هاوڵاتی - لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران. - بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا موچەی سەربازەکانی سوپای وڵاتەكەی بە رێژەی %50 زیاد دەکات. دوای ئەوەی لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سوپاکەی رژێمی ئەسەد لە 3 پارێزگا پاشەکشەی کرد و لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران، بەشار ئەسەد بڕیاریداوە موچەی سەربازانی سوپای سوریا بە رێژەی %50 زیاد بکات. بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان دۆخی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە، بەڵام بەشار ئەسەد موچەی سەربازانی سوپاکەی زیاد دەکات، کە لە ئێستادا بە تەواوی ورەی لەدەستداوە و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو پاشەکشەی لە سێ گەورە پارێزگای ئەو وڵاتە کردووە.
هاوڵاتی - لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون. - پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت. - ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە. محەمەد كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرايكرد لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكرات ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەیە. محەمەد كاكەیی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەدوای ڕوداوەكانی سوریاوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەدرێژایی سنوری سوریا توندتركراون و کامێرای ئاسایشی لەسەر تەواوی سنوری پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سوریا دانراون. ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانانی سنوری عێراق بەدرێژایی سنورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عێراق بە گشتی دروست دەبێت و لە ئامادەباشیدان. باسی لەوەشكرد، دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵەکانی هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەد) چڕتر کردوەتەوە، کە بەشێک لە دیوی سوریای سنورەکەیان کۆنترۆڵکردوە. ئەوەشی خستەڕو، ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموكراتدا هەیە، ئێمە زانیاری هەواڵگری هاوبەشین لەسەر هەر هەڕەشەیەک كە بۆ سەر هەردولا دروست دەبێت.
هاوڵاتی - نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. - ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و نورى مالكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسه هاوڕابون كە نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند لە بەغدای پایتەخت، سەردانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسام کرد. وتيشى: لەو سەردانەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد، لە سەروی هەمویانەوە پرسی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواکەوتنی مووچەکانیان و هەردولا جەختمان کردەوە کە نابێت قوتی خەڵک بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ، ئەوەش بە شەفافیەت و یاساسەروەری دەکرێت. رونیشیكردەوە دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ئەو پەرەسەندنانەی هاتونەتە ئاراوە لە ئاستی هەرێمایەتی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و جەنابی مالکی بوو، هەروەها بە بایەخەوە باسمان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و کۆک بوین لەسەر هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا.

هاوڵاتی - چەكدارەكانی سوریا داوا لە سودانی دەكەن رێگە بە ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. - هێزەکانی ح*ە*ش*د*ی ش*ە*ع*ب*ی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە. فەرماندەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێگە بە حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریا و بەشداری شەڕەکە بکەن. ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، دوای راگەیاندی کۆنترۆڵکردنی شاری حەما لەلایەن چەکدارەکانی، داواى لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدات بێنە ناو سوریاوە. پێشتریش سودانی لە میانی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای لە فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان کردبوو هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ئەمڕۆ سەلام عەزیز یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان عێراق و سووریا دەستیان کردووە بە تۆکمەکردنی هێڵی بەرپەرچدانەوە لەم دیوەی سنوور.

هاوڵاتی - رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غدا. - هیوادارين ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن. - به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان. مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غدا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، پله به‌رزكردنه‌وه‌ش مافێكی سروشتی فه‌رمانبه‌رانه و به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌و مافه‌شیان ڕاگرتوه، ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی دزییه‌وه. ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، موچه مافه و ناكرێت حوكمڕانان مافه‌كان زه‌وت بكه‌ن و به‌رپرسه سه‌پێنراوه‌كان كه ئه‌لف و بێی ماف نازانن چاو له كارمه‌نده‌كان سوربكه‌نه‌وه، مانگه‌كانی 10 و 11ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی ده‌وامكراوه و مافه‌كان نه‌دراوه، هه‌ركاتێك مافه‌كانتان گه‌ڕانده‌وه بۆتان هه‌یه داوای ده‌وام بكه‌ن". وتيشيان: رۆژی شه‌ممه ( 7ی 12ی 2024) خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن و هیوادارن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن، دواتریش ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌و دروستكردنی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ته‌وتین. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ئه‌مساڵ دابه‌شنه‌كردوه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌كردنی 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه دیارنییه.
هاوڵاتی - به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بەغدا به‌تایبه‌ت سودانی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێت. - ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئه‌و بیانوانه په‌سه‌ندنین. - بابه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ڕێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، پرسی مووچه له یاسایی ده‌رچوه و بوه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌زێتكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ركه‌سێك له پشت ئه‌و بڕیارانه بێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات. ڕێبەر ئەحمەد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی موچه‌وه، ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بەغدا به‌تایبه‌ت سودانی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت له بابه‌تی یاسایی ده‌رچوه و بوه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌زێتكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ركه‌سێك له پشت ئه‌و بڕیارانه بێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به‌زوترین كات موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دابینبكرێت و چیتر بیانوی جۆراوجۆر نه‌هێنه‌وه چونكه "ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئه‌و بیانوانه په‌سه‌ندنین و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك و داواكاریه‌ك هه‌یه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێرییه‌وه به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت كاركراوه، ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بو ڕاده‌ستیان بكرێت هه‌مویان ڕاده‌ستكراوه، ئێستا ده‌ڵێن، پشكی هه‌رێم بۆ موچه ته‌واوبوه كه ئه‌مه ڕاستی تێدا نییه". وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان، باسی له‌وه‌شكرد، "بابه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌وانه‌ی كه له‌خوار مۆدێله‌وه‌ن له خاڵه سنوریه‌كانی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه داخڵكراون و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كه به مه‌لیكه ناسراون له خواروی عێراقه‌وه به پارچه داخڵ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به پارچه‌ی یه‌ده‌گ بفرۆشرێن به‌ڵام قاچاغچیه‌كان له هه‌ردولاوه له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم داخڵی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكی ده‌ستڕۆیشتویان له پشته". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بونی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕوی پته‌ويی و سه‌لامه‌تییه‌وه سه‌لامه‌ت نین و ئه‌گه‌ر توشی ڕوداوێك ببن ئه‌وا كه‌سانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه نه‌مانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارێكی باشه به‌ڵام شێوازی نه‌هێشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌بێت شتێك بێت كه هه‌مومان له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و رێگه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌ت توشی زیان نه‌بێت و سه‌لامه‌تی هاتوچۆش نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی".
هاوڵاتی - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، ئۆكرانیای به به‌رپرسیارێتی هه‌ڵكشانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا تۆمه‌تبار كرد. - به‌پێ راپۆرته‌كان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی كیێڤ هاوكاری تیرۆریستان ده‌كه‌ن. - ئۆكرانیا ڕه‌تیكرده‌وه پشتگیری سه‌ربازی بۆ چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بكات. ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، ئۆكرانیای به به‌رپرسیارێتی هه‌ڵكشانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، كیێڤ له هێرشه‌كه‌یاندا پشتیوانی لۆجستی پێشكه‌ش به لایه‌نه چه‌كداره‌كان ده‌كات. ماریا زاخارۆڤا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه وه‌ك تیرۆریست پۆلێنكراون، له‌وانه ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی دوای سۆڤیه‌ته‌وه دێن". ئاشكرایكردوه، "به‌پێ راپۆرته‌كان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی كیێڤ هاوكاری تیرۆریستان ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیانى بۆ دابین ده‌كه‌ن و شاره‌زایی هاوبه‌ش له به‌كارهێنانیان". ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌مه یه‌كه‌مجار یان دواجار نییه كه ڕژێمی كیێڤ "شاره‌زایی تاوانكاری" خۆی به‌كاربهێنێت، پێشتریش وڵاتانی ئه‌فریقا كراونه‌ته ئامانج و ئێستاش بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به سوریاوه هه‌یه. لەلایەن خۆیەوە ئۆكرانیا ڕه‌تیكرده‌وه پشتگیری سه‌ربازی بۆ چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بكات، وه‌ك چۆن مۆسكۆ تۆمه‌تباری كرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، كیێڤ به توندی تۆمه‌ته بێ بنه‌ماكانی ڕوسیا له دژی ئۆكرانیا ڕه‌تده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به تێوه‌گلانی گوایه له خراپتركردنی دۆخی ئه‌منی سوریادا هه‌یه.
هاوڵاتی - فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن. - فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن. حكومەتی عێراق ڕایگەیاند هەر فەرمانبەرێک رۆژانی پشوو دەوام بکات پارەی زیادە وەردەگرێت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی دەوام دەکەن پارەیان بۆ خەرج دەکرێت. وتيشى: فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار، شەش هەزار دینار وەردەگرن،هەروەها فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن.
هاوڵاتی - بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. - تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. - توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب نەکردووە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشیان داوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریایی دیموکرات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانیان تا ئێستا نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گروپە چەکدراکانیان داوەتەوە، کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژی‌و ئاڵۆزییەکانی سووریاوە. وتيشيان: ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە، کە توانیویانە چەندین چەکدار بەدیلبگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون.

هاوڵاتی - هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا. - کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە. دەقی بەیاننامەكە: بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان بنەماڵەو خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی کەسایەتی دیار و نوسەر و ڕوناکبیر و زانای ئایینیی کوردستان مامۆستا مەلا محەمەد حەمەئەمین مستەفا ناسراو بە (مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی)مان بیست ، کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی کوردستان دەکەم. مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو، لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە، هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا، لەهەموو دیدار و پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ مامۆستا مەلا محەمەد ئامۆژگاریی و وانە جوانەکانی لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە هەمیشە نزیکبین لە خەڵک و خۆمان بە خزمەتکاری گەلەکەمان بزانین، بەداخەوە ئەمرۆ بۆ دواجار بەجێی هێشتین و گەڕایەوە لای پەروەردگار. لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە خێزان و خانەوادە و خزم و دۆستانی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ببەخشێت. انا لله وانا الیە را‌جعون لاهور شێخ جەنگی

هاوڵاتی - شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە. - فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان كە دژ بە هێزەكانی حكومەتی سوریا شەڕ دەكەن تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شاری حەما. وتيشى: شەڕوپێكدادانەكان لە نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای سوریا زۆر توندبوونەتەوە لە دەورووبەری شاری حەما. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا و سوریا گورزێكی كوشندەیان دژ بە توندڕەوەكان وەشاندووە لە گوندەكانی حەما و بەدەیانیان كەسیان لێكوژراوە.