سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌رع بۆ توركیا هاوکاتە لەگەڵ هاوكارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ده‌ستپێكردنی خولێكی تری شه‌ڕ و پێكدادان له سووریا
![](/2022/images/video/photo_2025-02-05_21-08-29.jpg)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئه‌ردۆغان پیلان بۆ شه‌ڕ داده‌رێژێت و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندبوونه
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سووریا بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، زۆر لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و زۆر دۆسێی گرنگ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا تاوتوێ كراون.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان گرنگترین دۆسییه‌ی سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی هه‌ردوولا بووه و له‌كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه هاوبه‌شه‌كه‌شیان زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه‌كرا.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له سه‌رۆكایه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه ئه‌ردۆغان له‌میانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ شه‌رع به وردی باسی له هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كردووه كه سه‌رۆكایه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه‌ی كه ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا به پاڵپشتی و پشتیوانی توركیا بیبینێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌رع بۆ ئه‌نقه‌ره، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باس له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت ده‌رحه‌ق به دامه‌زراندنی بنكه‌ی ئاسمانی توركیا له ناوه‌راستی سووریادا له‌گه‌ڵ راهێنان به سوپای سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێدایه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مۆرڤ ئاشكرایكردووه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتریان ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كردووه و پێگه‌ی خۆیان له سووریا به‌هێزتركردووه.
روانگه‌ی سووری ئاماری كۆی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی رابردوودا ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستانی كردوون به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی، كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر خاكی سووریا له داهاتوودا جێناهیڵێت به‌ڵكو پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر ده‌كات و هاوكاری و پشتیوانی زیاتریش پێشكه‌ش به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات.
چاودێرانیش پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا، ئاستێك بۆ پلانه شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی سووریادا داده‌نێت و رێگه‌ی پێ‌نادرێت سووریا بكاته بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی و به‌رده‌وام میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌شه‌ڕێكی خوێناوییه‌وه بگلێنێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاریانبهێنێت.
كۆی ئه‌و پیلان و داواكارییانه‌ی ئه‌ردۆغان له سووریای نوێ‌دا، به‌وه لێكده‌درێته‌وه كه به‌نیازه خولێكی تری شه‌ڕ و پێكدادان له‌و وڵاته به‌رپابكات، به‌ڵام ئە‌مینه ئه‌ردۆغان هاوسه‌ری سه‌رۆكی توركیا له‌میانی پێشوازی كردنی له له‌تیفه درووبی هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د شه‌رع، ده‌ڵێت: باوه‌ڕم وایه ئاینده‌یه‌ك كه ئاشتی و سه‌قامگیری تێیدا به‌رقه‌راربێت به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زۆرترین شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ماوه‌ی رابردووی ناوچه‌كه، ئه‌رۆدۆغانی هاوسه‌ری لێی به‌رپرسیاره و گه‌وره‌ترین دارێژه‌ر و جێبه‌جێكاری شه‌ڕه خوێناوییه‌كانیش بووه.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-05_21-08-29.jpg)