هێڤیدار ئه‌حمه‌د: وه‌زیرى کاره‌با سبه‌ى دێته په‌رله‌مان
"ئیداره‌دانى کاره‌باى هه‌رێم خراپه‌و پێویستى به‌چاکسازى هه‌یه"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سبه‌ینێ په‌رله‌مانى کوردستان وه‌زیرى کاره‌باى بانگێشتکردووه بۆ روونکردنه‌وه له‌سه‌ر پێدانى کاره‌با و په‌رله‌مانتارێکى پارتى ده‌ڵێت:" ئیداره‌دانى کاره‌باى هه‌رێم خراپه‌و پێویستى به‌چاکسازى هه‌یه".
په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مڕۆ نوسراوێکى بڵاوکردۆته‌وه بۆ بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ که یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان پێدانى کاره‌بایه به هاوڵاتیان.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کودرستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" سبه‌ینێ سێشه‌مه بۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان بانگێشتى وه‌زیرى کاره‌با کراوه‌و دێته په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخى کاره‌باو ئه‌و به‌رنامانه ده‌کات که ده‌ستیان پێکردووه".
ناوبراو وتیشى:" ئیداره‌دانى کاره‌باى هه‌رێم خراپه‌و پێویستى به چاکسازى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان کاره‌با بدرێته که‌رتى تایبه‌ت ئیداره‌ى بدات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌رکه‌که‌ى نه‌که‌وێته ئه‌ستۆى هاوڵاتیان".
هێڤیدار باسى ئه‌وه‌شى کرد که وڵاتێکى وه‌کو سۆدان که دانیشتوانه‌که‌ى 40 ملیۆن که‌سه‌و سێ هه‌زار مێگاوات کاره‌بایان هه‌یه‌و 24 کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌رێته هاوڵاتیانى، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان دانیشتوانه‌که‌ى شه‌ش ملیۆن که‌سه‌و 3هه‌زار و 540 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ته‌نها 9 بۆ 12 کاتژمێر کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان، وتیشى:" که‌واته ئیداره‌دانى کاره‌با و دابه‌شکردنى به‌و شێوه‌یه خراپه، بۆیه ئێمه قسه‌و رونکردنه‌وه‌ى خۆمان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه‌یه".