ئه‌و ماوه‌یه‌ى گۆڕان بۆ حکومه‌تى دیارى کرد کۆتایى هات
جڤاتى نیشتمانى: داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیار و راسپارده‌ى ده‌رکرد و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد دوو ماوه درایه کابینه‌که، له قۆناغى یه‌که‌مدا شه‌ش مانگ و له قۆناغى دووه‌م شه‌ش مانگى دیکه، ئه‌گه‌رنا بزوتنه‌وه‌که پێداچونه‌وه به به‌شدارى کردنى له کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانیدا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانى دواى هه‌ڵسه‌ندگاندنى زیاتر له ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌م چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکردووه‌و تێیدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تداو بزوتنه‌وه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌شداریکردنیان.
جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ کۆبوه‌وه و دواى کۆبونه‌وه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به به‌شدارى تیمى گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا، کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بو به ره‌وشى سیاسی، ئابورى و حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
له‌ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که‌دا، جڤاتى نیشتمانى جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه که "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین".
جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باسى له‌وه‌شکردوه، "دڵنیاین ئه‌توانین قه‌یرانى نه‌خوازراوى سیاسى و دارایى به به‌شدارى چاکسازی‌خوازان و هاونیشتیمانیان تێئه‌په‌ڕێنین، گۆڕان به باوه‌ڕێکى نه‌پساوه پابه‌نده به ئه‌رکى نیشتیمانى و ئه‌خڵاقى خۆى که هه‌میشه وه‌ک داکۆکیکارى مافى هاونیشتیمانیان ئه‌مێنێته‌وه".
له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌م راسپارده و بڕیارانه په‌سه‌ند کران:
یه‌که‌م: جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ به‌شدارى له کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم کرد. قه‌یرانى قوڵى سیاسى و ئابوریى و دارایى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى حوکمڕانى خراپ و نادادپه‌روه‌رى و گه‌نده‌ڵى رابردووه. هه‌روه‌ها، جه‌ختى کرده‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاکسازى و گۆڕانکارى ریشه‌یی، وه به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له کابینه‌ى نۆ ته‌نیا به‌م ئامانجه‌یه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانى ته‌واوى تیمى خۆى ده‌کات له حکومه‌تدا.
دوه‌م: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێویسته پابه‌ند بێت به راگه‌یندراوى کۆتایى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ٢١ى ٦ى ٢٠٢٠ که ته‌نها بۆ یه‌ک مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌م ئه‌کرێته‌وه و ئه‌و رێکاره کاتییه. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت ئه‌کاته‌وه که حکومه‌ت هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته:
١. چاکساى ریشه‌یى له که‌رتى نه‌وت و گاز، داهاتى ناوخۆ، خاڵه سنورییه‌کان، باج ئه‌نجامبدرێت.
٢. رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى به پێویست ئه‌زانێت، له‌م پێناوه‌شدا پێویسته هه‌ردولا پابه‌ندى ماف و ئه‌رکه‌کانیان بن.
٣. پێویسته ده‌سته‌به‌جێ ته‌واوى داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و کۆتایى به قۆرخکارى و ده‌ستێوه‌ردانى کۆمپانیاى حیزبى بهێندرێت. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ زیادکردنى داهات و پێدانى موچه‌ى هاونیشتیمانیان له کاتى خۆیدا.
سێیه‌م: چاکسازى له ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و هێزه‌کانى ناوخۆ بکرێت به نه‌هێشتنى ده‌ستى حیزب له‌ناویاندا و کردنیان به دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانی.
چواره‌م: مانه‌وه و گه‌شه‌کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌نده به بنیاتنانى پایه‌کانى حکومڕانى باش، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاونیشتیمانیان، جێبه‌جێکردنى ستراتیژى هاوسه‌نگى له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان پێویسته کۆتایى بهێندرێت به دروستکردنى گرژى و ئاڵۆزى ده‌ستکرد و لاوه‌کی، که له روانگه‌ى ئێمه‌وه بیانوه بۆ دواخستن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانى چاکسازى ریشه‌یی.
شه‌شه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاڵوگۆێ و گۆڕانکارى له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان ئه‌نجام ئه‌دات.