مه‌سرور بارزانى: له 9 مانگى کابینه‌ى حکومه‌تدا هه‌شت موچه‌مان داوه
 
                        
                    6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 9 مانگى کابینه‌که‌یدا هه‌شت موچه‌یان دابه‌ش کردووه‌و ده‌شڵێت:" داوا له لایه‌نه‌کان ده‌که‌م هاوکارى حکومه‌ت بکه‌ن".
ئه‌مشه‌و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و وتى":چاکسازى داواکاریى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستانه، بۆیه له چاکسازى به‌رده‌وام ده‌بین. بۆیه به گیانى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى و پاراستنى یه‌کڕیزیى ناوخۆ هاوکاریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى:" له نۆ مانگى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه و ته‌نیا مووچه‌ى مانگێک دواکه‌وتووه، چه‌ندین بڕیاریشمان ده‌رکردووه بۆ سووککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى به هۆى رێکاره‌کانى خۆپارێزى زیانمه‌ندبوون".
 مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد لێکه‌وته ئابوورییه‌کانى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه، بۆیه سوورده‌بن له‌سه‌ر فره‌چه‌شنکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و ئه‌نجامدانى چاکسازی.
 
له‌باره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌وه ته‌نها وتى:"له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زییه‌تى کارگێڕین به‌مه‌رجێک له چوارچێوه‌ى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستاندا بێت".
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
