مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند ئامادەین بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی لەگەل حکومەتی نوێ لە دیمەشق و دەشبێت لە گفتوگۆکاندا، سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بەشدار بن.
مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ( الحدث) رایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی لە شاری ڕەقا ڕوودەدەن، دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و دەشڵێت: ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵمان کردبوون، ئامانجمان بەرەنگاربوونەوەی داعش بوو.
هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا رایگەیاند: ئامادەین بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی لەگەل حکومەتی نوێ لە دیمەشق لە داهاتوودا پەیوەندیمان ڕاستەوخۆ بە حکومەتی ناوەندیی سوریاوە دەبێت و پێویستیشە لە گفتوگۆکاندا، سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا بەشدار بن.
وتيشى: هیچ پەیوەندییەک یان ڕێککەوتنێکی فەرمیمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد نەبووە و ئێمە لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر بەرکەوتە و پێکادانمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد هەبوو.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەی، مەزڵوم عەبدی دەڵێت: لەرێگەی دۆستە ئەمریكییەكانمانەوە لە هەوڵی پەیوەندین لەگەڵ تورکیا بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکان و هەوڵی بەستنی پەیوەندین لەگەڵ هێزەكانی (هەیئەی تەحریری شام ) دەدەین.