بەرپرسێکی ڕوسیا باسی چۆنێتی گواستەوەى ئەسەد دەكات بۆ مۆسكۆ

15 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت ئەسەد و بنه‌ماڵه‌كه‌یان گواستەوە بۆ مۆسكۆ.

- ئەو سەلامەتە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕوسیا لە دۆخێکی ئاوا ناوازەدا وەک پێویست مامەڵە دەکات.

 

سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، دوای پێشڕه‌وی خێرایی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سوریا، بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت ئەسەد و بنه‌ماڵه‌كه‌یان گواستەوە بۆ مۆسكۆ.

سێرگی ڕیابکۆڤ بە کەناڵی ئێن بی سی نیوز-ی ڕاگەیاند، ڕوسیا بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریای بە شێوەیەکی زۆر سەلامەت گواستەوە بۆ ڕوسیا، دوای ئەوەی بە "هێرشێکی ڕەشەبا" لەلایەن کوتلە چەکدارەکانەوە ڕوخێنرا.

وتيشى: ئەو سەلامەتە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕوسیا لە دۆخێکی ئاوا ناوازەدا وەک پێویست مامەڵە دەکات، به‌ڵام ڕونی ناکاتەوە كه‌ "چی ڕویداوە و چۆن کێشەکە چارەسەر کراوە".

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکراوه‌ کە ئایا مۆسکۆ ئەسەد ڕادەست دەکاتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت، ڕیابکۆڤ وتی "ڕوسیا لایەنێک نییە لەو ڕێککەوتنەی کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دامەزراندوه‌".

9ی ئه‌م مانگه‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆک کۆماری ڕوسیا بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بە ئەسەد لە ڕوسیا داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار