هاوڵاتی - دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی خشتەی شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی خستەڕوو. - ڕێژەی بەبانکیکردنی مووچە (تەوتین) لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠%ی تێپەڕاندووە. - پێویستە هەموارکردنەکە میکانیزمی ڕوون بۆ پاکتاوکردنی پێشینە داراییەکان لەخۆبگرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی پارەکان کەڵەکەنەبن. دیوانی چاودێری عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە متمانەپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠٪ی تێپەڕاندووە. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری عەمار خەڵەف، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی یەکەم هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی. لە کۆبوونەوەکەدا عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لەوەی دەیانەوێت یاساکە بە جۆرێک هەمواربکرێتەوە کە توانای جێبەجێکردنی هەبێت و بەوەش کۆتایی بە ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت بهێنرێت. ئەوەشی خستەڕوو کە تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکە سەبارەت بەم هەموارکردنە پەیوەستە بە ئامادەبوونی وەزارەتی دارایی بۆ ڕوونکردنەوەی بنەمای یاسایی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێمدا کاردەکەن. لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی خشتەی شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی خستەڕوو و ئاماژەشیدا بەو تێبینییانەی لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵی هەن. سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی جەختیکردەوە کە پێویستە هەموارکردنەکە میکانیزمی ڕوون بۆ پاکتاوکردنی پێشینە داراییەکان لەخۆبگرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی پارەکان کەڵەکەنەبن. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ستافی دیوانی چاودێری دارایی ڕێکارەکانی بەبەناکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ڕێژەی بەبانکیکردنی مووچە (تەوتین) لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠%ی تێپەڕاندووە و کۆتایی ئەمساڵیش دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی بایۆمەتری بۆ ئەوەی کێشەی دوومووچەیی چارەسەربکرێت.
هاوڵاتی - داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات. - ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی د*ا*ع*ش. - ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە). گراهام لە پۆستەکەیدا کە لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "دەبێت دڵنیابین لەوەی 50 هەزار دیل (دەستگیرکراو)ی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستبەسەرکراون، ناتوانرێت ئازادبکرێن". وتيشى: ناتوانین ڕێگە بدەین ئەو هێزە کوردانەی کە هاوشانی ئەمریکا داعشیان لەناوبرد، لەلایەن تورکیا یان ئوپزسیۆنە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەیان لێبکرێت. ڕاشیگەیاند، "تورکیا نیگەرانی ڕەوای هەیە سەبارەت بە گروپە جیاجیاکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ئەگەر ململانێ لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبدات یان تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی داعش. ئاماژەی بەوەدا کە پێی وایە ئەنقەرە شایەنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازییە لە نێوان باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تورکیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، بەڵام ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. هۆشداریشی دا: کاتێک داعش دواجار دەسەڵاتی بەدەستهێنا، لە ئەنجامی پیلانەکانی ئەو ڕێکخراوە کە لە سووریاوە سەرچاوەی گرتووە، هەزاران ئەوروپی و ئەمریکی کوژران. هۆشدارییەکەی ئەو سیناتۆرە دوای ئەوە هات کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانەی لە دێرەزۆر و مەنبەج لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی کورددا بوون. ئەمەریکا کە نزیکەی 900 سەربازی هەیە لە ڕۆژاڤا و سوریا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەسەدە بە هاوبەشی سەرەکی خۆی لە شەڕی دژی ئەو گروپە چەکدارە دەزانێت. لە کەمپی هۆڵی حەسەکە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس هەن کە زۆربەیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعشن.
هاوڵاتی - داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات. - ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی د*ا*ع*ش. - ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە). گراهام لە پۆستەکەیدا کە لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "دەبێت دڵنیابین لەوەی 50 هەزار دیل (دەستگیرکراو)ی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستبەسەرکراون، ناتوانرێت ئازادبکرێن". وتيشى: ناتوانین ڕێگە بدەین ئەو هێزە کوردانەی کە هاوشانی ئەمریکا داعشیان لەناوبرد، لەلایەن تورکیا یان ئوپزسیۆنە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەیان لێبکرێت. ڕاشیگەیاند، "تورکیا نیگەرانی ڕەوای هەیە سەبارەت بە گروپە جیاجیاکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ئەگەر ململانێ لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبدات یان تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی داعش. ئاماژەی بەوەدا کە پێی وایە ئەنقەرە شایەنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازییە لە نێوان باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تورکیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، بەڵام ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. هۆشداریشی دا: کاتێک داعش دواجار دەسەڵاتی بەدەستهێنا، لە ئەنجامی پیلانەکانی ئەو ڕێکخراوە کە لە سووریاوە سەرچاوەی گرتووە، هەزاران ئەوروپی و ئەمریکی کوژران. هۆشدارییەکەی ئەو سیناتۆرە دوای ئەوە هات کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانەی لە دێرەزۆر و مەنبەج لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی کورددا بوون. ئەمەریکا کە نزیکەی 900 سەربازی هەیە لە ڕۆژاڤا و سوریا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەسەدە بە هاوبەشی سەرەکی خۆی لە شەڕی دژی ئەو گروپە چەکدارە دەزانێت. لە کەمپی هۆڵی حەسەکە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس هەن کە زۆربەیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعشن.
هاوڵاتی - ترهمپ، (ئهلینا حبه) كه كریستیانی به ڕهگهز عێراقییه وهك راوێژكاری خۆی دهستنیشان كرد. - ئهلینا تهمنی (40) ساڵه و پێشتر پارێزهی ترهمب بووه. دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ههڵبژێراوی ئهمریكا، (ئهلینا حبه) كه كریستیانی به ڕهگهز عێراقییه وهك راوێژكاری خۆی دهستنیشان كرد. ئهلینا تهمنی (40) ساڵه و پێشتر پارێزهی ترهمب بووه و یهكێك بووه له ئهندامی ئهو تیمهی بهرگرییان له ترهمپ كردووه لهو تۆمهتانهی ئاراستهی كرابوون. ئهلینا حهبه له تایفهی كلدانیه و له ویلایهتی نیو جرسی له دایكبووه، دایك و باوكی له سهرهتای ههشتاكانی سهدهی رابردوو لهعێراقهوه بۆ ئهمریكا كۆچیان كردووه.
هاوڵاتی - ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە. - بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن. ئاژانسی تاس-ی ڕوسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی كۆشكی سهرۆكایهتی ڕوسیا (کرێملن) بڵاویكردهوه، کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی ئەمنی بۆ بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا دابین کردوە. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە، "بەرپرسانی ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، کە سەرکردەکانیان بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە سوریا". ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریاش پێشتر ڕایگەیاندبو، گەرەنتی ئەمنی بۆ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیهكانی ڕوسیا کە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئامادەن، دابین دهكهن. باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق پێشتر ڕایگەیاندبو، هەمو کارمەندەکانی لە سوریا باشن، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار چونەتە ناو دیمەشق و ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕوخاند. سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەکە بە تاس-ی ڕاگەیاندوە، "هەمو شتێک باشە"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕو.
هاوڵاتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 21 پلەى سیلیزى سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى دهۆک: 21 پلەى سیلیزى کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى سۆران: 15 پلەى سیلیزى گەرمیان: 23 پلەى سیلیزی
هاوڵاتی - ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات. - بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە. - دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان. وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەخت لە دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش دەکەنەوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لۆید ئۆستن و یاشار گولەر، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سوریایان تاوتوێ کرد. پێنتاگۆن بڵاویكردەوە وەزیر ئۆستن جەختیکردەوە لەوەی ئەمريکا لە نزیکەوە چاودێریی قسە و کرداری گرووپە جیاجیاکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا دەکات. لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن، لەنێویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان، هەروەها پابەند بن بە بنەما نێودەوڵەتییە مرۆییەکان. پێنتاگۆن دەشڵێت "وەزیر ئۆستن و وەزیر گولەر هەردووکیان جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نزیک لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کردەوە بۆ ئەوەی رێگری لە گرژیی زیاتری دۆخە شڵەقاوەکە بکەن، هەروەها بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش، دووربخەنەوە. ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە، زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە جێگیرکراون و لە چواڕچێوەی هاوپەیمانییەکەی نێودەوڵەتی کە زیاتر لە 80 وڵات تێیدا ئەندامه، شەڕ لە دژی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات.
هاوڵاتی - جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە. - پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت. - بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی کاراکتەرە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سوریادا رێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان لەسەر ئایندەی سووریا بەرپرسیارێتیی خەڵکی ئەو وڵاتەیە، بەبێ دەستێوەردانی وێرانکەر و سەپاندنی دەرەکی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، دیاریکردنی چارەنووسی گەلی سووریا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان دەستبەجێ پێشگرتنە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا، لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان کە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی سووریا بکات. وەزارەتەکە هاوکات، جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە کە رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو. وتيشى: پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت. ئاماژە بەوە دەدات، ئێران بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە دەکات و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی کاراکتەرە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سووریادا رێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر.
هاوڵاتی - لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون. - لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەیاند، لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا بەسەدان کەس کوژراون. رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 910 کەس کوژراون بەهۆی شەڕەكانی سوریادا كوژراون و لە نێو کوژراوەکاندا 138 سڤیل و 380 سەرباز و 392 چەکدار هەن. رۆژی 25-11-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگەی ئیدلیبەوە، بە ئاراستەی رۆژئاوای حەلەب هێرشیان کرد و دوای دوو رۆژ شارەکەیان گرت، دواتر شار بە شاری سووریایان راماڵی و توانییان هەریەک لە: حمس، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە کۆنتڕۆڵبکەن. 08-12-2024، دەستەی تەحریری شام گەیشتنە نێو دیمەشق و پایتەختی سوریایان گرت، حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رووخا و خۆیشی بۆ مۆسکۆ هەڵات. میدیای فەرمیی رووسیا لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا بڵاویکردەوە: "ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ. رووسیا بە هۆکاری مرۆیی مافی مانەوەیانی پێبەخشیوە."
هاوڵاتی - شهش منداڵیان تیادایه وهەمویان ئەندامی یەک خێزانن. - ئهو ناوچهیهی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر دهستی خۆبهڕێوهبهریدایه. - دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە. روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، له ئهنجامی بۆردومانی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا لە لادێكانی عەین عیسا لە باکوری ڕەققە 12 هاوڵاتی مهدهنی كوژران، كه شهش منداڵیان تیادایه کە هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون. روانگهكه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "له ئهنجانی بۆردومانی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا كه ماڵێکی لە گوندی مستهریحه لە عەین عیسا لە باکوری ڕەققە كردە ئامانج 12 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە شهش منداڵیان تیادایه و هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون. ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو ناوچهیهی كه توركیا بۆردومانی كردوه له ژێر دهستی خۆبهڕێوهبهریدایه و دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروستبوە، ئهوهش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە. روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دهڵێت، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دهسهڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە ئەنجامی داوه گهیشته 191 هێرش، كه بونهته هۆی شههیدبونی 55 هاوڵاتی مهدهنی و برینداربونی 73 كهسی دیكه كه ژن و منداڵیان تیادایه، جگه گیانلهدهستدانی 49 كارمهندی هێزی ئهمنی.
هاوڵاتی - ئهو بۆردومانانه به مهبهستی ڕێگریكردن بون له ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی دهرهكی چهكدارانی د*ا*ع*ش. - هێرشه ئاسمانییه وردهكان لهلایهن فڕۆكه جۆراوجۆرهكانهوه ئهنجامدراون. فهرماندهیی ناوهندی سوپای ئهمریكا ڕایگهیاند، فڕۆكهكانیان ههڵیانكوتایه سهر زیاتر له 75 ئامانجی داعش له سوریا. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی فهرماندهیی ناوهندیی ئهمریكا (سێنتكۆم)، ئهو بۆردومانانه به مهبهستی ڕێگریكردن بون له ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی دهرهكی چهكدارانی داعش و دڵنیابون لهوهی كه ههوڵی سود وهرگرتن له دۆخی ئێستا نادهن بۆئهوهی خۆیان له ناوهڕاستی سوریا سهرلهنوێ بههێز بكهنهوه. سێنتكۆم باسی لهوهشكردوه، هێرشه ئاسمانییه وردهكان لهلایهن فڕۆكه جۆراوجۆرهكانهوه ئهنجامدراون، لهوانه فڕۆكهی بۆمبڕێژكراوی بی 52، فڕۆكهی جهنگی ئێف 15 و فڕۆكهی ئهی 10. بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، بۆردومانهكان كهمپهكان و ئهندامانی ئهو ڕێكخراوه تیرۆریستییهیان له ناوهڕاستی سوریا كردۆته ئامانج و ههڵسهنگاندن بۆ ئهنجامی بۆردومانهكان هێشتا بهردهوامه و هیچ ئاماژهیهك نییه بۆ هیچ زیانێكی گیانی هاوڵاتی مهدهنی.
هاوڵاتی - بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا. - باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن. - هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا. سەرۆکایەتییەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا ئهنجامدا و جهختیانكردهوه، لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆمار، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید و بە ئامادەبونی محهمهد شیاع سودانی سەرۆک وهزیران، مهحمود مهشههدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دادوهر فایهق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی بەغدا کۆبونەوەیەکیان سازکرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهات و ڕوداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسیی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە، هاوکات هەر لەو کۆبونەوەیەدا بەدواداچونکرا بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا و پێویستی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو کەسانە کە مەبەستیانە بگەڕێنەوە وڵات. لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە هەر کاردانەوەیەک کە لە سوریا ڕودەدەن، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان. هەر لە کۆبونەوەکەدا گەلی عێراق دڵنیا کرایەوە کە ڕێوشوێنی ئەمنی پێشوەختە گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان لە هەر هەڕەشەیەکی نائاسایی. لە کۆبونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دوپاتکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریا، جەختییشکرایەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی سوریا و بژاردەکانی گەلی سوریا بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین، داواشیان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد کە هەوڵەکان بخەنەگەڕ بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری ناوچەکە. لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە کە هەڵوێستی سیاسی عێراق یەکگرتوە بەرامبەر پێشهاتی ناوچەکە و نەخشەڕێگایەکیش دانراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا.
هاوڵاتی - زیاتر له 60 رۆژه موچهی موچهخۆران نهدراوه و دهسهڵاتیش بێ باكه. - نهدانی موچه خهتای كێیه قسهی سواوه و ئیشی موچهخۆر نیيه گوێ لهو پاساوانه بگرێت. - گیرفانی فهرمانبهر و مامۆستا خاڵیه. سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند زیاتر له 60 رۆژه موچهی موچهخۆران نهدراوه و دهسهڵاتیش بێ باكه و شهرم له بێ باكی خۆی ناكات. سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین له میانی بهشداریكردنی له مهراسیمی یادی وهفا بۆ د.عوسمان قهڵادزهیی له ههولێر له وتارێكدا ڕایگهیاند، "بهداخهوه ئهمڕۆ بۆ زیاتر له 60 ڕۆژ دهچێت موچهی مامۆستایان و فهرمانبهران و موچهخۆران نهدراوه و گیرفانی فهرمانبهر و مامۆستا خاڵیه. وتیشی: لهوه ناخۆشتر بێ باكی دهسهڵاته، كه شهرم له بێ باكی خۆی ناكات، بۆیه ڕو دهكهمه كاربهدهستانی ههرێمی كوردستان له سهرۆك وهزیرانی كاربهڕێكهر و جێگرهكهی و وهزیری دارایی و ههمو حكومهتهكهی، كه ئهم بێ باكی و بێ منهتیه ههڵهیهكی ئهخڵاقیه، ههڵهیهكه له دین و ژیان و دیموكراسیدا جێی نابێتهوه. باسی لهوهشكرد، نهدانی موچه خهتای كێیه قسهی سواوه و ئیشی موچهخۆر نیيه گوێ لهو پاساوانه بگرێت، ئیشی ئهو پێدانی حهقهكهیهتی، كه نایدهیتێ و بۆی پهیدا ناكهی، ئهم بێ دهنگی و خۆ ماتكردنه ههڵهیه. ئهوهشیخستهڕو، "چاوهڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگار و ناوچهكه ههڵهیه، ئهگهر ئاسایشی ناوچهكه تێكبچێت له دۆخێكی ئاوهادا ڕهنگه سهرئهنجامهكهی تهقینهوهیهكی جهماوهری خراپ بهدی بكهین، كه خوازراو نیه".
هاوڵاتی - لهگهڵ وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد. - جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە. گیدیەن سەعار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ڕوخانی ڕژێمی سوریا پێویستە کوردەکانی سوریا لە هێرشەکان بپارێزرێن. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نوسیویهتی، له پهیوهندیهكدا لهگهڵ هاوڕێم یانلیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد، جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە کە تا ئێستاش ڕوبەڕوی هێرش دهبنهوه". ئاماژهی بهوهشكردوه، "کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕی کرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت پاراستنیان لە هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکان مسۆگەر بکات". بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە مەنبەج و ناوچەکانی دیکە.
بەنیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا ئامادەکردنی هاوڵاتی: دەزگای هەواڵگریی عێراق باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد و دەستیشی بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام کریستاڵدا گرت لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق توانیویانە باندێکی نێودەڵەتی دەستگیر بکەن، کە بە نیازبوون بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە و بەشێکی لە عێراقدا دابەش بکەن و برێکیشی بۆ وڵاتانی دراوسێ بگوازنەوە. هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد، تیمێکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە بۆ چاودێری و ئاشکراکردنی ناسنامەی قاچاغچییەکان و شێوەی جوڵە و ئەو ماددەیەی بەنیازن بیهێنن. دەزگای هەواڵگریی عێراق دەشڵێت: دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی کارپێکراو سەرجەم قاچاخچییەکانی باندەکە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر بڕی ٤٨ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا و تۆمەتبارانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران تا بە سزای خۆیان بگەن.
