هاوڵاتی دژە تیرۆری یەکێتی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی عەربەت رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاری ئەم هێرشەبوبێت، رووبەڕووی سزای دەکەینەوە. دژە تیرۆری یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیركەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج كە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون". هەروەها هۆشداری دەدات "هەموولایەكی رووندەكەینەوە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستیپێكردووە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبێت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات". دەشڵێت "بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان زانیارییەكان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستییەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرادەكەین".
لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت، نۆ کەس کوژراون کە شەش کەسیان لە هێزی دژەتیرۆرن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، نۆ کەس لە هێرشەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کوژراون کە شەش کەسیان سەر بە هێزەکانی دژەتیرۆرن و سێ کەسی تریش کە هێشتا دیار نییە سەر بە چ هێزێکن کوژراون. پێشتر سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند، رووداوەکەی عەرەبەت بەهۆی تەقینەوەیەک بووە لەکاتی مەشقی چەند هێزێک و چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەش کەس لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر فرۆکەخانەی عەربەت کوژراون. رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی و بەرپرسێکی ناوخۆیی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئاماژەدان بە هۆکار و چۆنیەتی هێرشەکە. پێشتر سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند، رووداوەکەی فرۆکەخانەی عەرەبەت بەهۆی تەقینەوەیەک بووە لەکاتی مەشقی چەند هێزێک و چەند شەهید و بریندارێک هەیە. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، هێزەکانی ئاسایش خەریکی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە.
ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە هاوڵاتی راگەیاند، کەسێک چووەتەسەر بارەگاکەیان لە هەولێر و تەقەی لە ئەندامێکیان کردووە، بەوهۆیەشەوە ئەو ئەندامە گیانی لەدەستداوە. ئەو ئەندامەی کەنەکە کە شەهیدکراوە ناوی "دەنیز جەودەت"ە و بەپێی وتەی سەرچاوەکە لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر "ئەو کەسە تەقەی لە دەرگای بارەگاکە داوە و ئەویش دەرگاکەی کردووەتەوە و بە دەمانچە لە سەری داوە و رایکردووە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە دادی پزیشکییە لەو هەولێر." هاوکات وتیشی، "دەنیز جەودەت ئۆفیسی کەنەکەی بەڕێوە دەبرد لە شاری هەولێر کە مۆڵەتی فەرمی هەیە لە هەرێمی کوردستان." کەنەکە دەڵێت روداوەکە هەوڵێکی تیرۆر بووە و لەبارەیەوە شکوروڵا حەمەدەمین، ئەندامی کەنەکە رایگەیاندووە، "لەکاتێکدا کە تەنیا هەڤاڵ دەنیز لە بارەگا بووە، کەسێکى نەناسراوو چووەتە ژوورەوەو لەلای دەرگای بارەگاکە هەڤاڵ دەنیزی تیرۆر کردوە و هەڵهاتووە، بۆیە ئەمە کردەوەیەکی تیرۆری بووە."
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بۆ هاوڵاتی: تەقینەوە لە فرۆکەخانەی عەربەت رویداوە و شەهید و بریندار هەیە
هاوڵاتی سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند، رووداوەکەی عەرەبەت بەهۆی تەقینەوەیەک بووە لەکاتی مەشقی چەند هێزێک و چەند شەهید و بریندارێک هەیە. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد لە روداوەکە چەند شەهید و بریندارێک هەیە و هێزەکانی ئاسایش خەریکی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە. ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کەوتەوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە. بەپێی هەندێ زانیاری سەرەتایی بە درۆن هیرش کراوەتەسەر فرۆکەخانەکە، بەڵام سەرچاوەکەی ئاسایش ئەو دەنگۆیەی پشتراستنەکردەوە و رەتیشینەکردەوە.
هاوڵاتی ئاگرێکی گەورە لە فرۆکەخانەی عەربەت کەوتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رودانی ئاگرەکە دیار نییە. کەمێک لەمەوبەر ئاگرێکی گەورە لە فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کەوتەوە و هەندێک شایەتحاڵ باس لەوە دەکەن کە گوێیان لە دەنگێکی گەورە بووە. چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاماژە بەوە دەکەن کە فرۆکەخانەکە بە درۆن هێرشی کرابێتە سەر و کوژراو و بریندار هەیە.
هاوڵاتی پەرلەرمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی بۆ سبەینێ دواخست و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردییەکانیش لە دژی دواخستنی دەنگدانەکە دانیشتنەکەی پەرلەمانیان بەجێهێشت. کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ دواخست. کاروان یاروەیس وتیشی، هەندێک لایەن لە بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، داوای بە پارێزگابوونی تەلەعفەر دەکەن. هاوکات شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد وەک هەڵوێستێک دژی دواخستنی پرۆژەیاساکە. ئەمە دووەم جارە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە دوابخرێت لە پەرلەمانی عێراق و پێنجشەممەی رابردووش بەهۆی تەواونەبونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوانی ئەندامانی پەرلەمان دەنگدانەکە دواخرا. تا ئێستا پرۆژەیاساکە لە پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە لە 2ی نیسانی 2023 و 4ی ئایاری 2023. پێشتر پرۆژەیاساکە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمان کرا.
هاوڵاتی لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی کۆتایی چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، جموجوڵەکان و گواستنەوەی ئەو حزبانە زیادیکردووە و بەشێکیان هەندێ بارەگایان چۆڵکردووە و بەشێکی تریش ئەمڕۆ بارەگاکانیان لێ دەسەنرێتەوە. سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "هەواڵی ئەوە هەیە ئەمڕۆ لە ژێر فشاری ئێران و هێزە عێراقییەکان ئاسایشی سلێمانی بێت لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵەی کۆمۆنیست کۆبێتەوە بەوەی ئۆردووگاکانمان لە زڕگوێز لێ بسێننەوە بەبێ ئەوەی هیچ شوێنێکیتریشمان بۆ ئامادە کرابێت." هاوکات سەرچاوەیەکی تری کۆمەڵەی شۆرگێڕ بە هاوڵاتی وت لە ئێستادا خەریکی کۆکردنەوەی داتا و بەڵگەنامە و هاردەکانیان لە کەمپەکانی زڕگوێز. ئەندامێکی تری کۆمەڵەی شۆرشگێڕ روودانی کۆبونەوەکەی بۆ هاوڵاتی پشتڕاستکردەوە و سەبارەت بە چەککردنیان دەڵێت، چالاکی سەربازییان نەماوە، بە شێوەی کۆنتڕۆڵکراو هاتووچۆ ئەکەن و زۆر کێشە بۆ هاتووچۆکانیان دروستکراوە، دوای کێشەکانی ماوەیەک لەوە پێشیش کە لەو حیزبەدا روویدا، بەشی زۆری چەک و چۆڵیان دەستی بەسەردا گیراوە. رۆژی 19ی ئەیلوول واتە سبەینێ دوا وادەی چەککردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان تاران و بەغدا کە لە 19ی ئازاری 2023 واژۆکرا. مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریدا کە ئەو وادەیە درێژناکەنەوە و هەڵوێستی توندیان دەبێت لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بۆ چەکداماڵینی ئەو حزبانە. ئەمڕۆ دووشەممە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی دواین مۆڵەتە بۆ چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی عێراق پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە جێبەجێ بکات، دەشڵێت، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە." بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتوون، رۆژی 17ی ئەیلوول، هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر قەڵا کە یەکێکە لە کەمپەکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە و ئەو کەمپەیان لێ وەرگرتوونەتەوە و دەریانکردوون. لەسەر ئەم بابەتە هاوڵاتی پەیوەندی بە کورش نوسرەتی، نوێنەری حیزبی دیموکرات لە شاری سلێمانییەوە کرد و وتی، "بەبێ هیچ کێشەیەک و بێ ئەوەی هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک یان ناخۆشییەک رووبدات قەڵا تەسلیم کراوەتەوە بە پێی رێکەوتنی پێشتر. لە دوای درۆن بارانکردن و مووشەکبارانکردنی ساڵی رابردوو قەڵا وێرانەیەک بوو کە هیچ ئۆرگانێکی حیزبی دیموکراتی تێدا نەبوو." دەربارەی ئەوەی ئاخۆ حیزبی دیموکرات ئامادەیە چەک دابنێت، کوورش نوسرەتی وتی، ئەوان وەک حیزبی دیموکرات بە هیچ شێوەیەک رازی نابن بە چەککردنیان. دەنگۆی ئەوەیە هەیە کە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک موجاهیدینی خەلق چەککبکرێن و لە ئۆردوگایەک نیشتەجێبکرێن. لەسەر ئەم بابەتە هاوڵاتی پەیوەندی بە سەعید ئەمانی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە- لقی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە کرد. سەعید ئەمانی باسی لەوەکرد، "ئێمە بەپێی تاکتیکی خۆمان چەند ساڵە چالاکی پێشمەرگانەمان راگرتووە. زیاتر کار لەسەر چالاکی رێکخراوەیی و راگەیاندن ئەکەین. ئەو چەکانەی پێمانە چەکی سووکەو بۆ پاراستنی خۆمانە، وەک هەموو ماڵێک لەم کوردستانە کە چەکی لێیە بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە، ئێمەش ئەو جۆرە چەکانەمان پێیە". سەعید ئەمانی وتیشی، "ئێمە و موجاهیدین زۆر جیاوازیمان هەیە. ئێمە چەند ساڵە پەیوەندی پتەوی سیاسی، کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ خەڵکی باشوور هەیە، وەک بەشێک لەم کۆمەڵگایە رەفتارمان کردووە، ناکرێت هەمان چیرۆکی موجاهیدین بۆ ئێمە دووبارە بکرێتەوەو سێ بۆ چوار هەزار بنەماڵە لە کەمپیک بکەن."
هاوڵاتی موشەکێک ئاراستەی سنوری گوێڕ کرا لە پارێزگای هەولێر و تا ئیستا نازانرێت لە کوێوە هەڵدراوە. مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر رایگەیاند، نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە موشەکێک ئاڕاستەی گوندی سۆفیە لە گوێڕ کراوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، موشەکەکە لە جۆری کاتیۆشایە و تائێستا دیار نییە لە کوێوە ئاڕاستە کراوە
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی دواین مۆڵەتە بۆ چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی عێراق پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە جێبەجێ بکات، دەشڵێت، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە." ناسر کەنعانی، وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن حکومەتی عێراق وەک خۆی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات و هەبوونی هێزەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان "پێچەوانەی ئاسایشی سنوریی نێوان هەردوو وڵاتە." لە 19ی ئازاری 2023 تاران و بەغدا رێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆکرد کە تێیدا هاتووە پێویستە حزبەکانی رۆژهەڵات چەکبکرێن و بگوازرێنەوە بۆ ئەو کەمپانەی عێراق دیاری دەکات. مانگی رابردوو تاران هۆشداریدا کە وادەی کۆتایی مۆڵەتەکە کە 19ی ئەم مانگەیە و درێژ یناکاتەوە، ئەگەر بەرەوپێشچوون نەبینین ئەوا کاردانەوەیان دەبێت. ناسر کەنعانی لەسەر پابەندی بەغدا بە رێککەوتنەکەوە وتی، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە و ئومێدەوار و گەشبینین کە دەوڵەتی عێراق لەکاتی خۆیدا سەرجەم پابەندییەکانی لەو بارەیەوە جێبەجێدەکات."
هاوڵاتی ئاوات شێخ جەناب، وەیزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت قەرزە بۆیە ئەوان ئازادن لەوەی بۆ چ مانگێک بەکاری دەهێنن، دەشڵێت، "لە موچەی مانگی حەوتەوە دەستپێدەکەین." لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای گۆران، ئاوات شێخ جەناب لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا وتی، "ئهو پارهیهی رهوانه دهكرێت بهداخهوه تهمویلی موچهی مانگهكانی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12 نییه وهك ئهوهی ئێمه داوامانكردوه، بهڵكو ئهمه قهرزه، حكومهتی ههرێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خهرج دهكات." تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە و لەوبارەیەوە وەزیری دارایی وتی کە به "موچهی مانگی حەوت دهستپێدهكهین و دوای ئهویش موچهكانی مانگی هەشت و نۆ بهموچهخۆران دهدهین." دوێنی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە 700 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان بنیرێت تا بتوانێت موچەی پێ دابین بکات. ئەو برە پارەیە بۆ مانگەکانی نۆ و دە و یازدە نێردراوە. لە ئێستادا پرسیاری ئەوە دروستبووە کە ئاخۆ حکومەتی هەرێم چۆن موچە دابین دەکات بۆ مانگەکانی داهاتوو ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا بۆ موچەی مانگی حەوت و هەشت خەرج بکات. ئاوات شێخ جەناب لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، "بۆ موچهكانی مانگهكانی داهاتوتریش ئهم ماوهیه ههوڵهدهین كێشهكان لهگهڵ وهزارهتی دارایی عێراق چارهسهربكهین، ئهگهر بهغدا نیهتیان پاكبێت بهرامبهر ههرێم، بهدڵنیاییهوه موچهكانی دیكهش دهستهبهردهكهین و موچهخۆرانی خۆمان دڵنیادهكهینهوه شهو رۆژ دهخهینه سهر بۆ دهستهبهركردنی موچهكانیان و شایسته داراییهكانی ههرێم."
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوری له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه، سەبارەت بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ موچەی مانگی (تەموز/7) تەرخاندەکرێت ئهوهش لهكاتێكدایه پێشتر لهسهر زاری خالید شوانی وهزیری دادی حكومهتی عێراقهوه بڵاکرایەوە کە، ئهو پارهیهی كه ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریداوه بۆ ههرێمی كوردستان بینێرێت بۆ موچهی مانگهكانی (ئهیلول/9 و تشرینی یهكهم/10 و تشرینی دوهم/11)ی فهرمانبهرانی ههرێمه. ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری ههرێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه رهوانهی ههرێم بكرێت بكرێت، بهڵام به دهنگی زۆرینهی وهزیرهكانی ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار رهوانهی ههرێم بكات بۆ موچهی سێ مانگی فهرمانبهرانی ههرێم رهوانه بكات.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، گەیشتنی پارەکەی بەغدا چەند ڕۆژێکی پێویستە و تا ٧٠٠ ملیارەکە نەگات دەستبەدابەشکردنی موچە ناکرێت. هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، تا پارەكەی بەغدا نەگاتە هەرێمی كوردستان موچە دابەش ناكەین. وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتیشی: گەیشتنی پارەكەی بەغدا رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێك پێویستە تا پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم. ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری ههرێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه رهوانهی ههرێم بكرێت بكرێت، بهڵام به دهنگی زۆرینهی وهزیرهكانی ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار رهوانهی ههرێم بكات بۆ موچهی سێ مانگی فهرمانبهرانی ههرێم رهوانه بكات.
هاوڵاتی بهگوێرهی بڕیارهكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق كه رهزامهندی درا لهسهر ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بهشێوهی سێ گوژمه بۆ موچهی فهرمانبهرانی ههرێم، حكومهتی ههرێم پابهند دهكات لهماوهی 30 رۆژدا موچهی فهرمانبهران مانگانه دابهشبكات. حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتوە، هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید تی بی ئای ئەو پارەیە لەخۆدەگرن و بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەردەگرن و بە سێ جار ئەو پارەیە بە حکومەتی هەرێم دەدەن. وەزارەتی دارایی فیدراڵی، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە قەرزەی ئاماژەی پێکرا، لە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 دەردەکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەگەری ئەوەی پارەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بەشی دانەوەی قەرزەکە نەکات، "وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە لە پشكی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 دەبڕێت بەر لەوەی پشکەکەی بنێردرێت." ههر بهگوێرهی نوسراوهكه، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بهههماههنگی لهگهڵ دیوانی چاودێری دارایی ههرێمی كوردستان، وردبینی له ژمارهی فهرمانبهران و بهشداربوانی موچهی چاودێری كۆمهڵایهتی له ههرێمی كوردستان دهكهن، ههروهها لهسهر وهزارهتی دارایی عێراقیش پێویسته ئهم بڕیاره لهماوهی 30 رۆژدا جێبهجێبكات. ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری ههرێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه رهوانهی ههرێم بكرێت بكرێت، بهڵام به دهنگی زۆرینهی وهزیرهكانی ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار رهوانهی ههرێم بكات بۆ موچهی سێ مانگی فهرمانبهرانی ههرێم رهوانه بكات.
هاوڵاتی بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆتایی مانگی (ئەیلول/9)ی ئهمساڵ، وەرزی هاوینیش کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارین تۆمارنەکراوە. عامر جابری، بهڕێوهبهری راگهیاندنی دهستهی كهشناسی عێراق رایگهیاند، كۆتایی ئهم مانگه هاوینی ئهمساڵ كۆتایی دێت و گوتیشی: پێشبینی دهكرێت له ههندێك سات له باشووری وڵات پلهكانی گهرما بهشێوهی كاتی بهرز ببنهوه، بهڵام به گشتی تا كۆتایی ئهم مانگه پلهكانی گهرما روو له نزمبوونهوه دهكهن. ئاماژهی بهوهشدا، ههرچهند لهم ماوهیهدا بارانبارین و زریان چهند وڵاتێكی گرتووهتهوه، بهڵام پێشبینییهكان بۆ عێراق هیچ ئاماژهیهكی بۆ دابارین و ههڵكردنی نزمه پاڵهپهستۆ بۆ رۆژانی داهاتوو له عێراق تۆمارنهكردووه. هاوکات پێشتریش گاڤین شمیت زانای بواری کەشناسی لە دەزگای ئاسمانی ناسا رایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوینی مێژو بوە، ئەوەش لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و چین بەدی دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری گەرمبونی زەویش بەو شێوەیە، دەگەرێتەوە بۆ دەردانی گازە گەرمەکان بۆ نێو بەرگەهەوای زەوی.
