سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر وازهێنانى له حزبه‌که‌ى راگه‌یاند
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر وازهێنانى له حزبه‌که‌ى راگه‌یاند و هۆکاره‌که‌شى بۆ "لادان له بنه‌ما شه‌رعییه‌کان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانى حزبه‌که‌ى" گه‌ڕانده‌وه.
عه‌باس محه‌مه‌د له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌چێته پاڵ ئه‌و سێ به‌رپرس و 70 کادیره‌ى کۆمه‌ڵ که له‌م ماوه‌یه‌دا وازیان له‌و حزبه هێناوه، که به‌وته‌ى خۆى "کۆمه‌ڵ له‌به‌رانبه‌ریان بێ باک بووه".
وتیشى هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه به ناچارکردنى ستافى هه‌ڵبژێردراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى کۆمه‌ڵ به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه، له‌کاتێکدا له هه‌ڵبژاردنى ناوخۆییدا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو، له‌گه‌ڵ لادانى کۆمه‌ڵ له "بنه‌ما شه‌رعییه‌کان و نه‌بوونى دادگه‌ریی".
له نیسانى ئه‌مساڵدا سێ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ وازهێنان راگه‌یاند، دواتریش چه‌ندین که‌سى دیکه‌ى ئه‌و حزبه له سنورى هه‌ولێر ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه.
