چەکەکانی گەریللا و تانکەکانی ڕۆژئاڤا …!

5 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
لە گەڵ ڕوخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا جۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە ( وقت ضایع ) کاتی بەسەرچووی لە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بڕیاری پڕ چەککردنی شەڕڤانانی هەسەدەی لە ڕۆژئاڤا دا و گوژمەی یارمەتیە داراییەکانی زیاد کرد و ڕێژەی سەربازانی ئەمەریکای لە ڕۆژئاڤا بەرزکردەوە و ئەمەریکیەکان کەوتنە مەشق و ڕاهێنانی پڕ و خەستی هێزەکانی هەسەدە لە سەر ئەو چەکە مۆدێرنانە و ژمارەی هێزەکانی هەسەدە بەرزبونەوەیەکی لە ڕاددە بە دەری بەخۆیەوە بینی .!
لە گەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد تڕەمپ چاوەڕێ دەکرا هێزەکانی ئەمەریکا کەم بکرێنەوە ، بەڵام ئەوەی کە ئێستا لە کوردوستانی ڕۆژئاڤا ڕوودەدات گۆڕانکاریەکی گەورەیە و ئەمەریکا لە ڕێی فڕۆکەی بارهەڵگر و زەویەوە ڕۆژانە چی چەک و جبەخانەی پێشکەوتوی خۆی هەیە لە تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیگەیەنێتە ڕۆژئاڤا و مەشق و ڕاهێنان بە شەڕڤانانی هەسەدە دەکات لە سەر ئەو چەکانە .!
ئاخر ٨٠ تانکی ( ئەبرامز ) کە پێشکەوتوو ترین تانکی جەنگیە دەخرێتە بەر دەستی شەڕڤانان یان زرێپۆشی برادلی یان چەکی بەرگری پێشکەوتو و دڕۆن و فڕۆکەی جەنگی لە خزمەتی شەڕڤانان دایە بەخۆڕایی نیە و واتا و کاردانەوەی خۆی هەیە .!
دوای ڕێککەتنەکەی هەسەدە و تورکیا بڕیار بوو تەواوی هێزەکانی تورکیا و جاشە بەکرێگیراوەکانی کۆتایی ٢٠٢٥ خاکی سوریا بە جێبهێڵن ، ئێستا دوای بڕیاری چەکدانانی گەریللا بڕیارە مانگی داهاتوو سوپای تورک بە تەواوەتی سوریا و ڕۆژئاڤا بە جێبهێڵێ .!
کۆکردنەوەی تەواوی کەرستە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژئاڤا و چۆڵ کردنی بنکە سەربازیەکانی لە قەتەر و ئیمارات و سعودیە و بەحرێن و کوەیت و عێڕاق و هەرێم و گەیشتنیان بە ڕۆژئاڤا و پاراستنیان لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە مانای خۆی هەیە .!
زیاد کردنی هێزەکانی هەسەدە و ڕاهێنان پێکردنیان و خەرج کردنی سەدان ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ ئەو هێزانە و درێژ کردنەوەی بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا بۆ عەفرین و ئیدلیب و لازقیە و بانیاس و بڵاوە پێکردنی هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانە و دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ عەلەوی نشینەکان هەموو ئەوانە مانای خۆیان هەیە .!
ئێستا تێگەیشتن چۆڵکردنی ئەشکەوتەکانی قەندیل و زاب و گارە و ڕادەستکردنی کڵاشینکۆفەکانی گەریللا و سڕینەوەی وشەی پەکەکە لە قاموسی سیاسی و جاسوسی وڵاتان و تاوانبارکردنی کورد وەکو تیرۆریست لە کۆبونەوە جیهانیەکان چ مانایەکی هەیە .!
هۆ کوردی ساویلکە دەزانی کە تا ئێستا لە سەر وشەی بە تیرۆریست بوونی پارتی کرێکارانی کوردوستان یەک کورد بۆی نیە لە سەر کورسیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دانیشێ و لە کاتی تەنگانە دەوڵەتانی زلهێز بەرگری لێبکەن .!
دوو ڕۆژی تر تەواوی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە ئەنتاڵیا کۆدەبنەوە و سەرەکیترین باسیان کورد و چەکدانانی پەکەکە دەبێ و بە کۆی دەنگ سەرزەنشتی تورکیای فاشی دەکەن .!
ڕۆژی خۆی ٢٧ ساڵ نیلسۆن ماندێلایان بەند کرد کە بلۆکی سۆشیالیست ڕوخا هێنایانە دەرێ و کردیان بە سەرۆک .! بە هەمان شێوە شین فین لە ئێرلەندا و چەندین وڵاتی تریش ، ئێستاش ، جیهان لە گۆڕانکاری دایە و زۆر ئاساییە سبەینێ ئۆچئالان لە ئیمڕاڵی دەربهێنن و باری لاری کوردانی باکوری پێ ڕاست بکەنەوە و مەدالیای ئاڵتونی نۆبڵیشی لە مل کەن .!
لات سەیر نەبێ لە هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیا ڕێژەی کورسی کورد تای تەرازوی پێکهێنانی هەر حکومەتێک دەبێ .!
بەڵێ جیهان لە گۆڕانکاری دایە و چەندین ساڵیشە دەنگگۆی گۆڕانکاری گەورە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگەشەی بۆ دەکرێ و بە جۆرەها شێوە پلان و نەخشەی بۆ دادەڕێژرێ و کوردە حەیاتەکەش پشکی شێری بەردەکەوێ .!
ساڵێک دوای فڕاندنی ئۆچئالان پۆڵەند ئەجەوید دەڵێ : نازانم بۆ ئۆچ ئالانیان فڕاند و ڕادەستی ئێمەیان کرد .!
چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەحمەدی نەژاد لە بنی دەهۆڵەکەی دا و گوتی : دەوڵەتی کوردی بۆتە واقیع و هەر دەبێ ببێ ، خێرا لە سەر کورسی دەسەڵات لایاندا ، ئێستاش فاشیست ترین پیاوی تورک کە باخچەلیە بۆ خۆی دەچێتە ئیمڕاڵی و لە گەڵ ئۆچئالان دانیشتن دەکات .!
ئەوەی تێناگا و ناتوانێ دان بە خۆشیدا بگرێ ، حەقە لە ئێستاوە تەنها وەکو سەیرکەر ژیان بکا .!
هەر بژی کورد .!
