خه‌لیفه حه‌فته‌ر: ده‌بێت گه‌لى لیبیا دژى ئه‌ردۆغان بوه‌ستێته‌وه

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتمانى لیبیا داواى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیا ده‌کات که بڕیاره به‌ره‌و لیبیا به‌رێبکه‌ون بۆ شه‌رکردن له‌به‌رامبه‌ر سوپاکه‌ی، داواشى له تورکه‌کان کرد دژى ئه‌ردۆغان راپه‌ڕن چونکه "ناکۆکى ده‌خاته نێوان موسوڵمانانه‌وه".
خه‌له‌یفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتمانى لیبیا له وتارێکدا داواى له‌سه‌رجه‌م لیبیه‌کان کرد به پیاو و به ژنه‌وه دژى ئه‌دۆغان و لایه‌نگرانى بجه‌نگن.
حه‌فته‌ر له‌وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد که "دوژمن سه‌رله‌نه‌وێ هێزى هێناوه بۆ داگیرکردنى لیبیا و به کۆیله‌کردنى گه‌له‌که‌مان".
فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتمانى لیبیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌ردۆغانى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به‌ناردنى هێز بۆ لیبیا "ناکۆکى ده‌خاته نیو موسوڵمانانه‌وه".
په‌رله‌مانى لیبیا که پاڵپشتى خه‌لیفه حه‌فته‌ره، به کۆى ده‌نگ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بچراند و بریاریدا به داخستنى باڵوێزخانه‌ى تورکیا له وڵاته‌که‌ى دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى تورکیا بریارى ناردنى هێزى دا بۆ لیبیا.
له‌ئێستادا شه‌ر له نێوان دوو به‌ره‌دایه له لیبیا، به‌ره‌ى ئیخوان به‌سه‌رکردایه‌تى فائیز سه‌راج که تورکیا و قه‌ته‌ر پشتیوانى ده‌که‌ن و به‌ره‌ى حه‌فته‌ر که وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانى تر وه‌ک میسر پشتگیریان ده‌که‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئێواره‌ى دوێنى رایگه‌یاند هێزکانیان ده‌ستى کردوه به جوڵه‌کردن به‌ره‌و لیبیا بۆ یارمه‌تیدانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتیمانى له ته‌رابلوس به‌سه‌رۆکایه‌تى فائیز سه‌راج.
ئه‌ردۆغان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى سى ئێن ئێنى تورکى وتى به‌مزوانه گه‌وره ئه‌فسه‌رانى سوپا ڕه‌وانه‌ى لیبیان ده‌که‌ن.
بۆ بینینى ته‌واوى وتاره‌که‌ى خه‌لیفه حه‌فته‌ر کلیک له‌م لینکه بکه...

