هاوڵاتی یوسف کیلابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە واژوی 61 پەرلەمانتاری پێوەیەو تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکەن لە عێراق. یوسف كیلابى، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق نووسراوێكى فهرمى ئاراستهى موحسین مهندهلاوى، سهرۆكى پهرلهمانى عێراق بهوهكالهت كردووه و تێیدا داواى دهركردنى ئهلینا رۆمهناوسكى، باڵیۆزى ئهمریكا له عێراق دهكات به تۆمهتى دهستوهردان له كاروبارى ناوخۆيى وڵات، دوور له پێگهى دیپلۆماسیهكهى. داوایکەی یوسف یلابی بۆ لەسەر کارلابردنی ئەلینا رۆمانۆوسکی دوای ئەوە هات ڕەخنەی لە هەمواری یاسای بەرەنگاربونەوەی لەش فرۆشی و هاوڕەگەزخوای گرت. دوێنێ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی لەش فرۆشی و هیترۆسێكشواڵتی پەسەندکرد، بە گوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایە هەر کەسێک کاروکردەوەی لەشفرۆشی، هاورەگەزخوازی یان بەشداربێت لە رێکخسنی ئەو کاروکردەوانە بە زیندانیکردن یان پێبژاردن سزادەدرێت. لەبارەی ئەو یاسایەوە ئالینا رۆمانۆوسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، نیگەرانن لە پەسەندکردنی ئەو یاسایە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، چونکە هەڕەشە لەسەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی سەرەکی دروست دەکات. دوابەدوای کاردانەوەکەی ئەو باڵیۆزە سەبارەت بەو یاسا هەموارکراوە ، پەرلەمانتارانی عێراق داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکرێت لە شوێنی ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزێکی دیکە دابنرێت. ئەم داواکارییەی یوسف کیلابی لەلایەن 61 پەرلەمانتارەوە واژۆ کراوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات، قاسم ئەعرەجی وتیشی، "ئارامی هەرێمی کوردستان بە ئارامی عێراقەوە گرێدراوە." سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ يهكشهممه نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ قاسم ئهعرهجى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نهتهوهييى عێراق كۆبوهوه و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه "ههردوولا جهختیان له گرنگیی هاریكاری و ههماههنگیی نێوان لایهنه پهیوهندیدارهكانی حكومهتی عێراقی فیدراڵ و حكومهتی ههرێمی كوردستان له بواری ئهمنیدا و بۆ بهرهنگاربوونهوهی مهترسییه ئهمنییهكان كردهوه و هاوڕا بوون لهسهر پێویستیی هاریكاریی ههموو لایهنهكان بۆ پاراستنی ئارامی و سهقامگیریی وڵات|. له بهرامبهردا ئهعرهجی دووپاتی كردهوه كه ئارامی و ئاسایش و سهقامگیریی ههرێمی كوردستان و تهواوی ناوچهكانی عێراق پێكهوه گرێدراوه و ستایشی ڕۆڵی نیشتمانییانهی نێچیرڤان بارزانی كرد له لێكنزیككردنهوهی لایهنهكان و ههوڵهكانی بۆ چارهسهركردنی كێشهكان. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و حیزبەکاندا ژمارەیەک کۆبوونەوەی کردووە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمیش لە کۆبونەوەکاندا کێشەی مووچە؛ بودجە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێکراون.
هاوڵاتی سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح رایگهیاند كه بڕیاردان له ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان لهدهسهڵاتی سهرۆكی ههرێمدایه، دهشڵێت: " بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت". ئەمڕۆ یەکشەممە 28-4-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی کۆبووەوە، دوابەدوای کۆبونەوەکە هادی عامری، سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارى دادگاى فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت و چۆنێتی بە بانکیکردنی مووچە چارەسەردەبێت ئەگەر پڕۆسەکە لە رێگەی "هەژماری من"ەوە بێت یان بانکەکانی عێراق. گوتیشی، سورین لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد. سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە ڕایگەیاند، هادى عامرى ڕایگەیاند، بڕیاری ئەوەی کەی هەڵبژاردن دەکرێت،لە دەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ئەو ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە بگاتە رۆژێک لای هەمووان رێککەوتنی لەسەر بێت. سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح باسی لە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداش کرد بە گوتەی ئەو ئامانج لێیان "بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵە لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەن و ئەوانیش رۆژ دوای رۆژ بەرەو چارەسەر دەڕۆن."
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک سوپای عێراق رێگری دەکات لەوەی جوتیارانی سنوورەکە بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی نیسانی 2024، محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق ئاگاداری پێنج گوندیان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان کردەوە کە ناتوانن دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پێنج گوندە لە دوای ساڵی 2017وە هەموو ساڵێک لە کاتی دروێنە و تۆوکردن ئەو کێشانەمان رووبەڕوو دەبێتەوە، زەوی ئەم گوندانە بەشێکن لە زەوی کەرکوک و کێشەیان لەسەرە، ئەم زەوییانە زەوی کوردە، بەڵام حکومەتی عێراق ناوی کوردەکانی سڕیوەتەوە و بە گرێبەستی کشتوکاڵی دراوە بە عەرەب". نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان وتی، "ئێمە دەستبەرداری ئەو زەوی و ئەو گوندانە نابین، لەئێستادا تەنها بە هێزی سەربازی ئاگادارکراوینەتەوە کە دروێنە رابگرین". وتیشی، "بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە چاوەڕوانی وەڵامین بۆ ئەوەی کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن، ئەگەر وەڵامیان نەبێت ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن". ماوەی چەندین ساڵە عەرەبە هاوردەكان و سوپای عێراق هەر جارە و بە بیانوویەك هەڵدەكوتنە سەر گوندەكانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بەمەبەستی داگیركردنی زەویوزاری كورد.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد لە دژی کەمکردنەوەی پێدانی کارەبای نشتیمانی و نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتووانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و رێگەی سەرەکی سلێمانی - پێنجوێنیان داخست. ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی نیسانی 2024، زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی راگەیاند، "دژی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبا و کەمی خزمەتگوزاری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن گردبوونەتەوە و رێگەی سەرەکی سلێمانی - پێنجوێنیان داخستووە". قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، "داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە داواکارییەکانی دانیشتووانی قەزاکە جێبەجێ بکات". ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندینجار دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دژی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبا و کەمی خزمەتگوزاری لە قەزاکەیان گردبوونەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانی 2024، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پێدەچێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دوابخات، بەڵام بابەتەکە هەندێک کێشەی تەکنینی هەیە دەبێت کۆمسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر بکەن و چارەسەری بکەن و ئێمەش بە جدی چاودێری پرۆسەکە دەکەین". لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە مالیکی وتی، "ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت"، وتیشی، " هەر کێشەیەک هەبێت بە لێکتگەیشتن و پابەندبوون بە دەستووەرەوە چارەسەری دەکات". ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین خاکی عێراق بە ئامانج بگیرێت لەلایەن هیچ دەوڵەتێکەوە". بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردن نەکات، هەروەها بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابکەوێت بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ.
هاوڵاتی سەرۆک وەزیزانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوەکانیان لە هێرشەکەی ئێوارەی هەینی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو. شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سودانی رایگەیاند "گەیشتووینەتە ئەو سەرەداوانەی کە بە تێوەگلاوانی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرمان دەگەیێنێت، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تاوانباران دەدرێنە دادگا و ئاشکرا دەکرێن". ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی / شوان عەباس بەدری رۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 170 ئەندام پەرلەمان یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگخوازی پەسەندکرد و ئەمەش ناڕەزایەتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای لێکەوتەوە. هەر سەبارەت بەم بابەته رێکخراوی لێبوردنی جیهانی رایگەیاند، "ئەم یاسایە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات" هەروەک چۆن رێکخراوەکە چاکسازییەکانی ناو یاساکەی بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر عێراقییەکان وەسفکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش نیگەرانی خۆی لە دەرکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگخوازی دەربڕی و یاساکەی بە هەڕەشەیەکی جدی بۆسەر ئازادییە تاکەکەسییەکان وەسفکرد، هەر لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە "پەسەندکردنی ئەم یاسایە، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئازادی رادەربرین و دەسکەلایەکە بۆ سەرکوتکردنی رێکخراوە ناحکومییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا". لە یاسا نوێیەکەی قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگخوازیدا هاتووە، سزای هاوڕەگخوازی یان گۆڕینەوەی ژن بەمەبەستی چێژی سێکسی لە 10 ساڵ تا 15 ساڵە و هەروەک چۆن لە یاساکەدا هەموو ئەو لایەن و رێکخراوانەی کە بانگەشەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی دەکەن لە عێراقدا قەدەغە دەکرێن و ئەوکەسانەش کە بەم بانگەشەیه هەڵدەستن سزای حەوت ساڵ زیندانییان بەسەردا دەسەپێنرێت. هەر لە یاسا تازەکەدا گۆڕینی رەگەز بەپێی حەز و ئارەزووی کەسەکان قەدەغەکراوە و گەر بێتۆ کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات و هەر پزیشکێکیش نەشتەرگەریی گۆڕینی رەگەز ئەنجام بدات ئەوا سزای یەک ساڵ تا سێ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت. هەر لەیاساکەدا باس لە کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە (هاوڕەگەزخوازی) کراوە و بە پشت بەستن بە یاسای ساڵی 1969، سزاکەیان لە چەند ساڵێک بۆ زیندانی هەتاهەتایی درێژ دەبێتەوە. لەلایەن خۆیەوە رائد مالکی، خاوەن بیرۆکەی دەرکردنی ئەم یاسایە بە میدیاکانی راگەیاند،"بڕیاربوو لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا، دەنگ لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە بدرێت، بەڵام بەهۆی سەفەرەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن ،بە باشمانزانی دەنگدانەکە دوابخەین، چونکە ئاگاداربووین نە یەکێتی ئەوروپا و نە ئەمەریکا بە پەسەندکردن و دەرکردنی یاسایەکی بەم جۆرە رازی نابن". لەلایەکی دیکەوە عەلی تەمیمی، یاساناسی عێراقی رەخنەی تووندی لە یاساکە گرت و بەناڕوون وەسفی کرد. عەلی تەمیمی باسی لەوە کردوو، "لە یاساکەدا ئەوە روون نەکراوەتەوە کە ئاخۆ خۆشوبهاندن تەنها ئەو پیاوانە دەگرێتەوە کە خۆیان بۆ ژن دەگۆڕن و مکیاژ و قژی سەناعی و جلوبەرگی ژنان لەبەردەکەن و هەڵسوکەوتیان وەک ژنانە، یان خودی ئەو ژنانەش دەگرێتەوە کە پیاوانە هەڵسوکەوت دەکەن". "لە یاساکە ئەوەش روون نەکراوەتەوە کە ئاخۆ مەبەست لە هاوڕەگەزبازی، نێر لەگەڵ نێر دەگرێتەوە، یان خود لێزبییەنەکانیش (ژن لەگەڵ ژن) دەگرێتەوە" عەلی تەمیمی وادەڵێت. هەربۆیە تەمیمی داوایکرد کە خاڵ بە خاڵی یاساکه روون بکرێتەوە تا لە داهاتوودا لایەنی پەیوەندیدار دووچاری کێشەی یاسایی و سەرلێشێواوی یاسایی نەبن. لەلایەن خۆیەوە موحسن مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە وەکالەت پەسەن کردنی ئەم یاسایەی بە پێویستییەکی گرنگ زانی و رایگەیاند، "لەناو عێراقدا جێی هاوڕەگخوازەکان نابێتەوە". دوێنێ شەممە 28ی نیسانی 2024 لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەمەبەستی پاراستنی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگەی عێراقی لە هەموو هەڵدێرێکی ئەخلاقی، پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای چاکسازی لە یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی 1988 پەسەندکرد تا بەم جۆرە تاکی عێراقی و نەوەکانی داهاتوو لە مەترسییەکانی لەشفرۆشی و هاوڕەگخوازی بپارێزرێن.
هاوڵاتی دژی پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی دەرکرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو یاسایە دژی مافی مرۆڤە. ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە فەرمی ناوی یاسای دژە لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازییە، ئەم یاسایە هەڕەشە لە مافە دەستورییە پارێزراوەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکات". ئاماژە بەوەشکراوە، "یاساکە پەیوەندی هاوڕەگەزبازان بە غەرامەکردنی زۆر و زیندانیکردن قەدەغە دەکات و سزای ئەو کەسانە دەدات کە ئەو کارە دەکەن، سنووردارکردنی مافی هەندێک تاک لە کۆمەڵگایەکدا، مافی هەمووان تێکدەدات". وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روونیدەکاتەوە، "ئەم یاسایە هەڕەشە لەسەر لاوازترین خەڵکی عێراق دەکات، دەتوانرێت کاربهێنرێت بۆ سنووردارکردنی ئازادی بیروڕا دەربڕین و بۆ سەرکوتکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە نا حکوومییەکان لە سەرانسەری عێراق، هەروەها ئەم یاسایە توانای عێراق لاواز دەکات بۆ هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی". لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە، "رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و گشتگیری سیاسی و ئابووری بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق زۆر گرنگە. ئەم یاسایە لەگەڵ ئەم بەهایانەدا ناتەبایە و هەوڵەکانی چاکسازی سیاسی و ئابووری حکومەت تێکدەدات". دوێنێ شەممە 27ی نیسانی 2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی و لەشفرۆشی پەسەندکرد و وەک لە یاساکە ئاماژەی پێدراوە هەرکەسێک ئەم کارانە بکات سزا دەدرێت بە زیندانیکردن و پێبژاردن، هەروەها سزای زیندانیکردن لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵ بۆ پەیوەندی هاوڕەگەزخوازی و هەروەها ئاڵوگۆڕی ژنان دیاری کراوە، جگە لەوە یاساکە چالاکیی هەر رێکخراوێک کە پەرە بە لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی بدات لە عێراق قەدەغە دەکات، هەروەها سزای حەوت ساڵ زیندانی دەکات بەهۆی "بەرەوپێشبردنی" پەیوەندیی هاوڕەگەزبازان و لەشفرۆشی.
هاوڵاتی شارەزایەکی بواری کەشناسی لە بارەی ئەو شەپۆلی بارانەی کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ڕایگەیاند له سێشهممهی ئهم ههفتهیه تا چوارشەممە ههفتهی داهاتوو شەپۆلەکە بهردهوام دهبێت و پێشبینی دهكات شهپۆلهكه تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزەی لهگهڵ بێت. پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە بواری کەشناسی سەبارەت بەو شەپۆلە بە هاوڵاتی ڕاگەیاند،سەرەتای شەپۆلێکی تری بارانبارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریایی سور دهبێت، لە ئێوارەی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 بۆ كاتهكانی شهو دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بچڕ بچڕ دەگڕێتەوە. وتیشی: " لە شەوی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 ئهگهری تاوە بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ههمان رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت". ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکرد، لەم شەپۆلەدا بارانەکە مامناوەند و بەهێز دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و تەرزە، دەشڵێت، بارانی باش دەباڕێت و رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە ئەوەشی ڕونکردەوە کە، بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شوێنانەی کە پێشتر تیایاندا لافاو دروست بووە بەتایبەتی چەم و دۆڵەکان و ئەو شوێنانەی کە پێشتر لە سەنتەری شارەکان لافاو تیاندا روویداوە و ئەگەری دوبارە بونەوەی هەیە وەک ئیدارەی گەرمیان ، هەولێر ، ئیدارەی ڕاپەرین ، ئاکرێ ، پاڕێزگای دهۆک ، دەشتی شارەزوور ، هەڵەبجەی شەهید و کفری وە هەروەها ئەگەری دروست بونی گەواڵە هەوری بەهێز هەیە لە ناوچە جیاوازەکان . بهپێی پێشبینییهكهی پشتیوان ئیبراهیم، ناوبەناو خێرایی با دەست بەچالاکی دەکات و بەپێی ناوچەکان کاریگەری دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان خێرایی زیاترە . لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش لە 7پلە بۆ 10پلە بەپێی ناوچەکان دەست بە نزم بونەوە دەکات .
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمیان دوپاتکردەوە، هەروەها جەختیان لەوەکردەوە کاربکرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنەراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بهغدا لهگهڵ محهمهد شياع سودانى، سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبوهوه و گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاوڵاتیان کرد. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ههردوولا جهختيان له گرنگيى بهردهواميى گفتوگۆى بنياتنهرى تايبهت به پرسه هاوبهشهكانى نێوان حكوومهتى عێراقى فيدراڵ و ههرێمى كوردستان كردهوه، ههروهها تيشكيان خسته سهر دوا پێشهاته سياسييهكانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى بهردهواميى پشتگيرى له ههوڵهكانى حكوومهت لهسهر ئاستى ناوخۆ و دهرهوه، ههروهها پتهوكردنى پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا كردهوه، بۆ ئهمهش پشتگيريى ههموو لايهنه سياسييهكانى عێراقيان به پێويست زانى. دەقی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەکەوە: سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و سهرۆك وهزيرانى ئهلسوودانى كۆبوونهوه ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 2024/4/27 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بهغدا لهگهڵ بهڕێز محهمهد شياع ئهلسوودانى، سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دۆخى عێراق بهگشتى و ههوڵ و ههنگاوهكانى حكوومهتى عێراقى فيدراڵ له بوارهكانى خزمهتگوزارى و پهرهپێداندا بهپێى كارنامهى حكوومهت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمهتگوزارى و بارى گوزهرانى هاووڵاتييان له ههموو عێراق، تاوتوێ كران. ههردوولا جهختيان له گرنگيى بهردهواميى گفتوگۆى بنياتنهرى تايبهت به پرسه هاوبهشهكانى نێوان حكوومهتى عێراقى فيدراڵ و ههرێمى كوردستان كردهوه، ههروهها تيشكيان خسته سهر دوا پێشهاته سياسييهكانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى بهردهواميى پشتگيرى له ههوڵهكانى حكوومهت لهسهر ئاستى ناوخۆ و دهرهوه، ههروهها پتهوكردنى پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا كردهوه، بۆ ئهمهش پشتگيريى ههموو لايهنه سياسييهكانى عێراقيان به پێويست زانى. لاى خۆيهوه بهڕێز سهرۆك وهزيران ئهلسوودانى، سهردانهكانى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ بهغدا بۆ چارهسهركردنى ههموو پرسه هاوبهشهكان به گرنگ له قهڵهم دا، له بهرامبهردا بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستانيش پێزانينى خۆى بۆ ههنگاوهكانى بهڕێز سهرۆك وهزيرانى ئهلسوودانى و پێداگرييان لهسهر گفتوگۆى نێوان ههموو لايهنهكان به مهبهستى سهقامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كردهوه.
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری سێ ڕۆژی ڕابردووی چالاکییەکانیان و هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکىای لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا و هێرشکردنە سەر هێلیکۆپتەرێکی تورکیایان لە گۆڕەپانی شیلادزێ بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە کاتژمێر 4.30 خولەکی 25ـی نیسان، لە گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی قورس هێرشیانکردۆتە سەر هێزەکانی تورکیا و لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 10.00 شەویشدا هێزەکانیان توانیویانە هێلیکۆپتەرێک بکەنە ئامانج کە دەیویست لە" گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ" بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرەکە وەشێندرا، ناچار بوو لەناوچەکە بکشێتەوە. هەروەها ئاماژەیان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووەو بە پێی ئامارەکان، " لە 26ـی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، شێلازێ و بێشیلی هەرێمی مەتینا چوار جار، گۆڕەپانی بەرخودانی گردی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلى رۆژئاوای زاپ دوو جار، گۆڕەپانی لۆلان، سنین و بەردەسۆری هەرێمی خواکورک هەشت جار، بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران." ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" لە ٢٥ و ٢٧ـی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ، قەسرۆک، گۆلکا و شاخی چارچەل بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران."
هاوڵاتی هێرشە درۆنییهكهی سهر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، نەک لەسەر ئاستی عێراق، بەڵکوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی بهدوای خۆیدا هێنا و، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە تێكڕا داوای ڕاگرتنی ئەم جۆرە کارانە و سزادانی بکەرانی هێرشەکە دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا : "بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر کۆرمۆر دەکەین کە ژێرخانی وزەیە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئەم جۆرە هێرشانە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری عێراق. داوا لە بەرپرسان دەکەین، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بە دادپەروەری بگەیەنن". نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی): "سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات و سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان." ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا: "بە توندی سەرکۆنەی هێرش بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو بکەن و ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە دادپەروەری بگەیەنن. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی عێراق" ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین، هێرشەکە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لەرێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە". باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا بە پێویستی دەزانێت بکەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر "لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت" و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا: "ئەم هێرشانە هەموو پەلاماری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەن؛ بێجگە لەمە هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نییە، یەکێتی ئەوروپا زیاتر هاوکار دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ئاسایش، سەقامگیری و چاکسازی". فەرەنسا: "فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە چەندین قوربانیی سڤیل و زیانی گەورەی ماددی لێ کەوتەوە و فەرەنسا هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت و، جەخت لە رێزگرتن لە سەلامەتیی ژێرخانی وزەکەی دەکاتەوە کە هەموو دانیشتووانی عێراق لێی سوودمەندن." یەمەن: وهزارهتی دهرهوهی یهمهن له ڕاگهیهندراوێكدا هێرشهكهی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆری به توندی سهركۆنه كرد و ڕایگهیاندووه، لهگهڵ بهرپرسانی باڵیۆزخانهی وڵاتهكهی له بهغدا و ههر دوو حكوومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان له پهیوهندی بهردهوامدان. وهزارهتی دهرهوهی یهمهن ڕوونیشی كردووهتهوه، باڵیۆزخانهی یهمهن له بهغدا لهگهڵ ههر دوو حكوومهتی عێراق و حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیوهندیی و ههماههنگی بهردهوامدان بۆ ئهوهی زانیاریی و وردهكاری زیاتر له بارهی هێرشهكهوه بزانن. ئیمارات: وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئیمارات بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە لە رێگەی درۆنەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆری لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی بێتاوانی یەمەنی. شەوی ڕابردوو ٢٦/٤/٢٠٢٤ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا چوار کرێکاری بیانی کوژران و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون کێڵگەی کۆرمۆر، دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانا گاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی پەسەندكرد، جگە لە سزاى زیندانى لە حەوت ساڵ تا ١٥ ساڵ سزاى مادیش دیاریکراوە. ئەمڕۆ شەممە 27-4-2024، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی كۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگی زیاتر لە 170 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی 1998ی پەسەند كرد و ناوی یاساكەی لە یاسای رووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی گۆڕی بۆ یاسای رووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی. بەپێی هەمواری یاساکە، هەر کەسێک پەیوەندى دروست بکات کە بچێتە چوارچێوەى “لادانى سێکسى”، سزاکەى کە لەسێدارەدان بوو گۆڕا بۆ 15 ساڵ زیندانیکردن. هەر کەسێک یانەی شەوانە یان شوێن دابین بکات بۆ کاری سێکسی و هەر پیاوێک ژنەکەى لەگەڵ ژنی پیاوێکى دیکە بگۆڕێتەوە بەمەبەستى سێکسی، هەمان سزا دەیانگرێتەوە. بەپێی هەمواری یاساكە، لەشفرۆشی بریتییە لە ئەنجامدانی زینا لەگەڵ زیاتر لە كەسێكدا لەبەرامبەر پاداشتێكدا یاخود بێبەرامبەر و هەروەها لادانی سێكسی یان هاوڕەگەزخوازی بریتییە لە پەیوەندی سێكسی لەنێوان دوو كەس لە یەك رەگەز، نێر و نێر یاخود مێ و مێ. یاساكە ئاڵوگۆڕی ژنان بەمەبەستی سێكسی وەكو لادانی سێكسی دیاریكردووە و هەروەها نێوەندگیری بە مەبەستی كاری سێكسی و ماڵی لەشفرۆشی قەدەغە كردووە و بەتاوان هەژماری كردووە. یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە، لە ئێستاشدا نیگەرانیى ژمارەیەک لە وڵاتانى جیهانى لێکەوتووەتەوە.
هاوڵاتی یەکێک لە بریندارەکانی رووبەڕووبوونەوەکەی شاری سلێمانی کە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داواکراوێکدا روویدا گیانی لەدەستدا. نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2024، یەکێک لە بریندارەکانی رووبەڕووبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 شاری سلێمانی کە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داواکراوێکدا روویدا گیانی لەدەستدا. ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە ناوی "مەحمەد ئاراس"ە و کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆیە. رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، لە گەڕەکی سلێمانی تازە لە شاری سلێمانی لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارێکدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
