە تریشقە دەبێت سەبارەت بە بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبێت، لە ماوەى کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەم شوێنانە باران بارینى زیاتر دەبێت (ئیدارەى ڕاپەرین و سنوورى شارۆچکەى کۆیە و دوکان) لە درەنگانى شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت. کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبیتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ. لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە”. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 18 سلێمانی : 15 دهۆک : 19 زاخۆ : 19 هەڵەبجە : 16 کەرکوک : 19 سۆران : 14 حاجی ئۆمەران : 7 گەرمیان : 21
- هەڤاڵ مورڤەت گوڵسێڤار کە بە ژیان ناسراوە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە. - هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش ئەو هەواڵەی میتی تورکیایان بڵاو کردووەتەوە و پاساوی ناڕاستیان بۆ هێناوەتەوە. ئامادەکردنی هاوڵاتی: دەزگای میتی تورکیا هەواڵێکی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە گوایە ئەمڕۆ فەرماندەیەکی پژاکی تیرۆر کردووە، لە کاتێکدا ئەو فەرماندەیە ساڵی ڕابردووە شەهید بووە و هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش ئەو هەواڵەی میتی تورکیایان بڵاو کردووەتەوە و پاساوی ناڕاستیان بۆ هێناوەتەوە. هەڤاڵ مورڤەت گوڵسێڤار کە بە ژیان ناسراوە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، بەڵام لە هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکاریدا، میدیای فەرمیی تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگریی میتەوە ئەمڕۆ هەواڵی تیرۆرکردنی بڵاو کردووەتەوە گوایە ئەو فەرماندەیەیان لە شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی شەهید کردووە.
