مەزڵوم عەبدی: گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج
16 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن.
- بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان.
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەنێوەندگیری ئەمریکا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی شارەكە بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە.
مەزڵوم عەبدی، لەپەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند، لەکاتێکدا شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن، ئێمە بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، کە لە ڕۆژی 27ـی مانگی ڕابردوەوە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە، ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سوریا و چونە نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتوی وڵات دا".