پێنج چەکداری داعـ.ـش لە نزیک کەرکوک کوژران

یەک هەفتە لەمەوپێش



سەرکردایەتی ناوەندی سوپاى ئەمەریکا (CENTCOM) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی وردی عێراقدا بە هاوکاری ئەمەریکا لە نزیک کەرکوک پێنج چەکداری داعش کوژراون.
وتیشی " دوای هێرشە ئاسمانییەکە لە شوێنەکەدا قایشی خۆتەقاندنەوە و چەندین شتی دیکە دۆزراونەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد " ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکردایەتی هێزە تایبەتەکانی عێراق بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکەی شکستهێنانی داعش بۆ لە ناوبردن و تێکدانی تواناکانی داعش و تێکدانی شانە و تۆڕەکانی هێرشکردنییان."

وتیشی هێزی کاری هاوپەیمانان لە ڕێی دابینکردنی پشتیوانی تەکنیکی و هەواڵگرییەوە پشتیوانییان لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە تایبەتەکانی عێراق کردووە.
سەرکردایەتییەکە ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و دەرەوەش، گوتیشی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانیدا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بە دوای ئەم تیرۆریستانە و پاراستنی وڵاتمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار