کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی هاوین ئاشکرادەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆتایی مانگی (ئەیلول/9)ی ئه‌مساڵ، وەرزی هاوینیش کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارین تۆمارنەکراوە.

عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێك سات له‌ باشووری وڵات پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی كاتی به‌رز ببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ گشتی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌ند له‌م ماوه‌یه‌دا بارانبارین و زریان چه‌ند وڵاتێكی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینییه‌كان بۆ عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ دابارین و هه‌ڵكردنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ بۆ رۆژانی داهاتوو له‌ عێراق تۆمارنه‌كردووه‌.

هاوکات پێشتریش گاڤین شمیت زانای بواری کەشناسی لە دەزگای ئاسمانی ناسا رایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوینی مێژو بوە، ئەوەش لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و چین بەدی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری گەرمبونی زەویش بەو شێوەیە، دەگەرێتەوە بۆ دەردانی گازە گەرمەکان بۆ نێو بەرگەهەوای زەوی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار