تڕلیۆنەکانی کەنداو و خۆچەمانەوەکەی شەڕع.!

4 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
هیچ سەرۆکێکی ڕۆژئاوا بە تایبەتیش ئەمەریکیەکان بە قەد دۆناڵد تڕەمپ نەیانتوانیوە عەڕەب بدۆشن .! چاوەڕێ دەکرێ زیاتر لە ٤ تڕلیۆن دۆلار لەگەڵ فڕۆکەیەکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری لە گەڵ خۆی بباتەوە بۆ ئەمەریکا و تەواوی سوریاشی کڕی بە بێ ئەوەی یەک دەوڵەتی عەڕەبی وشەیەکی ناڕازی دەربارەی ئەو بابەتەوە بڵێن .!
لە بنکەی ( عودەید )ی سەربازی تڕەمپ دەڵێ لە داهاتویەکی نزیکدا سەرکەوتنەکانمان لە سوریا دەبینن .!
ئەو لێدوانە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەحمەد ئەل شەڕع لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو داواکاریەکانی تڕەمپ جێبەجێ دەکات.! ئەمەریکیەکان دەبنە خاوەنی هەموو شتێک لە سوریا و بە پارەی عەڕەبەکانی کەنداویش ئاوەدان دەکرێتەوە .!
دوای کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر ئاشکرا بوو کە شەڕع ئیمزای لە سەر تەواوی ئەو خاڵانە کردوە کە تڕەمپ داوای لێکردوە کە دەبێ جێبەجێیان بکات بەرامبەر هەڵگرتنی ئابڵوقەی ئابوری لە سەر سوریا و لابردنی ناوی تەواوی ئەوانەی کە لە لیستی تیرۆر ناویان هاتبوو .!
١ - گۆڕینی چەند بەندێکی دەستورە کاتیەکەی شەڕع و ڕێککەوتن لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە .!
٢ - هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە گەڵ تورکیا و ئێران و ڕوسیادا کرابوون و لە جێی ئەوان تەواوی ئیمتیازەکان دەدرێن بە کۆمپانیا ئەمەریکیەکان بە چاودێری نوێنەری حکومەتی ئەمەریکا .!
٣ - ڕێککەوتن لە گەڵ ئیسڕائیل .!
٤ - هاتنە ناو ڕێککەوتنامەی ئیبڕاهیمی .!
٥ - ڕێگەدان بە هێزەکانی ئەمەریکا بە کردنەوەی هەر بنکەیەکی سەربازی لە هەر شوێنێکی ناو خاکی سوریا بێت .!
٦ - تەواوی ئەو ڕێککەوتنە پیشەسازیانەی کە ئیمزا دەکرێن لە گەڵ کۆمپانیا ئەمەریکی و جیهانیەکان لە ژێر چاودێری حکومەتی ئەمەریکا دادەبێت .!
٧ - تەواوی ئەو بێگانانەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوو بەناوی جیهادەوە هاتونەتە ناو سوریا و بە ئەوانەشی کە جنسیەی سوریان دراوەتێ لە گەڵ هێزەکانی سوپای تورک دەگەڕێندرێنەوە ناو خاکی تورکیا .!
٨ - داننان بە مافی نەتەوەکانی وەک دروز و عەلەوی و کورد و شەرکەس و مەسیحی و یەزیدی و ئازادی تەواوی ڕێوڕەسمە ئاینیەکانیان .!
٩ - بەرپرسیاریەتی بەندیخانەکانی داعش و کەسوکاریان لە کەمپی هۆڵ دەخرێتە ئەستۆی هێزەکانی شەڕع و دەگوارێنەوە بۆ بەندیخانەکانی شارەکانی سوریا .! لە ژێر چاودێری توندی هێزەکانی ئەمەریکا .!
١٠ - هەوڵدان بۆ قەلاچۆکردنی چەکدارانی داعش و بیری توندڕەوی ئاینی لە سەرتاسەری سوریادا .!
تەواوی ڕێککەوتنەکە ١٢ خاڵە و خاڵەکانی دیکەش تایبەتن بە ئەرک و فەرمانەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە دیمەشق و حکومەتەکەی .!
پێدەچێ ئەمەریکا هاوشێوەی کۆریای باشوور و ئەڵمانیا و یابان دەبێتە ( وەصی ) بە سەر سوریاوە هەتا کاتێکی نادیار و لە داهاتوو هەڵبژاردن و ئازادی ڕادەربڕین باڵ دەکێشێ بە سەریانەوە .!
لە ئیمزا کردنی تەواوی ئەو خاڵانە ، ئەمیری سعودیە و ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا کە لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداری کردوە ئامادە بوون و ئیمزایان کردوە وەکو شاهید .!
بۆیە دەبینین چەند ڕۆژێکە دیمەشق لە گەڵ کوردانی خۆسەر لە ڕۆژئاڤا لە دانوستاندایە بۆ گۆڕینی چەند بەندێکی دەستورە کاتیەکەی کە لە دوو مانگی ڕابردو شەڕع ئیمزای لە سەر کردبوو .!
بەڵێ تڕەمپ نە قاوەکەی سعودیەکانی خواردەوە و نە سواری فڕۆکە ٤٠٠ ملیۆنیەکەش دەبێ ، بەڵام ئەو هەموو ترلیۆنەی کە ئیمزای لە سەر کردن جێی سەرنجە و چۆن توانی تەواوی سوریا بەیاسا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و چۆن توانی عەرەبەکانی کەنداو وا بە ئاسانی چۆکیان پێدادا .!؟
هەر چەندە بڕیار بوو نێوەندگیریەک لە نێوان پۆتین و زیلینسکی لە تورکیا ئەنجام بدات ، بەڵام دیارە پۆتین بەو دەستکەوتانەی تڕەمپ کە لە کەنداو بە دەستی هێناوە باری دەرونی تێکچوبێ و پەشێمان بۆتەوە کە چاوی بە تڕەمپ و زیلینسکیش بکەوێ .!
دوێنێش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ( مارکۆ ڕۆبیۆ ) گەیشتە تورکیا و لە گەڵ هاکان فیدان کۆبونەوە پێش ئەوە بەشداری کۆبونەوە نا ڕەسمیەکەی وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی هاوپەیمانی ناتۆ بکات کە لە ئەنتاڵیای تورکیا تا سبەینێش درێژەی دەبێ .!
بە بڕوای بەندە بەستنی ئەو کۆنگرەیەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی ناتۆ لە تورکیا زیاتر بۆ هۆشیار کردنەوەی تورکیایە لەو گۆڕانکاریانەی کە لە داهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکڕانیا ڕوودەدەن ، لەوانەش هەڵسەنگاندنی لادانی سزاکانی سەر سوریا و ئەو مەرجانەی کە تڕەمپ بۆ ئەحمەد شەڕعی پێشنار کردوە و ئیمزایان لە سەر کرد و سڕینەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر و پەلە کردن لە هەموار کردنەوەی ئەو یاسایانەی ناو دەستوری تورکیا داهەن دژی کوردان و کەمە نەتەوەیەکانی دیکە و دەست بڕینی تورکیا لە کاروبارەکانی ناو سوریا و ناوچەکە بە بێ ئاگاداری هاوپەیمانە ناتۆیەکانی و نا ئارامیەکانی تورکیا و ئیسڕائیل و ڕازی نەبونی ئێران بە دەست هەڵگرتن لە بەرنامەی چەکە ئەتۆمیەکەی .!
هەر چەندە دۆناڵد تڕەمپ لە قەتەرەوە دوپاتی کردەوە کە دانوستاندنەکان لە گەڵ ئێران لە پێشڕەویدان بەرەو گەیشتن بە ڕازیبوونی ئێرانیەکان ، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێ لێدان و ڕوخانی حوسیەکان و گروپە چەکدارە شیعەکانی ناو عێڕاقیش تا ئێستا لە بەرنامەی ئەمەریکیەکان هەر مابێ و دوای تەواو بونی سەردانەکەی تڕەمپ و کۆبونەوەی سەرۆکەکانی دەوڵەتانی عەڕەب کە بڕیارە لە بەغدای پایتەختی عێڕاق ببەسترێ گرمەی بۆمباکان بە گوێمان دا بزرینگێتەوە .!
