ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی كەركوکیان داو کوژراو و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گورگە چاڵ لە رێگەی نێوان كەركوك – هەولێر دەدرێت و شەهید و برینداری لێدەكەوێتەوە.

 لەنێوان سەعات 01:30 بۆ 02:00 ی شەوی رابردوو، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گورگە چاڵی كەركوك دراوە.

 پاسەوانێكی پاڵاوگەگە كەناوی تیشكۆ عەلیە شەهید بووەو دووانی تریش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو: دوو بریندارەكەش كوردن و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار